|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
لوبنان: ئاژاوه‌یه‌كی مه‌ترسیدارو ئه‌گه‌ره‌كانی
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی هه‌نگاوێك كه له‌وانه‌یه له‌هه‌ر وڵاتێكدا به ساده‌ترین‌و ئاسایی‌ترین هه‌نگاوی حكوومه‌ت له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، واتا لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منییه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی پایته‌خت، له وڵاتی لوبنان به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی حیزبوڵڵای پڕچه‌ك و ده‌نگ دلێر به‌خێرایی هه‌ڵكوتێته سه‌ر به‌شی رۆژئاوای به‌یروت و به زه‌بری چه‌ك به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و شوێنانه داگیر بكا. فوئاد سینیۆره، سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان، بڕیاری به سوپای ئه‌و وڵاته‌دا كه هێمنیی ئه‌و شاره دابین بكاته‌وه. سوپای لوبنان، ته‌نیا دامه‌زراوه‌ی ئه‌و وڵاته كه تا ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینی‌و ره‌گه‌زی له‌ت‌و په‌ت نه‌بووه، ناچار بوو كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منییه‌تی فڕۆكه‌خانه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی دابنێته‌وه. فه‌رمانده‌ی سوپا هه‌روه‌ها ناچار بوو بڕیار بدا چالاكیی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی سه‌ر به حیزبوڵڵاش ده‌ست پێبكاته‌وه كه تا ئێستا زۆر كه‌س پێی وابوو ته‌نیا جۆرێك تۆڕی ته‌له‌فۆنه كه شه‌قامه جوانه‌كانی به‌یروتی كۆنه‌بووكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بۆ كون كون ده‌كه‌ن و دواتر ده‌ركه‌وت تۆڕێكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه له‌سه‌ر هه‌موو هاتوچۆ و په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتی لوبنان و ئه‌و زانیارییانه‌ش رێك ده‌درێنه ئێران و سوریا. ته‌نیا به‌دوای ئه‌وانه‌دا بوو كه سه‌رۆكی سوپا توانی داوا له‌حیزبوڵڵاش بكا كه شوێنه داگیركراوه‌كانی رۆژئاوای به‌یروت به‌جێ بهێڵێ. به‌م جۆره، حیزبوڵڵا به نیشان دانی چنگ و ددانی خۆی و له شه‌ڕێكی دوو سێ روژه‌دا ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و سوپای لوبنانیشدا سه‌پاند. ئاگربه‌سته‌كه زۆری نه‌خایاند و ئاگری شه‌ر ئه‌م جاره له ترابلۆس، دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی لوبنان، بڵێسه‌ی سه‌ندووه‌و ئێستا كه ئه‌م دێڕانه ده‌نووسرێن چاره‌نووسی لوبنان هێشتا له‌نێوان شه‌ڕێكی نێوخۆیی پڕبه‌پڕ، ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ئه‌گه‌ره‌كانی تردا نادیاره. به‌ڵام رووداوه‌كانی لوبنان به هه‌ر ئاقارێكدا بڕوا، هه‌ر ئێستا چه‌ندین ئاكامی لێكه‌وتۆته‌وه كه ده‌توانن له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و وڵاته‌و بگره ناوچه‌كه كاریگه‌ریی قووڵیان هه‌بێت: یه‌كه‌م، ئه‌و شه‌ڕه چه‌ند رۆژه زه‌عیف بوونی هێزه‌كانی به‌رامبه‌ری حیزبوڵڵای به‌روونی بۆ هه‌مووان ده‌رخست‌و به هه‌مووانی نیشان دا كه حیزبوڵڵای لوبنان به‌بێ هاوپه‌یمانییه‌كی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی به‌هێز تازه ناچێته‌وه جێی جارانی خۆی. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام و مانگانه چه‌كداره‌كانی حیزبوڵڵا‌و له رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه عێراقییه‌كان له ئێران رادێنێ و ته‌یاریان ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان، له‌وانه ده‌یلی تێلێگرافی بریتانیا، له ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵی رابوردوودا كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌رجه‌م سی میلیارد دۆلاری خه‌رجی حیزبوڵڵای لوبنان كردووه. به‌گوێره‌ی هه‌ندێك راپۆرتی دیكه له‌لایه‌ن ئیسراییلییه‌كانه‌وه، ژماره‌ی مووشه‌كی حیزبوڵڵای لوبنان ئێستا دووقات زیاتره له‌وه‌ی پێش شه‌ڕی سی و سێ رۆژه‌ی ئیسراییل له لوبنان به‌ده‌ستیانه‌وه بوو كه ئاشكرایه سه‌رچاوه‌كه‌شی بێجگه له ئێران كه‌سی دیكه نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌و راپۆرتانه هه‌مووشیان ده‌قیق نه‌بن به‌ڵام هیچ له‌و راستییه ناگۆڕن كه كۆماری ئیسلامی له هیچ پشتگیرییه‌كی ئه‌وان خۆ ناپارێزێ و به‌هه‌موو توانایه‌وه ته‌یاریان ده‌كا. دووهه‌م، ئه‌و رووداوانه خه‌ونه‌كان و پلانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له ناوچه‌كه‌دا به‌هه‌مووان نیشان دا‌و ده‌ری خست كه ئه‌و رژیمه، هه‌ر وه‌كوو له ساڵی 2003 له زمانی زۆرێك له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌و له‌وانه ره‌فسه‌نجانییه‌وه رایگه‌یاند، ده‌یه‌وێ شه‌ڕی خۆی به‌دژی ئه‌مریكا و رۆژئاوا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی به‌ڕێوه به‌رێ. له‌و پێناوه‌شدا ده‌یه‌وێ لوبنانیش به ده‌ردی عێراق به‌رێت و بیكاته شه‌ڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌مریكا له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. گومان له‌وه‌دا نییه كه رووداوه‌كانی لوبنان، ئه‌مریكا و فه‌رانسه و به‌گشتی هه‌موو دنیای رۆژئاوا زۆرتر ده‌باته فكره‌وه‌و مه‌ترسیی ئێرانیان له‌به‌ر چاو گه‌وره‌تر ده‌كاته‌وه. سێهه‌م، رووداوه‌كانی به‌یروت هه‌روه‌ها ئه‌و نیگه‌رانییه‌شی له ناوچه‌كه‌و له‌نێو وڵاته عه‌ره‌به سونییه‌كان، به‌تایبه‌ت میسر و عه‌ربستانی سعودی، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه قووڵتر كرده‌وه‌و په‌ره پێدا كه ئێران بۆ وه‌دی هێنانی ئه‌و خه‌ونه‌و ئاواتانه‌ی هه‌یه‌تی، به‌ته‌مایه ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی شیعه له هه‌موو ناوچه‌كه دامه‌زرێنێ و داسه‌پێنێ. ئه‌مه‌ش هه‌ستی نیگه‌رانی‌و دوژمنایه‌تی له‌حاست ئێران، كه هه‌ر ئێستاش كه‌م نییه، په‌ره پێده‌دا‌و له‌وانه‌یه سه‌ره‌نجام ببێته هانده‌رێك بۆ سه‌رگرتنی هاوپه‌یمانییه‌كی ناوچه‌یی ئه‌و وڵاتانه به‌دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران. چواره‌م، ئه‌و رووداوانه هه‌روه‌ها نیگه‌رانی‌و گومانی ده‌وڵه‌تی ئیسراییلیش سه‌باره‌ت به مه‌به‌سته‌كانی كۆماری ئێسلامیی ئێران له‌هه‌میشه زیاتر و قووڵتر ده‌كا، به‌تایبه‌ت كه هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕه‌كانی به‌یروت جارێكی دیكه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وڵاتی ئیسراییلی به "له‌شێكی بۆگه‌ن" وه‌سف كرد. هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و له‌وانه یه‌كیه‌تی ئورووپا جارێكی دیكه‌ش ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێرانی به‌توندی مه‌حكووم كرد، به‌ڵام زه‌حمه‌ته ده‌وڵه‌تی ئیسراییل ته‌نیا به ده‌ركردنی ئه‌و جۆره راگه‌یاندنه ره‌سمییانه ئه‌رخه‌یان بێ و سوكنایی بێت. گاڵته‌ی مێژوو ئه‌وه‌یه كه ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی حیزبوڵڵا به‌سه‌ر لوبنان، یان ته‌نانه‌ت باڵاده‌ست بوونی ئه‌وان له‌و وڵاته، بۆ ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب و بۆ ئیسراییل وه‌كوو یه‌ك به مه‌ترسی ده‌ژمێردرێ و ئه‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندێكی هاوبه‌ش به‌دژی كۆماری ئیسلامی له نێوانیاندا ده‌خوڵقێنێ. لێكدانه‌وه‌و به‌راورد كردنی سه‌رجه‌می هۆكاره‌كان، ئه‌و پرسیاره سه‌ره‌كییه دێنێته ئاراوه كه ئایا رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی لوبنان ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ جێگیر كردن و داسه‌پاندنی نه‌خشه‌كانی ئێران بۆ بوون به زلهێزێكی ناوچه‌یی و بۆ گۆڕینی زۆرێك له هاوكێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌قازانجی خۆی‌و، له‌مه به‌ولاوه دنیا و ناوچه‌كه‌ش به‌عه‌مه‌لی ناچارن ئه‌و راستییه بسه‌لمێنن‌و خۆی له‌گه‌ڵ بگونجێنن، یان به‌پێچه‌وانه ئه‌م رووداوانه ده‌بێته هۆی چڕ بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری دژایه‌تی له حاست ئێران و وا ده‌كا هه‌موو نه‌یارانی ناوچه‌یی‌و جیهانیی ئێران پاڵ رێك ده‌ن؟ ئایا كۆماری ئیسلامی خه‌ریكه خۆی وه‌ك ئه‌مری واقیع ده‌سه‌لمێنێ و رووداوه‌كانی به‌یروت دیمه‌نێكی ئه‌و شانۆیه‌ن، یان خه‌ریكه به‌ده‌ستی خۆی دوژمنان له خۆی هان ده‌دا و ئاڵقه‌ی گه‌مارۆ به‌دژی خۆی ته‌نگتر ده‌كاته‌وه؟ ئه‌مه پرسیارێكه نه‌ك له رێگه‌ی رۆژنامه‌و میدیاكانه‌وه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر شانۆی زیندووی رووداوه‌كانی داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیاری ده‌كرێت. |
|||||||