|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
پێشێل كردنی مافه‌كانی كرێكاران به‌رده‌وامه
فواد ئه‌حمه‌دی به‌پێی ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه‌ی له ناوخۆی ئێرانه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه، له رۆژانی رابردوو شه‌پۆلێكی نوێی هه‌ڕه‌شه و ده‌ستگیركردنی چالاكانی كرێكاری ده‌ستی پێكردووه و تا هه‌نووكه چه‌ندین هه‌ڵسوڕاوی كرێكاری ده‌ستگیر‌و یان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنیان لێكراوه. له پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌داجه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌كراوه كه رێكخستن و به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی 1ی ئه‌یار به زیانیان ته‌واو ده‌بێت‌و پێویسته ئه‌م هوشداره‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت. خواست‌و مافه كرێكارییه‌كانی كرێكارانی ئێران له ده‌ورانی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی به‌شیۆه‌یه‌كی سیستماتیك ژێرپێ خراوه و بیستنی ئه‌م شیۆه هه‌واڵانه به گوێی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگای ئێران ئاشنایه. له كولتوری كۆماری ئیسلامی‌دا داواكردنی ماف و ده‌نگ هه‌ڵبڕین به سته‌م و چه‌وساندنه‌وه تاوانه‌و وڵامی داواكاریكه‌ری ماف و به‌رهه‌ڵستكار، ده‌ستگیركردن‌و ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌یه. ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌دی نژاد ره‌شترین ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی پڕ له ئیستبدادی كۆماری ئیسلامییه‌و لایه‌نێكی ژیانی كۆمه‌ڵگای ئێران له سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسی ئه‌حمه‌دی نژاد بێ به‌ش نه‌بووه. له‌م نێوه‌دا كرێكارانی ئێران‌و چالاكان‌و هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری زۆرترین خه‌ساریان دیتووه‌و له‌ناله‌بارترین بارودۆخ و هه‌لومه‌رجدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌وه‌تا سه‌ره‌تایترین ماف واته رێكخستنی رێوڕه‌سمی 1ی ئه‌یاریش به‌ری پێده‌گیرێت‌و هه‌ر له ئێستاوه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه له‌چالاكه كرێكارییه‌كان ده‌كرێت كه مافی رێكخستن و به‌شداریكردنی 1ی ئه‌یاریان نییه. بێشك ئه‌م ده‌ستگیركردن‌و هه‌ڕه‌شه‌كردنانه له ئاراسته‌ی ترساندن‌و تۆقاندنی كرێكاران بۆ به‌شداری نه‌كردن له مه‌راسمه‌كانی 1ی ئه‌یار بوو و كۆماری ئیسلامی به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی له‌مشیۆه تاكتیكانه‌ی به‌كارهێناوه. ئه‌م شیۆه هه‌ڵسوكه‌وتانه له‌روبه‌ڕوبوونه‌وه له‌به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كانی ئێران له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌دی نژاد رواڵه‌تێكی دڕندانه‌تری به‌خۆیه‌وه گرتووه‌و له‌درێژه‌ی هه‌مان باسی یه‌كده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتدایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه چونێه‌تی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كرێكاران‌و بزووتنه‌وه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ملهوڕی و ئیستبدادی ده‌سه‌ڵاته. راسته كه كرێكارانی ئێران به‌رده‌وام مانگرتن‌و ناڕه‌زایه‌تییان پێكهێناوه‌و به‌شیۆه‌یه‌كی نارێكخراو وه‌ك سونه‌تێكی له‌مێژینه مه‌راسمه‌كانی 1ی ئه‌یاریان به‌سه‌ركردۆته‌وه، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی عه‌ینی كرێكارانی ئێران و بزووتنه‌وه‌كه‌یان پیۆیسته چه‌ندین خاڵ وه‌ك مانیفێست و وه‌ك خاڵی وه‌رچه‌رخانی بزووتنه‌وه به‌وردی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكرێت. پێش له‌هه‌ر شتێك ده‌بێ چالاكانی كرێكاری به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقعبینانه له هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی‌و جیهانی، پلاتفۆرم و دروشمه‌كانیان دیاریبكه‌ن‌و بانگه‌شه‌ی هه‌موو كرێكاران بۆ كۆبوونه‌وه له ده‌وری ئه‌م داواكاری‌و خواستانه بكه‌ن. ده‌بێ ئه‌م دروشم و داواكارییانه‌و به زمانێكی‌تر مانیفێستی كرێكاران له‌ئاراسته‌ی راده‌ی توانایی‌و ئیستعدادی ئه‌م چینه‌دا بێت، چوون هه‌رچه‌شنه دروشم و خواستێكی به‌ده‌ر له‌م تواناییه داهاتوو و ئاسۆكان به‌ره‌و سكتاریسم‌و دابڕان له راستییه‌كان رێنۆین ده‌كات. بۆ وێنه لێره‌دا ده‌كرێت خواستی هه‌بوونی رێكخراوی سه‌ربه‌خۆ كه به‌ستێن‌و پێشه‌كیی هه‌رچه‌شنه پێشڕه‌وی‌و به‌ره‌وپێشچوونێكه‌و یان پێكهێنانی كۆمیته‌گه‌ڵێك له‌ده‌وری پرسی حه‌قده‌ست كه بۆته گرفتێكی گه‌وره‌ی كرێكاران، باس بكرێت‌و زۆربه‌ی هه‌ڵسوڕانی ئه‌م چالاكانه له‌ده‌وری ئه‌م ته‌وه‌رانه‌دا شكڵ بگرێت.
|
|||||||