|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ته‌قه له‌شارۆمه‌ندانی كورد‌و خۆڕاگری هه‌میشه‌یی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان
ئه‌نوه‌ر ئه‌سه‌دزاده هه‌واڵه‌كان باس له‌تێكهه‌ڵچوونی نێوان خه‌ڵكی ره‌به‌ت‌و هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن كه ئه‌نجامه‌كه‌ی چوار برینداری لێكه‌وتۆته‌وه. له‌هه‌واڵه‌كاندا هاتووه كه هێزه‌كانی ئینتیزامی ماوه‌ی دووحه‌وتوو له‌وه پێش ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌زیت‌و ئازاری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌و ئه‌م هه‌ڵس‌و كه‌وته دژه گه‌لیه‌ی هێزه‌كانی رژیمیش بۆته هۆی توڕه‌یی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، به‌جۆرێك كه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماشێنه‌كانی هێزه ئینتیزامییه‌كان كه له‌ئه‌نجامدا تێكهه‌ڵچوونێك هاتۆته ئاراوه كه بووه هۆی برینداربوونی چوار مێرمنداڵی خوار ته‌مه‌ن چوارده‌ساڵ. داگیركاری‌و هێرشی بێ به‌زه‌ییانه‌ی هێزه دژه‌گه‌لییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌دژی خه‌ڵكی كورد شتێكی تازه نییه‌و ئه‌وه بۆ هه‌مووان ئاشكرایه كه كۆماری ئیسلامی له‌هه‌ر ده‌رفه‌ت‌و مه‌جالێك بۆی ره‌خسابێت ده‌ستی له‌كوشتن‌و تۆقاندن‌و زیندانی كردنی لاوانی كورد نه‌پاراستووه. مێژووی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی كۆماری ئیسلامی ئاخێنراوه له‌و جۆره هه‌ڵس‌و كه‌وته نادێمۆكراتیانه به‌دژی خه‌ڵكی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان. ته‌قه‌كردن‌و بێسه‌رشوێن كردنی لاوانی كورد‌و ئێستاكه‌شی له‌گه‌ڵ بێت ته‌قه كردن له‌منداڵان‌و مێرمنداڵان نیشانه‌یه‌كی هه‌ره به‌رچاوه له‌سیمای نادێمۆكراتیكی كۆماری ئیسلامی. له‌هه‌مانكاتدا هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی فه‌زایه‌كی پڕ له‌ترس‌و وه‌حشه‌ت‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ ته‌نگتركردنه‌وه‌ی بواری هه‌ر جۆره راده‌ربڕین‌و لێدوانێك، سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی كۆماری ئیسلامیی بووه به‌دژی گه‌لی تێكۆشه‌ری كورد. به‌درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی، سه‌ركوت‌و بێده‌نگ كردنی خه‌ڵكی كورد له‌ده‌ستوری كاری حاكمانی ده‌سه‌ڵاتداری ئایینی بووه. بێسه‌روشوێنكردن‌و زیندانیكردن‌و هه‌روه‌ها كوشتنی چالاكانی بواره جیاجیاكان له‌كوردستان درێژه‌ی هه‌مان به ئه‌منییه‌تی سه‌یركردنی كوردستانه. كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌ك كه‌به‌رده‌وام به‌دژی هه‌ڵس‌وكه‌وته نادێمۆكراتیكه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی بووه‌و ئێستاكه‌شی له‌گه‌ڵ بێت ئیعترازات‌و ده‌نگ هه‌ڵبڕینه ناوبه‌ناوكان له‌پاڵ بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كورد نیشانه‌ی راوه‌ستاویی‌و خۆڕاگری خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی كورده به‌دژی داگیركه‌رانی كوردستان. ئه‌گه‌رچی كۆماری ئیسلامی بۆ نزیك به‌سێ ده‌یه ده‌چێ كه له‌كوردستان توانیویه‌تی درێژه‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌وای خۆی بدات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و راستیه‌یه سه‌رباری سه‌رجه‌م ئه‌و گوشارانه خه‌ڵكی كورد‌و بزووتنه‌وه ره‌واكه‌ی هیچ كات شكستیان نه‌خواردوه. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه بۆگه‌لی كورد‌و له‌هه‌مانكاتدا جێگه‌ی سه‌رشۆڕییه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م ئه‌و له‌مپه‌رو ئاسته‌نگانه‌ی كه‌خراونه‌ته به‌رده‌م لاوانی كورد، خه‌ڵكی كوردستان له‌هه‌میشه وشیارتر وئاگاهترن سه‌باره‌ت به‌مافه به‌رحه‌قه‌كانی خۆیان‌و له‌هه‌میشه‌ش به‌وره‌ترن بۆ گه‌یشتن به‌ئاوات‌و ئاره‌زووه له‌مێژینه‌كانیان. شه‌پۆلی تازه‌ی سه‌ركوت به دژی خه‌ڵكی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رخه‌ری ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی كۆماری ئیسلامیی نیه‌و به‌ڵكو رێك نیشانه‌ی بێهێزی‌و بێ توانایی كۆماری ئیسلامییه له‌ئاست ته‌سلیم كردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به‌درێژایی سێ ده‌یه خه‌ریك به‌خه‌بات‌وتێكۆشان‌و به‌ره‌به‌رێكانه‌یه. كولتووری رق لێبوونه‌وه‌و ته‌قه‌كردن له‌خه‌ڵكی كورد‌و به‌تایبه‌تی له‌دانیشتوانی شارۆچكه‌ی ره‌به‌ت، درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی ته‌قه‌كردنی هێزه داگیركه‌ره‌كانی كوردستانه به‌دژی خه‌ڵكی ناڕازی‌و خرۆشاوی سێ ره‌شه‌ممه‌ی 77و بزووتنه‌وه‌ی هاوینی 84 له‌كوردستان. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وانه ئه‌وه‌ی ئێستاكه به‌رۆژانه ده‌بیندرێ هاتنه مه‌یدانی دیسانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه كه بێ راڕایی دێنه‌وه مه‌یدان‌و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌دژی سیاسه‌ته نادێمۆكراتیكه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵده‌ده‌ن. بۆهه‌مووان روون‌و ئاشكرایه كه كۆماری ئیسلامی له‌كاتێكدا به‌م شێوه‌و هه‌وسار پساوانه ته‌قه له‌خه‌ڵكی كورد له‌ناوچه جیاجیاكاندا ده‌كات كه له‌هه‌میشه زیاتر توشی قه‌یران بووه‌و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆمانه‌وه‌ی خۆی نادێمۆكراتیكترین شێوه به‌دژی دانیشتوانی كۆمه‌ڵگای ئێران ره‌چاو بكات. سه‌ركوت‌و كوشتن‌و ته‌قه‌كردن‌و ترس له‌كۆبوونه‌وه‌ی ناڕزه‌ایه‌تی‌وگرتنی چالاكانی بواره جیاجیاكان‌و ته‌نانه‌ت ته‌قه‌كردن له‌منداڵانیش نیشانه‌ی ترسی كاربه‌ده‌ستانی باڵای كۆماری ئیسلامیه له‌نزیك بوونه‌وه به‌داڕمان‌و له‌ده‌ستچوونی ده‌سه‌ڵاته ره‌هاكه‌یان. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وانه‌ی باسی هات راشكاوانه ده‌توانین بڵێین یه‌كیه‌تی‌و یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵانی بوێری خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكاندا به‌دژی ئه‌م سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و پێشلكارییه‌ی كۆماری ئیسلامی یه‌ك له‌و مه‌رجانه‌یه كه شكست‌و سه‌رشۆڕی به‌م شێوه سیاسه‌ته به‌دژی كۆمه‌ڵانی تێكۆشه‌ری كوردستان ده‌هێنێت.
|
|||||||