|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
كێشه‌ی نائه‌منی عێراق و ده‌ستێوه‌ردانی رژیمی ئێران
گرووپی سیاسی هه‌واڵنێری فه‌رانسه له‌راپۆرتێكدا وێڕای پشتبه‌ستن به وته‌ی فه‌رمه‌نده سه‌ربازییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له به‌غداد رایگه‌یاند كه رژیمی ئێران له روداوه خوێناوییه‌كانی شاره‌كی سه‌در له به‌غداددا ده‌ستی هه‌یه. یه‌كێك له وته‌بێژه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق له‌كۆنفڕانسێكی چاپه‌مه‌نیدا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له رایگه‌یاند كه ده‌وری كۆماری ئیسلامی له‌م بشیۆیانه‌دا زۆر ئاشكرایه‌و هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوو سه‌رجه‌م 712 راكت و خومپاره به به‌غداده‌وه نراوه كه زۆربه‌یان له‌لایه‌ن كارخانه پیشه‌ییه سه‌ربازییه‌كانی ئێرانه‌وه دروستكراون. له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوو، كۆمه‌ڵێك ئاخاوتن‌و هه‌ڵۆیستی نوێ ده‌رباره‌ی رۆڵی كۆماری ئیسلامی له‌كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی عێراق له لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كانی دونیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و بۆ جارێكی‌تر پرسی ده‌ستێوه‌ردانی رژیمی ئیسلامی له كاروباری ناوخۆیی وڵاته‌دراوسێكانی ئێران‌و له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه عێراق به‌رجه‌سته بۆته‌وه. بێشك زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م راپۆرتانه به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌و دێكۆمێنته‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه‌و هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك حاشا له راست‌بوونی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ناكات. ئه‌گه‌رچی رژیمی ئیسلامی له‌ئاستی دیپلۆماتیك‌و پڕوپاگه‌نده‌كانی روبه‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌رده‌وام نكۆڵی له‌م راستییه ده‌كات، كه‌چی له‌ئاستی ناوخۆیی‌و له‌ئاراسته‌ی پۆپۆلیزمی ده‌سه‌ڵاتدا به یارمه‌تیدان‌و پشتگیری له گرووپه تووندڕه‌وكانه‌وه شانازی ده‌كات‌و به‌ڵێنی دامه‌زراندنی ئیسلامی راسته‌قینه له‌ناوچه‌كه ده‌دات. تێوه‌گلانی كۆماری ئیسلامی به پشتگیریكردن له گرووپه تووندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان‌و داڵده‌دانی ئه‌م گرووپانه، ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوونی مه‌شروعییه‌ت‌و هه‌روه‌ها هه‌بوونی قه‌یران له ئێرانه. قه‌یرانێك كه به‌ستێن‌و ده‌رفه‌ته‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان له‌باربراوه‌و قه‌یران له پێناوی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان به‌رهه‌مده‌هێنێت. بێشك به‌ریۆه‌بردنی تیرۆریزم له ئاراسته‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئامانجگه‌لێكی دیاریكراو پراكتیزه‌ده‌كرێت و له‌پشت هه‌ر كرده‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا ئامانجێكی تایبه‌ت حه‌شاردراوه. ئه‌م ئامانجانه ده‌توانێ خۆی له به‌رژه‌وه‌ندیگه‌لێكی وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری، سیاسی، ئایینی و هتددا ببینێته‌وه. ئه‌م تاكتیكه وه‌ك كه‌ره‌سه‌یه‌ك بۆ سه‌ركووت و تۆقاندنی به‌رهه‌ڵستكاران‌و نه‌یاران و هه‌روه‌ها دروستكردنی هاوسه‌نگی‌و سه‌پاندنی هه‌ژه‌موونی و .... كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت. تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی رژیمی ئیسلامی ئێران له ناوچه‌كه‌و به‌هێزكردن‌و ته‌یاركردنی گرووپه تووندڕه‌وه‌كان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیشه‌وه رێك له ئاراسته‌ی كێشمه‌كێشه جیهانییه‌كان‌و وه‌رگیراو له ناكارامه‌یی كۆماری ئیسلامی له روبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تی هاوچه‌رخه. ئێران بۆته مۆڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تیرۆریزم و به‌سه‌دان جار پرسی مشقكردن‌و بارهێنانی چه‌كداره تووندڕه‌وه‌كانی ناوچه‌كه باسكراوه. ده‌ستیۆه‌ردانی كۆماری ئیسلامی له كاروباری ناوخۆیی عێراق بۆ به‌هێزكردنی ته‌وه‌ری شیعه‌و له‌لایه‌كیتریشه‌وه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدایه. به واتایه‌كیتر عێراق بۆته شوێنی رمبازێنی هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌و شوێنی ته‌سویه حسابی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ‌و له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه كۆماری ئیسلامی. لێره‌دا ئه‌وه‌ی گرینگ نییه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراقه‌و ته‌نانه‌ت له‌هیچ یه‌ك له گه‌ڵاڵه‌كانی ده‌ستیۆه‌رداندا رۆڵ و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك له‌به‌رچاوناگیرێت. كۆماری ئیسلامی له هه‌بوونی ئاشتی‌وئاسایش له ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌ت له عێراق نیگه‌رانه‌و هه‌بوونی قه‌یرانی به‌رده‌وام له قازانجی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ئێرانه. باشترین رێگه بۆ نائارامكردن‌و تێكدانی ئاسایش له ناوچه‌كه تیرۆریزمه‌و كۆماری ئیسلامیش به‌باشی له‌سه‌ر ئه‌م یه‌كه هه‌زینه‌ی كردووه. له‌راستیدا ئاسایش‌و سه‌قامگیری، دوژمنی وڵاتانی دیكتاتۆری ناوچه‌كه‌و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه كۆماری ئیسلامییه. له هه‌بوونی ئاسایش‌و ئاشتیدایه كه هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌ت ئێران له به‌ستێنی باشتردا ئه‌مری خه‌بات بۆ دێمۆكراسی به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن‌و له‌وه‌ها دۆخێكدایه كه كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وزه‌و گیانێكی تازه‌ده‌گرێت‌و ره‌ساله‌ت‌و ئه‌ركی مێژوویی خۆی به‌ریۆه‌ده‌بات.
|
|||||||