|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌یوانی غه‌رب‌و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك دلێر ئاقایی هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێرشه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌شاره‌كان به‌دژی شارۆمه‌ندانی ئێرانی به‌رده‌وامه. له‌تازه‌ترین راپۆرته‌كاندا هاتووه كه به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌شاری ئه‌یوانی غه‌ربی ئیلام سێ مێرمنداڵی ته‌مه‌ن 12و 16و17 ساڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له 27كه‌سیش بریندار بوون. به‌م جۆره ئاستی تێكهه‌ڵچوونه‌كان چۆته قۆناغێكی هه‌ستیارتره‌وه بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه. بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌چۆنیه‌تی تێكهه‌ڵچوونه‌كه گێڕانه‌وه‌یه‌كی كورتی رووداوه‌كه به‌پێویست ده‌زانین. ئاشكرا كردنی ئاكامی هه‌ڵبژاردنی خولی دووهه‌می مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌شاری ئه‌یوانی غه‌رب له‌ئۆستانی ئیلام، بۆته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕو تێكهه‌ڵچوونی نێوان لایه‌نگرانی ئیسڵاحخوازان‌و پاوانخوازان‌و ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك بووه هۆی ئاڵۆزی‌و كۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌كه ئاكامه‌كه‌ی بووه هۆی ده‌خاله‌ت كردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و پاشان ته‌قه‌كردن له‌خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌و له‌ئه‌نجامدا چه‌ند كوژراوی لێكه‌وته‌وه. به‌گشتی ئه‌وه‌ی تا ئێستاكه له‌هه‌واڵه‌كاندا به‌رجه‌سته بۆته‌وه شه‌پۆلی توندتركردنه‌وه‌ی فه‌زای ئه‌و شاره‌یه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئینتیزامییه‌وه. هه‌واڵه‌كان باس له‌حكوومه‌تی نیزامی رانه‌گه‌یاندراو له ئۆستانی ئیلام ده‌كه‌ن‌و به‌م بۆنه‌وه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ئێستاكه له‌ژێرگوشارێكی زۆری هێزه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌رده‌به‌ن. رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نیزامی له‌ئاست هه‌ر خۆپیشاندان‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئیعترازی له‌كۆماری ئیسلامی‌و به‌تایبه‌تی له‌ده‌وڵه‌ته نیزامیه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد شتێكی تازه نییه. مێژووی كۆماری ئیسلامی پڕه له ته‌قه‌كردنی هه‌وسارپساوانه به‌دژی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ناڕازی‌و به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد. كۆماری ئیسلامی هیچ كات نه‌بووه گوێ له‌ده‌نگی ناڕازیان بگرێ‌و به‌ڵكوو هه‌مووكات به‌توندترین شێوه كۆبوونه‌وه‌و ئیعترازی هێمنانه‌ی خه‌ڵكی وڵامداوه‌ته‌وه. ئه‌م هه‌ڵوێسته نادێمۆكراتیكه‌و هه‌روه‌ها كوشتنی ئه‌و سێ مێرمنداڵه له‌ئیلام له‌كاتێكدا به‌رێوه‌چووه، كه هێشتاكه داخی برینداره‌كانی رووداوه‌كانی شارۆچكه‌ی ره‌به‌ت له‌بیر بنه‌ماڵه‌و خه‌ڵكی كوردستان نه‌چبوه‌وه كه جارێكی دیكه‌و له‌شوێنێكی دیكه‌ی كوردستان رژیم ده‌ستی داوه‌ته‌وه ته‌قه‌و له‌نێوبردنی خه‌ڵك. به‌رده‌وامبوونی ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته نادێمۆكراتیكانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه له‌كاتێكدا به‌م شێوه به‌ڕێوه‌ده‌چێ كه كۆماری ئیسلامی له‌هه‌موو كاتێك زیاتر رووبه‌ڕووی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تی‌و ده‌نگ هه‌ڵبڕینی ئیعترازی خه‌ڵكه به‌دژی سیاسه‌ته نادێمۆكراتیكه‌كانی. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی نیگه‌رانی كاربه‌ده‌ستانی حاكمییه‌تی ئایینی له‌ئێران به‌جۆرێك بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ئیعترازی خه‌ڵك هێزو وزه‌ی خۆیان ته‌رخانكردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌دژی هه‌ر كۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانێك، به‌جۆرێك كه ته‌نانه‌ت ده‌ست له‌ته‌قه‌كردن له‌منداڵان‌و مێرمنداڵانیش ناپارێزن. بۆ هه‌مووان روونه كه بنه‌ماكانی كۆماری ئیسلامی به‌ته‌واوی دژی هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌ی خه‌ڵكیه. مێژووی ئه‌م رژیمه پڕاوپڕه له‌م شێوه به‌ره‌نگاربوونه‌وه نادێمۆكراتیكانه به‌دژی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران. ئاشكرایه ته‌قه‌كردن‌و كوشتن‌و زیندانی كردنی شارۆمه‌ندانی ئه‌یوانی غه‌رب له‌درێژه‌ی سیاسه‌تی توندكردنه‌وه‌ی فه‌زای گشتی كۆمه‌ڵگای ئێرانه كه كابینه نیزامییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد پاش هاتنه سه‌ركارییه‌وه زیاتر له‌هه‌میشه درێژه‌پێده‌ری ئه‌م كولتووره دژه مرۆییه بووه له‌ئاستی ئێران. له‌كه‌س شاراوه نییه كه‌دوای هاتنه سه‌ركاری پاسدار ئه‌حمه‌دی نژاد كرێكاران‌وخوێندكاران، ژنان‌و موعه‌لمان‌و چالاكانی بواره جیاوازه‌كان رێگه‌ی هیچ چه‌شنه ده‌نگ هه‌ڵبڕینێكیان نییه‌و ده‌ست به‌جێ له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه سه‌ركوت ده‌كرێن‌و پاشان بۆسه‌پاندنی سزا بانگهێشتی دادگا ده‌كرێن. هه‌ڵبه‌ت پێویسته بوترێ كه سه‌ره‌ڕای ئه‌م كه‌شه ئاڵوز‌و داخراوه‌ی كه ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م به‌سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێرانی سه‌پاندووه، ئێمه ناوبه‌ناو شاهیدی كۆبوونه‌وه‌ی ئیعترازی له‌شێوه‌ی جیاوازین به‌دژی سیاسه‌ته نادێمۆكراتیكه‌كانی كۆماری ئیسلامی. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێویسته بوترێ كه ته‌قه‌كردن له‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری ئه‌یوانی غه‌رب كه ته‌نیا له‌مه‌ڕ دژایه‌تی به چه‌واشه‌كاری‌و ته‌قه‌لووب له‌سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ده‌نگیان هه‌ڵبریبوو نیشانه‌ی لاوازی‌و سست بوونی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامییه له‌م ساته‌وه‌خته قه‌یراناوییه‌دا. كۆماری ئیسلامی به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له‌وه‌ی كه شه‌رعییه‌تی له‌ئاستی جیهانی نه‌چێته ژێر پرسیاره‌و به‌توندی رووبه‌ڕووی كۆبوونه‌وه‌ی ئیعترازیه‌كان ده‌بێته‌وه. ئه‌م جۆره كۆبونه‌وه ئیعترازیانه بۆ وه‌رگرتنی وڵامی پێویست‌و شه‌فاف له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه كه هه‌ر رۆژه‌و به‌بیانوویه‌ك خه‌ریكی كپ كردنی ده‌نگه جیاوازه‌كانه له‌لایه‌كه‌وه ده‌رخه‌ری یه‌كگرتووی‌و هاوپشتی كۆمه‌ڵانی زوڵملێكراوی ئه‌یوانی غه‌ره‌بی سه‌ر به ئۆستانی ئیلامه كه خاوه‌ن پاشخانێكی مێژوویه له‌خه‌بات‌و تێكۆشانداو له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌ئاستی جیهانیدا له‌وه‌ی كه‌هه‌یه زیاتر تووشی داڕمان ده‌كات. به‌گشتی پشتیوانی له‌جووڵه‌و حه‌ره‌كه‌تی ئیعترازی‌و یه‌كگرتوانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌یوانی غه‌رب له‌لایه‌ن ئه‌حزابی پێشكه‌وتوو و دژی سیتسمی زاڵ ئه‌ركێكی هه‌نووكه‌ییه. هه‌وڵ بۆ جێخستنی فه‌رهه‌نگێكی دژكرده‌وه نیشاندان به‌دژی كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی حاكمانی باڵاده‌ست ده‌بێت بچێته ده‌ستووی كاری حیزبه پێشكه‌وتووه‌كانی كوردستانه‌وه‌و هه‌روه‌ها پێویسته به‌توندیش مه‌حكووم بكرێ‌و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی لێ‌ئاگادار بكرێت. له‌م ساته‌وه‌خته قه‌یراناوییه‌ی كۆماری ئیسلامی پێیدا گوزه‌ر ده‌كات، به‌هێزكردنی ئه‌م جۆره ناڕه‌زایه‌تیانه‌و پشتیوانی لێكردنی له‌لایه‌ن حیزبه‌كانی كوردستانه‌وه زیاتر له‌هه‌میشه كۆماری ئیسلامی ده‌خاته ژێر گوشاره‌وه‌و به‌ره‌و پاشه‌كشه‌ی ده‌بات.
|
|||||||