|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
هه‌ڵاوسانی ئابووری ئێران روو هه‌ڵكشانه موختار كه‌ریمی له‌تازه‌ترین پله‌به‌ندی وڵاتانی جیهان سه‌باره‌ت به‌نرخی هه‌ڵاوسانی كه‌متر، كۆماری ئیسلامی به نرخی هه‌ڵاوسانی 19 له‌سه‌د له‌كۆتایی ساڵی 2007 له‌نێوان 180 وڵاتی جیهاندا پله‌ی 176ی به‌ده‌ست هێنا. به‌پێی راپۆرتێك كه له‌زمانی سه‌نته‌ری زانیاری گه‌یاندنی سندووقی دراوی جیهانیه‌وه بڵاو بۆته‌وه، له‌م پله‌به‌ندییه‌دا ته‌نیا چوار وڵاتی ئه‌ریتره، گینه، میانمار، زیمباوه راده‌ی هه‌ڵاوسانی ئابووریان له‌كۆماری ئیسلامی زیاتر بووه. باقی وڵاتانی پله‌به‌ندییه‌كه نرخی هه‌ڵاوسانیان له ئێران كه‌متربووه. بیستنی ئه‌م هه‌واڵه بۆ هه‌مووان ئه‌و راستیه ده‌رده‌خات كه كۆماری ئیسلامی ئێستاكه له‌بواری ئابووریه‌وه خاوه‌ن ئابوریه‌كی داته‌پیوه‌و ئه‌م داته‌پینی ئابورییه‌ش به‌جۆرێك بۆته هۆی دروست كردنی كێشه‌وگرفتی زیاتر بۆ دانیشتوانی ئێران. چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی هه‌ڵاوسان بۆ نزیكه‌ی 20له‌سه‌د له‌ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌گوێره‌ی ئاماره راگه‌یه‌ندراوه‌كانی دام‌وده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی به‌رهه‌می سیاسه‌تی نازانستیانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی باڵای كۆماری ئیسلامییه له‌پێوه‌ند به‌پرسی ئابووریه‌وه. پێویسته باسی ئه‌و راستیه بكه‌ین، له‌كاتێكدا كۆماری ئیسلامی توشی كێشه‌ی ئابووری له‌و چه‌شنه ده‌بێته‌وه كه چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش خامنه‌یی رێبه‌ر له‌ناوئاخنی لێدوانه‌كانی بۆ خه‌ڵكی ئۆستانی شیراز باسی له‌وه كردووه كه‌گۆیا كێشه ئابوورییه‌كان‌و هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هه‌ژاری‌و بێده‌رتانی له‌كۆمه‌ڵگای ئێران پڕوپاگه‌نده‌ی وڵاتانی دژی كۆماری ئیسلامییه. ناوبراو كێشه‌ی ماڵی‌و فه‌ساد‌و گه‌نده‌ڵی ئیداری‌و ناوخۆیی كۆماری ئیسلامی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ دوژمنایه‌تی وڵاتانی زلهێزی له‌چه‌شنی ئامریكا‌و یه‌كیه‌تی ئورووپا به‌دژی كۆماری ئیسلامی. ئه‌گه‌ر كه‌سێك شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سیاسه‌ته‌كانی ئابوری كۆماری ئیسلامی به‌درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت، هه‌ست ده‌كات كه‌خامنه‌یی رێبه‌ر راست ده‌كات‌و وڵاتانی ده‌ره‌كی ته‌نیاوته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی رۆژانه‌ی خۆیان قسه‌ولێدوانی له‌وجۆره ئاراسته ده‌كه‌ن. به‌ڵام راستیه‌كانی ناوخۆی ئێران‌و به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی رۆژانه له‌ئاستی میدیا‌و له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م راپۆرته تازه‌یه‌ش پێچه‌وانه‌ی وه‌ته‌كانی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ده‌سه‌لمێنێ. ده‌ركردنی ئه‌م راپۆرته تازه‌یه‌و هه‌روه‌ها لێدوانه‌كانی شه‌خسی خامنه‌یی له‌كاتێكدایه كه كۆماری ئیسلامی له‌بواری ناوخۆیی‌و به‌تایبه‌تی بواری ئابووری دژوارترین هه‌ل‌ومه‌رج تێپه‌ڕ ده‌كات. به‌پێی وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی باڵای رژیم‌و شه‌خسی داود دانش جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ركراوی ئابوری رژیم، كۆماری ئیسلامی خاوه‌ن مۆدێلێكی شكست خواردووه له‌بواری ئابووریداو تا ئێستاكه‌ش هیچ ئیستراتێژییه‌كی ئابووری گرنگیش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵاوه ره‌چاو نه‌كراوه. ناوبراو هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی گرانی شت‌ومه‌ك‌و هه‌روه‌ها فه‌سادی ئیداری بێ سه‌روبه‌ره له‌گشت بواره‌كان‌و به‌تایبه‌تی بواری ئابووری كرده‌وه. ئه‌م پله‌به‌ندییه تازه‌یه‌ش نیشانه‌ی هه‌رچی زیاتری ده‌رخستنی كارنامه پڕ له‌شانازییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی نۆهه‌مه كه كه‌ڕه‌ناو بانگه‌شه‌ی چاكتر كردنی ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌ژاری ئێران‌و هه‌روه‌ها رووهه‌ڵماڵاویانه باسی له‌بردنه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وت بۆ سه‌ر سفره‌ی كۆمه‌ڵانی هه‌ژاری ئێرانی ده‌كرد. بۆ هه‌مووان روونه كه ئێمه رۆژانه شاهیدی چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی كاڵاكانین له‌ئێراندا به‌جۆرێك كه دابین نه‌كردنی ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تایی ترین پێداویستی رۆژانه ته‌نگی بۆ خه‌ڵكی ئێران هه‌ڵچنیوه. له‌كه‌س شاراوه نییه كه ده‌وڵه‌ته بێده‌ربه‌سته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد نه‌ك هه‌وڵی خۆی نه‌خستۆته گڕ بۆ چاكتركردنی وه‌زعی گوزه‌رانی خه‌ڵك، به‌ڵكوو بگره به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئابوری وڵات له‌لایه‌ن مافیای نیزامی‌و سپای پاسداران رۆژ به‌رۆژ ئاستی كێشه‌و نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵك ده‌چێته سه‌ره‌وه. خه‌ڵكی ئێران له‌كاتێكدا به‌مشێوه تووشی دێوه‌زمه‌ی هه‌ژاری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی هه‌ڵاوسان ده‌بنه‌وه‌و به‌گوێره‌ی ئاماری ره‌سمی بانكی مه‌ركه‌زی ئێران به‌ره‌و 20 له‌سه‌د هه‌ڵده‌كشێ. ئه‌م بارودۆخه‌و كۆمه‌ڵێك گرفت‌و نه‌هامه‌تی دیكه‌ی وه‌ك چوونه سه‌ره‌وه‌ی گیرۆده‌بووان به‌ماده‌سڕكه‌ره‌كان‌و قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری كه‌لێنی چینیایه‌تی‌و بوونی گه‌نده‌ڵییه‌كی بێوێنه له‌ئاستی دام‌وده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی له‌كاتێكدا به‌ربینگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێرانی گرتووه، كه نرخی نه‌وت وه‌ك یه‌ك له‌به‌رهه‌مه هه‌نارده‌كانی كۆماری ئیسلامی روو له‌گه‌شه‌یه‌و ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئابووری وڵات له‌وه‌ی كه هه‌یه تووشی داته‌پینی زیاتر نه‌بێته‌وه. به پێی هه‌واڵ‌و راپۆرته‌كانیش به‌شێكی زۆری سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵگا‌و به‌تایبه‌ت داهاتی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی باڵای كۆماری ئیسلامی سه‌رفی ئامانجه شه‌ڕخوازانه‌كانیان له‌ئاستی ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێ. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یارمه‌تی ماڵی زۆر به‌تێرۆریستان‌و هه‌روه‌ها سه‌رفی به‌شێكی زۆری داهاتی كۆمه‌ڵگا بۆ كاروباری نیزامی بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه دوژمنكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ره‌چاوكردنی سیاسه‌تی ملهوڕانه له‌ئاستی جیهانیدا، كه ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی لێكه‌وتۆته‌وه زه‌برێكی زیانباری گه‌یاندووه به بنه‌ماكانی سه‌رمایه‌گوزاری له‌بواری ئابوری‌دا. ئه‌وه‌ی ماوه باسی بكه‌ین ئه‌و راستیه‌یه كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌ژاری‌و بێكاری‌و هه‌وروه‌ها كه‌متر كردنه‌وه‌ی نرخی هه‌ڵاوسان ته‌نیا به گرتنه به‌ری سیاسه‌تێكی گشتگیر‌و هه‌روه‌ها زانستیانه‌و بێ هه‌ڵاواردن له‌بواری ئابووریدا چاره‌سه‌ری دێت‌و ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌رووخان‌و نه‌مانی كۆماری ئیسلامی مسۆگه‌ر ده‌بێت.
|
|||||||