|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
باند بازی ده‌وری دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیس
سیامه‌ك ره‌جه‌بی ده‌وره‌ی دووهه‌می گاڵته‌جاڕی ناسراو به هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی هه‌شته‌می مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی كۆتایی پێهات‌و هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا باڵی سه‌ر به رێبه‌ری ده‌سه‌ڵات سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. سه‌ره‌ڕای هه‌موو نارۆشنی‌و ته‌قه‌لوبه‌كان كه‌مترین رێژه‌ی خه‌ڵك به‌شداریان له‌م شانۆدا كرد و بۆجارێكیتر مه‌شروعییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران كه‌وته ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌گه‌رچی وه‌ك نه‌ریتێكی هه‌میشه‌یی ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی باس له‌به‌شداری به‌رچاوی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، به‌ڵام راستیه‌كان شتێكیتره‌و له‌م یه‌كه‌شدا راگه‌یاندنه‌كانی رژیم هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵك له ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌كه‌ن. له كۆتایی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كۆمه‌ڵێك راپۆرتی ده‌وڵه‌ت ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م كایه دووپاتكراوه‌ی راگه‌یاند، ئه‌ڵبه‌ت خافڵ له‌وه‌ی كه هه‌موو خه‌ڵك له‌ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنه ئاگاداربوون. ئاخر كامه ئه‌قڵ ئه‌م گاڵته‌جاڕه به هه‌ڵبژاردنی ئازاد ده‌شوبهێنێت، له كاتێكدا كه یاسای بنچینه‌یی ئێران ده‌سه‌ڵاتی له‌بازنه‌یه‌كی داخراودا راده‌ستی گروپێكی تایبه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌ها كردووه؟ له ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كۆماری ئیسلامی‌دا ته‌نانه‌ت بۆ یه‌كجاریش هه‌ڵبژاردنی ئازاد به‌ڕیۆه‌نه‌چووه‌و ئه‌م كێشه‌یش بۆ چێیه‌تی ده‌سه‌ڵات‌و هه‌بوونی یاسایه‌كی نادیموكراتێك به‌ناوی "قانونی ئه‌ساسی" ده‌گه‌ڕێته‌وه. یاسای بنچینه‌یی ئێران و یان هه‌مان "قانونی ئه‌ساسی" به‌كرده‌وه بۆ به‌رگرتن له‌گۆڕانكاری په‌سندكراوه، نه‌ك له ئاراسته‌ی گۆڕانكاریداو به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م یاسایه هه‌رچه‌شنه بڕوایه‌ك به گۆڕانكاری له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات، وه‌هم و خه‌یاڵه. كۆتایهاتنی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی هه‌شته‌می مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی دوو بروسكه‌و په‌یامی ئاشكرای پێشكه‌ش كرد كه لێره‌دا به كورتی ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین. یه‌كه‌مین بروسكه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه كه‌مترین راده‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵك وه‌ك خه‌باتێكی نه‌رێنی خۆی نیشانداوه‌و به‌زمانێكیتر ئه‌م به‌شدارینه‌كرنه، ره‌نگدانه‌وه‌ی داواكاری و خواستی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێرانه. ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و راستییه‌ی كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێران خوازیاری به‌ڕیۆه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له به‌ستێنێكدان كه پارتی سیاسی سه‌ربه‌خۆ، چاپه‌مه‌نی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و سه‌ره‌نجام نه‌بوونی یاسای چاودێریكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی پاڵیۆراوان بوونی هه‌بێت. په‌یامێكیتر كه خولی هه‌شته‌می مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی پێیه‌تی ئه‌و راستیه‌یه كه سیستمی كۆماری ئیسلامی له پرۆسه‌ی یه‌كده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له ئامانجه‌كانی نزیكبۆته‌وه‌و زۆرترین هێزی سیاسیی ئێران راده‌ستی كه‌سانی ده‌سته‌مۆی رێبه‌ری و سوپای پاسداران كرا. گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ نۆرمه هه‌میشه‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامیش له‌هه‌ڵبژاردندا ناته‌با بووه‌و زۆربه‌ی هاوڕێ كۆنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش له‌تاقیكردنه‌وه‌ی ناوه‌نده بڕیارده‌ره‌كان، ده‌نگی نایان وه‌رگرتووه. له مێژووی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی‌دا، مه‌جلیسی هه‌شته‌م ده‌ڕوات تا بێده‌نگترین‌و گوێڕایه‌ڵترین ده‌ورانی ته‌مه‌نی خۆی ئه‌زموون بكات و كێشمه‌كێشه‌كانی ناو باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه‌م ره‌نگتر بكاته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م راستیه‌ش نابێ له‌بیربكرێت كه باڵه‌كه‌یتری ده‌سه‌ڵات واته ریفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌تیش نه توانیویانه و نه‌ده‌توانن كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گۆڕانكاریه‌كان دابنێن‌و هات وهاواری ئه‌وانیش له ئاراسته‌ی وه‌رگرتنی میرات و به‌شی زیاتردایه. به‌گشتیی ئه‌ڵترناتیڤێكی گونجاو بۆ خه‌ڵكی ئێران له‌رووبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پرسی هه‌ڵبژاردن له‌م وڵاته دیكتاتۆرلێدراوه، به‌هێزكردنی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ده‌وری كۆمه‌ڵێك خواستیی دیاریكراوی وه‌ك به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد، له ئێرانی ئێستادایه. ده‌بێ خواستی مافی به‌ریۆه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد ببێته دیسكۆرسێكی سه‌رتاسه‌ری تا سه‌ره‌نجام بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كان ده‌گه‌نه ئاستێك له پێشكه‌وتن‌و گه‌شه كه ستارتی كۆتایی هه‌ڵپێچانی سیستمی سیاسیی له ئێران لێبده‌ن.
|
|||||||