|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
خاته‌می ودانپێدانان به ئاژاوه‌گێڕی ئێران له ناوچه‌كه
لوقمان ره‌زایی سه‌رۆك كۆماری رابردووی كۆماری ئیسلامی، محه‌مه‌دی خاته‌می ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش سه‌ردانێكی گیلان ده‌كات‌و له كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران وتارێك پێشكه‌ش به به‌شداربووان ده‌كات. ناوبراو له وتاره‌كه‌یدا به‌رپه‌رچی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌داته‌وه‌و حاكمییه‌ت به لاڕێدان له باوه‌ڕه‌كانی خومه‌ینی تۆمه‌تبار ده‌كات. خاته‌می له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌م شیۆه‌یه دێته ئاخاوتن و ده‌ڵێت: "مه‌گه‌ر ئیمام داواكاریی چی بووه‌و مه‌به‌ستی له ناردنی ئینقلاب چی بووه؟ ئه‌وه‌ی كه ئێمه چه‌ك و چۆڵ وه‌ربگرین و له وڵاته‌كانیتر ته‌قینه‌وه رێكبخه‌ین‌و گرووپگه‌لێك سازبكه‌ین تا له وڵاتانی دیكه كاری تێكده‌رانه ئه‌نجام بده‌ن؟" ئه‌گه‌رچی ئه‌مه یه‌كه‌م جارنییه كه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ته‌وه‌ری پشتیوانی له تیرۆریزم باس ناكه‌ن و به‌ده‌یان جار بانگه‌شه‌ی داڵده‌دان‌و پشتیوانیكردن له‌تیرۆریزمیان كردووه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه به‌رپرسێكی پایه‌به‌رزی كۆماری ئیسلامی به‌مشیۆه راسته‌وخۆ رۆڵ و كاریگه‌ری كۆماری ئیسلامی له ده‌ستیۆه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی جیهان ئاشكراده‌كات. له‌باری كاتیشه‌وه ئه‌م قسانه‌ی خاته‌می جێگه‌ی سه‌رنج‌و تێڕامانه. له‌كاتێكدا كه بۆ ماوه‌یه‌كه وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ جارێكی‌تر پرسی تیرۆریزمی كۆماری ئیسلامی‌یان هێناوه‌ته‌وه به‌رباس، ئه‌م وتانه‌ی خاته‌می ده‌توانێ چه‌شنێك ره‌واییه‌ت‌و مه‌شروعییه‌ت به دژبه‌رو به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی رژیمی ئیسلامی بدات. بێشك ئه‌م وتانه‌ی خاته‌می له‌روانگه‌و ئاراسته‌ی ئیدانه‌كردن‌و شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌م ره‌فتاره دزێوه نه‌بووه، به‌ڵام ده‌توانێ وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی بانگه‌شه‌كانی دونیای رۆژئاوا كه‌ڵكی لیۆه‌ربگیرێت. ئه‌م قسانه‌ی ناوبراویش له‌رووی دڵسۆزی بۆ ده‌سه‌ڵاتی له‌رزۆكی كۆماری ئیسلامی‌و بۆ مشتومڕی باڵه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات‌و چه‌شنێك خولیا‌و ئاوات بۆ به‌ش ومیراتی له ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه. خاته‌می به‌ئه‌نقه‌ست وه‌یان نائاگاهانه، به‌م وته‌یه بروسكه‌و په‌یامێكی دیاریكراوی بۆ كۆمه‌ڵگای نیۆنه‌ته‌وه‌یی نارد. ئه‌و په‌یامه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران سه‌رچاوه‌ی بشیۆی‌و نائارامییه‌كانی ناوچه‌كه‌ن‌و سه‌رێكی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه به رژیمی ئیسلامییه‌وه گرێدراوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه لایه‌نێكی مه‌سه‌له‌كه‌یه‌و بۆ هه‌موولایه‌ك ئاشكرایه كه ستراتێژی‌و خه‌ونه شومه‌كانی كۆماری ئیسلامی، وه‌ها تاكتیك‌و كه‌ره‌سه‌گه‌لێك ده‌خوازێ. كۆماری ئیسلامی له قه‌یرانی مه‌شروعییه‌ت ده‌ناڵێنێت‌و بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌و خۆدزینه‌وه له ناكارامه‌ییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌به‌ریۆه‌بردنی كۆمه‌ڵگای ئێران‌و هه‌روه‌ها شكستی سیاسه‌ته ده‌ركییه‌كان پیۆیستی به به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌مكه هه‌یه. بۆ وێنه به‌رده‌وام له گرووپه تووندڕه‌وه شیعه‌كانی وه‌ك حیزبووڵا و سوپای مه‌هدی و .... وه‌ك كارتێكی كایه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شكسته دیپلۆماتیكه‌كان كه‌ڵك وه‌رگیراوه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه چاره‌نووسی خه‌ڵكی ئێران و داهاتووی بزووتنه‌وه‌ی دیمۆكراسیخوازی له‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه. به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری‌و سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگای نیۆده‌وڵه‌تی هاوته‌ریبی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێرانه، ئه‌م قۆناغه ده‌توانێ هه‌لێكی له‌بار بۆ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بێت. له كاتێكدا كه بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناوخۆی ئێران به دڕندانه‌ترین شیۆاز ده‌كه‌ونه به‌ر شه‌پۆلی سه‌ركوت، بێشك یه‌كگرتووی زیاتر و به‌رفراونتركردنه‌وه‌ی ئه‌م بزاڤانه‌و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م هه‌له مێژووییه ده‌توانێ كلیلی كۆتایی ده‌سه‌ڵات لێبدات‌و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئیستیبداد بێنێت.
|
|||||||