|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
كۆماری ئیسلامی ماده‌سڕكه‌ره‌كان به‌ناوچه‌كه‌دا بڵاوده‌كاته‌وه
گرووپی سیاسی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش كاناڵی ته‌لفزیۆنی "الحوڕه"ی عێراق به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمێكی دێكۆمێنتار، رایگه‌یاند كه رژیمی ئیسلامی ئێران به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له به‌له‌م و پاپۆڕه تیجارییه‌كان، ماده‌ی سڕكه‌ر بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ڕێده‌كات. به‌رپرسی موخابه‌راتی كه‌رتی هه‌نارده‌ی به‌سره‌ش ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه‌و راشكاوانه رایگه‌یاندووه كه خودی ده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی له‌هه‌ناردنی ماده‌سڕكه‌ره‌كاندا ده‌ستیان هه‌یه. پێده‌چێت پرس‌و مانای ناردنی شۆڕشی ئیسلامی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی رژیمی ئیسلامی ئێرانه‌وه جێگه‌ی خۆی دابێ به سدوری ماده‌سڕكه‌ره‌كان، و یان ئه‌م چه‌شنه هه‌نارده‌ش به‌شێك وه یان خاڵێك له‌گه‌ڵاڵه‌ی شۆڕشی ئیسلامی بێت! له واتاكه‌ی پێشوو واته سدوری شۆڕشی ئیسلامی ته‌نیا ئیڕتجاع و ته‌قینه‌وه نه‌سیبی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه‌و پێده‌چێت ئه‌م تاكتیكه سه‌ری له‌به‌رد درابێت‌و تاكتیكی نوێ بۆ سدور و ناردنی شۆڕشی ئیسلامی له‌ده‌ستوری كاردابێت! ئه‌گه‌رچی له‌ساڵانی رابردووش به‌رده‌وام هه‌واڵی له‌م چه‌شنه له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیونی ئێرانی‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه به‌رای گشتی گه‌یشتووه‌و باس له‌وه كراوه كه ده‌ستی كۆماری ئیسلامی له پشت ناردنی ماده‌سڕكه‌ره‌كان بۆ عێراق‌و به‌تایبه‌ت بۆ كوردستانی باشوور هه‌یه، به‌ڵام هیچ كات ئه‌م مه‌سه‌له له‌لایه‌ن كاناڵه‌كانی راگه‌یاندنی وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه باس نه‌كراوه. به‌شیۆه‌یه‌كی گشتی له دوو ره‌هه‌نده‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه جێگه‌ی وردبوونه‌وه‌و شیكارییه‌و هه‌ریه‌ك له‌م ره‌هه‌ندانه ده‌توانن به ته‌نیایی‌و یان پێكه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی هاتنه‌ئارای ئه‌م باسه دابنێن. گرینگ‌ترین هۆكار ده‌توانێ هه‌بوونی مافیایه‌كی به‌هێزی ئابووری له‌پشت ناردن‌و هێنانی ماده‌سڕكه‌ره‌كان بێت‌و ئه‌م مافیایه‌ش كه‌سانێك نین به غه‌یری خودی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی‌و دام وده‌زگاكانی رژیم. له ئێران نزیك به 5 میلیۆن كه‌س گێرۆده‌ی ماده‌سڕكه‌ره‌كانن‌و رێژه‌ی گیرۆده‌بووان نه‌ك هه‌ر دانابه‌زێت، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه رۆژ له‌دوای رۆژ زیاد ده‌كات. ئه‌گه‌رچی زۆر هۆكار له‌گیرۆده‌بوونی خه‌ڵك‌و به‌تایبه‌ت لاوه‌كان ده‌ور ده‌نوێنن به‌ڵام ره‌گه‌و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌ش كۆماری ئیسلامییه‌وه‌وبه زمانێكی‌تر ده‌وڵه‌ت راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ یه‌كێك له‌گرینگترین هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌سڕكه‌ره‌كانه. له‌لایه‌كیتره‌وه به‌ده‌یان جار له‌كێشمه‌كێش‌و مشت‌و مڕی باڵه‌كانی ناوده‌سه‌ڵات باس له‌وه كراوه كه ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ چاودێریه‌كی زیاتر بكات‌و رێژه‌ی تووش بووان دابه‌زێنێت، به‌ڵام به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری كه‌سان‌و دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌م مه‌سه‌له‌وه، كه‌مته‌رخه‌می دێته ئاراوه. ره‌هه‌ندێكیتر كه ده‌توانێ شیاوییه‌ت بدات به‌م پرسه، مه‌سه‌له‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه. له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێران زۆرترین راده‌ی گیرۆه‌ده‌بووان به ماده‌سڕكه‌ره‌كانی تێدایه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌ش ده‌توانێ له‌لای هه‌ر بینه‌رو چاودێرێك ئه‌م باسه بێنێته ئاراوه كه ده‌وڵه‌ت له‌ئاست ئه‌م به‌ڵایه‌دا كه‌مته‌رخه‌مه‌و ناكارامه‌ترین ده‌سه‌ڵات له‌م كۆمه‌ڵگادا ده‌سه‌ڵاتداری ده‌كات. له‌لایه‌كیتریشه‌وه ده‌كرێ ئه‌م گریمانه‌ش هه‌بێت كه چه‌شنێك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌م بوواره‌دا هه‌بێت. بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌م واتایه ده‌كرێ ئاماژه به نووسراوه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی حكومه‌تی كه‌یهان بكرێت كه له‌و نووسراوه‌دا پێشنیار به ده‌وڵه‌ت كرابوو تا ترانزیتی ماده‌سڕكه‌ره‌كان بۆ ناوچه‌كه‌و بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی سه‌ربه‌ست بكرێت تا چیتر ته‌نیا كۆمه‌ڵگای ئێران له‌م به‌ڵایه زه‌ره‌رمه‌ندنه‌بێت. به‌هه‌رحاڵ، كۆماری ئیسلامی هیچ كات له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تیدا هه‌نگاوی نه‌ناوه‌و ئه‌م تاوانانه ته‌نیا گۆشه‌یه‌كی بچووك له‌ده‌ریای تاوانی كۆماری ئیسلامییه. رژیمێك كه بتوانێ‌و ئه‌و مافه به‌خۆی بدات كه ته‌سویه حیساب‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له شه‌قامه‌كانی به‌غدادو شاره‌كانیتری ناوچه‌كه به كوشتنی سه‌دان كه‌س دسته‌به‌ر بكات، زۆر به ئاسانیش ده‌توانێ له پێناو گیرۆده‌كردنی سه‌دان لاوی عێراقی‌و وڵاتانی‌تری ناوچه‌كه هه‌نگاو بنێت.
|
|||||||