|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و گوشاری زیاتری كۆماری ئیسلامی
شه‌وبۆ عیبادی شه‌پۆلی گرتن‌و گوشار هێنان بۆ سه‌ر چالاكانی ژنان‌و به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا به‌رده‌وامه‌و ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین له‌ساڵی تازه‌دا ئاستی گوشاره‌كان گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیوه. له‌تازه‌ترین كرده‌وه‌ی دادگای ئینقلابی شاری تاران‌و به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ری ئاڵوگۆڕ بۆ به‌رابه‌ری، رۆژی هه‌ینی 13ی گوڵان، حوكمی مه‌حكومیه‌تی "په‌روین ئه‌رده‌ڵان" له‌هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا كه دوو تا سێ ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراوه به ناوبراو راگه‌یه‌ندراوه. له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه لقی 13ی دادگای ئینقلابی كۆماری ئیسلامی ئێران په‌روین ئه‌رده‌ڵانی به تۆمه‌تی كۆبوونه‌وی نایاسایی‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پۆلیس، به‌مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌ت‌و ئاسایشی گشتی، به پێی بڕگه‌ی 610ی یاسای سزای ئیسلامی‌و پاراستنی بڕگه‌ی 25ی یاسای سزای ئیسلامی، ناوبراوی به دوو تا سێ ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو مه‌حكوم كردوه. به پێی ئه‌م حوكمه ئه‌گه‌ر په‌روین ئه‌رده‌ڵان له‌و ماوه‌یه‌دا تاوانێك ئه‌نجام بدات، ئه‌م حوكمه له‌زووترین كاتدا له‌دژی جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌م حوكمه‌ی دادگای ئینقلابی شاری تاران له‌كاتێكدایه كه‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژ له‌وه پێشوو به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان، "رزوان موقه‌ده‌م"، ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا‌و له‌هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان، به 6 مانگ زیندان‌و لێدانی 10 زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا. رزوان موقه‌ده‌م وێڕای 32 كه‌سیتر له‌هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان له‌رۆژی 13ی ره‌شه‌ممه‌ی 1385 له‌به‌رامبه‌ر دادگای ئینقلاب ده‌ستگیر و پاش چه‌ند رۆژ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. پێویست به وبیر هێنانه‌وه‌یه سزای لێدانی شه‌لاق بۆ رزوان موقه‌ده‌م وه‌ك هه‌ڵسوڕاوێكی بزوتنه‌وه‌ی ژنان شتێكی تازه نه‌بووه و پێشتریش چه‌ند بڕیاری دیكه‌ی له‌وجۆره له‌دادگای ئینقلاب به‌دژی ژنان ده‌ركراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌و دیسانه‌وه له‌درێژه دادگایی كردن‌و هه‌روه‌ها گوشار هێنان بۆسه‌ر چالاكانی ژنان‌و به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والنێری چاودێری مافی مرۆڤ له‌كوردستان، رۆژی شه‌ممه 7ی گوڵان، " رووناك سه‌فارزاده له‌هه‌ڵسوڕاوانی مافی ژنان كه له‌حه‌وت مانگ له‌وه پێشه‌وه له‌زێندان دایه، جارێكی تر بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شاری سنه بانگ كرا. سه‌فارزاده رۆژی 21ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1386 دادگایی كرا‌و بۆ چه‌ند جارێكی تریش له‌لایه‌ن دادوه‌ری دۆسیه‌كه‌ی بۆ دادگا بانگ كرابوو. پێویست به وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه ئه‌و تاوانانه‌ی خراونه‌ته پاڵ ناوبراو چالاكی له‌دژی ئاسایشی گشتی‌و هه‌روه‌ها تۆمه‌تی موحاره‌به بووه له‌گه‌ڵ خودادا. ئه‌م شه‌پۆلی گرتن‌و ده‌كردنی حوكمی زیندان‌و حوكمی شه‌لاق لێدان بۆ چالاكانی ژنان له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش پارله‌مانی ئورووپا به‌ده‌ركردنی راگه‌یه‌ندراوێك وێڕای مه‌حكوومكردن‌و ئیعتراز ده‌ربڕین به‌نیسبه‌ت درێژه‌دانی كۆماری ئیسلامی به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌توندی ره‌خنه‌ی له‌سه‌ركوتی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و به‌تایبه‌تی بواری ژنان له‌ئێران گرت. به‌گوێری راپۆرته‌كان نوێنه‌رانی پارله‌مانی ئوروپا له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی خۆیاندا به‌توندی ره‌خنه‌یان له‌هه‌ڵس‌وكه‌وتی توندی دام‌و ده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی به‌دژی چالاكانی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا ده‌ربڕیوه‌و به‌م بۆنه‌وه داوایان له‌مه‌جلیس‌و ده‌وڵه‌ت كردووه گۆڕان به‌سه‌ر یاسای دژه ژنی له‌ئاسته جیاوازه‌كان بێنن. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌و هه‌ر له‌وپێوه‌نده‌داو به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان، وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه داوای له‌كاربه‌ده‌ستانی باڵای رژیم كردووه تا مافی راده‌ربڕین بۆ چالاكانی ژنانی ئێران به‌ره‌سمیه‌ت بناسن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و دیسانه‌وه له‌درێژه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر چالاكانی ژنان، ئوستانداری یه‌كێك له‌ئۆستانه‌كانی باكووی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر كارده‌ركردنی له‌و كارمه‌نده ژنانه كردووه كه له‌سه‌ركاره‌كانیان حیجاب‌و هه‌ڵس‌وكه‌وته ئیسلامییه‌كان له‌به‌رچاو ناگرن‌و هه‌روه‌ها داوای له‌به‌رێوه‌برانی ده‌وڵه‌تی كردوه له‌زوترین كاتدا ئه‌و كه‌سانه بناسێنن‌و له‌زوترین كاتدا له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ریان بكه‌ن. ئه‌بووتالب شه‌فه‌قه‌ت ئۆستانداری مازه‌نده‌ران كه له‌كۆبونه‌وه‌ی شۆاری فه‌رهه‌نگی گشتی مازه‌نده‌ران قسه‌ی ده‌كرد جه‌ختی كرده‌وه: كه ئه‌و ژنه كارمه‌ندانه‌ی كه له‌شوێنی كاری خۆیان سه‌رنموونه‌ی ژنی ئێرانی نه‌بن نابێت له‌سه‌ر كار بمێنه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه كێشه‌ی حیجاب هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی هاته ئاراوه‌و ژنانی ئێرانی ناچاركران به‌پێی بنه‌ما شه‌رعییه‌كانی ویلایه‌تی فه‌قیه سه‌رپۆش له‌سه‌ر بكه‌ن.
|
|||||||