|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
چوونه سه‌ره‌وه‌ی سزای ئیعدام له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات هه‌واڵنێرییه‌كان ئاشكرایان كردووه كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی زایینیه‌وه، واته له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2008ه‌وه زیاتر له 59 كه‌س له سێداره‌دراون. له‌لایه‌كیتره‌وه‌و به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2007دا ژماره‌ی له سێداره‌دراوان 298 كه‌س بووه. ئه‌مه ئه‌و ئامارانه‌یه كه به‌شیۆه‌ی فه‌رمی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و شیمانه‌ی ئه‌وه‌ده‌كرێت كه رێژه‌كه زۆر له‌وه زیاتر بێت كه رێكخراوه جیهانیه‌كانی داكۆكیكار له‌مافی مرۆڤه‌وه لێی ئاگادارن. هه‌موو هێماكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه رژیمی ئیسلامی ئێران به‌شیۆه‌یه‌كی زۆر هیستریك كه‌وتۆته هه‌وڵ تا رێژه‌ی ئێعدامكراوانی ئه‌مساڵ له ساڵی رابردوو زیاتر بكات و هێشتاكه ته‌نیا 4 مانگ به‌سه‌ر ساڵی نوێی زاینی تێپه‌ڕبووه كه رێژه‌ی كه‌سانی له‌سێداره‌دراو گه‌یشتۆته 59 كه‌س. پێده‌چێت كه رژیمی ئیسلامی ده‌یهه‌وێ خه‌ونی له‌سێداره‌دانی زۆرینه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران و به‌تایبه‌ت بیرجیاوازان به‌كرده‌وه ده‌ربێنێت‌و له‌م كێبه‌ركێ بێڕه‌حمانه‌دا ته‌نانه‌ت چاوپۆشی له منداڵان‌و تازه‌لاوانیش ناكات. ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام ئه‌م ره‌فتاره‌ی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن كۆڕوكۆمه‌ڵه جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤ و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه كراوه‌و ته‌نانه‌ت له‌م دواییانه شۆرای باڵای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به واژۆكردنی په‌سندكراوێك خوازیاری راگرتنی ئه‌م سزایه بووه، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی نه‌ك هه‌ر گوێڕایه‌ڵ نه‌بووه به‌ڵكوو به‌رده‌وام رێژه‌ی ئێعدامكراوانی زیادكردووه‌و هه‌موو ره‌خنه‌و په‌سندكراوه‌كانی به گاڵته گرتووه. به تێڕامان له بارودۆخی ناوخۆیی كۆماری ئیسلامی‌و پێگه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌م راستیه ئاشكراده‌بێت كه به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م سزایه له‌به‌رژه‌وه‌ندی حوكمه‌تی ئیسلامییه‌و كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێ به‌ده‌ست بردن بۆ ئه‌م چه‌كه تۆوی توَقاندن‌و ترس له‌ناو خه‌ڵكی ئێران‌دا بچێنێت. باشترین به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م گریمانه، به‌ڕیۆه‌بردنی ئه‌م سزایه له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدایه. كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ساڵی رابردوو به‌شیۆه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستی دایه ئه‌م كاره‌و به‌ده‌یان كه‌سی له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدا له‌سێداره‌دا. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وبیره‌ی كۆماری ئیسلامی‌و به‌شێكیتر له حكومه‌ته‌كانیتری لایه‌نگری سزای ئێعدام باسی لێده‌كه‌ن، به‌ڕیۆه‌چوونی سزای ئێعدام نه‌ك هه‌ر رێژه‌ی تاوان دانابه‌زێنێت، بگره زیاتریشی ده‌كات. به‌ڕیۆه‌چوونی ئه‌م سزا دژه ئینسانیه ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كولتوری توڵه‌سه‌ندنه‌وه له كۆمه‌ڵگاو ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به ژیان نامۆ ده‌كات. له نیۆان هه‌ستان به تاوان و سزای ئێعدام هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نییه‌و هیچ كات ده‌ستبردن بۆ تاوان ناتوانێ ره‌واییه‌ت‌و مه‌شروعییه‌ت به ئێعدام ببه‌خشێت. له ئێرانی دیكتاتۆرلێدراو ئه‌مه ته‌نیا لایه‌نێكی پرسه‌كه‌یه‌و به‌ده‌یان به‌ڵگه له‌به‌رده‌ستدایه كه كۆماری ئیسلامی به‌سه‌دان نه‌یارو به‌رهه‌ڵستكاری سیاسیی له ژێرناوی ئه‌رازل‌و ئه‌وباش ئێعدام كردووه. ده‌وڵه‌ت به‌مانه‌ش نه‌وستاوه‌ته‌وه‌و بۆ هه‌رچی زیاتر چاوترسێنكردنی كۆمه‌ڵگا به‌ده‌یان جار سزاگه‌لێكی نامرۆڤانه‌ی وه‌ك بڕینه‌وه‌ی ده‌ست‌و پێ و خستنه‌خواره‌وه له به‌رزایی به‌كرده‌وه ده‌رهێناوه. هه‌بوونی رێژه‌ی زۆری تاوان له ئێران په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به هه‌ژاریه‌وه هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی هه‌ژاری، راده‌ی خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و تاوانیش به‌رزده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێ به سزای ئێعدام تاوان له كۆمه‌ڵگای ئێران له‌ناوببات، باشتر وایه سه‌رچاوه‌ی هۆكاره‌كانی تاوان ده‌ستنیشان بكات. |
|||||||