|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
هه‌ژاری مامۆستایان‌و ناڕه‌زایه‌تی 12ی گوڵان
فواد عه‌باسی له‌رۆژی پێنجشه‌ممه 12ی گوڵان مامۆستایان له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران به‌بۆنه‌ی رۆژی مامۆستا ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین‌و بۆ جارێكی‌تر داواكاریه‌كانیان به‌رزكرده‌وه. بۆ وێنه له‌شاره‌كانی مه‌ریوان، كرماشان، ئه‌رده‌بیل، سنه و سه‌قز و چه‌ند شارێكی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش ئه‌م كۆبوونه‌وانه به‌شداربوانێكی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی. له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كان ئۆلتیماتۆم به به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار درا كه له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌بوونی خواسته‌كانیان له‌رۆژانی داهاتوو ده‌ستده‌ده‌نه كۆبونه‌وه‌و مانگرتنی به‌ربڵاو. له‌باری مێژووییه‌وه مامۆستایان له‌ئێران به‌رده‌وام له‌بارودۆخێكی ناله‌باری ژیاندا به‌سه‌ریان بردووه‌و ئه‌م هه‌لومه‌رجه له‌ده‌وران و قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژوودا به‌رز و نزمی به‌خۆیه‌وه دیتووه. له‌ده‌وڵه‌ته پاسداریه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد، مامۆستایان له‌خراپترین بارودۆخدا درێژه‌یان به به‌ریۆه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیان داوه‌و به‌كرده‌وه ئه‌م توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ نزمترین ئاستی ژیان به‌ڕێكراوه. سه‌ره‌ڕای هه‌ڵكشانی بێ وێنه‌ی نرخی هه‌ڵاوسان‌و گرانی له‌راده‌به‌ده‌ر، نه‌ك هه‌ر مووچه‌ی مامۆستایان زیادی نه‌كرد، به‌ڵكوو وه‌دواكه‌وتنی مووچه‌و نه‌دانی مه‌زایا بووه‌ته روداوێكی رۆتینی مامۆستایان‌و ئه‌م بێمافكردنانه به‌رده‌وامه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه مامۆستایان خاوه‌نی رێكخراو و ناوه‌ندی خۆیانن‌و له‌م رێگه‌وه توانیویانه هاوئاهه‌نگی‌و یه‌كگرتوویه‌كی زێده‌تر به جوڵه و مانگرتنه‌كانیان بده‌ن‌و چه‌شنێك هاوبه‌شی له‌خواسته‌كانیان پێك‌بێنن. به‌رزكردنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌رێگه‌ی كانونه سینفیه‌كانه‌وه توانیویه‌تی داواكاریه‌كانیان له ئاستی كۆمه‌ڵگا به‌رجه‌سته بكاته‌وه‌و وزه‌یه‌كی زیاتر به خه‌باته‌كه‌یان بدات. له‌ساڵی 85ه‌وه مامۆستایانی خوێندنگه‌كانی ئێران له‌رێگه‌ی ئه‌م رێكخراوانه‌وه چه‌ندین جار مانگرتنی به‌ربڵاویان رێكخستووه‌و داواكاریه‌كانیان به‌گوێی به‌رپرسان‌و ده‌سه‌ڵاتدا گه‌یاندووه. رۆڵ‌و كاریگه‌ری دوو رێكخراوی كانوونی مامۆستایان‌و رێكخراوی مامۆستایان له‌دوو ساڵی رابردوودا به‌باشی دیاره‌و ئه‌م راستییه‌ش بۆته هۆی نیگه‌رانی‌و ترسی ده‌سه‌ڵاتداران‌و ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ئه‌م ناوه‌ندانه كراوه. ئه‌مساڵ مامۆستایان له‌كاتێكدا چوونه پێشوازی رۆژی مامۆستا كه وه‌زیری په‌روه‌رده چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش رایگه‌یاند كه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تا رێژه‌ی مامۆستایان كه‌م بكه‌نه‌وه‌و ته‌عدیلی هێزی ئینسانی له‌م به‌شه‌دا بكه‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه هێشتاكه به‌شێكی به‌رچاو له مامۆستایان مووچه‌ی نزیك به 6 مانگی خۆیانیان پێنه‌دراوه‌و هیچ یه‌ك له‌داواكاری‌و خواسته سینفیه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه پرسی كۆبوونه‌وه‌و مانگرتن‌و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داواكارییه سنفیه‌كانی مامۆستایانه. مێژوو و ئه‌زموونه سنفیه‌كان ئه‌و راستییه ئاشكراده‌كه‌ن كه به‌رده‌وامی‌و رێكخراوبوون له خه‌بات ده‌توانێ ئامانج‌و ده‌سته‌به‌ربوونی داواكارییه‌كان نزیكتر بكاته‌وه‌و هه‌ر به‌و پێیه‌ش پێداگری له‌سه‌ر رێكخراوتربوونی زێاتر سه‌ره‌كیترین ئه‌ركی مامۆستایان له‌روبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بێ مافیه‌كانه. له لایه‌كیتره‌وه وه‌رگرتنی ئه‌ندامی زیاتر له‌م رێكخراوانه‌و زیادكردنی ئه‌ندام ده‌توانێ وزه‌و گه‌رم‌وگوڕییه‌كی به‌رچاوتر به مانگرتن‌و خۆپیشاندانه‌كان بدات. سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌مانه هاوئاهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی ئۆرگانێك له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیتری ئێران پێداویستیه‌كی هه‌نووكه‌ییه. به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی مامۆستایان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیتری وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، خوێندكاری‌و ژنان جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه‌و كاكڵه‌ی داواكارییه‌كان خاوه‌نی چێیه‌تیه‌كی هاوبه‌شه، ئه‌ویش باشتركردنی ژیان‌و گوزه‌رانه. بێشك به‌رده‌وامبوون‌و یه‌كگرتوویی ده‌توانێ پاشه‌كشه به‌ده‌سه‌ڵات بكات‌و ئامرازه‌كانی سه‌ركووت له‌ده‌سه‌ڵات بستێنێته‌وه. ته‌نیا رێگه‌ی ده‌ربازبوون له‌م هه‌لومه‌رجه‌و گه‌یشتن به خواسته‌كان یه‌كگرتوویی زیاتر و به‌رده‌وامبوون له‌خه‌بات‌و دۆزینه‌وه‌ی تاكتیكی نۆێی خه‌باتكارانه‌یه.
|
|||||||