|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
له ئێران منداڵانیش له مافی ئینسانی‌و منداڵانه‌یان بێبه‌شن
كاوه فه‌تاحی ژیانی منداڵان له‌ئێران‌و كوردستان له ئاستێكی زۆر نزم‌وخراپدایه، به میلیۆن منداڵ له‌ئێران له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ژێر هێلی هه‌ژاریدا ده‌ژین. به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی رژیم كه هه‌میشه راستیه‌كان ده‌شارنه‌وه‌و ئاماری كه‌متر بۆ رای گشتی ده‌دركێنن، یه‌ك میلیۆن‌و هه‌شت سه‌دهه‌زار منداڵ له‌ئێران له‌خوێندن بێ به‌رین. له‌و ژماره‌یه زیاتر له‌دووسه‌د هه‌زاریان منداڵانی كوردن. بێگومان ئه‌م ئاماره زۆر كه‌متر له‌ئاماری واقیعیه. به‌سه‌دان هه‌زار منداڵ له‌بازاڕی بێ ره‌حمی كاردا خه‌ریكی كارن، یان له‌شه‌قامه‌كاندا خه‌ریكی ده‌ستفرۆشین‌و له‌هه‌موو ژیانێكی شیاوی سه‌رده‌می منداڵی بێبه‌شن. له‌دنیای ئه‌مڕۆدا راده‌ی رێزدانان‌و دابین كردنی پێداویستی سه‌رده‌می منداڵی بۆ منداڵ، به نیشانه‌ی پێشكه‌وتویی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ئه‌ژمار ده‌كرێ‌و به پێچه‌وانه‌وه‌ش بێ رێزی‌و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی داخوازی‌و دابین نه‌كردنی مافی به ره‌سمی ناسراوی منداڵان نیشانه‌ی دواكه‌وتوویی ئه‌و ده‌سه‌ڵات‌وكۆمه‌ڵگایه ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌م ئاماره ناڕاسته‌ی كه له‌لایه‌ن دام‌وده‌زگاكانی رژیمه‌وه راگه‌یاندراوه، له‌كاتێك دایه كه دروشمه فریوكارییه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاد به ناوی ده‌سكه‌وته گه‌وره‌كانی ئێران، گوێی دنیای كه‌ڕ كردووه‌و هه‌ر رۆژه ده‌یبیستین. با هه‌ر ئه‌و ئاماره‌ی رژیم به‌راست بزانین كه ئه‌وه‌نده منداڵ له‌خویندن بێبه‌رین، به‌ڵام بۆ ده‌بێ له‌وڵاتێكدا كه خاوه‌نی زۆرترین كانگا سروشتیه‌كانه، خاوه‌نی نه‌وت‌وگاز‌و سه‌دان سه‌رچاوه‌ی داهاته‌و له‌گه‌ڵ چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش ئه‌م ئه‌ندازه له‌منداڵان له‌خوێندن بێبه‌رین؟ راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه تا ئه‌و كاته ئه‌م ده‌سه‌ڵات‌و نیزامه له‌سه‌ركار بێ و به‌ده‌ست كه‌سانێكی وه‌ك ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه بێت له ئیمكانات‌و داهاتی وڵات شتێك به نسیبی خه‌ڵكی ئێران نابێ و ژیانی منداڵان له‌مه باشتر نابێ. ده‌وڵه‌تی ئێران له ساڵی 1372دا كۆنوانسیۆنی مافی منداڵانی سازمانی میللی ئیمزا كردووه، به‌ڵام له كاتی ئیمزا كردنی ئه‌م په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه تا ئێستا نه ته‌نیا بارودۆخی ژیانی منداڵان باشتر نه‌بووه، بگره زۆر خراپتریش بووه‌و ئه‌م ره‌وته‌ش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. هه‌ر كه‌سێك رۆژانه به‌شه‌قام‌و بازاڕی شاره‌كانی ئێران‌دا تێپه‌ڕبێ، ده‌یان‌و سه‌دان منداڵی كه‌م ته‌مه‌ن ده‌بینێ كه بۆ بژیوی خۆیی‌و خانه‌واده‌كه‌ی خه‌ریكی كارن‌و له‌ژیانی شیاوی ئینسانی‌و مافی منداڵانه‌ی خۆیان بێبه‌شن. منداڵانی بێبه‌ری له‌خۆیندن‌و ئاماده له‌مه‌یدانی كار تووشی كاره‌ساتی جۆراوجۆر ده‌بن‌و گه‌لێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رۆكیان ده‌گرێ. به‌پیی ماده‌ی 28 كۆنوانسیۆنی مافی منداڵان هه‌موو منداڵێكی ژێر 18 ساڵ ئه‌بێت له‌مافی خوێندن به‌هره‌مه‌ند بێت، هه‌روه‌ها ماده‌ی 32ی ئه‌م قانوونه ده‌ڵێت : پێویسته منداڵ له‌به‌رابه‌ر كارێك كه ته‌ندروستی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه پارێزراو بێت. شایانی باسه به پێی ماده‌ی 15ی یاسای كاری ئێران منداڵی ژیر 15 نابێ كاربكاو قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام خودی كۆماری ئیسلامی ئه‌م یاسایه‌ی خۆی به‌ڕێوه نابا. هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی كۆنوانسیۆنی مافی منداڵاندا هاتووه: ئه‌ركی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه ئه‌م به‌یانیه‌یان ئیمزا كردووه به بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی كو‌لتوری گشتی‌و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی مادی منداڵان به‌رگری بكرێت له‌كاری منداڵان. كۆماری ئیسلامی كه نه ته‌نیا مافی منداڵ ناپارێزێت، به‌ڵكوو بۆ خۆی خولقێنه‌ری هه‌لومه‌رجێكه كه كۆمه‌ڵگاو بنه‌ماڵه، منداڵه‌كانیان بنێرنه به‌ركاری تاقه‌تپڕوكێن. به‌ڵام منداڵان له‌ئێران ته‌نیا قوربانی ده‌ستی خاوه‌نكار نین. منداڵان له ئێران، سیستماتێك ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌موو جۆره ئه‌شكه‌نجه، سووئیسیفاده‌و سووكایه‌تییه‌ك له كۆمه‌ڵگاداو ته‌نانه‌ت زۆر جاریش له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه له‌به‌ر خراپی گوزه‌رانی بنه‌ماڵه ده‌كه‌ونه ژێر جۆرێك له‌ئه‌زیه‌ت‌و ئازاره‌وه. هه‌موان ده‌زانین له‌كۆماری ئیسلامی‌و فه‌لسه‌فه‌ی بیری ئه‌م رژیمه‌دا ژنان، كرێكاران، لاوان، نه‌ته‌وه‌كان، كه‌مایه‌تیه ئاینیه‌كان ناتوانن ئازاد بن‌و ئازاد بژین، منداڵانیش نه‌وه‌ی ئه‌وانن‌و رژیم ئه‌وانیش وه‌ك گه‌وره‌كان له‌مافی خۆیان بێبه‌ش ده‌كاو هیچ مافێكی ئینسانیان بۆ به‌ره‌سمیه‌ت ناناسێ. ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته یاسایه‌ك بۆ پاراستنی مافی منداڵان له‌ئێران په‌سه‌ند بكا‌وئه‌ركی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگایه رێزگرتن له‌مافی منداڵ له كو‌لتوری كۆمه‌ڵگا بگونجێنین‌و په‌یڕه‌وی لێبكه‌ن. ئه‌ركی هه‌ر مرۆڤێكی ئازادیخواز و مرۆڤ دۆسته له به‌رابه‌ر هه‌ر پێشێلكارییه‌كی مافی منداڵاندا ئیعتراز بكات‌و بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ل كاری منداڵان و ده‌ست درێژی كردن بۆ سه‌ر مافیان بوه‌ستێته‌وه. ئاشكرایه تا ئه‌م رژیمه له‌سه‌ر كار بێ، نه‌ك منداڵان ناتوانن به ئاسوده‌یی‌و ئارامی بژین، به‌ڵكو هیچ تاك‌و نه‌ته‌وه‌و ئائینیكی جیاواز ناتوانێ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م نیزامه‌دا ئاره‌زوه‌كانی به دیبێنێ، خه‌بات بۆ رووخانی رژیم خه‌باته بۆ به‌دیهێنانی ئاره‌زوی خۆمان ومنداڵه‌كانمان با ئه‌م خه‌باته گه‌رم و گوڕتر كه‌ین.
|
|||||||