|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
سانسۆر مۆته‌كه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی پێشانگای كتێب
ئا: موحسین كاكه‌ڕه‌ش میدیا وه‌كوو یه‌كێك له ئامرازه‌كانی كۆمۆنیكه‌یشن له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگاو به‌شێكی گرنگ له ژیانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه، له‌ئێران له‌ژێر سایه‌ی دیكتاتۆریه‌تی كۆماری ئیسلامی زیاتر له هه‌میشه توشی داخستن‌و سانسۆر هاتوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌ستێوه‌ردانێكی ئه‌نقه‌سته‌و سه‌ركوتی خواست‌و زه‌وتكردنی مافی ره‌وای خه‌ڵكه كه زۆرێك له‌رێكخراوه جیهانیه‌كان‌و جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ جه‌ختیان له‌سه‌ركردۆته‌وه. داخستنی یه‌ك له دوای یه‌كی ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن‌و بوونی سانسۆر‌و سه‌ركوت‌و ئیعدامی رۆژنامه‌وانان، نه‌ته‌نیا كارێكی دژه مرۆییه به‌ڵكو، به پێچه‌وانه‌ی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤه‌و هه‌موو ئه‌و دروشمه بێ ناوه‌ڕۆكانه‌یه كه كۆماری ئیسلامی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات. كۆماری ئیسلامی به درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م خه‌سڵه‌ته تێیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و ساتێك له‌ساته‌كان له داخستنی میدیاكان نه‌وه‌ستاوه. سیاسه‌تی سانسۆر‌و تۆقاندن، سیاسه‌تی خنكاندنی بیری جیاوازه‌و كپكردنی ده‌نگی ئازاده، كه هه‌موو سیستمێكی دیكتاتۆری پێی هه‌ڵده‌ستێت‌و زیاتر میدیاكان له قازانجی خۆی ده‌قۆزنه‌وه. سانسۆر وه‌كو نه‌خۆشییه‌كی هه‌میشه‌یی میدیاكانی كۆماری ئیسلامی له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا ئاماده بووه‌و له‌راستیدا بوونی سانسۆر كۆمۆنیكه‌یشنێكی یه‌ك لایه‌نه‌یه به‌رامبه‌ر به جه‌ماوه‌ر. كۆمۆنیكه‌یشنی یه‌ك لایه‌نه زیاتر هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ حوكمێكی سه‌ربازی، كه دیكتاتۆر ده‌یسه‌پێنێت. سانسۆر له میدیاكاندا حوكمی یه‌كلایه‌نه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌سه‌پێنێت‌و ته‌نیا ئه‌و په‌یامه راده‌گه‌یه‌نرێت كه هاوته‌ریبه له‌گه‌ل خواسته سیاسیه‌كانی سیسته‌مه‌كه نه‌ك په‌یامی چاوه‌ڕوانكراوی خه‌ڵك. جه‌ماوه‌ر هه‌میشه چاوه‌ڕوانی ئه‌و په‌یامه‌یه كه په‌یوه‌ست بێت به هه‌موو كایه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریه‌كانی ژیانیه‌وه، ئه‌ویش له سۆنگه‌ی میدیایه‌كدا دێته دی كه بایه‌خێكی فراوان به‌هه‌موو بواره‌كانی ژیانی بدات. میدیاكانی كۆماری ئیسلامی نه‌ته‌نیا هیچ بایه‌خێكیان به ژیانی خه‌ڵك نه‌داوه به‌ڵكو میدیاشیان له ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆی دور خستووه‌ته‌وه‌و ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندنیان كردوه به ناوه‌ندێك بۆ "خنكاندنی بیری جیاواز". دوایین نمونه كه جێی ئاماژه بێت كردنه‌وه‌ی بیست‌و یه‌كه‌مین خولی پیشانگای كتێب له تاران بوو، له راستیدا پێشانگا 10 رۆژه‌كه‌ی تاران كتێبه‌كانی دوجار كه‌وتبوونه به‌ر تیغی سانسۆره‌وه جارێك پێش چاپكردنی كتێبه‌كان‌و جارێكی دیكه‌ش پێش كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه. دوباره‌كردنه‌وه‌ی سانسۆر ناڕه‌زایه‌تی زۆرێك له نوسه‌رانی لێكه‌وته‌وه ئه‌گه‌رچی له مانگی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی رابردووش كۆمه‌ڵێك نوسه‌ر له وتارێكی تونددا ئیعترازی خۆیان به‌رامبه‌ر به سانسۆر پیشاندا بوو. كۆكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كان به بیانوگه‌لێكی وه‌ك "نه‌گونجان له‌گه‌ڵ به‌ها ئیسلامییه‌كان"و "سوكایه‌تی به موقه‌ده‌ساتی شیعه"بوو. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بێت كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك كتێب بوو له سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و له هه‌مانكاتدا كردنه‌وه‌ی به‌شێكی تایبه‌ت به خه‌ڵكی ناوچه‌ی فه‌له‌ستین. كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌یان بۆ رێزلێنانێك له "خۆڕاگری‌و قاره‌مانی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل" ئه‌گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌مه رێك گواستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وسیاسه‌تانه‌یه كه له‌كۆمه‌ڵگای ئێران بۆ سه‌ركوتی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و به گشتی دروستكردنی فه‌زای ترس‌و تۆقاندن‌و له‌ئاكامیشدا ره‌نگدانه‌وه‌یان له ناو ده‌قه‌كاندایه. له لایه‌كی دیكه‌وه كردنه‌وه‌ی پێشانگای كتێب هاوكات بوو له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی "خانه‌ی ئازادی" (كه هه‌موو ساڵێك ره‌وشی رۆژنامه‌وانی له هه‌موو جیهان هه‌ڵده‌سه‌نگێت‌و) ئێران له ریزبه‌ندی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌دا، پاش 184 وڵات ناوی هاتووه‌و دوای ئێران ته‌نیا 10 وڵاتی دیكه ناویان تۆمار كراوه. راپۆرته‌كه‌ی "خانه‌ی ئازادی" ئاماژه‌یه بۆ خراپتربوونی سال له‌گه‌ڵ ساڵی ره‌وشی رۆژنامه‌وانی‌و په‌ره‌پێدانی سانسۆر‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ سیاسه‌ته‌كانی ده‌یه‌ی شه‌سته. ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆماری ئیسلامی وه‌كو ساڵانی پێشوو گه‌وره‌ترین زیندانیی، رۆژنامه‌وانانی له ناوچه‌كه‌دا وه‌ڕێخستووه.
|
|||||||