|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
پێكهاته‌ی نادێمۆكراتیك‌و پارادۆكسیكاڵی ده‌وڵه‌ت له ئێران
گوڵباخ به‌هرامی بێگومان گرنگترین فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی په‌ره‌سه‌ندنی سیاسی‌و ده‌سه‌ڵات، مه‌شروعییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌و ده‌سكه‌وته دواییه‌كانییه‌تی. ئه‌مه له‌كاتێكدا مسۆگه‌ر ده‌بێت كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و گرووپه سیاسییه‌كان به روانگه‌یه‌كی ره‌زامه‌ندانه‌وه چاو له‌پراتیكی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حكومه‌ته بكه‌ن. مه‌شروعییه‌تی ده‌سه‌ڵات له‌وڵاتانه‌دا ده‌بێ هه‌ڵقوڵاوی دێمۆكراسی نێو كۆمه‌ڵگا بێت. له‌م نێوه‌دا دێمۆكراسی رادیكاڵ به‌ستێن بۆ شێوه حكومه‌تدارییه‌ك خۆش ده‌كات كه له پێناو له‌ناوبردنی بێ عه‌داڵه‌تی، قه‌یرانی كۆمه‌ڵگا، سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، دیكتاتۆری و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد‌و به‌رابه‌ر كه مافی هه‌موولایه‌كی تێدا بپارێزرێت هه‌وڵی گۆڕان ده‌دات. ده‌سه‌ڵاتی دێمۆكراتخواز له ئاستی كۆمه‌ڵگادا، بوار ئه‌ڕه‌خسێنێت بۆ په‌ره‌سه‌ندنی عه‌داڵه‌ت‌و به‌رابه‌ری‌و هه‌وڵی ده‌رباز كردن له‌قه‌یران ئه‌دات. ده‌سه‌ڵاتی تاقانه بۆخۆی گه‌وره‌ترین كۆسپه له‌هه‌مبه‌ر داڕشتنی دێمۆكراسی له وڵات‌دا. له‌هۆكاره‌كانی دیكه‌ی نه‌بوونی دێمۆكراسی، بیری كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌و دواكه‌وتوویی فیكری ده‌سه‌ڵاتداران له‌مه‌ڕ دێمۆكراتیزه‌كردنی وڵاتدایه. له ده‌یه‌كانی رابردوودا، جیهان شێوه‌كانی جیاوازی ده‌سه‌ڵاتداری له‌وڵاته جیاوازه‌كاندا به خۆوه بینیوه كه هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه به شێوازگه‌لێكی جۆراوجۆر‌و به‌روانگه‌و ئایدۆلۆژی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه هه‌وڵیان داوه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مه‌شروعییه‌تی پێویست له‌كۆمه‌ڵگا‌و حكومه‌تدا. رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و وڵاتانه‌یه كه سه‌ره‌ڕای هاتنه‌سه‌ركاری حكومه‌ته جیاوازه‌كان له‌مێژووی خۆێدا، به‌ڵام به‌رده‌وام دژی دێمۆكراسی بووه. دوابه‌دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته به ئایدۆلۆژیك كردنی ئایین‌و یه‌ك لایه‌نه كردنی حكومه‌ت، بواریان بۆ دیكتاتۆرییه‌ت‌و سه‌ركوت و زوڵم ره‌خساند. دیاره له‌وڵاتێكدا كه بنه‌مای سه‌ره‌كی حكومه‌ت له‌سه‌ر ئایدۆلۆژییه‌كی تایبه‌ت دابمه‌زرێت‌و ئایین وه‌كوو ئۆتۆریته‌یه‌ك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا بسه‌پێندرێت، ئاكامێكی وه‌ك شێوه‌ی ناله‌باری ئێستای حكومه‌تی ئیسلامی ئێرانی لێده‌كه‌وێـته‌وه. له‌م چه‌شنه حكومه‌تانه‌ی كه به هه‌لپه‌ره‌ستی گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان داده‌مه‌زرێن، هه‌ر له‌جه‌ره‌یانی ئه‌و ره‌وته‌دایه كه له به‌رانبه‌ر بیرجیاوازان‌و لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا توانای وه‌رچه‌رخانی پێویستیان نییه‌و هه‌ربۆیه ده‌كه‌ونه ململانێ. هه‌وڵدان بۆ سه‌ركوتی دژه‌به‌رانی ده‌سه‌ڵات‌و پێشێلكردنی مافه‌كانی خه‌ڵك، به كرده‌وه حكومه‌تێكی تێئۆكراتێكی به دژی دێمۆكراسی دامه‌زراند. لێره‌دایه كه به‌سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تی‌و ده‌نگ هه‌ڵبڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، ئه‌م دیارده‌یه په‌ل ئه‌هاوێژێته ئه‌و دیوی سنورره‌كانه‌وه‌و شێوه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و حكومه‌ته بۆ بیروڕای جیهانی‌و بۆ هه‌مووان ده‌رئه‌كه‌وێت. كۆبوونه‌وه‌و ئێعترازی خه‌ڵك، زه‌بروزه‌نگ‌و تۆقاندن، هه‌ڵاتنی مێشكه‌كان، پاكتاوی ره‌گه‌زی‌و هه‌ڵاواردنی جینسی، ئاكامی ئه‌م شێوه حكومه‌تانه‌یه كه به ته‌واوی دژ به دێمۆكراسی‌و پلۆڕالیسم له‌كۆمه‌ڵگا دێنه كایه‌وه. له‌وڵاتانی جیهانی سێهه‌م( بۆ وێنه هێند، كوره‌ی باشور، شیلی‌و هتد) دوو تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی، مه‌رجی هه‌بوونی دێمۆكراسییه: یه‌كه‌م/ پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تێكی دێمۆكراتخواز‌و دووهه‌م/ ئابووری به‌هێز. له ڕژیمی كوَماری ئیسلامی ئێران مه‌رجی یه كه‌م له رووی واقیعه‌وه هیچ بوونێكی نییه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌بونی سه‌رمایه‌و كانگا‌و هه‌بوونی فراوانی ژێرخانی نه‌وت، سه‌رچاوه سروشتی وئه‌رزی یه‌كان، به‌ڵام بوونی سه‌رمایه‌دارانی گه‌وره له‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دا، ئه‌م وڵاته‌ی له‌باری ئابورییه‌وه زوَر لاواز كردووه. حكومه‌تی بۆرژوازی‌و توتالیتاری ئێران به سه‌ركوتی چینی هه‌ژار و كه‌م داهات، كوَمه‌ڵگا له‌باری ئابورییه‌وه دابه‌ش ئه‌كات به چه‌ند لایه‌ن‌و پارادۆكسێكی به‌رچاو به‌دی ئه‌كات كه بۆته هۆكاری هاتنه ئارای نابه‌رابه‌ری ئابوری‌و جیاوازی چینایه‌تی له‌نێو كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دا. لێره‌دا به جێگای ئه‌وه‌ی كه سه‌رمایه بۆ ئۆرگانیزاسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نه‌هادینه كردنی ڕێكخراوه سیاسییه‌كان‌و له‌ناوبردنی كه‌لێنی چینایه‌تی وه‌گه‌ڕ بخرێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌بێته داسه‌پێنه‌ری هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵات‌و په‌ره‌پێده‌ری كۆیلایه‌تی له‌نێو چین‌و لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگادا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی خاته‌می له 2ی جۆزه‌ردانی 76 به دروشمگه‌لی درۆیین‌و ئایینی‌و هاتنه مه‌یدانی باڵی رێفۆرم خوازان له‌په‌رله‌مانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی، به ستراتێژی نوێ بۆ فریودانی خه‌ڵك، تاراده‌یه‌ك مه‌جالی به ڕۆژنامه‌نووسی، ده‌ربڕینی بیروڕا و دامه‌زرانی ڕێكخراوه ناده‌وڵه‌تییه‌كان (NGO ) ی نه‌هادینه كرده‌وه . به‌ڵام هه‌ر به هۆی ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌تی ئه‌وكاتی ده‌وڵه‌تی خاته‌می به‌پێچه‌وانه‌ی ئۆرگانه سیاسی‌و ئه‌منی و نیزامییه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی تاقمی ده‌سه‌ڵات بوو، نه‌یانتوانی ڕه‌وتی به‌ناو رێفۆرم به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن‌و به داخستنی رۆژنامه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نوسان وره‌خنه‌گران‌وكوشتنی روناكبیران (بۆنمونه ڕووداوی قه‌تڵه زنجیره‌ییه‌كان)، ماهییه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆیان بۆجارێكی تر پێناسه كرد. هه‌ر ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه بوو كه بوو به هۆی نائارامی‌و ناڕه‌زایی خه‌ڵك‌و به به‌شداری نه‌كردنیان له‌به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان‌و سه‌ركه‌وتنی باڵی موحافزه‌كار له‌په‌رله‌ماندا. ده‌وڵه‌تی خاته‌می شكستی هێنا‌و ئه‌م شێوه له‌فریودانانه له‌ژێر دروشمی دێمۆكراسی بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌ڕۆی ئێران وه‌درۆ كه‌وته‌وه‌و به كرده‌وه كه‌وته په‌راوێزی مێژووه‌وه. نانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی تۆوی دووبه‌ره‌كی له‌نێوان نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كان به هه‌موو شێوازێكی مومكین به سه‌ركوتی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر و به تایبه‌ت سه‌ركوتی نه‌ته‌وه‌ی كورد و میلیتاریزه‌كردنی كوردستان، یه‌ك به‌دوای یه‌ك سه‌ره‌كیترین مافه‌كانی پێشێل كردووه . له كۆبه‌ندییه‌كی كورتدا ئه‌توانین بڵێین كۆنه‌په‌ره‌ستی فیكری نوخبه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت، یه‌ك لایه‌نه كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئایدئۆلۆژی ئایینی حكومه‌ت‌و سه‌رلێشێواوی ئابوری‌و سیاسی، له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی پێشێلكردنی مافه دێمۆكراتیكه‌كان له‌ئێرانه.
|
|||||||