|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
یه‌كی ئه‌یار ره‌مزی خه‌باتی چینایه‌تییه ئه‌نوه‌ر.م یه‌كی مه‌ی رۆژی جیهانی چینی كریكار رۆژێكی جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌موو بۆنه‌و رێوڕه‌سمه نه‌ته‌وه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه. نێوه‌رۆكی ئه‌م رۆژه كه ریشه‌ی له مێژووی خه‌باتی چینایه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئه‌م چینه‌دایه، ئه‌و خه‌باتانه‌یه كه ئامانجیان باشتر كردنی ژیانی كرێكاران بووه، ئامانجیان به ده‌ستهێنانی مافی كرێكاران‌و سه‌ره‌نجام كۆتایی هێنان به چه‌وسانه‌وه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری بووه له هه‌موو كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری. مێژووی خه‌باتی چینایه‌تی كرێكاران كه ئه‌م رۆژه‌ی وه‌ك رۆژێكی جیهانی به هێزی خه‌باتی خۆی به سه‌ر سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كانیان سه‌پاند، خه‌باتێكی سه‌خت و درێژ ماوه بووه كه ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه‌و تا سته‌م و چه‌وساوه‌نه‌وه هه‌بێ بێگومان ئه‌م خه‌باته‌ش له كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێ. ساڵی 1889 ئه‌م رۆژه له پاریس وله كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆناڵی سۆسیالیست وه‌ك رۆژی جیهانی چینی كرێكار دیاریكرا. له كاتی دیاریكردنی ئه‌م رۆژه‌وه كرێكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌مووساڵێ ئه‌م رۆژه رێز لێده‌گرن ویه‌كی مه‌ی بووه‌ته ره‌مزی به‌ره‌نگاری چینی كرێكار له‌به‌رابه‌ر ناعه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌وده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داراندا. یه‌كی مه‌ی رۆژی هه‌موو كرێكارانه به ره‌نگ‌و ئایین‌و نه‌ته‌وه‌ی جیاوازه‌وه بۆیه رۆژێكی گرینگ‌و جیاكراوه‌یه له هه‌موو بۆنه‌و رێوڕه‌سمه‌كانی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران. له‌ئێران ئه‌مساڵ كرێكاران له‌حاڵێكدا خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ پێشوازی له جه‌ژنی كرێكار، رژیمی كوماری ئیسلامی توندترین شه‌پۆلی سه‌ركوتی وه‌ڕێخستووه‌و وه‌ك هه‌میشه بێ مافێكی زۆری به سه‌ر كرێكاراندا سه‌پاندوه، له‌وانه سیاسه‌تی بێكار كردن و ده‌ركردنی كریكاران، وه‌دواخستنی درێژماوه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، گرتن، گرانی‌و بێ ره‌ونه‌قكردنی سفره‌ی كرێكاران، سه‌ركوتی توندوبێڕه‌حمانه به‌رابه‌ر به هه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كی كرێكاری و پێش گرتن له پێكهێنانی رێكخراوه‌ی كرێكاری بوه‌ته به‌رنامه‌ی داڕێژراوی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد. هه‌ر بۆیه ئێستا رژیمی هاری سه‌رمایه‌داری ئیسلامی له پێش چاوی كرێكاران و خه‌ڵكی ئێران ریسواتر له هه‌ر كاتێك له گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی گشتی خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو، ده‌سته‌ویه‌خه‌یه‌و له‌لای بیروڕای گشتی جیهانیش وه‌كوو پێشێلكه‌ری مافی مرۆڤ، ژنان، نه‌ته‌وه‌كان‌و ئازادی سیاسیی ناسراوه، هه‌ل‌ومه‌رجی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران‌و قه‌یرانی ئابووری كه داوێنی كرێكاران وبه‌شی هه‌ره زۆری جه‌ماوه‌ری گرتوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی باڵ‌و تاقمی جۆراوجۆری كۆماری ئیسلامی، نه ته‌نیا كرێكاران به‌ڵكوو گشت توێژی هه‌ژارو زوڵم لێكراوی ئێرانی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه به بێ له‌ناوچوونی ئه‌م رژیمه خه‌ڵك و گه‌لانی ئێران رووی ئاسایش و خۆشی وپێشكه‌وتن له ژێر سایه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م نیزامه‌دا به خۆیانه‌وه نابینن. زاڵ بوونی ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زیاتر له‌هه‌موو كاتێ له ناو خه‌ڵكدا په‌ره‌ی گرتووه‌و زۆرترین هه‌ل و بواری بۆپێشڕه‌وی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و خه‌بات‌و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی له ئاستی ئێران و كوردستان پێك هێناوه‌و عه‌داڵه‌تخوازی و دێم‌وكراسی كردووه به یه‌كێك له فاكتۆره گرینگ‌و بنه‌ڕه‌تیه‌كان له خه‌باتداو به تایبه‌تی خه‌باتی كرێكاران، ژنان‌و خۆیندكاران. شیاوی وتنه رێكخستنی به‌ربڵاو وپێكهێنانی رێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكاریه‌كان نه ته‌نیا ئامرازی خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاریه، به‌ڵكوو پێویستیه‌كی سه‌ره‌كی‌و حه‌یاتیه بۆ بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌و ئازادیخوازی له ئێران، بۆیه گرینگه رابه‌ران و بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری به گشتی، له خه‌باتی ئێستا‌و داهاتوودا له پێناو ده‌سته‌به‌ركردن و به ده‌ستهێنانی ئه‌م مافه كه چه‌كێك‌و ئامرازێكی به‌هێزه بۆ به‌ره‌و پێش بردنی خه‌باتی كرێكاری له ئه‌وله‌ویه‌تی كاری خویاندا قه‌راری بده‌ن. هه‌روه‌ك ده‌بینن له دوو ساڵی رابردوودا خه‌بات‌و بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری هاوشانی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ركێدا بووه‌و گه‌لێك ده‌رس وئه‌زموونی به‌نرخی به ده‌ست هێناوه. هه‌مووان شاهیدین له‌م ده‌وره‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێستا خواست‌و داخوازییه كریكاریه‌كان له ئێران زیاتر له‌هه‌ر كاتێك له گه‌ل رادیكالیزم‌و ئاواتی به‌ر بڵاوترین توێژی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو تێكه‌ڵ بووه وه‌ك پێویستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر بۆ گۆڕانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و له جاران زیاتر كاری كردوه‌ته سه‌ر خه‌بات‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی بردوه‌ته ئاستێكی دیكه‌وه. له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا، خه‌بات بۆ ئازادی ودێمۆكراسی، رزگاری ژنان، كۆتایی هێنان به سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دانیشتووی ئێران، به ره‌سمیه‌ت ناسین وجێبه‌جێكردنی پێداویستی‌و ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وڕۆی لاوان و هه‌روه‌ها مافه مه‌ده‌نییه‌كان، پێویستیه گرینگه‌كانی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای كۆمه‌ڵگای داخراو‌و سه‌ركوتكراوی ئێرانه كه بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ده‌توانێ هاوشان‌و هاوكات له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی حازر له مه‌یداندا ده‌وری كاریگه‌ر بگێڕێ. له كاتێكدا كه به‌ره‌و پێشوازی رۆژی كرێكار ده‌چین، هه‌ر ئیستا له ئێران به میلیون بنه‌ماڵه‌ی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش به توندی له ژێر گوشاری بێكاری، گرانی، حه‌قده‌ستی زۆركه‌م و نه‌بوونی پێویستیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به سه‌ر ده‌به‌ن و له سه‌ره‌تایترین مافی ئینسانی، كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری بێبه‌شن. هه‌ر ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دژه كریكاری ئه‌م رژیمه‌دا هیواو ئاواتی به میلیۆن منداڵ و تازه لاو نه‌ك هه‌ر به دی نایه‌ت، به‌ڵكوو رۆژانه پێشێل ده‌كرێ، ژنان بێحورمه‌تیان پێده‌كرێ و مافی ئینسان بوونیان لێ زه‌وت ده‌كرێ، ئه‌مه دیاری رژیمی ئیسلامیه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی نگریسی خۆیدا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكاران‌و به گشتی خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له به‌رابه‌ر ئه‌م ناعه‌داله‌تیانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و ئێمه رۆژانه شاهیدی مانگرتن‌و ناڕه‌زایه‌تی له ئاستی جۆراوجۆری چین وتۆێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران بووین. بێگومان كرێكارانی كوردستان وه‌ك بێبه‌شترین ناوچه‌ی ئێران، له هه‌ل ومه‌رجێكی سه‌ختی كاری‌دا به سه‌رده‌به‌ن و به‌شێكی زۆری كرێكارانی كوردستان بۆ په‌یدا كردنی پاروه نانێك بۆ درێژه‌دانی ژیان كۆچه‌رین و سه‌دان كیلومتر ده‌بێ له زێد‌و كه‌س وكاریان دوركه‌ونه‌وه، یا چه‌ند مانگێك له ساڵ به كاری وه‌رزیه‌وه خۆیان خه‌ریك كه‌ن . له به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان له لایه‌ن رژیمه‌وه به چاوی ئه‌منیه‌تیه‌وه چاوی لێده‌كرێ‌و له‌لایه‌كی دیكه‌ش به ئه‌نقه‌ست هه‌وڵ ده‌درێ كوردستان له‌باری ئابووریه‌وه ئاوه‌دان نه‌كرێته‌وه‌و كارخانه‌ی گه‌وره‌و كارگه‌ی جۆراوجۆری تێدا وه‌ڕێناخرێ، فشاری زیاتر كه‌وتوه‌ته سه‌ر چین وتوێژی كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگا به گشتی. له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌دا كه كۆماری ئیسلامی له ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كیدا له گه‌ڵ قه‌یران وكێشه‌ی چاره هه‌ڵنه‌گر رووبه‌ڕووه پێویسته بزوتنه‌وه گشتی وجه‌ماوه‌رییه‌كانی ئێران رێكخراوتر ویه‌كگرتووتر بن تا بتوانن ئه‌ركه‌كانی خۆیان به باشی به‌ڕێوه‌به‌رن و سه‌ره‌نجام كۆتایی به ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی بێنن.
|
|||||||