|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
بڕینه‌وه‌ی حوكمێكی قورسی زیندانی بۆ سدیقی كه‌بوودوه‌ند
سیامه‌ك ره‌جه‌بی دادگای ئینقلابی كۆماری ئیسلامی به دیاری كردنی حوكمی 11 ساڵ زیندانی بۆ محه‌مه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند به‌رپرسی رێكخراوی به‌رگری له‌مافی مرۆڤی كوردستان قورسترین حوكمی له‌ئاستی جیهاندا بۆ چالاكێكی مافی مرۆڤ ده‌ركردووه. له‌م هه‌واڵه‌دا هاتووه كه ناوبرا‌و به‌تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌رێگه‌ی پێكهێنانی رێكخراوه‌وه‌و نیهادی نایاسایی به‌ناوی رێكخراوی به‌رگری له‌مافی مرۆڤی كوردستان‌و چالاكی دژی رژیم ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. ئه‌م حوكمه له‌كاتێكدا به سدیقی كه‌بوودوه‌ند ده‌درێ كه ناوبرا‌و ماوه‌ی یه‌كساڵ ده‌بێت له‌زیندانداو له‌دۆخێكی ناله‌بار له به‌ندی 209ی زیندانی ئه‌ڤیین به‌سه‌رده‌بات. ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه كه هه‌ر چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێش حوكمی زیندان‌و دوورخستنه‌وه به‌سه‌ر هانا عه‌بدی چالاكی ژنان له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری سنه‌وه سه‌پێندرا. سه‌پاندنی حوكمی زیندان ئه‌ویش بۆ ئه‌و ماوه درێژه بۆ چالاكێكی مافه‌كانی مرۆڤ‌و بۆ كه‌سێك كه سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوی له‌چوارچێوه‌یه‌كی هێمنانه‌وه‌و له‌رێگه‌ی یاساوه جێ به‌جێكراوه، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه كۆماری ئیسلامی هیچ مافێك بۆ ئیعتراز‌و ده‌نگ هه‌ڵبڕین چ به‌شێوه‌ی هێمنانه‌و چ به‌شێوه‌كانی دیكه‌شی بۆ كه‌س به‌ره‌وا نازانێ. هه‌مووان له‌وه ئاگادارن كه محمه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند وه‌ك چالاكێكی پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ جیا له وشیاركردنه‌وه‌و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌دژی هه‌ندێك پێشێلكاری مافی مرۆڤ تاوانێكی ئه‌نجام نه‌داوه. ئه‌مه‌ش له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی شتێكی ئاساییه‌و پارێزه‌ری له‌مافه‌كانی مرۆڤ به‌دژایه‌تی نیزام‌و جاسوسی بۆ بێگانه‌و شتی دیكه‌ی له‌و جۆره وه‌سف ناكرێت. كۆماری ئیسلامی به سه‌پاندنی ئه‌م حوكمانه‌و به‌تایبه‌تی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا نیشانی ده‌دات كه ئه‌م رژیمه ته‌حه‌مولی هیچ جۆره ناڕه‌زایه‌تی‌و ده‌نگ هه‌ڵبڕێنیكی ته‌نانه‌ت ئاساییش ناكات، چ بگات به‌و ره‌خنه‌و گازندانه‌ی بنیاده‌كانی رژیم بخاته ژێر پرسیاره‌وه. دام‌وده‌زگاو كاربه‌ده‌ستانی باڵای ئه‌م رژیمه هه‌ر ئیعترازێك به‌ده‌ر له‌چوارچێوه‌ی یاسای دواكه‌وتوانه‌ی رژیم بێت، ده‌ست به‌جێ تاوانێكی دژه رژیمی ده‌خه‌نه پاڵ. هه‌مووان باش ده‌زانن كه "هاناعه‌بدی‌و رووناك سه‌فارزاده‌و هیوا بوتیمار و عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور‌و فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر"، ته‌نیا به تاوانی چالاكی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵسووڕانی مه‌ده‌نی تۆمه‌تی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و یارمه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی بێگانه خراوه‌ته پاڵیان. سیاسه‌تی خستنه پاڵی تاوانی بێناوه‌رۆك‌و به سیاسی كردنی تاوانی چالاكانی مه‌ده‌نی، سیاسه‌تێكی نادێمۆكراتیكی رژیمه به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌ڵا بوونیی ده‌ستی دام‌و ده‌زگا قه‌زاییه‌كه‌ی بۆ سه‌پاندن‌و بڕینه‌وه‌ی حوكمی زیندان‌و بگره ئیعدامكردنیش. هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی فه‌زایه‌كی پڕ له‌ترس‌و وه‌حشه‌ت‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ ته‌نگتركردنه‌وه‌ی بواری هه‌ر جۆره راده‌ربڕین‌و لێدوانێك، سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی كۆماری ئیسلامیی بووه به‌دژی گه‌لی تێكۆشه‌ری كورد‌و ئێستاكه‌شی له‌گه‌ڵ بێت ئه‌م فه‌زایه زیاتر له‌هه‌میشه بۆچالاكانی مه‌ده‌نی- كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نگتر بۆته‌وه. به‌سیاسی سه‌یركردنی هه‌ر هه‌ڵسوڕانێك له ئاستی كوردستان، مێژوویه‌كی دووری هه‌یه‌و كاربه‌ده‌ستانی رژیم به‌رده‌وام چالاكانی كوردستانیان به‌م بۆنه‌وه راپێچی زیندانه‌كان كردووه. كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی پڕ جووڵه كه خاوه‌ن مێژوویه‌كی درێژه له‌خه‌باتی سیاسی‌و مه‌ده‌نی، هه‌مووكات له‌لایه‌ن رژیمه‌وه له‌روانگه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه سه‌یر كراوه. به‌درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی، سه‌ركوت‌و بێده‌نگ كردنی خه‌ڵكی كورد‌و چالاكانی بواره جیاوازه‌كان له‌ده‌ستوری كاری حاكمانی ده‌سه‌ڵاتداری ئایینی بووه. بێسه‌روشوێنكردن‌و زیندانیكردن‌و هه‌روه‌ها كوشتنی چالاكانی بواره جیاجیاكان له كوردستان درێژه‌ی هه‌مان به ئه‌منییه‌تی سه‌یركردنی كوردستانه. ئێستاكه‌ش خستنه پاڵی تۆمه‌تی بێناوه‌رۆك ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی ترساندن‌و به‌رگرتن به پێكهاتنی هه‌ر جۆره نیهادو رێكخراوێكی مه‌ده‌نی له‌ئاستی كوردستان، نیشانه‌ی توندتر كردنه‌وه‌ی فه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسیه بۆ هه‌ر جووڵه‌و بزاڤێك له‌لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نییه‌وه. كۆماری ئیسلامی ئێستاكه له‌هه‌ل‌ومه‌رجێكدا ده‌ست ده‌داته سه‌پاندنی ئه‌م جۆره حوكمانه كه له‌هه‌میشه زیاتر ترسی له‌چالاكانی مه‌ده‌نی ناوخۆییه. چالاكانی مه‌ده‌نی‌و رێكخراوه‌و نیهاده ناحكوومییه‌كان توانیوانه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا رۆڵێكی گونجاو له‌ئاستی گۆڕانكارییه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بگێڕن‌و شوێن په‌نجه‌ی خۆیان له‌سازكردن‌و رێكخستنی هه‌ندێك كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بده‌ن. به‌م بۆنه‌وه كۆماری ئیسلامی‌و دام‌وده‌زگاكانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌جۆرێك فه‌زای ناوخۆیی ئێران‌و به‌تایبه‌تی كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی خاوه‌ن مێژووی به‌ره‌نگاری به‌دژی دوژمن بخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه، ناوبه‌ناو نووكی تیژی هێرشه‌كانیان ده‌كه‌نه چالاكانی مه‌ده‌نی-سیاسی كوردستان. ئێستاكه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی وه‌ك یه‌ك له‌وڵاته پێشێلكه‌ره‌كانی جیهان ناسراوه، به‌م شه‌پۆله تازه‌یه له‌ئاستی كوردستان به‌نیسبه‌ت چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌ستی پێكردووه، هیچ ده‌سكه‌وتێك به‌ده‌ست ناهێنێت جیا له‌چوونه ژێر پرسیاری زیاتری بنه‌ماكانی ده‌سه‌ڵاته نادێمۆكراتیكه‌كه‌ی. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه بوونی سه‌دان‌و بگره هه‌زاران چالاكی ئازادیخواز‌و پێشكه‌وتووه كه ئێستا له‌كوردستاندا پێگه‌یشتوون‌و به‌جۆرئه‌ته‌وه ده‌توانین بڵێن له‌نه‌بوونی محه‌مه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند‌و كه‌سانی تێكۆشه‌ری وه‌ك ئه‌و جێگه‌و رۆڵی تێكۆشه‌رانه‌ی ناوبرا‌و پڕ ده‌كه‌نه‌وه. له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ی ماوه باسی بكه‌ین خۆڕاگری‌و یه‌كڕیزی سه‌رجه‌م چالاكانی بواره جیاوازه‌كانه له‌پاڵ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد تا سبه‌ی ڕۆژی روخانی كۆماری ئیسلامی‌و گه‌یشتن به ئاواتی دامه‌زراندنی سیستمێكی دێمۆكرات‌و عه‌داڵه‌تخواز.
|
|||||||