|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
سه‌پاندنی حوكمی زیندان‌و دوورخستنه‌وه بۆ چالاكێكی ژنان له كوردستان
ساسان حوسێنی له‌كاتێكدا كه ڕۆژانه‌و به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو شاهیدی گرتن‌و له‌به‌ند كردن‌و سه‌پاندنی حوكمی زیندانین بۆ سه‌ر هه‌ڵسوڕاوان‌و چالاكانی ژنان له‌ئاستی ئێران‌دا. ئه‌م ره‌فتارانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن نیهادو رێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤه‌وه به‌پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆدڤ ده‌ناسرێت، ئه‌م رژیمه به‌رده‌وامه له‌پێشێلكاری به‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی ژنان. به‌پێی هه‌واڵه‌كان‌و له‌تازه‌ترین كرده‌وه‌داو له‌درێژه‌ی گوشاره‌كان بۆسه‌ر چالاكانی ژنان، ”هانا عه‌بدی“ ته‌مه‌ن 21 ساڵ خوێندكاری رشته‌ی ده‌روونناسی له‌زانكۆی په‌یام نووری شاری بیجارو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازه‌رمێهر له‌كوردستان كه له رێكه‌وتی 86/7/11ه‌وه له‌شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیرو ره‌وانه‌ی زیندان كرابوو، پاش تێپه‌ڕاندنی ده‌وره‌یه‌كی پڕ له هه‌ورازو نشێو‌و ته‌حه‌مولی ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی‌و جه‌سته‌یی له‌زیندان، سه‌ره‌نجام له لایه‌ن لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری سنه به تاوانی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاسایشی وڵات‌و هاوكاری له‌گه‌ڵ "رووناك سه‌فارزاده" به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌بعید بۆ شاری گه‌رمێی ئۆستانی ئازه‌ربایه‌جانی ڕۆژئاوا مه‌حكووم كرا. ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئێستاكه رووناك سه‌فارزاده، هاوڕێی هانا له‌زیندان چاوه‌ڕێی حوكمی دادگایه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چه‌ندین كه‌سی دیكه له‌چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان به‌بیانووی بێناوه‌رۆكه‌وه له‌زیندان دا به‌سه‌رده‌به‌ن. دوورخستنه‌وه‌ی چالاكێكی ژنان كه هیچ تاوانێكی نه‌بووه جگه له‌خزمه‌ت به خه‌ڵكانی كۆمه‌ڵگاكه‌یی‌و به‌تایبه‌تی خزمه‌ت له‌پێناو بردنه سه‌ره‌وه‌ی وشیاری ژنان نیشانه‌ی ئه‌و په‌ڕی فه‌رهه‌نگی دژه ژنی كۆماری ئیسلامی ده‌رده‌خات. كۆماری ئیسلامی هه‌مووكات و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆی ره‌خسا بێت دژی هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی ئاشتیخوازانه‌و دژی ئه‌و نیهادو رێكخراوانه‌یه كه له‌ئاستی ئێران‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی رژیم به‌گشتی‌و كوردستانیش به‌تایبه‌تی خه‌ریك به‌چالاكین. هه‌مووان شاهیدن كه هه‌ڵسووڕاوانی ژنان له‌كوردستان زۆرجار و به‌تایبه‌تی له ئیعتراز به‌مه‌رگی شوانه‌ی سه‌یدقادرو هه‌روه‌ها داواكردنی مافه‌كانی خۆیان به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو هاتوونه مه‌یدان. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش به‌شێكه له‌و بزووتنه‌وه به‌هێزه‌ی ژنانی ئێرانی كه توانیویه‌تی مۆركی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی بێ ئه‌م لاوئه‌و لا له‌ئاستی ئێران‌دا بچه‌سپێنێت‌و زیاتر له‌هه‌مووكاتێك ئاماده‌یی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و داواكاری خواسته‌كانی خۆی هه‌یه. ئاشكرایه له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ته نیزامیه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد بێ به‌زه‌ییانه‌ترین و دڕندانه‌ترین چه‌شنی سزا به‌سه‌ر چالاكانی بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا سه‌پاوه‌و تا دێت په‌ره‌ده‌ستێنێت. هه‌ڵسوكه‌وتی تووند له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆته سه‌ردێڕی ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌كان له‌ئاستی ده‌ره‌كیدا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه نوكی تیژی هێرشی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی رووی كردۆته‌وه ئه‌م بزووتنه‌وانه. هاتنه ئارای ناوبه‌ناوی ئه‌م بزووتنه‌وانه وه‌ك مه‌ترسی‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددی بۆ سه‌ر بنه‌ماكانی ویلایه‌تی فه‌قیه‌و به‌گشتی ده‌زگای حاكمییه‌ت هه‌ڵسه‌نگێندراوه. یه‌ك له بزووتنه‌وانه هه‌ر وه‌ك وترا بزووتنه‌وه‌ی ژنانه كه‌توانیویه‌تی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ئاستی جیهانیشدا بخاته ژێر پرسیاره‌وه له‌ناخۆشدا بۆته هۆی نانه‌وه نیگه‌رانی‌و ترس له نێو دام‌وده‌زگاكانی رژیمدا. هه‌موان باش له‌وه ئاگادارن كه بزووتنه‌وه‌ی ژنان تا هه‌نووكه هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه بووه خۆی له‌توندوتیژی‌و ده‌ستبردن بۆ كاری تێكده‌رانه بپارێزێت‌و گونجاوترین‌و ئاشتیخوازانه‌ترین شێواز بۆ هێنانه ئارای خواسته‌كانیان و به‌رهه‌مهێنانی گوتاری به‌رابه‌ریخوازانه له كۆمه‌ڵگا ره‌چاو بكه‌ن. بزووتنه‌وه‌ی ژنان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌ن‌و له‌هه‌مانكاتدا به‌هۆی ره‌چاو كردنی هه‌ندێك سیاسه‌ت‌و دروشمی رادیكاڵ له‌م ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا، توانیویه‌تی له‌پاڵ باقی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه چه‌ندین هه‌نگاوی گرنگ بنێت. ژنان له‌كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا سه‌رباری سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ندو كۆسپانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژیمه‌وه هه‌ر ڕۆژه‌و به‌جۆرێك هاتۆته به‌رده‌میان، بوێرانه به هێنانه ئارای خواسته‌كانیان توانیویانه ده‌نگی ئیعترازی خۆیان به گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی بگه‌یه‌نن. بۆ نموونه كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیون ئیمزا به ناوه‌رۆكێكی ئازادیخوازانه‌وه كه داوای لابردنی یاسای هه‌ڵاواردن‌و وه‌ك یه‌ك سه‌یر كردنی پیاو و ژن له یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی ده‌كات، چه‌كێكی رادیكاڵ‌و به‌هێز بووه به‌دژی رژیمی دژه ژنی كۆماری ئیسلامی. هاتنه ئارا‌و هه‌روه‌ها درێژه‌دانی به‌رێوه‌بردنی ئه‌م كه‌مپه‌ینه سه‌رباری گرفته‌كانی به‌رده‌می، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا بۆته ئه‌زموونێكی به‌نرخ‌و شیاو بۆ نیشاندانی رێگه‌ی سه‌خت و پڕ ئاسته‌نگی خه‌باتی ژنانی كۆمه‌ڵگای ئێران. گرتن‌و زیندانی كردن‌و سووكایه‌تی پێكردن به‌ژنان له‌كۆماری ئیسلامییدا خاوه‌ن مێژوویه‌كی دورودرێژه‌و ئێستاكه‌شی له‌گه‌ڵ بێت ئه‌م رژیمه له‌ژێر ناوی پاراستنی ئه‌خلاق‌و به‌رێوه‌بردنی یاسای شه‌رعی ده‌ست له‌هیچ سووكایه‌تی كردنێك به‌ژنان‌و كچانی كۆمه‌ڵگای ئێران ناپارێزێت. خستنه پاڵی تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و جاسوسی بێگانه‌و زۆر شتی دیكه‌ی له‌و جۆره بۆته كارتێكی فشار بۆ سه‌ر چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌تایبه‌تی چالاكی ژنان. هه‌ر ئێستاكه‌و له‌كاتی نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وه ژنانی كۆمه‌ڵگای ئێرانن كه له‌ژێر ناوی بردنه سه‌ره‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌روه‌ها پاراستنی به‌ها به‌ناو ئه‌خلاقیه‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر سووكایه‌تی‌و بێ حورمه‌تی پێكردن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیمه‌وه. كۆماری ئیسلامی هه‌نووكه وای لێهاتووه به چكۆله‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی ژنان‌و ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی پۆشینی جل‌وبه‌رگ‌و بگره كه‌وشه‌كانیشان په‌رچه‌ركرداری توند نیشان ده‌دات‌و زۆر به توندی به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه. هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێمساڵ رێكه‌وتی 22ی جۆزه‌ردان ساڵڕۆژی پێكهاتنی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی رژیم له‌تاران خۆیان سازماندا بوو بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه به هه‌رچه‌شنه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ژنان به‌مه‌به‌ستی رێز گرتن له‌و ڕۆژه.هه‌وڵی ژنانی بوێر‌و تێكۆشه‌ر له‌و هه‌ل‌و مه‌رجه دژواره‌ی كه هه‌ر ڕۆژه‌و له‌ژێر ناوی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك گوشاریان بۆ دێنن نیشانه‌ی چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتنی ژنانه. له‌م ناوه‌داو به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ژنانی كوردستانیش هاوشان له‌گه‌ڵ ژنانی تێكۆشه‌ری ئێران ده‌ستیان داوه‌ته ده‌نگ هه‌ڵبڕین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا به‌هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی گۆڕانكاریه‌كانیش ژنان‌و كچانی كورد توانیویانه به‌راده‌یه‌كی زۆر زیاتر له پیاوان به‌ره‌و زانكۆكان بڕۆن. به‌خۆشحاڵییه‌وه ژنانی كوردستان سه‌رباری ئه‌و رێگریانه‌ی له‌به‌رده‌میاندایه هه‌وڵی خۆیان خستۆته گه‌ڕ بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌ن‌و ئین جی ئۆ و هه‌ندێك نیهادی ناحكوومی دیكه كه له‌جێگه‌ی خۆیدا توانیوانه رۆڵی به‌رچاو بگێڕن له‌بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وشیاری ژنانی كوردستان. ئێستاكه‌ش بڕینه‌وه‌ی حوكمی زیندان‌و دورخستنه‌وه‌ی "هانا عه‌بدی" به پێی بوونی فه‌رهه‌نگی خۆڕاگری‌و ئه‌زموونی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی كورد‌و بزووتنه‌وه‌كه‌ی، نه‌ك نابێته هۆی پاشه‌كشه‌و چاوترسێن كردنی چالاكانی ژنان‌و باقی بواره‌كانی دیكه، به‌ڵكوو وه‌ك هه‌میشه ده‌بێته هه‌وێنی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی دیكه بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته نادێمۆكراتیكه‌كانی كۆماری ئیسلامی. ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێن ئه‌و راستیه‌یه نه‌مانی كۆماری ئیسلامی‌و به‌رده‌وام بوون‌و پێداگری چالاكانی ژنان له‌پاڵ باقی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه، ته‌نیا گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و گه‌یشتن به خواسته به‌رحه‌قه‌كانیانه.
|
|||||||