|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
راده‌ی گیرۆده‌بوانی ماده‌سڕكه‌ره‌كان له‌ئێران روو له‌زیادبوونه
شه‌وبۆ عیبادی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به دیارده‌ی ئیعتیاد بڵاوكردۆته‌وه كه به جۆرێك باس له‌ئاستی خه‌سارو زیانه‌كانی ئه‌م مادده‌ی له كۆمه‌ڵگای ئێران كردووه. ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ده‌نوسێت به پێی راپۆرتی دام‌وده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تیی زیاتر له یه‌ك میلیۆن كه‌س له ئێران‌دا گیرۆده‌ی ماده‌سڕكه‌ره‌كانن‌و به‌جۆرێك ڕۆژانه تریاك‌و هێرۆئین‌و كۆمه‌ڵێك ماده‌ی دیكه‌ی به‌كارده‌به‌ن. ئه‌م ڕۆژنامه‌یه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه كه دام‌وده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی له‌كاتێكدا به‌م شێوه عه‌وامفریوانه هه‌واڵ‌و ئاماری ناڕاستی له‌وجۆره بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه یه‌كێك له به‌رپرسانی باڵای رژیم له وه‌زاره‌تی كیشوه‌ردا ئاماری گیرۆده‌بووان به‌ماده سڕكه‌ره‌كان له‌ئێران به 10 میلیۆن كه‌س مه‌زنده كردووه. ڕۆژنامه‌كه له‌درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه كه‌له‌چوار ساڵ له‌وه پێش 54 له‌سه‌د له گیرۆده‌بووان به‌ماده‌سڕكه‌ره‌كان تریاكیان مه‌سره‌ف كردووه، به‌ڵام هه‌واڵ‌و ئاماره تازه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێستاكه ئه‌و ئاماره دابه‌زیوه تا 30 له‌سه‌د‌و به‌شێكی زۆرتری گیرۆده‌بوان رویان كردۆته كێشانی كراك كه زیانه‌كانی زۆر مه‌ترسیدارتره. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راپۆرت‌و ئامارانه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه كۆماری ئیسلامی هیچ كات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دژی ئه‌م دیارده‌یه هه‌ڵویستی وه‌رنه‌گرتووه‌و بگره هه‌ر وه‌ك ئاماره‌كان ده‌ڵێن: راده‌ی گیرۆده‌بوان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت. ئه‌گه‌رچی زۆر هۆكار له‌گیرۆده‌بوونی خه‌ڵك‌و به‌تایبه‌ت لاوه‌كان ده‌ور ده‌نوێنن، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م هۆكارانه‌ش كۆماری ئیسلامییه‌وه‌و به زمانێكی‌تر ده‌وڵه‌ت راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ یه‌كێك له‌گرینگترین هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌سڕكه‌ره‌كانه. له‌لایه‌كیتره‌وه به‌ده‌یان جار له‌كێشمه‌كێش‌و مشت‌و مڕی باڵه‌كانی ناوده‌سه‌ڵات باس له‌وه كراوه كه ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ چاودێریه‌كی زیاتر بكات‌و رێژه‌ی تووش بووان دابه‌زێنێت، به‌ڵام به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری كه‌سان‌و دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌م مه‌سه‌له‌وه، كه‌مته‌رخه‌می دێته ئاراوه. ره‌چاو نه‌كردنی رێگه چاره‌ی شیاو بۆ به‌رگرتن به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه‌و بگره رێگه‌خۆشكردن‌و مه‌جال ره‌خساندن بۆ چوونه سه‌ره‌وه‌ی توشبوان به‌م ماده‌یه سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی حاكمانی ئێران بووه. كۆماری ئیسلامی‌و حاكمانی به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی سه‌ركوت‌و بێده‌نگ كردنی لاوانی كۆمه‌ڵگای ئێران له‌ئاسته جیاوازه‌كان بوون. یه‌ك له‌و رێگانه‌ی كه له‌پاڵ باقی سه‌ركوت‌و زیندانی كردن‌و بێ مافكردن تا ئێستاكه به‌دژی به‌شێكی زۆری شارۆمه‌ندانی كۆمه‌ڵگای ئێران ره‌چاو كراوه، هه‌وڵ بۆ په‌ره پێدانی ماده‌سڕكه‌ره‌كان بووه به‌مه‌به‌ستی بێده‌نگ كردن‌و مۆڵه‌ت نه‌دان به هیچ جۆره ده‌نگ هه‌ڵبڕینێك. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا ئێمه ڕۆژانه شاهیدی چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاماری خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانین له‌ئاستی ئێران‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاهیدی چونه سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی دزی‌و گه‌نده‌ڵی‌و هه‌روه‌ها زۆربوونی ئاماری كچانی هه‌ڵاتوو له‌ماڵ‌و منداڵانی كار‌و كارتۆن خه‌وه‌كان‌و زۆر دیارده‌ی ناشیاوی دیكه‌ی له‌وجۆره‌ین. به‌شێكی زۆری هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م چه‌شنه دیاردانه‌و ئیعتیادیشی له‌گه‌ڵ بێت، نه‌بوونی شوێن‌و ده‌رفه‌تێكی شیاوی كاركردنه بۆ لاوانی ئێرانی. ئاساییه لاوێكی كۆمه‌ڵگای ئێران كه توانیویه‌تی به سه‌ختی‌و دژوارییه‌كی زۆر قۆناغه‌كانی خوێندن ته‌واو بكا ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه مه‌جالی بۆ نه‌ڕه‌خسێ بۆ كار‌و چالاكی به‌مه‌به‌ستی خۆژیاندن، چ چاوه‌ڕوانییه‌كی لێبه‌دی ده‌كرێ توشی ئه‌م دیارده دزێوه نه‌بێته‌وه. ئاستی تێوه‌گلانی كۆماری ئیسلامی به‌نیسبه‌ت هه‌وڵ بۆ بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی تووشبوان له‌ناوچه‌كه‌و به‌پێی راپۆرتی كاناڵی ته‌لفزیۆنی "الحوڕه"ی عێراق به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمێكی دێكۆمێنتاری، سنووره‌كانی ناوخۆی ئێرانیشی به‌زاندووه. ئه‌م راپۆرته تێیدا هاتووه: رژیمی ئیسلامی ئێران به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له به‌له‌م و پاپۆڕه تیجارییه‌كان، ماده‌ی سڕكه‌ر بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ڕێده‌كات. به‌رپرسی موخابه‌راتی كه‌رتی هه‌نارده‌ی به‌سره‌ش ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه‌و راشكاوانه رایگه‌یاندووه كه خودی ده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی له‌هه‌ناردنی ماده‌سڕكه‌ره‌كاندا ده‌ستیان هه‌یه. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌و راستیه‌یه كه رژیمی ئیسلامی ئێران بۆ خه‌ساندنی بیری ته‌نانه‌ت شارۆمه‌ندانی دراوسێكانیشی ده‌ست له‌هیچ چه‌شنه دوژمنكاریه‌ك ناپارێزێ. هه‌واڵه‌كان له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا باس له‌گرتنی كۆمه‌ڵێك باندو تاقمی گه‌وره‌ی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن كه له‌سنووره‌كانی كوردستانی باشوور سه‌رقاڵی هێنانی ماده‌سڕكه‌ره‌كانن بۆ كوردستانی باشوور. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری دوژمنایه‌تی هه‌میشه‌یی كۆماری ئیسلامی به‌دژی خه‌ڵكی كورد‌و بزووتنه‌وه ره‌واكه‌ی زیاتر له‌هه‌میشه ده‌رده‌خات. له راستیدا هه‌تا كۆماری ئیسلامی‌و مافیای وه‌ك سپای پاسداران، به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات بن، ئێمه به‌رده‌وام شاهیدی چونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ئه‌م دیارده ناحه‌زه ده‌بین. ته‌نیا رێگه بۆدۆزینه‌وه‌ی ده‌ربازبوون له‌م دیارده‌یه، داڕشتنی به‌رنامه‌و پلانی درێژماوه‌و گشتگیره كه ئه‌ویش ته‌نیا به نه‌مانی رژیمی ئیسلامی ئێران‌و دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی دێمۆكرات‌و خه‌ڵكی چاره‌سه‌ر ده‌كرێ.
|
|||||||