|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
به‌رز بوونه‌وه‌ی دووباره‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ئێران
فه‌رشاد رێحانی به پێی دوایین راگه‌یاندنی بانكی ناوه‌نده‌ی ئێران هه‌ڵاوسان له ئێران به هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌چاو ساڵی رابردوو نیزیك به 20 له سه‌د راگه‌یه‌ندرا. به گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته‌ی بانكی ناوه‌ندی نرخی كه‌ره‌سه‌و پێداویستیه‌كان له‌شاره‌كانی ئێران له مانگی دووهه‌می ئه‌و ساڵ له چاو مانگی پێشووی خۆی 1.7 له سه‌دا راگه‌یاندراوه‌و له چاو هه‌مان مانگ له ساڵی رابردوو 25.3 له سه‌دا راگه‌یاندراوه و به‌م پێیه هه‌ڵاوسان له كۆتایی مانگی دووهه‌می 87دا، 19.8 راگه‌یاندرا. جێگای ئاماژه‌یه هه‌ڵاوسان له ساڵی 86دا له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه 18.4 له سه‌دا راگه‌یاندرابوو و له یه‌كه‌م مانگی ساڵی 87دا گه‌یشت به 19.1 له سه‌دا. ئه‌م ئاماره‌ی بانكی ناوه‌ندی له‌كاتێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه كه كۆمیته‌ی حقوق‌و حه‌قده‌ستی سه‌نته‌ری هاوئاهه‌نگی شوراكانی كاری ئۆستانی تاران، هێلی هه‌ژاری ژێر 600 هه‌زار تمه‌ن راگه‌یاندووه‌و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه كه خێزانێكی چوار كه‌سی بۆ ژیانێكی مه‌مره‌و مه‌ژی‌و ئاسایی پێویستیان به مانگی زیاتر له 800 هه‌زار تمه‌نه. بیستنی ئه‌م هه‌واڵه بۆ هه‌مووان ئه‌و راستیه ده‌رده‌خات كه كۆماری ئیسلامی ئێستاكه‌و ته‌نانه‌ت له‌چاو چه‌ند مانگ له‌وه پێشه‌وه له‌بواری ئابووریه‌وه خاوه‌ن ئابوریه‌كی داته‌پیوه‌و ئه‌م داته‌پینی ئابورییه‌ش به‌جۆرێك بۆته هۆی دروست كردنی كێشه‌وگرفتی زیاتر بۆ دانیشتوانی ئێران. چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی هه‌ڵاوسان بۆ زیاتر له 20 له‌سه‌د له‌ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌گوێره‌ی ئاماره راگه‌یه‌ندراوه‌كانی دام‌وده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی به‌رهه‌می سیاسه‌تی نازانستیانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی باڵای كۆماری ئیسلامییه له‌پێوه‌ند به‌پرسی ئابووریه‌وه. پێویسته باسی ئه‌و راستیه بكه‌ین، له‌كاتێكدا كۆماری ئیسلامی توشی كێشه‌ی ئابووری له‌و چه‌شنه ده‌بێته‌وه كه خامنه‌یی ماوه‌یه‌ك له‌و پێش ئه‌م هه‌واڵانه‌ی به پڕوپاگه‌نده‌ی وڵاتانی دژی كۆماری ئیسلامی ده‌زانی. بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چوونه سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵاوسان له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی ئێرانه‌وه له‌لایه‌كه‌وه مۆركێكی راستی بوو به‌سه‌ر به‌ناو "پڕوپاگه‌نده‌كانی" وڵاتانی ده‌ره‌كی‌و هه‌روه‌ها ناڕاستی لێدوانه‌كه‌ی خامنه‌ییشی سه‌لماند. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ر له‌پێوه‌ند به‌قه‌یرانی ئابووریه‌وه له‌ئێران، خامنه‌یی رێبه‌ر كێشه‌ی ماڵی‌و فه‌ساد‌و گه‌نده‌ڵی ئیداری‌و ناوخۆیی كۆماری ئیسلامی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ دوژمنایه‌تی وڵاتانی زلهێزی له‌چه‌شنی ئامریكا‌و یه‌كیه‌تی ئورووپا به‌دژی كۆماری ئیسلامی. ئه‌گه‌ر كه‌سێك شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سیاسه‌ته‌كانی ئابوری كۆماری ئیسلامی به‌درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت، هه‌ست ده‌كات كه‌خامنه‌یی رێبه‌ر راست ده‌كات‌و وڵاتانی ده‌ره‌كی ته‌نیاوته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژانه‌ی خۆیان قسه‌ولێدوانی له‌وجۆره ئاراسته ده‌كه‌ن. به‌ڵام راستیه‌كانی ناوخۆی ئێران‌و به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه له‌ئاستی میدیا‌و له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م راپۆرته تازه‌یه‌ی بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی، پێچه‌وانه‌ی وه‌ته‌كانی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ده‌سه‌لمێنێ. راگه‌یاندنی هه‌واڵی له‌و جۆره‌و به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامییه، نیشانه‌ی قووڵبوونه‌وه‌و كه‌وتنه قه‌یرانی هه‌رچی زیاتری سیستمی ئابووری ئێرانه. له‌بیرمان نه‌چێت هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش بوو كاربه‌ده‌ستانی باڵای رژیم‌و شه‌خسی "داود دانش جه‌عفه‌ری" وه‌زیری ده‌ركراوی ئابوری رژیم، رایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی خاوه‌ن مۆدێلێكی شكست خواردووه له‌بواری ئابووریداو تا ئێستاكه‌ش هیچ ستراتێژییه‌كی ئابووری گرنگیش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵاوه ره‌چاو نه‌كراوه. ناوبراو هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی گرانی شت‌ومه‌ك‌و هه‌روه‌ها فه‌سادی ئیداری بێ سه‌روبه‌ره له‌گشت بواره‌كان‌و به‌تایبه‌تی بواری ئابووری كرده‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا ئێمه ڕۆژانه شاهیدی چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی كاڵاكانین له‌ئێراندا، به‌جۆرێك كه دابین نه‌كردنی ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تایی ترین پێداویستی ڕۆژانه ته‌نگی به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران هه‌ڵچینیوه. له‌كه‌س شاراوه نییه كه ده‌وڵه‌ته بێده‌ربه‌سته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد نه‌ك هه‌وڵی خۆی نه‌خستۆته گڕ بۆ چاكتركردنی وه‌زعی گوزه‌رانی خه‌ڵك، به‌ڵكوو بگره به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئابوری وڵات له‌لایه‌ن مافیای سپای پاسداران ڕۆژ به‌ڕۆژ ئاستی كێشه‌و نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵك ده‌چێته سه‌ره‌وه. له‌تازه‌ترین هه‌واڵه‌كاندا هاتووه نرخی تایت‌و به‌گشتی ماده پاككه‌ره‌وه‌كان‌و هه‌روه‌ها قه‌ند‌و چایی‌و برنج‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گرانی مه‌سكه‌ن‌و شوێنی نیشته‌جێبوون به‌شێوه‌یه‌كی هه‌وسارپساوانه روو له هه‌ڵكشانه‌و خه‌ڵكی ئێران توانای دابینكردنی گونجاویانی نییه. چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی هه‌ڵاوسانی ئابووری‌و هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی نرخی كه‌ل‌و په‌ل‌و شمه‌ك له ئاستی ئێران‌دا له‌كاتێكدایه كه ئێمه شاهیدی چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتین بۆ نزیك به 120 دۆلار. وڵاتێك كه كانگای نه‌وته‌وه ڕۆژانه داهاتی ئه‌م نه‌وته چی به‌سه‌ر دێت‌و بۆچ مه‌به‌ستێك خه‌رج ده‌كرێ ره‌نگه جێگه‌ی پرسیار بێت. چه‌ند هه‌فته له‌وه پێش، عه‌باسی پالیزدار پاڵێوراوی ستادی خه‌ڵكی لایه‌نگرانی ئه‌حمه‌دی نژاد له كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌شاری هه‌مه‌دان به ئاشكرا ده‌ستی خسته سه‌ر ئه‌و فه‌ساد‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی كه داهاتی كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌چه‌پێنه گیرفانه‌كانیان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌و كاته‌وه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارنامه‌كانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌باره‌ت به‌ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌چالاكییه ناوكییه‌كانی سه‌پاندوه، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران تووشی كیشه‌و گرفتی جیددی بوونه‌ته‌وه. بۆ نموونه چوونه سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵئاوسانی ئابووری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆته هۆی كێشه‌یه‌كی گرنگ له‌بواری ئابووریدا بۆ كۆمه‌ڵانی ئێرانی. به‌جۆرێك كه هه‌ر ئێستاكه‌و به‌پێی ئاماره‌كان ئێمه شاهیدی ئه‌وه‌ین كه چه‌ند میلیۆن كه‌س له‌ئێراندا بێكارن‌و نزیكه‌ی 20 میلیۆن له‌خه‌ڵكی ئێران له‌ژێر خه‌تی هه‌ژاریدا ده‌ژین‌و ڕۆژ به‌ڕۆژ باری ژیان‌وگوزه‌رانی خه‌ڵك خراپترده‌بێت. سه‌رباری ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی باسی هات هێشتاكه سه‌رۆكۆماری ئێران له‌و په‌ڕی بێشه‌رمییه‌وه له‌تریبونه حكوومه‌تییه‌كان هاوار ده‌كات كه ئه‌م ته‌حریمانه هیچ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ئێران دانه‌ناوه. ره‌نگه كاریگه‌ری خراپ لای ئه‌حمه‌دی نژاد له‌ناوچوون‌و فه‌وتانی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگای ئێران بێت به‌هۆی سیاسه‌ته نادێمۆكراته‌كانی. بێگومان زه‌مینه‌ی له‌گۆڕنانی وه‌ها رژیم ده‌بێت ڕۆژ له ڕۆژ زیاتر بچیتنه ئه‌جیندانی خه‌باتی گه‌لانی ئێرانه‌وه.
|
|||||||