|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
هه‌ژاری و مه‌رگ،دوو هاوڕێی دێرین
ئاسۆی ڕۆژهه‌ڵات ڕۆژانه هه‌واڵی زۆر بڵاوده‌كرێنه‌وه و گه‌لێك له‌م هه‌واڵانه هێنده دڵته‌زێنن كه ته‌زو به له‌شی مرۆڤداده‌هێنن و به‌ناو شارستانیه‌تی سه‌رده‌م به‌گاڵته‌ده‌گرن. بیستنی ئه‌م هه‌واڵانه بێ بایه‌خبوونی ژیان و كه‌رامه‌تی زۆرینه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا وێناده‌كه‌ن و له‌لایه‌كیتره‌وه ره‌وابوون و ئیراده‌ی هه‌نگاونان بۆ گۆڕان قایمترده‌كه‌ن. هه‌واڵه‌كه ئه‌مه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر، له گه‌ڕه‌كی په‌ردیسی كرماشان مناڵێكی 5 ساڵانه له‌لایه‌ن باوكیه‌وه ده‌خنكێندرێت و كۆتایی به ژیانی پڕله‌چه‌رمه‌سه‌ری دێت. روداوه‌كه به‌مشیۆه‌ده‌بێت كه مناڵی ئاماژه‌پێكراو له‌دوای كۆتایهاتن به یاری له‌گه‌ڵ هاوڕێه‌كی، له هه‌بوونی پڵاو له ماڵی هاوڕێكه‌ی ئاگادارده‌كرێته‌وه و له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ داوا له دایكی ده‌كات كه برنجیان بۆ دروست بكات. دایكی چاره‌ڕه‌شیش هه‌وڵ ده‌دات كه منداڵه‌كه‌ی له‌و داواكارییه پاشگه‌ز بكاته‌وه و كه‌چی هیچ ئه‌نجامێكی لێناكه‌وێته‌وه و منداڵه درێژه به گریان و داواكاریه‌كه‌ی ده‌دات. دایكه‌ش ده‌چی بۆ ماڵی دراوسێكه‌یان و به‌شی ژه‌مێك برنج وه‌رده‌گرێت و دروستی ده‌كات. باوكی منداڵه‌كه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ له‌م مه‌سه‌له ئاگادار ده‌بێته‌وه و منداڵه‌كه‌ی ده‌داته به‌رلێدان و ده‌یخنكێنێت. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له كرماشان بووه و خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی گه‌وره‌ی خستۆته دڵی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌وه. له‌كاتی ناشتنی ئه‌م په‌پووله، دایكی جه‌رگبڕاو به‌نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و بۆ هاوده‌ردی دوو كه‌وچك برنج ده‌كاته هاوڕێی ته‌رمه‌كه و به‌م شیۆه مناڵه‌كه به خاك ده‌سپێردرێت. ئه‌گه‌رچی به‌به‌رینایی جیهان هه‌ژاری بوونی هه‌یه و هه‌ڕه‌شه له كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م واتایه له ئێران مانایه‌كیتری هه‌یه. ئێران گه‌وره‌ترین كانگای سه‌رچاوه نه‌وتی و ژێرزه‌وینییه‌كانه‌و له‌هه‌مانكاتدا به‌هۆی هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی چه‌وسێنه‌ر و نالایق هه‌موو سه‌روه‌ت و داهاتی ئه‌م كۆمه‌ڵگا به‌فیرۆده‌چێت و هه‌ژاری ڕۆژانه ده‌یان كاره‌ساتی هاوشیۆه‌ی ئه‌م روداوه ده‌خولقێنێت. سه‌روه‌ت و سامانی له‌راده‌به‌ده‌ری ئێران له‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری و خۆشگوره‌رانی و رفاهی وڵات سه‌رف بكرێت، سه‌رفی خه‌ونه ئایدئۆلۆژیكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته‌و یان به‌تاڵانده‌چێت. هه‌ژاری له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد هه‌وسارپساوانه زیادیكردووه و به‌كرده‌وه تاوپۆی كۆمه‌ڵگای به‌ره‌و پچڕان رێ‌نوێن كردووه. نرخی هه‌ڵاوسان له به‌رزترین ئاستی خوێدایه‌تی و گرانی پێداویستییه‌كانی ژیان ته‌نگی به ژیانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێران هه‌ڵچنیوه. به‌وردبوونه‌وه‌یه‌كی روكه‌شیانه له ئاماره فه‌رمیه‌كانی ده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی له په‌یوه‌ند له گه‌ڵ پرسی ئابووری هه‌موو راستیه‌كان ئاشكراده‌بێت و داته‌پین و رمان و ناسه‌ركه‌وتوویی مۆدێله بێسه‌ره‌وبه‌ره‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌باری ئابوورییه‌وه خۆی ده‌رده‌خات. هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت و داهاتێكی نزیك به 70 ملوێن دۆلار نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئابووری ئێران و گوزه‌رانی خه‌ڵًك كاریگه‌ری دانه‌نا به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه به‌هۆی بێبه‌رنامه‌یی له‌سه‌ر هه‌ڵكشانی زیاتری هه‌ڵاوسان و گرانی كاریگه‌ری دانا. له كاتێكدا كه به لێشاو پووڵ ره‌وانه‌ی خه‌زێنه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كرێت، باوكی مناڵێكی 5ساڵانه به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونی برنجی ژه‌مێك نانخواردن جگه‌رگۆشه‌كه‌ی ده‌كوژێت. له‌كاتێكدا به‌شێكی به‌رچاو له داهاتی وڵات بۆ به‌شی پیشه‌سازی سه‌ربازی و به‌گشتی میلیتاریزم ته‌رخان ده‌كرێت، تاكێكی كۆمه‌ڵگای ئێران بۆ بژیوی خۆی و خێزانه‌كه‌ی ناچار ده‌بێت گورچیله‌ی بفرۆشێت و... بێشك ئه‌م بارودۆخه كۆتایی پێدێت و به یه‌كگرتوویی خه‌باتكارانه و به‌رده‌وامی له خه‌بات و زۆر هۆكاریتر كۆتایی به ژیانی سیاسی مه‌ترسیدارترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌م دێت.
|
|||||||