|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
"هه‌مانبێت یان ببین" (1) ئه‌زموونگه‌رایی(ئیمپریسم) كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری له رێگای ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی ڕۆژانه‌وه كه ده‌یخاته مێشكی مرۆڤه‌وه، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رۆحی مرۆڤ داگیر ده‌كاو پێی ده‌سه‌لمێنێ‌و ده‌سه‌پێنێ كه حه‌قیقه‌تی ره‌ها هه‌ر ئه‌ویه كه ڕۆژانه خه‌ڵك ئه‌زموونی ده‌كات، جا بۆیه خه‌ڵك ده‌بێ هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و ده‌رسانه‌ی كه خۆی له‌ژیانی خۆی وه‌ریده‌گرێ له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه و ده‌ره‌وه و هه‌موو ئه‌ولایه‌نانه‌ی كه ئه‌و له‌پێوه‌ندیدایه، له‌گه‌ڵیان مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وت بكات. به‌م شێوه مرۆڤ حه‌قیقه‌ت ته‌نیا به‌وه تێده‌گا كه خۆی ئه‌زموونی كردوه. به واتایه‌كیتر ئه‌زموونگه‌ری، یه‌كێكه له‌و كۆرپه‌له مه‌نغۆلیانه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری خه‌مڵاوه‌و مرۆڤی له چنگی نه‌بینراوی به‌هێزی خوی‌دا كۆت كردوه. واته ئه‌توانین مۆدێرنیته دایه‌نی ئه‌م دیارده‌یه بووه. له خه‌ساره به‌رچاوه‌كانی ته‌جره‌به‌گه‌رایی یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه مه‌عریفه‌ی مرۆڤ نزم ده‌كاته‌وه‌و بۆ ئاستی عه‌قڵیه‌تی تاكێكی ئه‌زموونكار، به‌م جۆره عه‌قڵ دائه‌به‌زێته عه‌قڵی واقیعگه‌ر: واقیعی دابڕاو(ئه‌بستراكت)ئه‌م له‌باری زه‌مه‌نه‌وه‌و هه‌م له‌باری پانتاییشه‌وه. هه‌موو ڕۆژێ به سه‌دان جار له خه‌ڵكی جۆراوجۆر ده‌بیستین سوێند بۆ یه‌كتر ده‌خۆن كه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن ته‌جره‌به‌ی خۆیانه‌و درۆ نیه‌و تێگه‌ییشتنی "خود"ی خۆیانه، وه‌ك بڵێی بۆ ژیانی مرۆڤ، كه‌بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و پێویستی به عه‌قڵێكی به‌كۆمه‌ڵ یان بابڵێین كۆكراوه وگشتێنراو هه‌یه، ته‌نیا ته‌جره‌به‌ی تاكه كه‌سێك به‌سه. یان ده‌كرێ به چاویلكه‌ی خۆئه‌زموونیه‌وه راست‌و هه‌ڵه‌ی دنیا هه‌ڵبسه‌نگێندرێ. به وردبوونه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ ئه‌م جۆره عه‌قڵیه‌ته به جوانی بۆمان ئاشكرا ده‌بێت كه چه‌نده - نه‌زانراۆ- ئه‌م جۆره دنیابنیه فریوكار و له‌خشته‌به‌ره. مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی ناهه‌ستیار توند ئه‌زموونه ئیفلیجه‌كانی ڕۆژانه‌ی خۆی به چنگ وددان راگرتوه و چوونكوو واهه‌ست ده‌كا كه ئه‌وه‌ی تێگه‌ییشتووه، هی خۆیه‌تی و كه‌س پێی نه‌وتووه تاوه‌كوو ئه‌م گۆمانی فریوكاری له وتنی بێژه‌ره‌كه‌ی بكات. تاوه‌كوو گۆمان بكات كه "گوته و گۆتاره‌كه"قازانج و به‌رژه‌وه‌وندی بێژه‌ری تێدا بێت. به‌م شێوه‌یه غافڵگیری ده‌ستی هه‌ست پێنه‌كراوی بۆسه و كه‌مینی ئه‌زموونگه‌ری ده‌بێت، واته غافڵه له‌وه‌ی كه فریوكارتر له مرۆڤ پێكهاته و ساخته‌یێكه كه مرۆڤی به گشتی تێدا ده‌ژی. ره‌نگه ئه‌م پرسیاره‌مان بۆ قوت بێته‌وه كه بۆچی و مانای فریوكاری لێره‌دا چیه؟ له‌ولامدا به كورتی و به گوێره‌ی توێكاری جۆرج لووكاچ كه بۆ عه‌قڵگه‌رایی سه‌رمایه‌داری كردوویه‌تی ده‌توانین بڵێین كه دابه‌شكاریه‌ك كه له دڵی سه‌رمایه‌داریدا شاراوه‌یه، ته‌نانه‌ت بوه‌ته هۆی پارچه‌بوونی عه‌قڵیه‌تی بیرمه‌ندانی كۆمه‌ڵگاش و بیردۆزه‌كانیان گیرۆده‌ی ده‌ستی دابڕاویه‌تی متافیزیك ده‌كات، چ بگا به تاكی بێ‌په‌روه‌رده! ره‌نگه لێره‌وه ئه‌و پرسیاره‌مان بۆ قوت بێته‌وه كه ئایا هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی دنیای سه‌رمایه‌داری هه‌موویان هه‌ڵه‌ن؟ گه‌روایه جا بۆ چی متمانه بكه‌ین به تیۆریگه‌لێك كه ئه‌زموونی خه‌باتی خه‌ڵك به‌رز ده‌نرخێنن؟ به باره‌كه‌یتردا پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر هه‌مووی هه‌ڵه‌نین كه‌واته كام یه‌ك له ئه‌زموونه‌كانی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری به كه‌ڵكه و كامه‌ی نا؟ ئه‌مه‌ش پرسیارێكی مه‌عقوول و شیاوه. بۆیه ده‌بێ وڵامی خۆی وه‌ربگرێته‌وه،كه دواتر باسی ده‌كه‌ین. پێشه‌كی ده‌بێ بڵێین كه ئه‌زموونگه‌ری هه‌ڵه‌یه نه‌ك كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زموون. ئه‌زموونگه‌ری به‌مانای ئه‌وه‌ی كه ته‌واوی رێبازێك كه مرۆڤ بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی وگه‌ییشتن به ویست ودۆز و مافه‌كانی پشتی پێ ده‌به‌ستێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو رێبازه‌كانی ژیانكردن و جێبه‌جێكردن، ته‌نیا ئه‌زموونگه‌ری نیه، چوونكوو ژیانی هه‌نووكه له هه‌موو قۆناغێكی زه‌مه‌ندا، به‌رهه‌می ئه‌زموونی پێشینانیشه و له لایه‌كیتریشه‌وه، ئه‌زموونی ژیانی تاكێك، بۆ هه‌موو تاكیكی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی سادق نیه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌زموونی هه‌ر تاكێك ته‌جره‌به‌ی گشتێنراوی هه‌موو یان زۆرینه‌ی مرۆڤه. لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌زموونی گشتێنراۆ شتێك نیه جیا له تیئۆری. واته كۆكردنه‌وه و و ریزبه‌ندكرنی ئه‌زموونه لێكدابڕاو و جیاكاره‌كان له لایه‌نی كه‌س یان كه‌سانێكه‌وه ده‌بێته تیئۆری. هه‌ر بۆیه رێك لێره‌دایه ده‌بێ جاڕبده‌ین كه ته‌جره‌به(ئه‌زموون،پراتیك) به ته‌نیا نۆقسانه و ده‌بی بگشتێنرێ و له هه‌مانكاتیشدا ده‌بێ ئه‌وه‌ش له قاوبده‌ین كه ئه‌زموونی هه‌موو تاكێك برێتیه له كۆكراوه‌ی ته‌جره‌به‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ش. به واتایه‌كیتر عه‌قڵًی هه‌موو تاكێك له پێشخوانی عه‌قڵی "ئه‌ویدی"ه‌كان، ئاوی حه‌یات و پشكووتن و هه‌ڵدان و گه‌شه‌كردن ده‌خواته‌وه. یه‌كێكیتر له خه‌ساره‌كانی ئه‌زموونگه‌رایی، بریتیه له خۆڵقاندنی عه‌قڵی میكانیكی كه له‌سه‌ره‌وه چاوێكمان پێداخشاند. واته عه‌قڵ له بازنه‌یه‌كی داخراوی میكانیزم‌و پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراودا ده‌به‌ستێته‌وه‌و بواری تێپه‌ڕین له‌و ئاسته‌ی لێده‌سێنێته‌وه‌و ده‌ست ناخاته‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما فیكریه كه میكانیزمی ناوبراو ده‌ركه‌وته وده‌رنجامیه‌تی. به‌م جۆره كۆمه‌ڵگه‌و سه‌رزه‌وی عه‌قڵ پارچه‌پارچه ده‌كات بۆ وێشه‌گه‌لێكی ورد‌و بواری مه‌له‌كردنی ماسی عه‌قڵ نادا تاوه‌كوو ببێته نه‌هه‌نگ و هه‌موو ده‌ریای عه‌قڵ به‌هه‌ڵمه‌تی شه‌پۆلی به‌گوڕو ته‌وژمئاسای خۆی ببڕێ. له‌م جۆره روانگه‌یه‌دا، عه‌قڵی پێكهاته‌گه‌را مه‌رجی گه‌شه‌كردن‌و هه‌ڵدانی كۆمه‌ڵگه، به‌وه تێده‌گا كه ده‌بێ میكانیزمی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و گه‌شه‌بكات. واته تاكێك كه له بواره جیاجیاكانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌ڵده‌سووڕی، ته‌نیا بیر له گه‌شه‌كردنی بواره‌كه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه‌و ئه‌وه به مه‌رجی گه‌شه‌كردنی هه‌موو لایه‌نه‌كانیتر ده‌زانێ. جا ئیتر ئه‌م بواره چالاكیه‌كی مه‌عنه‌وی بێت یان مادی. واته ئه‌گه‌ر له‌بواری یاسادا كاری كرد، ئه‌وا گه‌شه‌كردنی یاسا به پیشمه‌رجی هه‌موو جۆره‌كانیتر ده‌زانی، یان گه‌ر هاتوو له‌بواری جێبه‌جێكردندا چالاكبوو، ئه‌وا گه‌شه-وباڵاكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بواری جێبه‌جێكردن _¬یان یه‌كێك له بواره رسكاۆ و ره‌خساوه‌كان _به پێشمه‌رجی هه‌موو جۆره‌كانیتری ژینگه ده‌زانێ. ئه‌م جۆره عه‌قڵیه‌ته چوونكوو تێڕوانینه‌كه‌ی میكانیكیه، دایم بڕیاری میكانیكیش ئه‌دات. به‌و مانایه ته‌نیا خۆی خه‌ریكی یه‌كێك له هێڵه‌كانی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی، یاسا، سیاسه‌ت، ئابووری وهتد ده‌كات‌و له‌ئاست‌و بووارو لایه‌نه‌كانیتر ده‌خافڵێ. واته عه‌قڵێكی بڕگه‌ئامیز درووست ده‌بێ كه بوارێك له‌هه‌ڵسوورانه‌كانی مرۆڤ پێرۆز ده‌كات و بواره‌كانیتر به‌چاوی سووك سه‌یرده‌كات. هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه خۆیشی تۆوی شین بووی ژینگه‌ی نه‌خۆشی سه‌رمایه‌داریه. ده‌روونناسی ئه‌و بریتیه له‌ده‌روونناسی ژینگه‌ی كۆمه‌لایه‌تی‌وسیاسی‌و مێژوویه‌كه‌ی، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه كه دوكتۆری ئابووری، سیاسه‌ت، كۆمه‌ڵایه‌تی، فیزیۆلۆژی، به‌ده‌سته‌واژه‌ی بواره‌كه‌ی خۆی دنیابینی خۆی ده‌رده‌بڕێ یان قه‌باره‌ی ده‌داتێ. له‌باری ئیپیستمۆلۆژیشه‌وه، مه‌عریفه‌و ده‌رسه‌كانی ئه‌زموونی تاكێك له سه‌رچاوه‌ی كانیاوی گشت یان مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ‌و له ئامێزی سه‌رزه‌مینی عه‌قلێكی گشتیدا ده‌خه‌مڵێ‌و گوڵ‌و به‌هره ئه‌دات. كه‌واته ته‌جره‌به‌ی تاكێك به نۆقسانه‌كه‌شیه‌وه دیسان هه‌ر هی ته‌نیا خۆی نیه‌و ئه‌مه‌یه ئه‌و فریوكاریه‌ی كه وتمان پێكهاته‌و ساختاره‌كانی مۆدێرنیته له‌خۆیدا حه‌شاری داوه.
|
|||||||