|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
"ماویه‌تی..." لێدوانه‌خه‌یاڵاوییه‌كانی "ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" تا كه‌ی؟
ئا؛ سوله‌یمان ئه‌بووبه‌كری سه‌ره‌نجام "مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" باسی له گه‌ڵاڵه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م كرد كه له 22رێبه‌ندانی ساڵی پێشوو له رێوره‌سم گه‌لێكی جۆراجۆردا ئاماژه‌ی پێ كردبوو. سه‌ره‌تای قسه‌كانی سه‌رۆك كۆمار، به ئاماژه‌كردن به "خزمه‌تگوزاری زۆر و بێ هاوتا" كه له سی ساڵی رابردوودا، كه به دوای شۆڕشی ئیسلامی به خه‌ڵكی ئێران كراوه ده‌ستی پێ كرد. ناوبراو به هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئه‌مرۆی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می پێش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئیسلامی، رایگه‌یاند: كاتێك له ئێران شۆڕشی ئیسلامی كۆتایی پێ هات، ئێمه رووبه‌رووی وڵاتێكی وێران، دواكه‌وتوو له كه‌رتی جۆراوجۆری ئابووری بووین و داهاتوویه‌كی نارۆشنمان هه‌بوو و وڵاتانی جیهانیش هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌ده‌داین و كاتێكیش قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كردین، ته‌نانه‌ت باس له نه‌وتی ئێران ده‌كرا و چاوروانی ئه‌وه بوون كه ئێمه چۆن سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ره‌چاو ده‌كه‌ین. دواتر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به كورتی باسی له پێشكه‌وتن گه‌لێكی گه‌وره‌كرد و وتی: "ئێستا ئێمه وزه‌ی ئه‌تۆمیمان هه‌یه، موشه‌كی (كاوشگه‌ر)مان بۆ ئاسمان ناردووه كه له داهاتوودا ماهواره‌كه‌شی بۆئاسمان ده‌نێرین." وێڕای ئه‌م به‌ناو" خزمه‌تگوزاری بێ هاوتایانه‌ی حكومه‌تی ئیسلامی" له سی ساڵی رابردوودا، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌درێژه‌ی لێدوانه بێ بناماكانی خۆیدا، كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێرانی له نه‌بوونی گه‌شه‌ی بارودۆخێكی ئابووری جێگر و توندوتۆڵ له‌قه‌ڵه‌مدا كه دیسان به پێی وته‌ی ناوبراو، به ته‌كانێكی چكۆڵه له ناو ده‌چێت. "مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" كێشه‌ی دووهه‌می كۆمه‌ڵگای ئێرانی (بێكاری) له‌قه‌ڵه‌مدا، كه پێشینه‌ی بێكاری به بروای سه‌رۆك كۆمار، بۆ 40ساڵی رابردوو ده‌گه‌رێته‌وه و له كۆتاییدا، كێشه‌ی ئابووری ئێران كه به پێی وته‌ی ناوبراو "نرخی هه‌ڵاوسان له‌سه‌ره‌وه‌یه" دیسان بۆ چل، په‌نجا ساڵی رابردووی گه‌ڕانده‌وه. به‌كورتی، به باس كردنی ئه‌م كێشانه كه هیچ كامیان به بروای "مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" پێوه‌ندییه‌كی به ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م نییه، سه‌رۆك كۆماری ئێران یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كێشه‌ی بارودۆخی ئابووری ئێرانی له سیاسه‌تی غه‌ڵه‌ت، له پێوه‌ست له بڵاو كردنه‌وه‌ی سوبسیده‌كان له‌قه‌ڵه‌مدا و وتی: درێژه‌ی ئه‌م بارودۆخه، سێ ساڵی دیكه ئێمه گۆج ده‌كات و سه‌باره‌ت به‌وه ده‌وڵه‌ت به نیازه سوبسیده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئامانجدار بڵاو كاته‌وه. ئه‌وه له راستیدا، یه‌كێك له ئامانجه خه‌یاڵاوییه‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده كه به خه‌یاڵی خۆی ده‌یهه‌وێت گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر باردۆخی ئابووری ئێران له‌ئاخرین ساڵی سه‌رۆك كۆماری خۆی ئه‌نجامی بدات. سه‌یر ئه‌وه‌یه، ئه‌و هه‌موو به‌ناو "خزمه‌تگوزاری بێ هاوتایانه" كه رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌دوای هاتنه سه‌ركاری بۆخه‌ڵكی ئێرانی كردووه، ته‌نانه‌ت مه‌لاو سه‌رچاوه ئایینییه‌كانی شاری "قوم" وه‌ك به‌شێكی به‌رچاو له كونه‌په‌ره‌ستانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات له سه‌ردانێك كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی گرانی و هه‌ڵاوسان كردبوویان، هوشداریان دابوو و داوای پێداچوونه‌وه‌یان له به‌رپرسانی حكومه‌ت له بارودۆخی ژیانی خه‌ڵك كردبوو. له‌باره‌ی وته‌كانی سه‌رۆك كۆمار سه‌باره‌ت به وێران بوون‌و دواكه‌وتنی ئێران له‌رژیمی پێشووداو هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای ئێران، ئاماره ره‌سمییه‌كانی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی، باشترین به‌ڵگه‌ن. توێژینه‌وه‌ی ئابوورییه‌كان له ساڵه‌كانی 87-1383ی هه‌تاوی و هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌گه‌ڵ ساڵه‌كانی 1352تا 1356ی هه‌تاوی، واته 2ده‌وره كه له پێوه‌ندی ئه‌وان، داهاته نه‌وتییه‌كانی ئێران، گه‌شه‌یه‌كی چاوڕواننه‌كراوی به‌خۆیانه‌وه بینیوه، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه داهاتی سه‌رانه‌ی ساڵی 85ی هه‌تاوی به نرخی جێگر له ساڵی 1376ی هه‌تاوی، ته‌نیا 68%ی ساڵی 1355ی هه‌تاوی بووه. دیسان به پێی ئه‌م ئامارانه‌ی ده‌وڵه‌ت، سه‌رانه‌ی سه‌رمایه گوزاری له ساڵی 1355ی هه‌تاوی زیاتر له دو به‌رابه‌رونیوی ساڵی 85ی هه‌تاوی بووه‌و رێژه‌ی نرخی سه‌رمایه‌گوزاری له‌به‌رهه‌مهێنانی غه‌یره نه‌وتییه‌كان له‌ساڵی 55، زیاتر له 2به‌رابه‌ری ساڵی 85ی هه‌تاوی بووه. واته به شێوه‌یه‌كی ساده‌تر ده‌توانین ئه‌وه‌بڵێن: سی ساڵ به‌دوای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی، داهاتی سه‌رانه‌ی خه‌ڵكی ئێران، هێشتا به داهاتی سه‌رانه له ساڵی 1355ی هه‌تاوی ناگات. پێكهاته‌ی سه‌رمایه‌گوزاری نه‌وتییه‌كان كه له ساڵی 1355ی هه‌تاوی نزیكه‌ی 11هه‌زار و 54میلیارد تمه‌ن بوو، له‌ساڵی 1385ی هه‌تاوی به 9هه‌زار و 343میلیارد تمه‌ن گه‌یشتووه. له پێوه‌ندی به‌راده‌ی وابه‌سته‌یی ئابووری ئێران به داهاته نه‌وتییه‌كان، زۆر سه‌خته ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م وه‌ك سه‌رمه‌شقێك له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین چونكه: له حاڵێكدا به‌رنامه‌ی چواره‌می ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م جه‌ختی له‌سه‌ر كزكردنه‌وه‌ی به‌شی نه‌وت له‌بووجه‌ی ده‌وڵه‌ت كردووه‌و به‌شی دراوی ده‌وڵه‌ت له داهاته نه‌وتییه‌كان له ساڵه‌كانی 84تا 87ی هه‌تاوی له 15تا 17میلیارد دۆلار پێشبینی كرابوو، خه‌رجه دراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌م ده‌وره‌یه‌دا له نێوانی 44 تا 60میلیارد دۆلار له به‌رز و نزمی دابووه. به پێی وته‌ی ناوه‌ندی لێكۆلینه‌وه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، به‌ستراو بوون به بووجه‌ی نه‌وت له ساڵی 84 تا 85ی هه‌تاوی، له نێوانی 44 و 59له‌سه‌دا بووه و له ساڵی 87ی هه‌تاوی، به په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه ته‌واو كراوه‌كانی بودجه، به‌شی نه‌وت له بوودجه تا 70 % په‌ره ده‌ستێنێت. به‌ڵام به وازهێنان له گشت ئه‌م تێبینیانه، كه رژیمی پێشووش زۆر خاڵی ره‌شی له‌كارنامه‌ی خۆیدا جێهێشت‌و له مێژوودا تۆمار كرا، خه‌ڵكی ئێران تاكه‌ی ده‌بێت گوێیان له لێدوانه خه‌یاڵاوییه‌كانی " ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" و داروده‌سته‌كه‌ی بێت؟
|
|||||||