|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
خه‌وی سێبه‌ره‌كان
هیوا سه‌لیمی زۆر هه‌ستی رووتكردبووه‌وه، له ئاسمانی زۆر جێ‌ژوان فڕینی باراندبوو و له رۆچنه‌ی زۆر دڵه‌وه دوكه‌ڵی هه‌ناسه‌ی بڵاوكردبووه‌وه. بڕیارنامه‌ی فرۆشتنی باڵی په‌پووله‌شی له‌گه‌ڵ دوایین گراو واژۆكردبوو، له‌بیركردنه‌وه‌یدا جانتای وشه‌ی رازاوه‌شی پێچاندبوه‌وه و ته‌نانه‌ت له راراییبوون خۆی قوتاركردبوو. هه‌موو به‌سه‌رهاته‌كه له دانیشتن و چایی خواردنه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ڕۆژانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و دواتر نهێنیه‌كانی ئه‌م دانیشتنه ئاشكراده‌بێت. له‌م دانیشتنه‌دا جه‌سته‌ی پیاوێكی به‌رواڵه‌ت له‌خه‌م بێخه‌به‌ر ده‌چێته ئاسمانی فڕینی ژنێكی له هه‌ستچنراو وبه ورده نیگاكانی دوایی و بروسكه‌یه‌ك مه‌وداكان كۆده‌كرێته‌وه. به‌سه‌رهاته‌كه ده‌ستیپێكردووه و روداوه‌كان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی نادیار هه‌نگاوده‌بڕن، شێعره‌كانی چاوه‌ڕوانی لاپه‌ڕه سپیه‌كان ده‌هۆنێته‌وه و چیرۆكه‌كانی ئینتزار پاڵه‌وانه‌كانی وون ده‌بێت و له پێده‌شتی خه‌مێكی ئه‌رخه‌وانی نوێ‌دا رێگا ده‌بڕێت. هێنده له زه‌وی دووره كه به‌سه‌رهاته‌كانی ته‌نیشتی له‌بیرده‌باته‌وه و قه‌تیش باسی ناكات. بۆ باسی ناكات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زاڵبوونی بێده‌نگیه‌كی پڕ له‌ده‌نگ و زمانی به‌ستراوه. زۆر جار ده‌یهه‌وێ له سه‌رپشتی هه‌وره‌كانی ئێحساس رازه‌كانی خۆشویستن و زۆر خۆشویستن ببارێنێت. خۆی گرمۆڵه‌كردووه و به‌هاتوچووی هه‌ناسه‌كان كایه‌ده‌كات. ده‌یهه‌وێ بۆ یه‌كه‌مجار له ژیانیدا بپاڕێته‌وه و له‌بیركردنه‌وه‌كانی سه‌فه‌رێكی بێگه‌ڕانه‌وه پاشگه‌زی بكاته‌وه. بێگه‌ڕانه‌وه به‌ومانا كه خزینی شه‌ونم له‌سه‌ر گه‌ڵا، وانه‌كانی سه‌فه‌ری بۆ پێناسه‌كردووه و ئه‌و كات سه‌فه‌ره‌كه پاشكۆیه‌كی بێگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌دیاری هێناوه. پیاوی ده‌قه‌كه‌مان ئه‌م ره‌ستانه‌ی ره‌شنووس كرد، ده‌فته‌ری به‌ترس نووسراوی كۆكرده‌وه و هه‌رێمی ژنه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه. هه‌موو نهێنیه‌كانی له‌به‌رداكه‌ند و جوڵه‌كانی لیۆی له‌سه‌ر لیۆی له‌جوڵه‌كه‌وت. ته‌زو به‌له‌شیدا گوزه‌ری كرد و ره‌ها ره‌ها جیهانی پشت گوێی خست. بیستبوومان كه له ره‌وتی لێكدانه‌كان بابه‌تی نوێ له دایك ده‌بێت و كه‌چی ئه‌م لێكدانه كپ و بێده‌نگییه‌كانی جارانی نه‌ك هه‌ر نه‌شكاند به‌ڵكوو سه‌د هێنده‌ی كرد. ته‌نانه‌ت له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مناڵانه‌دا كه ده‌یتوانی روخێنه‌ریش بێت، بێده‌نگی بۆ جارێكی‌تر دووپات بوه‌وه و ته‌نیا تیشكی چاو فریا كه‌وت. له‌لایه‌كیتره‌وه هێماكان له جوانی ده‌دوێن و كه‌چی ده‌ره‌نجامه‌كان حیكایه‌ت له نائومێدی ده‌كه‌ن. ئاخر هه‌ر دوێنێ بوو كه چه‌ن سه‌د كاتژمێر چاوه‌ڕوانی له ساته‌كانی دووری توانه‌وه و خوێان له وه‌رزی پاییزدا رووت كرده‌وه. هه‌ر دوێنێ بوو كه كزه‌ی دڵێكی ماندوو له هه‌موو ناراستییه‌كان بۆكڕوزی گه‌یشته ئاسمان و ئاڵای خۆدزینه‌وه له ژیانی هه‌ڵدا. به‌سه‌رهاته‌كان به‌مه كۆتایی نایه‌ت، هه‌رچه‌ند ماوه‌كه كورته به‌ڵام ماوه‌یه‌كی كورتیش ده‌توانێ خۆ له‌قه‌ره‌ی سه‌ده‌یه‌ك بدات. ئه‌م ماوه كورته‌ی روداوه‌كانی ئه‌م ژن و پیاوه به‌قه‌ده‌ر هه‌موو روداوه‌كان باڵای كردووه و هه‌روا به‌رده‌وامه. به‌یانیه‌ك وه‌ك به‌یانیه‌كانیتر چاوه‌ڕوانی خۆی ده‌خزێنێته ژوورێكی تاریك و پیاوكه ساته‌كانی ژوانێكی سه‌رپێی سه‌رده‌بڕێت. چركه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا و ده‌ركه‌وتنی یه‌ك شه‌و خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م دیداره گه‌یشت و ژنه هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و جه‌سته‌یه‌كی مردوو هه‌ڵگرت. ده‌ستێك ده‌چێته لپی ده‌ستێكیتر و لیۆه‌كان بانگهێشتی دووپاتبوونه‌وه‌یه‌كی شیرین ده‌كه‌ن. سه‌رێك شۆڕده‌بێته‌وه و به‌دوایدا هه‌موو ساڵه‌كانی هه‌ناسه‌هه‌ڵكێشانی شه‌وی رابردوو شۆڕده‌بێته‌وه و په‌یكه‌ره‌ی جوانترین وێنه‌ی جیهان بنیادده‌نرێت. پیاو هێنده له‌م چێژه سه‌رسام ده‌بێت كه له زه‌ینیدا هه‌موو چێژه‌كانی رابردووی به‌گاڵته ده‌گرێت و دره‌نگ كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م ناسینه تووشی ئازاری ده‌كات. ئه‌م ژوانه سه‌رپێیه و نوقمبوون له‌م له‌زه‌ته بێكۆتاییه حه‌سره‌تی ژوانێكی هه‌تاهه‌تایی به‌رهه‌م دێنێت و ره‌گه‌كانی هه‌نگاونان له پێناو ئه‌م ئه‌به‌دیه‌ته چه‌كه‌ره‌ده‌كات. ژنه له كاته‌كانی دووركه‌وتنه‌وه له مه‌زرای هیواكان چاوی پڕله ره‌نگی بێ ڕه‌نگی ده‌بێت و له وڵامی هۆكاره‌كان، دووركه‌وتنه‌وه ده‌كاته بیانوو. له ره‌وتی گه‌ڕانی پیاو بۆ هۆكاره‌كان، ئه‌مه ته‌نیا یه‌ك هۆكاره و گه‌لێك خه‌می ئه‌رخه‌وانی ده‌ستنیشانده‌كرێت. گه‌لێك ئازار له گێڕاندنه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كانی رابردوو وه‌بیردێته‌وه و ئه‌مانه‌ش ئه‌توانن بیانووی ئه‌م نیگا خه‌مبارانه‌بن. پیاو نیوه‌ی هه‌ر چركه‌یه‌كی ئومێد بۆ ئه‌م نیگا خه‌مبارانه ته‌رخان ده‌كات و ئومێد و نائومێدی ئاوێته‌ی جه‌سته مردووه‌كه‌ی ده‌كات. ئێستا ئه‌م پیاوه له دونیا و بیره‌وه‌رییه‌كانی رابردووی دابڕاوه، دوای چه‌ندین ڕۆژ رارایی و سه‌رلێشیۆاویی هه‌موو ساته‌كانی ژیانی خستۆته ئاراسته‌ی حه‌زێكی پڕله شێتی و هیچ درۆ و راستیه‌ك پاشگه‌زی ناكاته‌وه‌و ئێستا ئه‌م پیاوه وه‌ك جاران له مه‌زراكانی بێهوده‌یی و سه‌راب درێژه به پیاسه درۆینییه‌كانی نادات. گێڕاندنه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كانی ئه‌م ماوه كورته به‌مه كۆتایی نایه‌ت و كاتێك بیری لێده‌كرێته‌وه زۆر له ماوه راسته‌قینه‌كه‌ی زیاتره. پێده‌چێت ئه‌م ماوه كورت نه‌بێت و به‌سه‌رهاتی ژیانی هه‌موو مرۆڤه‌كانی دونیای له خۆیدا حه‌شاردابێت. به روداوێكی نوێ ئه‌م په‌یوه‌ندیه رواڵه‌تێكی نوێ به‌خۆی ده‌گرێت و ده‌رگای ماوه‌یه‌كیتر له‌م به‌سه‌رهاته ده‌كاته‌وه. له ڕۆژێكی هاوین و له ته‌نیشت ئه‌و ژووره تاریكه‌ی ژووانه سه‌رپێیه‌كان هه‌موو دڵخۆشییه كورته‌كان سه‌رده‌بڕدرێت و پیاوه‌كه به‌درۆ بزه‌ی ره‌زایه‌تێكی نیوه‌ناچڵ بۆ ئه‌م سه‌ربڕینه لێده‌دات. ژنه هه‌ناسه هه‌ڵده‌كێشێت ، له تاوانباری بكوژی دڵخۆشییه‌كان ده‌گه‌ڕێت و دواتر به‌ڵێنی دڵخۆشییه‌كی ئه‌به‌دی ئاڵوگۆڕده‌كرێًت. هه‌ردووكیان به‌لیۆ پێده‌كه‌نن و به‌چاو ده‌گرین و چه‌ندین وێنه‌ی یادگاری بۆ ئه‌لبۆمی ئازاره‌كانی ژیان تۆمارده‌كه‌ن. له‌زۆر شت ده‌دوێن و له چاره‌سه‌ر ده‌گه‌ڕێن. دواتر ده‌رگای ژووره‌كه بۆ پیاوه‌كه‌ی گێڕابوه‌وه كه له‌وكاته‌دا ویستوویه‌تی بزریكێنێ و بۆ نه‌مانی ده‌سته له ئاره‌ق هه‌ڵكشاوه‌كان پرسه بگێڕێت. كورسیه‌كان ویستبوویان بۆ كۆتایی گوێ هه‌ڵخستنی چرپه چرپی ده‌نگه‌كان ریۆڕه‌سمی دواین چرپه‌كان رێكبخه‌ن. مه‌وداكان ویستبوویان بۆ یه‌كجاریتر ئه‌زموونكردنه‌وه‌ی نه‌مانی سنووری نیگاكان ئه‌زموون بكه‌ن. سێبه‌ر و ئاوێنه وسه‌عات ...ویستبوویان.... . هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا و هه‌ر له‌و ژووره‌دا ژنه هه‌ڵده‌ستێته سه‌رپێ. ده‌یهه‌وێ بێ ئارامییه‌كانی ده‌روونی بشارێته‌وه و خه‌نده‌ی له گریان گریانتر ببارێنێت. له‌و كاته‌دا پیاو له‌م نهێنییه ناگات و دواتر له وێنه‌یه‌كی به‌جێماوه له‌و خوله‌كه خۆڵه‌مێشییه ئه‌م نهێنییه خۆی ئاشكراده‌كات. ئێستاكه ژوور، ده‌رگا، كورسی، مه‌ودا، سێبه‌ر، ئاوێنه و سه‌عات و ته‌نانه‌ت جێپێكانیش خه‌ویان لێكه‌وتووه و پیاوه‌كه‌ش بێده‌نگ بێده‌نگ بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و ڕۆژانه به‌سه‌رده‌كاته‌وه. پێده‌چێت ژنه‌كه‌ش بۆ چه‌ندجاره‌كردنه‌وه‌ی ئازاره‌كان رێگاخۆش بكات، له ئاڵۆزی بیركردنه‌وه‌كانیدا تووشی سه‌رێشه بووبێت وه یان خه‌ون و داواكانی دڵی له جانتای كرده‌یه‌كی نوێ‌دا كردبێ و مزگێنی ماوه‌یه‌كیتر له روداوی لێده‌ربێنێ. ده‌گێڕنه‌وه كه دواتر ئه‌و پیاوه‌یان دیتووه كه له بێده‌نگی رزگاری بووه و هێنده شه‌ونخونی به‌گریانه‌وه كێشاوه كه ره‌نگی چاوی به‌سپی هه‌ڵگه‌ڕاوه. خه‌رمانه‌یه‌ك له ده‌نگی نیگاكانی رابردووی له چیرۆكێكی نوێ‌دا هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ده‌یهه‌وێ له دڵخۆشی بدوێ، چوون پێیوایه كه هێشتا هێنده دڵخۆشی ماوه كه ده‌كرێ ژیانی پیۆه گرێ بدرێت. ده‌ڵێن كه له‌دوای چه‌ند ڕۆژ بێده‌نگی زمانی به‌ریداوه و به‌ده‌نگی به‌رز هاوارده‌كات كه تا مردن له پێناوی به‌خته‌وه‌ری ژنه‌كه به‌ختی تاقی ده‌كاته‌وه.
|
|||||||