|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ئه‌ڵترناتیڤی هێرشی ئیسراییل بۆ سه‌ر ئێران
شلومو بن ئامی - تریتا پارسی سه‌رچاوه: كرێستیه‌ن ساینس مۆنیتۆر له ئینگلیزییه‌وه: جه‌ماڵ. ئه‌لف ئایا شه‌ڕ له نێوان ئیسڕاییل‌و ئێران‌دا حاشا هه‌ڵنه‌گره؟ گوێگرتن له سه‌رۆك كۆمای توندڕه‌وی ئێران مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد، یان وه‌زیری هاتوچۆی ئیسڕاییل شائول موفاز كه له‌دایكبووی ئێرانه، یان ته‌نانه‌ت راپۆرته‌كانی ئه‌م دواییه كه ئیسڕاییل راهێنانێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌نجام داوه بۆ مه‌شقكردنی هێریشێك بۆسه‌ر ئێران، ئێوه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م وێنانه‌دا به‌جێ بهێڵدرێن. لێدوانه‌كانی مۆفاز له‌مانگی رابردوودا كه ئاماژه‌یان به‌وه‌ده‌دا كه ئه‌و له‌وانه‌بوو هێرشی بكردایه‌ته سه‌ر ئێران، پشتگیری ئه‌م بۆچوونه ده‌كه‌ن. ئاكامی ده‌س به‌جێی وته‌كانی ئه‌و، به‌رزبوونه‌وه‌ی ریكۆردی نرخی نه‌وت بوو و توڵه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وتنی چه‌ندین ملوێن دۆلاری هه‌وانته بوو بۆ ئێران. مۆفاز‌و ئه‌حه‌مه‌دی نژاد له‌هه‌ڵه‌دان. چاره‌نووسی ئیسڕائیل‌و ئێران ئه‌وه نیه كه دوژمن بن‌و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری سه‌بازی، رێگایه‌كی درووست‌و واقیعی نیه بۆ ده‌رچوون له بونبه‌ستی ئێسته. له راستیدا ئه‌مه ناتوانێت چاره‌سه‌ر بێت. گرفته لۆجیستیكییه‌كانی لێدانی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران‌و ئاكامه‌كانی ناوچه‌یی جه‌نگ له‌لایه‌ك، هێرشی سه‌ربازی نابێته هۆی له‌ناوچوونی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه نهێنیه‌كانی ئێران‌و هه‌ره‌وه‌ها توانای زانستی ئێران له‌سه‌ر پرۆسه‌ی پێتاندنی یۆرانیۆم. ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌وتووترین هێرشی بۆمب، ناتوانێت توانای ئه‌تۆمی ئَێران به‌ته‌واوی له‌ناوببات‌و هه‌ندێك له‌وتوانایه هه‌رده‌مێنێته‌وه. له‌باشترین دۆخدا، داكۆكیكارانی ئه‌م بۆچوونه پێیانوایه كه بۆمبارانكردنی(بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران) ده‌بێته هۆی دواخستنی ئه‌و پرۆگرامه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ. له‌و ماوه‌یه‌دا چاوه‌ڕوانییه‌كه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ئێران به‌شێوه‌یكی موعجیزه‌ئاسا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاینی ئێران له‌سه‌ركار لاببه‌ن‌و بۆ هه‌میشه پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران چه‌ك بكه‌ن. ئه‌م لێكدانه‌وه له خۆڕاییه، هه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له تێڕوانینی هه‌ردوو ئۆرشه‌لیم‌و واشنگتۆن ده‌خاته به‌رچاو: مه‌یل بۆ ده‌ستبردن بۆ ریسك‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی ئۆپێراسۆنی سه‌ربازی به گه‌شبینیه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ر‌و پیشیاندانی زیاد له پێویستی گرفته‌كانی مامه‌ڵه‌ی دیپلۆماتیك. سیناریۆیه‌ك كه زۆرترین ئه‌گه‌ری هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه تاران هێرشه‌كه به‌كار بهێنێت بۆ وه‌گه‌ڕخستنی مادده‌ی 10ی پرۆتۆكۆلی قه‌دغه‌كردنی گه‌شه‌پێدانی(چه‌كی) ئه‌تۆمی NPT بۆ كشانه‌وه‌ی گشتی له‌په‌یماننامه‌كه. ئه‌م ماده‌یه مافی كشانه‌وه ده‌دات به‌ه ئه‌و لایه‌نه‌ی كه تیایدا به‌شداره، ئه‌گه‌ر پێیوابێت كه رووداوه ده‌گمه‌نه‌كان بوونه‌ته هۆی درووستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵاته‌كه‌یان. له‌وانه‌یه ئێران هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێو ده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی رابگرێت، چاودێره‌كانی UNده‌ربكات‌و به‌م كاره كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌و شه‌فافیه‌ت‌و زانیاریانه‌ی كه زۆر پێویستن بێ‌به‌ش بكات. به‌شێوه‌یه‌كی خراپتر هێرشه‌كه ده‌توانێت ببێته هۆی هاندانی سه‌ركردایه‌تی ئێران بۆ وه‌رگرتنی بڕیارێكی لێبڕاوانه له هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به بۆمبێكی ئه‌تۆمی، نه‌ك ته‌نیا توانای درووستكردنه‌كه‌ی‌و، جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی ئێران بكه‌نه‌وه وه‌كوو ده‌سه‌ڵاتێك له‌دژی دۆخی هه‌نووكه‌یی. له ده‌رئه‌نجامدا هێرشێكی ئاسمانی (بۆمباران) له‌لایه‌ن ئه‌مریكا یان ئیسڕاییله‌وه، ده‌بێته هۆی گه‌ره‌نتی ئێرانێكی ئه‌تۆمی‌و تۆڵه‌ئه‌ستێن پێنج ساڵ دوای ئه‌وه. مودیری ئاژانسی نێو ده‌وڵه‌تی وزه‌ری ئه‌تۆمی IAEA- محمه‌د ئه‌لبه‌رادعی- له‌م دواییانه‌دا وتوویه‌تی كه ئه‌گه‌ر ئێران له په‌یمانامه‌ی NPTكشابایه‌وه، ده‌یتوانی له‌ماوه‌ی ساڵێكدا چه‌كێكی ئه‌تۆمی درووست بكات. به‌خراپتركردنی مه‌سه‌له‌كان، هه‌رجۆره هێرشێكی سه‌ربازی ئه‌توانێت ببێته هۆی لاوازبوونی گۆڕانێكی دیمۆكراتیك له ئێران‌دا, پتر له‌وه‌ی یارمه‌تی ئه‌م پرۆسه‌یه بكات. به‌هه‌مان رێژه‌ی نامه‌حبووب بوونی حكوومه‌تی ئێران، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی كه له‌دوای كه‌مپه‌ینی بومبارانكردن، حكوومه‌تێكی سیكۆلاری دیمۆكراتیك سه‌رهه‌ڵبدات، زۆرگه‌شبینانه‌یه‌و وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی لێكدانه‌وه هه‌ڵه‌كانی ئیداره‌ی بۆشه له‌كاتی رۆشتندا بۆ عێراق. شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران ناقووسی مه‌رگ ده‌بێت، نه‌ك ناجی بزووتنه‌وه‌ی دیمۆكراسی خوازی ئێران. هه‌ر جۆره هه‌وڵدانێكی جیدی له‌مه‌ڕ گرفتی ئێران ئه‌بێت سرووشتی راسته‌قینه‌ی ململانێكه له‌به‌رچاو بگرێت. هیچ شتێكی نهێنی نیه ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌تۆمی یان ململانێی ئیسراییل‌و ئێران. ئه‌مانه زۆرتر ململانێیه‌كی ستراتیژیكن كه ده‌توانرێت له مسته‌وایه‌كی گونجاوی دیپلۆماسیدا كۆنتڕۆڵ‌و ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ریش بكرێن. دان‌و ستانێك له‌نێوان ئیران‌و ئیسراییدا پێویسته، كه تیایدا ئێران ده‌بێت كۆتایی بهێنێت له پاڵپشتی كردنی گرووپه توندڕه‌وه‌كان‌و ره‌چاوی سه‌رنجه شه‌رعیه‌كانی ئیسراییل له‌مه‌ڕ ئاسایش بكات. ئیسراییل‌و ئه‌مریكا ئه‌بێت جێگای رۆڵی ئێران بكه‌نه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه هاوسه‌نگ بێت له گه‌ڵ قورسایی ژیۆپۆلیتیكی ئێران‌و هاتنه ناوه‌وه‌ی ئێران بۆ ستراكتۆری سیاسی‌و ئابووری ناوچه‌كه، بۆ ده‌سته‌مۆكردنی ماته‌هێزی توندڕه‌وی(لێره‌دا ئیسلامی) ئێران به‌كار بهێنن. ناكرێت دوژمنایه‌تی ئیسراییل‌و ئێران به‌ته‌واوی له ململانێی عه‌ره‌ب-ئیسراییل جیابكرێته‌وه. ئه‌مه توانای ئێران زۆرتر‌و به‌هێزتر ده‌كات بۆ ناسه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه. پێكهێنانی سیسته‌مێكی سه‌قامگیر، هاوكاری‌و ئاسایش له‌ناوچه‌كه‌دا، ناتوانرێت به بێ‌كۆتاییهێنان به ململانێیی عه‌ره‌بی-ئیسراییلی، ده‌سته‌به‌ر بكرێت. هه‌روه‌ها پێویسته پرسی داماڵینی(چه‌كی)ئه‌تۆمی بخرێته به‌رباس.بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش له‌ناوچه‌كه‌دا مومكین بكرێت نه‌ك پێویسته ئێران، ئیسراییل‌و ئه‌مریكا لانیكه‌می رێز‌و دانپێدانان له‌نێوانیاندا هه‌بێت، به‌ڵكوو پێویسته ئیسراییل واز له‌وگومانه بهێنێت كه نه‌زمی ناوچه‌كه ئه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای مۆنۆپۆلكردنی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته دامه‌زرابێت. له درێژخایه‌ندا هه‌ڵبژاردن له‌نێوان راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم یان شه‌ڕ نیه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر بنه‌مای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی داماڵدراو له(چه‌كی)ئه‌تۆمی یا رێگه گرتنه له گه‌شه‌پێدانی ئه‌تۆمی. تێبینی: "شلومو بن ئامی” جێگری سه‌رۆكی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی تۆلیدۆیه بۆ ئاشتی. "تریتا پارسی" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئێرانی ئه‌مریكایی‌و نووسه‌ری كتێبی"هاوپه‌یمانێه‌تی خه‌یانه‌ت ئامێز- په‌یوه‌ندی نهێنی له نێوان ئیسراییل, ئێران‌و ئه‌مریكادا".
|
|||||||