|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ حه‌سه‌ن زیره‌ك
جه‌لال هانیسی نه ده‌مهه‌وێ بچمه ناو كارستانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، نه ئه‌م كورته وتاره توانای وڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه به‌هێزه‌كانی هونه‌ری گۆرانێبێژی حه‌سه‌ن زیره‌كی هه‌یه، ته‌نیا وه‌ك ئه‌ركێك به‌رانبه‌ر به‌خۆشه‌ویستی بولبولی كوردستان، به‌خێرایی كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به لێهاتوویه‌كانی ناوبراو ده‌خه‌مه‌ڕوو.. سی‌و شه‌ش ساڵه گڕی مۆمی ته‌مه‌نی حه‌سن زیره‌ك كوژاوه‌ته‌وه.! 5/4/1351ی هه‌تاوی هه‌موو ساڵێك به‌پێی توانی دڵسۆزانی بواری گۆرانی‌و مۆسیقای كوردی له‌راگه‌یاندنه‌كاندا یادێك له هورمه‌ندی گه‌وره‌ی گۆرانی بێژی ره‌سه‌ن‌و ده‌نگخۆش ده‌كرێته‌وه. ئه‌مه خۆی جێگای ئافه‌رین‌و ستایشه سه‌باره‌ت به ئه‌مه‌ك ناسی هونه‌ری كوردی به‌گشتی‌و به‌تایبه‌تی حه‌سه‌ن زیره‌ك، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا وه‌ك وه‌فایه‌ك باسی ده‌نگخۆشی‌و لێوه‌شاوه‌یی كراوه. هیچكات له‌بواری فه‌ن‌وتكنیكی گۆرانی وتنی‌دا كه‌سانێكی ئه‌وتۆ له‌سه‌ری نه‌دواون. ئه‌وه‌ش خه‌تاو تاوانی كه‌س نییه، به‌ڵكه لایه‌نه به‌رپرسیاره‌كان ده‌بێ یادی ئه‌و جۆره كه‌سایه‌تیانه به شێوه‌یه‌كی شایان به‌رێوه ببه‌ن. هه‌روه‌ها كارناسان‌و پسپۆڕانی بواری مۆسیقا وگۆرانی شیكردنه‌وه‌یان هه‌بێت هه‌تا قوتابیانی له‌و بواره‌دا به‌شێوه‌ی زانستی مێشكیان زاخاو بدرێ، هونه‌ری حه‌سه‌ن زیره‌ك هێنده كارستانه ده‌بێ له‌سه‌ری(تز)ی دۆكتۆرا بنووسرێت. له زانكۆدا ببێته به‌شی ده‌رسی، بێ ئه‌و بنه‌مایانه بازدانه به‌سه‌ر گۆرانی كوردیدا، ئاكامی ئه‌م پاشاگه‌ردانییه ئه‌مه‌یه كه ره‌سه‌نایه‌تی خراوه‌ته پشت گوێ، كۆمه‌لێكی شتی بێ ناوه‌رۆك ده‌رخواردی خه‌ڵك ئه‌درێت. ئه‌مه ته‌نیا تیشه له‌ریشه لێدانه‌و هیچی تر! حه‌سه‌ن زیره‌ك هه‌م دانه‌رو،هه‌م هونه‌رمه‌ند، هه‌م گۆرانی بێژ‌و شاره‌زای مۆزیشكیش بووه (نه‌ك وه‌ك ژه‌نیار) به‌واتایه‌كیتر غه‌واسی ده‌ریای مۆسیقای گۆرانی بووه. له سێ قۆناغدا گۆرانی وتووه، یه‌كه‌م له‌رادیۆ به‌غداوه ده‌ستی پێكرد كه زۆر زووش نێو بانگی ده‌نگی دایه‌وه. بوو به‌هۆی سه‌رنج راكێشانی خاس‌و عام! ئه‌م گۆرانیگه‌له ته‌نیا فولكلۆری ناوچه‌ی موكریان بوون كه پێشتر له‌گه‌لییان گه‌وره ببوو. دووهه‌م بانهگێشتنی بۆ رادیۆ كوردی له تاران كه كۆمه‌ڵێ گۆرانی له‌گه‌ڵ ئۆركسترای رادیۆ تاران به‌هاوكاری یوسف زه‌مانییه‌كان تۆمار كرد، به‌ڵام هێشتا له‌نێو گۆرانییه‌كاندا نه‌تووا بۆوه چون موسیقاكه‌شی له‌گه‌ڵ به‌غدا جیاوازی هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زۆر گوێی تیژ بووه‌و به‌وته‌ی حوسه‌ین یوسف زه‌مانی ئه‌گه‌ر له نێو ئه‌و گشته سازه، ژه‌نیارێك نۆتێكی كه‌م لێبدابا رایده‌گرتین. سێهه‌م بردنی بۆ رادیۆ كرماشان ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ پێشوو جیاوازی هه‌بوو، ئه‌و ژه‌نیارگه‌له‌ی كه كۆببوونه‌وه‌و تیپی مۆسیقای رادیۆ كرماشانیان پێك هێنابوو، موجته‌بای میرزاده، مه‌سقه‌تی، پووڵه‌كی، ئیبراهیمی‌و... ئه‌م كه‌سانه كۆڵه‌كه‌ی مۆسیقی كوردی كرماشان بوون. ئه‌و پێشه‌كیانه كه بۆ گۆرانییه‌كانی دانراون ئه‌توانم بڵێم له گۆرانی موسیقای كوردیدا له‌چه‌شنیان كه‌مه. خودی حه‌سه‌ن زیره‌كیش چ له‌نێوگۆرانیداو چه له‌نێو مقامیشدا به‌ته‌واوه‌تی تواوه‌ته‌وه، ئیدی لێره‌دا جێگای ره‌خنه‌ی نه‌هێشتۆته‌وه، گه‌رچی هه‌ر سێ قۆناغه‌كه‌ی وه‌ك یه‌ك زیندون‌و مردنیان بۆ نییه. ماوه‌ی هه‌شت ساڵ كه له كرماشان بوو، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شار‌و دێیه‌كانی كوردستان بۆ كۆ كردنه‌وه‌ی گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كان گه‌ڕاوه، بایه‌خێك كه‌حه‌سه‌ن زیره‌ك به گۆرانی‌و شێعری فۆلكلۆری كوردی داوه له‌پێش ئه‌وه‌دا به‌ده‌گمه‌ن هه‌بوو، فولكلۆری له‌مه‌رگ رزگار كرد. رچه‌شكێنێكی بێ وێنه بوو, كه داوی مه‌رگی، كه‌سانێك وه‌ك ناسری ره‌زازی‌و نه‌جمه‌ی غوڵامی‌و... په‌ره‌یان پێدا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌شای خۆشخوانان بوو له بواری سروودیشدا چه‌ندین سرودی تۆماركردووه، یه‌كه‌مین گۆرانی بێژه كه سرودی وتووه، به‌ڵام كه‌س ناوی لێی نابات! خۆی گۆرانی داناوه شیعری هۆنیوه‌ته‌وه،كه ئه‌مانه هه‌ڵگری لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌رینن. شێوه‌ی وتنی له‌گۆرانیدا به‌جۆرێكه كه هه‌ر كه‌سه تۆزێ شاره‌زایی له‌و بواره‌دا هه‌بێت له رێوه ده‌ستگاكه‌ی ئه‌ناسێت، كورته مقامه‌كانی، كورته‌ی كورته مقامه‌كانی شێوه‌ی داهێنانێكه كه كه‌س وه‌ك وی نه‌كردووه. بۆ نموونه كاتێك "ئه‌مان ئه‌مانێك" ده‌ڵێ له‌رێوه ده‌ستگاكانت بۆ دیاری ده‌كات، یان له‌تۆنی ده‌نگدا به‌پێی به‌رزی گۆرانییه‌كه مه‌قامه‌كه‌شی به‌رز خوێندووه" له‌پڕدا پیرم لێ وه‌ده‌ر كه‌وت/ به‌ختیش وه‌كوو خۆی هات‌و لێی خه‌وت/ فتیله‌ی عومرم هاتۆته كزی/ هه‌ر بینا ئه‌ویش له‌سووتان كه‌وت" له‌مقامی راست پنجگادا ده‌یچڕێ ئه‌و په‌ڕی توانی خۆی وه‌ده‌ر ده‌خات كه ئه‌مه وتنێكی بێ وێنه‌یه‌و به‌سه‌دان نموونه‌ی وای هه‌یه. له‌گشت ده‌ستگاكاندا گۆرانی وتووه كه بۆ هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك حه‌سه‌ن زیره‌ك كارێكی ئاسان نه‌بووه( نه‌حه‌رفی مه‌كته‌بێكی خوێند‌و نه ئۆستادێكیش په‌لی گرت) زیاتر له‌هه‌زار گۆرانی و مقامی چڕیوه كه هه‌موویان شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كوردن، له بواری ره‌وانبێژیدا تای نییه‌و بێ وێنه‌یه وه‌ها وشه‌و بنچی وشه ده‌رده‌بڕێ مرۆڤ سه‌رسام ده‌كات، به‌زمانی حه‌سه‌ن زیره‌ك ره‌سه‌نایه‌تی زمانی موكریان ده‌رده‌كه‌وێ! هێنانی ناوی شار، ئاوایی، كه‌ژ، ده‌شت، چۆم‌و رووباره‌كان كۆی ئه‌مانه قاموسێكن بۆ پاشكۆی فه‌رهه‌نگی وشه‌و وشه‌دانی كوردی. حه‌سه‌ن زیره‌ك ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی به‌گه‌لی كورد كرد، به‌ڵام داخه‌كه‌م به‌دڵیكی پڕ له‌خه‌م‌و گله‌ییه‌وه سه‌ری نایه‌وه، به‌حوكمی كوردبوونی هه‌میشه ئاواره‌و وه‌یلان بوو، ئاوانته خۆران‌و نه‌یاره‌كانی له‌رادیۆ كرماشان! نه‌یانده‌هێشت تاوێ بسڕه‌وه‌ێ‌و هه‌ر جاره‌و به‌بیانوویه‌ك ده‌ریان ده‌كرد، نه‌یانهێشت مامۆستا عه‌لی مه‌ردان له‌گه‌ڵ خۆی بیبات چون بۆ ئه‌وان‌و دام‌و ده‌ستگای په‌هله‌ویی دژه كورد شوره‌یی بوو! ژین‌و ژیانیان وه‌ها شێواند مێژووش سه‌ری لێشێواو هیچ كات نه‌یتوانیوه قه‌زاوه‌ت بكات‌و رووی سپی‌و ره‌شی وه‌ده‌رخات. حه‌سه‌ن زیرك مردو ئه‌وانیش مردن‌و ئه‌مرن! هه‌ر هونه‌ر نه‌مره! به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت هه‌تا كورد هه‌بێت حه‌سه‌ن زیره‌كیش هه‌ر هه‌یه‌و ته‌سكینی رۆح‌و ره‌وانی خه‌ڵك‌و چرای زه‌وق‌و شه‌وقی ماڵیانه.
|
|||||||