|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
كۆمه‌ڵه پێشنیاره‌كه‌ی وڵاتانی1+5 و كاردانه‌وه‌ی دژوازی به‌رپرسانی رژیم
ئا؛ موحسن كاكه‌ڕه‌ش له كاتێكدا كه ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی ئه‌مریكا‌و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران رو له زیاد بوونه‌و بانكی ملی ئێران له لایه‌ن یه‌كێتی ئوروپاوه خراوه‌ته ژێر گوشاره‌وه، گه‌ڵاڵه پێشنیارییه‌كه‌ی وڵاتانی 5+1 دژوازییه‌كی زیاتری له‌پێوه‌ند به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمه‌ڵه پێشنیاره‌خستۆته نێو ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماریی ئیسلامیه‌وه. عه‌لی ئه‌كبه‌ری ویلایه‌تی راوێژكاری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاندووه"ئه‌مریكاییه‌كان ده‌یانه‌وێت به قه‌بوڵنه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی وڵاتانی 5+1 زه‌ره‌و زیانێكی گه‌وره به‌ر كۆماری ئیسلامی بكه‌وێت، بۆیه ئێمه دژ به‌وانه ره‌فتار ده‌كه‌ین كه ده‌یانه‌وێت زیانێكمان به‌ركه‌وێـت، كه‌واته گه‌ڵاڵه‌كه قه‌بوڵ ده‌كه‌ین". ویلایه‌تی هه‌ره‌وها له‌درێژه‌دا وتویه‌تی ئێمه راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم وه‌ك پێش مه‌رجێك بۆ گفتۆگۆكان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. له هه‌مانكاتداو هه‌ر له‌پێوه‌نده‌دا غوڵامڕه‌زا ئاغازاده به‌رپرسی رێكخراوی وزه‌ی ئێران رایگه‌یاندبوو كه ئوروپاییه‌كان ره‌فتاره‌كانی خۆیان له باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران گۆڕاوه‌و له‌م گه‌ڵاڵه تازه‌یه‌دا راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم وه‌ك جارانی پێشوو پێداگرییه‌كی زۆری له سه‌ر نه‌كراوه‌و پێویسته ئێمه گفتۆگۆكانمان له گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه ده‌ست پێبكه‌ین. له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئێران له به‌یانێكی ره‌سمیدا وته‌كان مه‌نوچێهری موته‌كی ره‌تكرده‌وه كه رایگه‌یاندبوو وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی گفتوگۆیه له‌سه‌ر كێشه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5+1. ئه‌م هه‌ڵوێسته دژوازانه له‌كاتێكدایه كه مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئێران چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر دوپاتیكردبووه كه دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كۆتایی هاتووه‌و راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم هیچ گفتوگۆیه‌كی دیكه هه‌ڵناگرێت. به بڕوای هه‌ندێك له پسپۆڕان، شه‌ش زلهێزه‌كه‌ی جیهان نایانه‌وێت خولی دووه‌می گفتوگۆكان زیاتر له 6 مانگ بخایه‌نێت، به‌ڵام وڵام نه‌دانه‌وه‌و ناكۆك بوونی كاربه‌ده‌ستانی ئێران له‌سه‌ر وڵامدانه‌وه‌ی قبوڵكردن یان ره‌تكردنه‌وی گه‌ڵاڵه‌كه هێمایه‌كه بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی كاتێكی زیاتر بۆ ئێران. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسێكی ئه‌مریكایی رایگه‌یاندوه: به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران زه‌نگێكی خه‌ته‌ره‌و ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه كه به بڕوای ده‌وڵه‌تی جۆرج بووش ئێران تا ساڵی ئاینده چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م ده‌هێنێـت. ئاژانسی هه‌واڵنێری ئاسۆشه‌یتدپرێس بڵاویكردۆته‌وه كه پاتریشیا مكنرنی (یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا) ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئابلۆقه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاریگه‌ری زۆری له سه‌ر ئێران هه‌بووه. هه‌مان به‌رپرس پێداگریشی كردوه كه فشاره‌كان بۆ سه‌ر ئێران زیاد بكرێت. راگه‌یاندنی ئه‌م به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌وه‌ری ئێران له كاتێكدایه كه قه‌بوڵنه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌كه له لایه‌ن هه‌ندێك له كاربه‌ده‌ستانی رژیمه‌وه ته‌ئكیدی له سه‌ر ده‌كرێته‌وه‌و هه‌ندێكی تریشیان له به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌ی ملدانن به خواستی وڵاتانی 5+1. هه‌ندێك له كارناسانی بواره‌كه پێیان وایه كه كۆماری ئیسلامی ئێران رێگه‌ی به‌لاڕێ دابردنی كۆمه‌ڵگای جیهانی نه‌ماوه‌و ناتوانێت خۆ له قه‌بوڵكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌كه بدزێته‌وه كه به هه‌ردو باردا بۆ ئاینده‌ی ئێران چاره‌نوس سازه. ئه‌وه‌ی ئێستاكه‌ش بۆته هۆی لێدوانی زیاتر وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئێرانه به كۆمه‌ڵه پێشنیاركراوه‌كه‌ی یه‌كیه‌تی ئورووپا‌و و وڵاتانی 5+1 . هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م وڵامه‌ی كۆماری ئیسلامی هیچ جۆره باسێكی سه‌باره‌ت به راگرتنی پیتاندنی یۆرانیوم كه خواستی وڵاتانی 5+1و هه‌روه‌ها یه‌كییه‌تی ئوروپایه له‌خۆی نه‌گرتووه. ئه‌م له‌كاتێكدایه كه‌چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێش‌و له‌پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دا سه‌عیدی جه‌لیلی به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی‌و وت‌ووێژكه‌ری كۆماری ئیسلامی به خاوه‌یر سۆلانای راگه‌یاندووه كه‌له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا دانیشتن سه‌باره‌ت به دوایین گۆڕانكاریه‌كان ده‌كه‌ن. شاره‌زایانی ئه‌و بواره رایانگه‌یاندووه له‌ئه‌گه‌ری نه‌دانی وڵامی پێویستی كۆماری ئیسلامی به كۆمه‌ڵه پێشنیاره‌كه رووبه‌ڕووی سه‌پاندنی بریاڕنامه‌ی قورسی دیكه له‌لایه‌ن وڵاتانی یه‌كییه‌تی ئۆروپا‌و به‌تایبه‌تی ئا‌مریكا ده‌بنه‌وه. پێویست به وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه تا ئێستاكه به‌هۆی مل نه‌دان‌و سه‌ركێشیه‌كانی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌درێژه‌دان به‌چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان شۆرای ئه‌منییه‌ت سێ بڕٍیارنامه‌ی به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا سه‌پاندووه.
|
|||||||