|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
یه‌كیه‌تی ئوروپا و بایكۆتی نوێی بانكی میللی ئێران
موختار ئه‌حمه‌دی له هه‌واڵه‌كانی ڕۆژانی رابردوو، وه‌زیری ئابووری و كشت و كاڵی یه‌كییه‌تی ئوروپا رایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م حیسابه‌كانی بانكی میللی ئێران كه لقه به‌رچاوه‌كانیان له "له‌نده‌ن‌و پاریس‌و هامبۆرگ"ه، راده‌گیردرێت‌و و به هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رجه‌م ئه‌م حیسابه بانكییانه، موعامه‌له كردنی بانكه‌كه‌كانی یه‌كییه‌تی ئوروپاش له‌گه‌ڵ بانكی میللی ئێران ده‌وه‌ستێ. دیاره هۆكاری ئه‌م بایكۆته ئابوورییه نوێیه‌ی یه‌كییه‌تی ئوروپا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌ڕۆیی ئێران له به‌رده‌وامی پیتاندنی یۆرانیوم و چالاكی نایاسایی ئه‌تۆمی له سایته ئه‌تۆمییه‌كانییه‌تی كه سه‌ره‌راِی به‌سته‌ی پێشنیاری گروپی 5 زێده 1 و هاتنی خاویه‌ر سۆلانا بۆئێران، ئاكامێكی ئه‌وتۆ و گۆڕانێكی به‌رچاوی له هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رانی كۆماری ئیسلامی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه. هاوكات یه‌كییه‌تی ئوروپا رایگه‌یاندووه كه بۆ 15 مه‌قام و كه‌سایه‌تی پایه به‌رزی كۆماری ئیسلامی و 20 رێكخراوی ده‌وڵه‌تی پێوه‌ندیدار به چالاكی ئه‌تۆمی له ئێران ویزا ناكرێته‌وه‌و له‌م بابه‌ته‌یشدا بایكۆت ده‌كرێن. له نێو لیستی مه‌سئولانی ده‌وڵه‌تی رژیم، نێوی كه‌سانی وه‌ك: "غولامڕه‌زا ئاغازاده" سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، "محه‌ممه‌د مسته‌فا نه‌جار" وه‌زیری به‌رگری‌و "محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری" فه‌رمانده‌ی گشتی سپای پاسدارانی ئێران ده‌بیندرێ كه ویزایان بۆ وڵاتانی یه‌كییه‌تی ئوروپا لێ قه‌ده‌غه كراوه. ئه‌گه‌رچی وته‌بێژانی باڵای ئێران له وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌كی رژیمه‌وه هه‌تا باقی كاربه‌ده‌ستانی رژیم، به توندی هه‌ڵوێستییان له به‌رانبه‌ر ئه‌م بایكۆته نوێیه‌ی یه‌كیه‌تی ئوروپا گرتووه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان له یه‌كییه‌تی ئوروپا كردوه كه به وه‌ستاندنی موعامه‌لاتی بازرگانی و ده‌ركێشانی سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌كانیان خه‌سار به ئابووری یه‌كییه‌تی ئوروپا ده‌گه‌یه‌نن و هاوكات باسی به‌هێز بوونی وه‌زه‌ی نه‌وت و گازی ئێران و بازرگانی له بازاری جیهانیان كردوه، به‌ڵام یه‌كییه‌تی ئوروپا هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی موعامه‌لاتی بازرگانی نه‌وتی و گازیشی له ئێران كردووه. ئاشكرایه كه له دوساڵی رابردوودا به ده‌ست پێكردنی شه‌پۆلی بایكۆتی ئابووری له دژی ئێران و په‌سند كردنی سێ بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به دژی ئێران، گوشارێكی به‌رفراوانترو سیستماتیكتر به شێنه‌یی له چه‌قی سه‌رجه‌م ئاڵۆزییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و شه‌ڕی راگه‌یاندن له نێوان دنیای ڕۆژئاوا‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌ڕێوه چووه و به‌ڕێوه ده‌چێ. بێشك ئه‌م په‌سندكراوه نوێیه‌ی یه‌كییه‌تی ئوروپا، دیسان به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی زیاتری بایكۆتی ئابووری له لایه‌ن یه‌كییه‌تی ئوروپا له خۆی پیشان ده‌دات. له ساڵانی رابردوودا یه‌كییه‌تی ئوروپا به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆی زۆر به هێمنی‌و شل، هه‌ڵویستی ده‌گرت له‌به‌رانبه‌ر سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران له پێشیل كردنی سه‌رجه‌م گرێبه‌سته نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و هه‌ره ئه‌مه‌ش كه‌لێكنێكی به‌رچاوی خستبووه نێوان ئامرێكاو یه‌كییه‌تی ئوروپاوه. ئه‌مه مه‌یدانێك بوو كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به زیره‌كی و فرت و فێڵه‌وه له ژێر ناوی وتوێژو پاراستنی گرێبه‌سته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، كڵاوێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر یه‌كییه‌تی ئوروپا نابوو و هه‌تا جێگه‌یه‌ك بۆیان كرا له‌م كه‌لێنانه كه‌ڵكیان وه‌رگرت و تێپه‌ڕبوونی كاتیان پێ برده‌سه‌ر. ئێسته كه ئیجماعێكی گه‌وره‌تری جینهانی له دژی ئێران به تایبه‌ت له ساڵی 2006 وه شكڵی گرتووه‌و كه‌لێنی نێوان ئامریكا‌و یه‌كییه‌تی ئوروپا له‌سه‌ر دۆسیه خه‌لافكارییه‌كانی ئێران، هه‌ر له پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌تا پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و پشتیوانی له تێرۆریزم كه‌متر بووه‌ته‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌كانیان نزیكتره، ئێران كه‌وتۆته دۆخێكی یه‌كجار قه‌یراناوی جیهانییه‌وه كه ده‌رباز بوون لێی زۆر هاسان نایاته به‌رچاو. بێگومان ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین كه به گوشارهێنان و بایكۆتی بازرگانی نه‌وت و گازیش له داهاتووی نزیك به دژی ئێران، ئه‌م قه‌یران ئیتر به‌ره‌و فه‌له‌ج بوونی یه‌كجاره‌كی‌و گوشارێكی كه‌مه‌رشكێنی ئابووری ئاراسته بكات. هه‌رچه‌ند كاریگه‌ری بایكۆتی ئابووری له ناوخۆی سیستمی ئابووری ئێران ئێستاش به روونی ده‌ركه‌وتووه‌و ژێستی درۆیین‌و زه‌رده‌خه‌نه ترساوه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له‌قاوداوه، به‌ڵام گوشارێكی زیاتریش بوسه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك‌و چینی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگا هاتووه‌و به‌رپرسایه‌تی ئه‌م قه‌یرانه‌ش هه‌ر راسته‌وخۆ به‌ربینگی جه‌نابی رێبه‌رو باقی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ده‌گرێـته‌وه. دوور نیه كه له چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌تایبه‌ت به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌وره‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كییه‌تی ئوروپا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌وه، ئه‌م شه‌پۆلی بایكۆتی ئابووری، بۆ سه‌ر ئێران به‌ربڵاوتر بێـته‌وه‌و به چه‌ند قات رژیمی ئێران له دووبواری سه‌ره‌كی ئابووری و دیپلۆماسی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بكه‌وێته ژێر گوشارێكی قورستره‌وه. هه‌تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی توندڕه‌وی ئێران پچووكترین پاشه‌كشه‌یان له هه‌ڵوێسته‌كانیان له بابه‌ت را‌گرتن یان هه‌لپه‌ساردنی پیناندنی یۆرانیۆم و چالاكی ئه‌تۆمی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌كردووه و ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی سه‌ره‌كی قه‌یرانه‌كه‌یه. سه‌رۆك كۆمارێكی وه‌ك ئه‌حمه‌دی نژاد كه نه "ئابووری" پێ زانسته‌و به هوشداره‌كانی ئابووری ناسانی وڵاته‌كه‌ی خۆی گوێ نادات، ئاشكرایه كه سیستمی سواڵكه‌ر په‌روه‌ر‌و به‌رهه‌مهێنانی له‌شكه‌ری گه‌وره‌ی هه‌ژارانی بۆ كۆمه‌ڵگای ئێران زیاد كردوه‌و بایكۆته ئابوورییه‌كانی یه‌كییه‌تی ئوروپا‌و دنیای ڕۆژ ئاوا، كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر پۆپۆلیزمی جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار‌و قه‌یران خولقاندنه‌كانی مافیای سپای پاسدارانیش دانه‌ناوه: كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌بێ هه‌رده‌م چاوه‌ڕوانی روداوی نه‌خوازراو قه‌یرانی له ناكاو بێت.
|
|||||||