|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
دانی حوكمی ئیعدامی به كۆمه‌ڵ بۆ شارۆمه‌ندانی ئێرانی
سامان عه‌لیزاده هێشتاكه ماوه‌یه‌كی زۆر له ئیعدامی چوار كه‌س له سیستان‌و به‌لوچستان‌و هه‌روه‌ها ئیعدامی دووكه‌س له شاری سنه تێنه‌په‌ڕیوه كه هه‌واڵه‌كان باس له ده‌ركردنی حوكمی ئیعدامی دیكه له‌ئاستی ئێران ده‌كه‌ن. له‌ڕۆژانی رابردوودا هه‌واڵی ده‌ركردنی حوكمی ئیعدام بۆ 37 كه‌س له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی رژیم له ئۆستانی خوراسانی باشور بڵاو بووه‌وه. به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی خوراسان ئیمام جومعه‌ی بجنورد له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسی گشتی دادگای ئۆستانی خوراسانی باشوری وتویه‌تی ده‌زگایی قه‌زایی ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌سانی گێره‌شێون به‌شێوه‌یه‌كی لێبڕاوانه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن. ئاساییه كه هه‌ڵوێستی لێبڕاوانه‌ی ئیمام جومعه‌ی بجنورد پێویست به‌شیكاری ناكات‌و ده‌ست به‌جێ هه‌ر شارۆمه‌ندێكی ئه‌م وڵاته ده‌زانێ مه‌به‌ستی ئاغای ئیمام جومعه ئێعدامه. ئیعدام‌و له‌سێداره‌دان‌و بارگاوی كردنی به‌حوكمی شه‌رع له‌گه‌ڵ مێژووی كۆماری ئیسلامی ئاوێته‌یه‌كه بێ یه‌ك مانایه‌كی سه‌یر وه‌رناگرن. كۆماری ئیسلامی به‌م شێوه هه‌وسارپساوانه كه هیچ رێزێك له‌كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی ناگرێت ته‌واوی سنوره‌كانی مرۆڤایه‌تی به‌زاندووه‌و شێتئاسا خه‌ریكی له‌ناوبردنی شارۆمه‌ندانی ئێرانه له‌ناوچه جیاجیاكانی ئێران. رژیمێك كه تاڵه‌بان ئاسا‌و سه‌رباری گشت ئه‌و ره‌خنه‌و ئاگاداركردنه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن نیهاده مرۆڤدۆسته‌كانه‌وه ده‌كرێ، كه‌چی دیسان ئه‌سپی خۆی له‌وبواره‌دا لێتاوداوه‌و هه‌موو هه‌وسارێكی پساندووه. بێشك سه‌یركردنێكی خێرا به‌سه‌ر دۆخی ئێران له‌ئاستی ناوخۆیی‌و ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێ ئه‌م رژیمه بۆ نانه‌وه‌ی تۆی ترس‌و تۆقاندن به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردن‌و هه‌روه‌ها كپ كردنی هه‌رجوڵه‌و بزاڤێك ته‌نانه‌ت له‌ئاستێكی خواره‌وه‌شدا بێت ده‌ست له هیچ پێشێلكاری‌و كوشتن‌وتێدابردنێك ناپارێزێت. هه‌موان ئاگادارن كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ساڵی رابردوو به‌شیۆه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستی داوه‌ته ئیعدام‌و به‌سه‌دان كه‌سی له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدا له‌سێداره‌دا. لایه‌نێكی دیكه‌ی مه‌سه‌له‌كه ئه‌و راستیه‌یه كه هه‌مووان ده‌زانن كه ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد به هۆی ئه‌و كه‌م‌و كوڕییانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریان بوویانه‌و هه‌نووكه به‌ره‌و لاوازی زیاتریش ده‌چێ، توانای ته‌حه‌مول‌و گوێدانی هیچ ره‌خنه‌و هیچ ئیعتراز‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كیان نییه. به‌و بۆنه‌وه روودانی هه‌ر روداوێك ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌و بێنه‌زمییه‌كیش له‌ئاستی شاره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن لاوان‌و تازه‌لاوانه‌وه رووبدات ده‌ست به‌جێ ده‌بێت له‌ژێر ناوی پاراستنی به‌هاو ئه‌رزشه ئه‌خلاقی‌و ئیسلامییه‌كان به‌ره‌نگاریببنه‌وه‌و زۆرجار حوكمی قورسیشمان له حاكمانی رژیم له‌م بوارانه‌دا بینیوه. هه‌روه‌ك زۆرجار وتراوه كۆماری ئیسلامی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه تاكوو به ده‌ركردنی حوكمی ئیعدام‌و بڕینه‌وه‌ی ده‌ست‌و ده‌رهێنانی چاو فڕیدان له‌به‌رزاییه‌وه، راده‌ی تاوان له‌شێوه جیاوازه‌كانی بێنێته خواره‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و پێش ئایه‌توڵڵا حائیری نوێنه‌ری خامنه‌یی له ئۆستانی شیراز رایگه‌یاند، هێشتاكه نه‌مانتوانییوه پڕ به‌پڕ یاسای بڕینه‌وه‌ی ده‌ست جێ به‌جێ بكه‌ین‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه‌مان به‌وردی جێبه جێ بكردایه‌ت هه‌نووكه توشی ئه‌و ئاماره زۆره له دزی‌و فه‌سادو خه‌ساری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ده‌بوین. ئه‌م قسه‌ی حائیری‌و هه‌روه‌ها دانی به كۆمه‌لی حوكمی ئیعدام بۆ شارۆمه‌ندانی ئێرانی به‌مه‌به‌ستی هاتنه خواره‌وه‌ی راده‌ی تاوان له‌مێژووی كۆماری ئیسلامی، نه‌ك راده‌ی تاوانی نه‌هێناوه‌ته خواره‌وه بگره هه‌واڵ‌و ئاماره‌كان باس له‌زۆرتر بوونی ئه‌م فه‌سادو دزی‌و ئیعتیادوزۆر تاوانی دیكه ده‌كه‌ن. كۆماری ئیسلامی هه‌وسارپساوانه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، به‌سه‌دان نه‌یارو به‌رهه‌ڵستكاری سیاسی له‌ژێر ناوی ئه‌رازل‌و ئه‌وباش‌و سیخوڕی بێگانه ئیعدام كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌نووكه له‌زیندانه‌كاندا له‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قی ده‌ستی داوه‌ته كوشتن‌و له‌نێوبردنی لاوانی ئێرانی. نموونه‌ی هه‌ره زیندووی ئه‌م كوشتارانه، كوشتنی ئێبراهیم لوتفوڵڵاهی‌و زارا به‌نی یه‌عقوب له‌م ماوه‌یه‌ك له‌و پێش بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌م رژیمه به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و هه‌روه‌ك به‌كورتی باسی هات بۆ هه‌رچی زیاتر چاوترسێنكردنی كۆمه‌ڵگا به‌ده‌یان جار سزاگه‌لێكی بێشه‌رمانه‌ی وه‌ك بڕینه‌وه‌ی ده‌ست‌و پێی‌و خستنه خواره‌وه له‌به‌رزایی‌و ده‌رهێنانی چاوی شارۆمه‌ندان به زیندووی به‌كرده‌وه ده‌رهێناوه. به‌گشتی كۆماری ئیسلامی وه‌ك رژیمیك له‌ئاستی جیهانیدا ناسراوه كه نه‌ك سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی مرۆڤ بۆ شارۆمه‌ندانی به‌ره‌وا نازانێ بگره له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رجه‌م مافه‌كانیش به‌ته‌واوی توانا‌و هێزیه‌وه پێشێل ده‌كات. گرتنه به‌ری سیاسه‌تی ئیعدام‌و تێدابردنیش به‌م شێوه به‌ربڵاوه له‌م ساته‌وه‌خته‌دا نیشانه‌ی لاوازبوونی هه‌رچی زیاتری بنه‌ماكانی كۆماری ئیسلامیی‌و ترسی كاربه‌ده‌ستانی باڵای رژیمه له‌داڕمانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان. رووداو ئاڵوگۆڕه‌كانی مێژوو نیشانده‌ری ئه‌و راستییه‌ن ئه‌م شێوه له سه‌ركوت هیچ كات نه‌بۆته پاڵپشتی هه‌میشه‌یی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆره‌كان‌و شه‌پۆلی خرۆشانی جه‌ماوه‌ری سه‌رباری ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می كۆڵه‌كه‌و بنه‌مای ده‌سه‌ڵات له‌بن دێنێت.
|
|||||||