|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
میلیتاریزه‌كردنی سه‌ر له‌نوێی كوردستان و ئاكامه‌كانی
گرووپی سیاسی به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له ناوخۆی كوردوستانه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، رژیمی ئیسلامی هێزێكی زوَری ره‌وانه‌ی شاره‌كانی كوردستان كردووه و ئه‌م دیارده له شاره‌كانی بانه و مه‌ریوان و سه‌رده‌شت به‌رچاوتره. ئه‌م هێزانه پێكهاتوون له گاردی تایبه‌تی دژه شۆڕش و هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تا به میلیتاریزه‌كردنی زیاتری كوردستان دۆخێكی ئه‌منیه‌تیتر داسه‌پێنن. ئه‌گه‌رچی مێژووی سیاسه‌تی میلیتاریزه‌كردن و به‌سه‌ربازیكردنی كوردستان پێ به پێی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له كوردستان بوونی هه‌بووه، به‌ڵام ره‌گه‌ی جوڵه‌ی ئه‌مجاره‌ی داگیركه‌ران له هه‌ستیاری بارودۆخی ناوچه‌كه و ناوخۆی ئێرانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت. هه‌موو هێما و ده‌ركه‌وته‌كان باس له ئه‌گه‌ری هاتنه‌ئارای گۆرانكاری له ئێران ده‌كه‌ن و له‌م ناوه‌دا كوردستان جێگه و پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له هاوسه‌نگیه‌كاندا هه‌یه. كوردستان خاوه‌نی بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی زیندووه و ئه‌م زیندوبوونه‌ی بزاڤ، خه‌ونه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی بۆ چاودێریكردن و كۆنترۆڵكردن له حاڵه‌تی نائاسایی ئاڵۆزكردووه. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌ندوكۆسپه‌كان له كوڵ وكه‌ف نه‌كه‌وتووه و مه‌شروعییه‌تی له‌رزۆكی ده‌سه‌ڵاتی بردۆته ژێر پرسیاره‌وه. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه سه‌ره‌ڕای گوشاری له‌راده‌به‌ده‌ر له جوڵه نه‌كه‌وتووه و درێژه‌ی به ئه‌ركه‌كانی داوه. هاتنی له‌راده‌به‌ده‌ری ئه‌م هێزانه بۆ كوردستان ته‌نیا له روانگه‌ی ئاماده‌كاری بۆ ڕۆژه سه‌خته‌كانی ده‌سه‌ڵات له داهاتوودا جێگه‌ی تێڕامان و وردبوونه‌وه نییه و به‌ڵكوو له روانگه‌ی خه‌سارناسانه‌وه ئه‌م جێگۆڕكێ سه‌ربازییه چه‌ندین ده‌ره‌نجامی نه‌رێنی لێده‌كه‌وێته‌وه كه لێره‌دا ده‌كرێ ئاماژه به‌چه‌ند خاڵی بكرێت. ئه‌ڵبه‌ت نابێ ئه‌مه‌ش له‌بیربكرێت كه به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له كوردستان خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌م دیاردانه به‌ره‌وڕووبوون و له كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی بێبه‌ش نه‌بوون. یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه ده‌كرێ ئیشاره‌ی پێبكه‌ین، هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر لانیكه‌می كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه كه خۆی له دامه‌زراوه و رێكخراوه ناحوكمییه‌كاندا ده‌بینتێته‌وه و تا راده‌یه‌ك توانیویان له سه‌ر به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی به‌ستێنه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌وربگێڕن. هه‌بوونی ئه‌م هێزه زه‌به‌لاحه له كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌رچی زیاتر چاوه‌دێریكردن، هه‌موو هه‌وڵ و چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان له‌بارده‌بات و گوشارێكی زێده‌تر ده‌كه‌وێته سه‌ر چالاكانی ئه‌م بواره. ئه‌ڵبه‌ت نابێ ئه‌مه‌ش له‌بیربكرێت كه هه‌وڵدان بۆ یه‌كده‌ستكردنی كۆمه‌ڵگا و له‌باربردنی هه‌موو جوڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێك له سیاسه‌تی كابینه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاده و ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌جیدی كاری بۆكراوه‌و بۆی ده‌كرێت. به هاتنه‌ئارای ئه‌م باررودۆخه چاوه‌ڕوانی بۆ گوشاری زیاتر له‌سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌كرێت و به‌شێك له ئامانجه‌كانی میلیتاریزمیش خۆی له ئاراسته‌ی هه‌مان باس‌دا ده‌بینێته‌وه. لایه‌نێكیتر كه ده‌كرێ باسی بكه‌ین سه‌پاندن و په‌ره‌پێدانی كولتوور و فه‌رهه‌نگی ئیرتجاع و دواكه‌وتوویی فه‌رهه‌نگی له ناوچه‌كه‌یه. دیارده‌ی میلیتاریزم له كوردستان به‌رده‌وام هه‌ڵگری ئه‌م كولتووره بووه و به په‌ره‌پێدانی زیاتری به‌سه‌ربازیكردن، پاراستنی چه‌قبه‌ستوویی ئیرتجاع و كۆنه‌پارێزی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه. خاڵێكیتر كه ده‌كرێ ئاماژه‌ی پێبكرێت دروستكردن و زێده‌كردنی فه‌رهه‌نگی خه‌یانه‌ت و جاسوسی و په‌ره‌پێدانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه دژه گه‌لیه‌یه. داگیركه‌رانی كوردستان به كه‌ڵك ئاوه‌ژووگرتن له هه‌ژاربوونی ناوچه‌كه توانیویانه و ده‌توانن كه‌سانی ساویلكه گرفتاربكه‌ن و به‌ره‌و ئه‌م كرده‌وه دزیۆه رێنوێنیان بكه‌ن. له‌هه‌رحاڵدا هاتنی ئه‌م هێزه زۆره بۆ كوردستان زیانێكی گه‌وره‌یه و پیۆیسته به‌وشیارییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له بكرێت. له‌وه‌ها دوخێكدا یه‌كگرتوویی و یه‌كریزی پته‌وی جه‌ماوه‌ر ده‌توانێ پاشه‌كشه به سیاسه‌ته‌كانی رژیم له كوردستان بكات.
|
|||||||