|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
له ساڵوه‌گه‌ڕی 18ی پووشپه‌ڕ و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌دا
كاوه قوڕه‌یشی قۆناغه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئێران ره‌نگه باس كردن له بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێران‌دا پێش هه‌موو شتێك پێویستی به لێكدانه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و شیكاریانه‌و پاژبه‌پاژ بێت و ده‌یان بابه‌تی جیاواز بخوازێ كه هه‌ر كامه‌ی له ته‌وه‌رێكی تایبه‌تی و به‌شێوه‌یه‌كی ئینزمامی ته‌عبیر له لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی بكات. بۆ نموونه هه‌ر له یه‌كه‌مین سیماكانی ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری له 1313 وه بگره هه‌تا ده‌گاته 85ساڵ دواتر كه ئێسته بێت، ده‌شێ خوێندنه‌وه و ته‌عبیری تایبه‌تی خۆی لێبكرێ, به‌ڵام له‌م وتاره‌دا ره‌نگه به‌گوێره‌ی سوننه‌تێكی ڕۆژنامه‌وانی كه پێویسته له هه‌ر بۆنه‌یه‌كدا قسه‌یه‌كی بۆ وتنت پێبێت به ناچار رووبه‌رووی بازنه‌یه‌ك له گشتی بێژی و جۆره ئێنتزاع و ده‌رهه‌ستیه‌ك بینه‌وه كه تاڕاده‌یه‌ك له ناوه‌ڕۆكی سه‌ره‌كی بابه‌ته‌كه دوورمان بخاته‌وه. ئه‌گه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی له‌ئێراندا به ئێستاشیه‌وه‌و به قۆناغی ئیسڵاحاتیشیه‌وه نه‌یتوانیوه كۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی خوێندكاری پێناسه ده‌كات، له خۆبگرێ و له‌و چوارچێوه‌دا ته‌عبیر له‌خۆی بكات و به‌هه‌مان شێوه‌ش نه‌یتوانیوه له‌و ئاڵۆزی و پارادۆكسیكاڵبوونیه‌ی خۆی ده‌رباز بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش واته ئه‌م ناته‌واوی و شێواوییه ناتوانێت به‌ره‌و ئه‌و بێئینسافیه‌مان په‌لكێش بكات كه به هه‌وڵ و ئاماده‌ییان نه‌زانین و به گشتی بێژیه‌كی ده‌مارگرژانه‌وه كاریگه‌ریه‌كانیان له به‌رچاو نه‌گرین و به مۆركی جۆراجۆره‌وه وه‌لای بنێین. ره‌نگه پۆلێن كردنی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێران‌دا ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌كی گشتیش كارێكی هێجگار ئه‌سته‌م و ناته‌واو بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری به هه‌ندێك قۆناغ و هاوكاتی هه‌ندێك ره‌وتی مێژوویی و شانبه‌شانی حه‌ره‌كه‌ته سیاسییه‌كانی ئێران‌دا رۆشتووه گوڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. به هه‌رحاڵ سه‌ره‌تاكانی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1313 واته ساڵی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین زانكۆی ئێران. له‌و كاته‌دا هه‌م به بۆنه‌ی بێئه‌زموون بوونی خوێندكاران و هه‌م به‌بۆنه‌ی ستراتیژی حاكمیه‌تی ئیستبدادی ئه‌وكات كه له سه‌ر ئه‌ساسی په‌روه‌رده‌ی خوێندكاران له بواری علوومی ده‌قیقه‌دا (پزشكی، ئه‌ندازیاری، كه‌شاوه‌رزی..) به‌ندبوو و ئه‌مه‌ش خوێندكاری رووبه‌رووی مه‌عریفه‌و پرسیار نه‌ده‌كرده‌وه، ناتوانین ته‌نانه‌ت قایل به بوون و ئاماده‌یی خوێندكار به مانا واقیعیه‌كه‌ی ببینه‌وه چ جای ئه‌وه‌ی قایل به بوونی حه‌ره‌كه‌تێك ئینزمامی و پێناسه‌كراوی خوێندكاریی ببین. به‌واتایه‌ك ده‌كرێ بوترێ خوێندكار یان یه‌كه‌مین خوێندكاره‌كانی زانكۆكانی ئێران بكه‌رێكی تاكڕه‌هه‌ند بوونه‌و تاكڕه‌هه‌ندییانه سه‌یری ناوه‌ندێكی مه‌عریفه خێزی وه‌ك زانكۆیان كردووه. ئه‌وان به ته‌نیا به مه‌به‌ستی شاره‌زاییه‌كی پرۆفێشناڵ روویان له زانكۆ كردووه و زانكۆش به هه‌مان شێوه زیاتر له هه‌مووشتێك ناوه‌ندو ماشێنی به‌رهه‌مهێنانی پزشك و موهه‌ندس و ئه‌مانه بووه هه‌تا بكه‌رو ئه‌كتیڤیستی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ڵام له دوای ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ده‌سته‌ی خوێندكارانی زانكۆی تاران و تاڕاده‌یه‌كیش گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌و ئاشنا بوونیان به مه‌عریفه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی جیهانی ده‌ورووبه‌ری و خۆیان جیهانی هاوچه‌رخ، چیتر ئه‌رك و رۆڵی خوێندكار له بكه‌رێكه‌وه كه ته‌نیا به مه‌به‌ستی پرۆفێشناڵیزه بوون روو له زانكۆ ده‌كات، ده‌گۆرێ بۆ رۆڵ و ئه‌ركێكی دووهه‌مینی یان سانه‌وی كه هه‌مانا خوێندكار بێت به‌و مانایه‌ی كه بكه‌رێكی وشیار و كونجكۆڵ و گومانكه‌ره‌و چاوی به هه‌ستی‌و واقیعه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆی كراوه‌ته‌وه. لێره‌وه ئێمه به شوێن به‌رته‌سكتربوونه‌وه‌ی فه‌زای ئیستبدادی ئه‌وكاتی ئێران و هه‌ندێ ره‌وتی فیكری سیاسی جیهانی و سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتێكی نوێی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی، شاهیدی یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتن و حه‌ره‌كه‌ته خوێندكارییه‌كان ده‌بین. له راستیدا ده‌كرێ بڵێین هاوكاتی سه‌رهه‌ڵدانی حیزبی توده و جه‌بهه‌ی میللی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه پێش دامه‌زراندی زانكۆ روویان له ئه‌ورووپا كردبوو واته ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی به جه‌ماعه‌تی"53نه‌فه‌ر" ناویان ده‌ركردو هه‌روه‌ها ده‌سپێكی خولی دووهه‌می خوێندن له زانكۆی تاران و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌زموونه، بواری بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شبهه حه‌ڕه‌كه‌تێكی خوێندكاری خۆش بوو كه به شێوه‌یه‌كی گشتی له ژێر كاریگه‌ری چه‌پ و بیری ماركسیستیدا بوون كه ئه‌زقه‌زا ئه‌وكات له‌زۆربه‌ی وڵاتاندا جه‌ریانێكی باڵاده‌ست بوو. به‌ڵام ماركسیزم له ئێران ده‌ركه‌وتنێكی كلاسیكی هه‌بوو، به‌واتایه‌ك ماركسیزم له ئێران‌دا به هۆی كه‌لێنی روو له‌قووڵبوونه‌ه‌وه‌ی چینایه‌تی، زۆرتر ماركسیزمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو هه‌تا ماركسیزمێكی سیاسی فه‌لسه‌فی. به‌هه‌مانشێوه‌ش بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری له سه‌ره‌تادا له ژێر كاریگه‌ری شۆڕشه رزگاریده‌ره‌كانی وڵاتانی جیهانی سێهه‌م له‌وانه ئه‌لجه‌زایه‌ر و كووبادا پێی گرت. له‌دوای گیرساندنه‌وه‌ی تۆوی چه‌پ له‌هه‌ناوی ئه‌و بزوتنه‌وه‌دا به چه‌ن قۆناغی ناسیۆنالیستی و مه‌زهه‌بیدا تێده‌په‌ڕین كه به‌رهه‌می په‌روه‌رده‌ی بازه‌رگان و خومه‌ینی و ئه‌ندێشه‌كانی شه‌ریعه‌تی بوون و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی تاراده‌یه‌ك زۆر له سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 57ی ئێران‌دا به‌دیده‌كرێ. ئه‌م ده‌سته‌یه‌ش، یان پێكهاته‌یه‌كی نیسبی له چه‌په‌كان و میللی مه‌زهه‌بیه‌كان، عه‌مه‌ڵه‌ن و ئوتووماتیك چوونه ساختاری ده‌وڵه‌تی تازه پێگرتووی ئیسلامی ئێرانه‌وه كه له‌دوای داخرانی دووساڵه‌ی زانكۆ له سه‌ره‌تای 60دا و راگه‌یاندنی "شۆڕشی فه‌رهه‌نگی"له لایه‌ن خومه‌ینیه‌وه چه‌ن له‌ت‌و په‌ڕه‌وازه بوون. واته یان به ته‌واوی تێكه‌ڵ به كۆماری ئیسلامی بوون وه‌ك خوێندكارانی پێڕه‌وی ئیمام، یان تاك‌و ته‌ریك‌و گۆشه‌گیر كه‌وتن و وازیان له چالاكی هێناو یانیش ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌بوون و تێكه‌ڵ به رێكخراوه شۆڕشگێڕ و به‌زۆری چه‌په‌كانی ئه‌وێ بوون. لێره‌وه به هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكار له‌وانه ساوابوونی ده‌وڵه‌تی نوێ، داخرانی زانكۆكان و راگه‌یاندنی شۆڕشی فه‌رهه‌نگی و له خشته بردنی سیاسه‌ت و له هه‌مووی گرنگتر ده‌سپێكی شه‌ڕی ئێران و ئێراق، بزوتنه‌وه‌وی خوێندكاری تاراده‌یه‌كی زۆر هه‌ره‌سی هێناو تووشی شكستێكی بێوێنه بوو. دوابه‌دوای جه‌نگی ئێراقیش دیسانه‌وه به‌هۆی سازه‌ندگی‌و ئه‌و هه‌زینانه‌ی له شه‌ڕدا درابوو و پاساوو تواندنه‌وه‌ی پرسیاره گه‌وره‌كان له‌و بازنه‌یه‌دا و حاكم بوونی ناهۆمێدیه‌كی جه‌معی له هه‌مووبواره‌كاندا نه‌ماتوانی شاهیدی هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له زانكۆكان و له نێوان په‌ڕاوێزخراوه‌كاندا بین. ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بوو هه‌تا كۆتایه‌كانی حاكمیه‌تی ره‌فسه‌نجانی یان قۆناغی سازه‌نده‌گی واته ساڵه‌كانی 73 و 74 كه بۆ جارێكی دیكه خوێندكاران له زانكۆكان ویڕای جه‌ریانگه‌لێكی وه‌ك رۆشنبیری دینی و رۆشنبیری فه‌رهه‌نگی كه‌وتنه جوڵانه‌وه‌یه‌كی نوێ و رووكه‌شی و سه‌ره‌تایی كه خۆی له چه‌ن گۆڤارێك و رێكخستنی كۆڕوكۆبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی و ئه‌دبیدا ده‌بینیه‌وه و هێشتا له‌بازنه‌ی ئه‌و مه‌حفێله ئه‌ده‌بیانه‌دا نه‌هاتبووه ده‌ره‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاهی و نارێكخراو سه‌رقاڵی بوژاندنه‌وه‌ی ره‌وتێكی به‌رێژه مردووبوون. له‌دوای ئه‌و قۆناغه واته له 75.76دا حوزووری خۆی له‌وشێوازه رووكه‌شیه‌كه‌یه‌وه گۆڕابۆ شێوازێكی به‌رچاوتر و تارده‌یه‌كی زۆر پڕاكتیكتر و خۆی له رێگه‌ی بڵاوكراوه‌كان له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانه‌وه مانیفێست ده‌كرد. به هه‌مان شێوه به‌ره به‌ره به‌ره‌و قۆناغی به‌ڕێوه‌بردن و دامه‌زرانی رێكخراوی جۆراوجۆر به ئینتیماو بیر جۆراو جۆره‌وه. له‌م قۆناغه‌دا ده‌فته‌ری ته‌حكیم وه‌حده‌ت و ئه‌نجومه‌نه ئیسلامییه‌كان ده‌ورێكی به‌رچاویان هه‌بوو. بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌می ئیسڵاحات بوو به‌ڵام خۆی به‌ره به‌ره له جه‌بهه‌ی ره‌خنه‌گری ئه‌و ره‌وته‌دا بینییه‌وه. خوێندكاران له‌م قۆناغه‌دا ده‌ستیان دایه چه‌ندین خۆپیشانداین ئیعترازی به دژی حاكمیه‌ت و به شێوه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك جه‌سوورانه له سیاسه‌ته‌كانی حاكمیه‌تیان ده‌كۆڵییه‌وه. ئه‌گه‌ر چی ناكرێ فه‌رامۆشی بكه‌ین كه زۆرترین هه‌وڵی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری له دوای شوڕشی57وه خۆگونجاندن و رێفۆرمێكی كه‌م هه‌زینه بووه له حاكمیه‌تدا هه‌تا هه‌وڵێكی شوڕشگێڕانه‌ی مه‌عتووف به گوڕانێكی بنه‌ڕه‌تی و ئه‌ساسی. به‌هه‌رحاڵ له ساڵانی 77 به‌وڵاوه و له‌گه‌رمه‌ی چالاكی دووی خوردادییه‌كاندا خوێندكارانیش حوزوورێكی ئه‌كتیڤیان هه‌بووه و هه‌وڵیان داوه لانیكه‌می كاریگه‌ریان هه‌بێ له ئاڵووگۆڕه‌كانی ئێران‌دا. هه‌ر ئه‌مانه‌ش بوونه هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و حاكمیه‌ت له‌وانه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و هه‌ندێ ده‌زگای مه‌وازی ئه‌و وه‌زاره‌ته و هێزێكی نوێ به‌ناو گرووپی فشار‌و لیباس شه‌خسیه‌كان زه‌خت بخرێته سه‌ریان و چالاكیه‌كانیان به‌رته‌سك بكرێته‌وه و كۆڕوسێمیناره‌كانیان لێتێك بدرێ و دانه دانه‌ش له ئه‌كتیڤیسته‌كانییان ره‌وانه‌ی زیندان بكرێ. به جۆرێ كه ناڕه‌زایی و چالاكی خوێندكاران له‌و یه‌ك دوو ساڵه‌دا به ئه‌ندازه‌یه‌ك بوو كه رووداوی بێوێنه‌ه‌ی 18تیر كه هێمای راسته‌قینه‌ی ناڕه‌زایی خوێندكاران بوو لێكه‌وتوه.
18ی پووشپه‌ر، خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئێران‌دا 9ساڵ له‌مه‌و پێش واته 18تیری 1378 ده‌كرێ به خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئێران له هه‌موو مێژووی خۆیدا له‌قه‌ڵه‌م بدرێ، له راستیدا جوڵانه‌وه‌ی 18تیری 78 له كووی دانشگای تاران و ته‌برێز پێش ئه‌وه‌ی ته‌عبیرێكی راسته‌وخۆ بێت له كرده‌یه‌كی دیاریكراوی سیاسی، ته‌عبیر بوو له بازنه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له بزوتنه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌گیری كۆمه‌ڵایه‌تی كه له دوای 2ی خوردادی 78، زۆربه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێرانی ته‌نیبوه‌وه. له دوای رووداوی 2خرداد حه‌ره‌كه‌تی خوێندكاری له ئێران به شوێن دیكه‌ی حه‌ره‌كه‌ته‌كان له بواره جۆراوجۆره‌كاندا هاته ئاراوه‌و كه‌وته قۆناغێكی نوێوه. قۆناغێك له دوای قۆناغی بێكرده‌یی هه‌مه‌گیری جه‌نگی ئێران و ئێراق و قۆناغی به‌ناو سازه‌نده‌گی ره‌فسه‌نجانی. له‌م قۆناغه‌دا وێڕای ئومیدێكی نیسبی خه‌ڵكی ئێران به گۆڕانی رێفۆرمیستی قۆناغ به قۆناغ، هه‌ست به جوڵانه‌وه‌یه‌كی به تایبه‌ت فه‌رهه‌نگی له ئێران كرا. ده‌ڵێم فه‌رهه‌نگی له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م ده‌ورانه‌دا شاهیدی هیچ كرده‌یه‌كی سیاسی به مانا واقیعیه‌كی نه‌بووین و ئه‌وه‌ی هه‌بوو ته‌نیا خۆشاردنه‌وه له پشته‌وه‌ی چالاكی فه‌رهه‌نگی بوو كه ده‌كرێ بوترێ به‌ده‌ر له‌هه‌ندێ ده‌رئه‌نجامی مژده‌به‌خشی رزگاری ده‌رانه‌و له‌هه‌مانكاتدا هانده‌ر به‌ره‌وه كرده‌یه‌كی كاریگه‌ری سیاسی كه ئه‌زقه‌زا هیچ كات به مانا واقیعیه‌كه‌ی رووینه‌دا، هیچ ده‌رئه‌نجامێكی بنه‌ڕه‌تی مه‌عتووف به‌گۆڕانێكی راسته‌قینه‌ی لێنه‌كه‌وته‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌شكرێ بڵێین تاراده‌یه‌ك ناڕاسته‌وخۆ مه‌سئه‌له‌ی ئێرانی به‌حه‌وا خست و له خشته‌ی برد. به‌هه‌رحاڵ به‌هه‌مانشێوه‌ش كه ئاماده‌ین ره‌خنه‌ی ئه‌و قۆناغه بكه‌ین به‌هه‌مان شێوه‌ش نابێ تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وه‌ره ببین و چاو له ده‌رئه‌نجامه پوزه‌تیڤه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بنووقێنین و به مۆركی چالاكی ناوخۆ وه‌لای بنێن. ئه‌و قۆناغه كه به وته‌یه‌ك ده‌كرێ به دوایین قۆناغی دیمۆكراسی خوازی له دوای 100ساڵ هه‌وڵ له قه‌باره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆ یان ده‌وڵه‌تی له ئێرانیش ناوزه‌دی بكه‌ین كرۆكی چالاكیه‌كمان به‌ده‌سته‌وه ده‌دات كه وشیارییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌گیری به‌شوێنه‌وه بوو، هه‌ر له كردنه‌وه‌ی نیسبی و پێش هه‌مووشتێك مه‌شرووعیه‌ت به‌خشی ده‌سه‌ڵاتێكی نامه‌شرووعی ڕۆژنامه‌وانییه‌وه بگره هه‌تا به‌ڕێوه‌بردن ورێكخستنی ڤیستیواڵه فه‌رهه‌نگی و هونه‌ریه‌كان و چالاكی به‌زۆری ئه‌ده‌بی نێو زانكۆكانی ئێران، به‌رهه‌می ئه‌و قۆناغه بوون. له‌م قۆناغه‌دا و به‌تایبه‌ت له ڕۆژانی ناوێنی مانگی تیری 78دا، وه‌ك له‌سه‌ریشه‌وه ئاماژه‌ی پێدرا، به خراپترین شێوه و به دیان جار هێرش كرایه سه‌ر خوێندكاران و به وه‌حشیانه‌ترین شێوه یان كوشتیانیان و یان ره‌وانه‌ی زیندان و سیاچاڵه‌كانیان كردن. خاڵی جێی سه‌رنج لێره‌دا ره‌نگه ئه‌وه‌بێت كه ئه‌زقه‌زا ئه‌م هێرشانه به‌زۆری له لایه‌ن ده‌زگاگه‌لێكه‌وه بوو كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان به‌زۆری هه‌مان خوێندكارانی ده‌یه‌ی په‌نجا، هه‌مان خوێندكارانی باڵی راستی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌وكات بوون كه ئێسته و ئاواهی و به‌م شێوه به گورزی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی پچووك ترین مافه‌كان كه مافی ئازادی رێپوان و..بێت لێده‌ستێنه‌وه.
18ی پووشپه‌ر، نموونه‌ی"دۆخی نائاسایی" ئه‌گه‌رچی هێرش كردنه سه‌ر زانكۆ‌و به‌شه‌ناوخۆیه‌كانی زانكۆ له مێژووی ئێران‌دا دیارده‌یه‌كی تازه نیه‌و تا ئێستا به چه‌ندین قۆناغی جیاجیا له‌وانه 16ئازه‌ری1332و 1به‌همه‌نی 1340و13به‌همه‌نی 57دا تێپه‌ڕیووه، به‌ڵام هێرشی دڕندانه‌ی ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی له 18تیری 1378بۆ سه‌ر به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆكانی تاران و ته‌برێز به‌ڕاستی قۆناغێكی نوێی له‌و مێژووه تۆماركرد كه هه‌روا ناكرێ به سانایی له پاڵیه‌وه بوگزه‌رین‌و به رووداوێكی ئاسایی له‌قه‌ڵه‌می بده‌ین. 18تیر ئه‌گه‌رچی پێش هه‌موشتێكَ ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك بوو دژی داخرانی به‌گۆتره‌ی ڕۆژنامه رێفۆرمستیه‌كانی ئێران و به‌رته‌سك بوونه‌وه‌ی ئازادی به‌یان له‌وچه‌ن ساڵه‌دا، به‌ڵام قۆناغێكی نوێ بوو له كرده‌گه‌رێتی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئێران كه ئه‌زقه‌زا له دوایین قۆناغی بوژانه‌وه‌ی خۆیدا تاڕاده‌یه‌ك له‌و ئه‌ركه سه‌ركییه‌ی خۆی دووركه‌وته‌وه. رووداوه‌كانی 18تیر ئاماژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێداین بۆ ئه‌وه‌ی كه گرووپ و ده‌سته‌و حیزبه‌سیاسییه‌كانی ناوخۆی ئێران كه به‌ڕواڵه‌ت مافی ئاماده‌بوون و چالاكییان پێ‌درابوو، ئه‌گه‌ر بێت و گوێڕایه‌ڵ و پێڕه‌وی سیستمی حاكم نه‌بن رووبه‌ڕووی چ مه‌ترسی گه‌لێك ده‌بنه‌وه و چۆن ده‌كه‌ونه بازنه‌ی دۆخی راگه‌یه‌ندراوی حاكمی گه‌وره كه "دۆخی نائاسایی بێت"و له‌وێدا له ژێر یاسا كاتی و ده‌س به‌جێ سازكراوه‌كانی حاكم ده‌توێنه‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسی له كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به درێژایی 20و چه‌ن ساڵ حاكمیه‌تی خۆیدا سه‌لماندوویه‌تی كه به‌كارهێنانی ئه‌گه‌ری حاكم كردنی"دۆخی نائاسایی"كه ئه‌گه‌رێكی فاشیستیانه‌ی هه‌ر حاكمیه‌تێكه، چه‌نده ئاسایی و چه‌نده ساده‌یه. له‌راستیدا رستی ئوسوولگه‌راتری حاكمیه‌تی ئێران به‌رده‌وام به پاڵپشتی شه‌خسی حاكمی گه‌وره خۆی، هه‌رچه‌شنه پێشێل كارییه‌كیان له‌ژێر چه‌تری یاسا به سه‌ر هاوڵاتیاندا سه‌پاندووه‌و له‌كوێشدا نه‌یانتوانیبێت و بۆیان نه‌لوابێت له رێگه‌ی حاكمه‌وه‌و ئه‌مجاره له ژێر چه‌تری"دۆخی نائاسایی"دا سیاسه‌ته فاشیستیه‌كانی خۆیان خستۆته چوارچێوی یاساوه. هێرشی دڕنده خوویانه‌ی هێزه ئینتزامیه‌كان و هیزه‌كانی ئیتلاعاتی ئێران له 18تیری 78دا، نموونه‌ی هه‌مان"دۆخی نائاسایی"ه كه كۆمه‌ڵێك داهۆڵ به چاودێری حاكم خۆیه‌وه وه‌حشیانه كۆبوونه‌وه‌ی مه‌ده‌نی خوێندكارانیان پێ سه‌ركوت كرد. له وه‌ها دۆخێك‌دا هه‌موو ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی حاكم چیدی به ته‌واوێتی ده‌وری هێمایینی خۆیان كه چما كۆنترۆڵی نه‌زم و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بێت ده‌دۆڕێنن و په‌رده و مه‌ودای هێَمایین ده‌دڕێن و لێره‌وه رۆڵیان ده‌گۆڕێ بۆ نائاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و سه‌ركوتی وه‌حشیانه. به‌واتایه‌ك چیتر باتۆم و ئامێره سه‌ربازیه‌كان ته‌نیا ئاماژه و هێمایه‌ك نین بۆ هێمن كردنه‌وه و نه‌زم، به‌ڵكوو ئامێر گه‌لێكن بۆ به‌كارهێنان و بۆ سه‌ركوت و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئینسانیه‌تی ئینسان. عێزه‌تی ئیبراهیم نژاد و دیكه‌ی قوربانییانی رووداوه‌كانی 18تیر، قوربانی راسته‌و خۆی حاكم بوونی ئه‌و دۆخه بوون وبزرێتی ئه‌ومه‌ودا هێمایینه بوو كه پێویستی هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ئینسانیه. ئێسته له دوای 9ساڵ تێپه‌ڕبوون له‌و ڕۆژه كاره‌ساتاوییه كه سیمای به‌ربه‌ریانه‌ی حاكمیه‌تی ئێرانی زۆرتر له هه‌ر كاتێكی دیكه ئاشكرا كرد، وه‌نه‌بێت كۆتایی به‌و سیاسه‌ته فاشیستیانه هاتبێت به‌ڵَكوو به‌ده‌یان جار هه‌ر له سه‌ركوتی ده‌دمه‌نێشانه‌ی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان له مانگی5 ساڵی84وه بگره هه‌تا خۆپیشاندان و به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌م دوواییانه‌ی خوێندكارانی كورد له زانكۆكان، نموونه‌ی هه‌ره زیندوو به‌رچاوه‌كانی ئه‌م سیاستانه‌یه و له هه‌مانكاتدا سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌شه كه حاكمی گه‌وره هه‌ر ده‌م وه‌ك چه‌كێكی به هێز ئاماده‌یه كه‌ڵك له "دۆخی نائاسایی وه‌ر بگرێت و له‌وپه‌ڕی یاساوه تاوان و تاوانبار دیاری بكات و به سانایی به‌ره‌و مه‌رگیان به‌رێت.
|
|||||||