|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
به‌ربڵاوكردنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵك ئه‌نوه‌ر ئه‌سه‌دزاده سه‌ردار "عه‌لیره‌زا ئه‌كبه‌ر شاهی" فه‌رمه‌نده‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی تاران له وتووێژێكدا رایگه‌یاندووه كه پۆلیسی تاران له پێناو بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاسایش ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ، خێرایه‌كی به‌رچاوی به چالاكییه‌كانی داوه و له‌م پێناوه و له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه هه‌زاران كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌گه‌رچی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی خاته‌می په‌سه‌ند و ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام له ده‌ورانی ئه‌حمه‌دی نژاد و له سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی پاره‌كه‌وه رواڵه‌تێكی تووندتری به‌خۆیه‌وه گرتووه و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌رفراوانتر ده‌بێته‌وه. رژانه‌سه‌رشه‌قام و ئه‌زیه‌ت و ئازاری خه‌ڵك له فه‌رهه‌نگی كۆماری ئیسلامی واتایه‌كی تازه نییه، به‌ڵام په‌ره‌پێدان و به‌رفراوانكردنی ئه‌م كرده‌وه‌یه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌دی نژاد و له‌م قۆناغه‌ی ژیانی سیاسی كۆماری ئیسلامی جێگه‌ی وردبوونه‌وه‌ی جیدییه. به تێڕوانینێكی كورت له بارودۆخی ئێران‌و پێگه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، گه‌لێك راستی ئاشكراده‌بێت و تێگه‌یشتن له‌م راستییانه ده‌توانێ به‌چه‌شنێك بیركردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی پشت ئه‌م روداوانه‌مان بۆ روون بكاته‌وه. رژیمی ئیسلامی به‌هۆی ناكارامه‌یی له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌وه تووشی قه‌یرانی قوڵ بۆته‌وه و ده‌كرێ بووترێ كه به بنبه‌ست گه‌یشتووه. نه‌بوونی مه‌شروعییه‌ت، گوشاری ده‌ره‌كی، و ئابووری روخاو ته‌نگی به رژیمی ئیسلامی هه‌ڵچنیوه و به زمانێكی‌تر گڵۆڵه‌ی ده‌سه‌ڵات كه‌وتۆته لێژییه‌وه. له نێوان ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵك و ده‌رفه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ وڵامدانه‌وه به‌م چاوه‌ڕوانییه دژوازی دروستبووه و به‌كرده‌وه كۆمه‌ڵگای ئێرانی به‌ره‌و چه‌شنێك پارادۆكس رێنۆین كردووه. له‌وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ئاراسته‌ی سیاسه‌تی یه‌كده‌ستكردندایه و به‌شێكی به‌رچاو له وزه و تواناییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌پێناو ئه‌م یه‌كه‌دایه. بۆ به‌كرده‌ده‌رهێنانی ئه‌م سیاسه‌ته واته سیاسه‌تی یه‌كده‌ستكردن، تووندترین شیۆازه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ شارۆمه‌ندان په‌یڕه‌و ده‌كرێت و له‌راستیشدا زه‌روره‌تی هێنانه‌ئارای ئه‌م باسه وه‌ها هه‌ڵسوكه‌وتێك ده‌خوازێت. گه‌ڵاڵه‌ی ناسراو به ئاسایشی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تیش له خانه‌ی هه‌مان باسدایه و له‌ژێر ناوی ئه‌م گه‌ڵاڵه دژه ئینسانییه به‌رده‌وام بینه‌ر و بیسه‌ری سوكایه‌تیكردن به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و پێشێلكردنی مافه سه‌ره‌تایه‌كانیانین. رژیمی ئیسلامی به‌م كرده‌وانه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه تا تۆوی ترس و تۆقاندن له كۆمه‌ڵگادا بچێنێت و ئاماده‌كاری بۆ به‌رگری له هاتنه‌ئارای خرۆشانه جه‌ماوه‌رییه‌كان درۆێنه بكات. ئه‌م تاكتیكه هه‌موو بوواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگای ئێرانی گرتۆته‌وه و ته‌نانه‌ت كۆنه هاوڕێكانی ده‌سه‌ڵاتیش به‌ر لافاوی ئه‌م سیاسه‌ته كه‌وتوون. گوشاری زیاتر و ئه‌زیه‌ت وئازاری ژنان، خوێندكاران و به‌گشتی لاوان، له‌ناوه‌ندی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كده‌ستكردنه‌كه‌ی دیكتاتۆریه‌تی ئایینی له ئێراندایه و هۆكاری ئه‌م مه‌سه‌له‌ش بۆ به‌هێزبوونی ئه‌م پتانسیه‌له ده‌گه‌ڕێته‌وه. كۆمه‌ڵگای ئێران كۆمه‌ڵگایه‌كی جه‌وانه و جه‌وانبوون به‌پێی پێناسه‌كه‌ی خۆی گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی و خسله‌ت دێنتێته كایه‌وه. نوكی تیژی ملهوڕی و سه‌ركوتی بێبه‌زه‌یانه‌ی كۆماری ئیسلامی و به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌ته پاسداریه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد به‌ره‌ورووی ئه‌م توێژه بۆته‌وه و باسگه‌لێكی وه‌ك ئاسایشی ئه‌خلاقی و ئینقلابی فه‌رهه‌نگی و هه‌تادواتر له ئاراسته‌ی هه‌مان باسدایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه ئه‌وه‌یه كه ئایا كۆماری ئیسلامی توانای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه بۆ دواوه‌ی هه‌یه یان نا؟ ئایا رژیمی ئیسلامی توانای كپكردنی كۆمه‌ڵگا و گه‌یشتن به ستراتژییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه؟ ئه‌وه‌ی راستی بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ملهوڕیه هه‌وسارپه‌ساوانه‌دا به‌رگریه‌ك له‌ئارادایه و هه‌موو هێماكان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه كۆماری ئیسلامی ئه‌و تواناییه‌ی نییه كه كۆمه‌ڵگا بۆ دۆخی ساڵانی رابردوو و سه‌ره‌تاكانی ده‌سه‌ڵات بگێڕێته‌وه. كۆمه‌ڵگای ئێران له پرۆسه‌ی گۆڕانكاریه‌كاندایه و دره‌نگ یان زوو روخاندن و داڕمانی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی لێده‌كه‌وێته‌وه.
|
|||||||