|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی بۆ رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ی له‌نده‌نی: هێزه كوردیه‌كانی ئێران كارتێكی فشاری به‌هێزن دژی ئێران به ده‌ست حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمه‌وه له عه‌ره‌بیه‌وه؛ ئاسۆی رۆژهه‌ڵات
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست كه به‌زبانی عه‌ره‌بی‌و ئینگلیسی له له‌نده‌ن چاپ‌و بڵاوده‌كرێته‌وه وه‌ك یه‌كێك له رۆژنامه پڕخوێنه‌ره‌كانی جیهان، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش سه‌باره‌ت به‌هه‌ندێك پرسی گرنگی ناوچه‌كه وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌ئێران‌و هه‌روه‌ها گوشار بۆ سه‌ر موجاهیدنی خه‌ڵق‌و ئه‌گه‌ری دووپات بونه‌وه‌ی سێناریۆی عێراق له‌ئێران وتووێژێكی له‌گه‌ڵ به‌رێز عه‌بدوڵڵای موهته‌دی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران‌دا ئه‌نجام داوه كه لێره‌دا ده‌قه وه‌رگێردڕاوه‌كه‌ی كه له‌زمانی عه‌ره‌بیه‌وه وه‌رگێڕدراوته سه‌ر ز مانی كوردی ده‌خرێته به‌ردیده‌ی خوێنه‌رانی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له ئێران پارته كوردییه‌كانی ئێران كه له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدان ره‌شبینن به‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێته هۆی هیچ گۆڕانكاریه‌كی باش له سه‌ر ئاستی سیاسیی‌دا له ئێران وه‌كوو به‌دیهێنانی ئازادی و فره حیزبی و دێمۆكراسییه‌كی راسته‌قینه له سایه‌ی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئێستا له ئێران‌دا. عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران كه پارته‌كه‌ی‌و پێشمه‌رگه‌كانی له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغی نزیك شاری سلێمانین، به شه‌رقۆلئه‌وسه‌تی راگه‌یاند: "هه‌ر چه‌ند باڵی ریفۆرمخواز سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌خته، به‌ڵام ئه‌مه‌ش شتێكی مه‌حاڵ نیه‌و، هه‌ر چه‌ند باڵی ئوسولگه‌را خاوه‌ن بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوان نین، به‌ڵام هێزی سوپای پاسداران و ده‌زگای هه‌واڵگری و به‌سیجیه‌كان كه زۆربه‌یان له گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌ین، رێگرن له گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵی ریفۆرمخواز به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بۆ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات. كشانه‌وه‌ی خاته‌میش سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران كه سه‌ركردایه‌تی باڵی ریفۆرمخوازی ده‌كرد دوای بڕیاری میرحسه‌ینی موسه‌وی كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق و ئێران سه‌رۆك وه‌زیران بووه، به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره له سه‌ر ئه‌وه." سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی موجاهیدینی خه‌ڵق كه یه‌كێك له گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێرانیه له عێراق ئایا نابێته هۆی فشارهێنانی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ده‌ركردنی ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئێران، موهته‌دی له‌و باره‌یه‌وه وتی: "بێگومان ئێران فشاری خۆی ده‌خاته سه‌ر حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم، ئه‌مه‌شی چه‌ندین جار كردووه به‌ڵام بارودۆخ سه‌باره‌ت به ئۆپۆزسیۆنی كورد زۆر جیاوازه له موجاهدینی خه‌ڵق، هه‌ر چه‌ند ده‌ركردنیان من پێم وایه بڕیارێكی باش نیه، سه‌ره‌ڕای تێبینی زۆرمان له سه‌ر ئه‌و رێكخراوه كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له گه‌ڵیاندا نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و تاوانانه‌شمان له بیر ناچێ كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد كردویانه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش موجاهدینی خه‌ڵق له سه‌ر خاك و نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی خۆیدا نیه به پێچه‌وانه‌ی ئێمه، حیزبه كوردیه‌كانی ئێران له سه‌ر خاكی كوردستانن و له نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانن، هه‌روه‌هاش ده‌ركردنمان به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نیه. له به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه كوردیه‌كانی ئێران كارتێكی فشاری به‌هێزن دژی ئێران به ده‌ست حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كورده‌كانی ئێران كه ژماره‌یان 10 تا 12 ملیۆنه ستراتیژیه‌كی قوڵ سه‌باره‌ت به برا كورده‌كانی كوردستانی عێراقمان پێكدێنن. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌گه‌ر هه‌مان سیناریۆی عێراق له ئێران دووباره بێته‌وه موهته‌دی وتی:"ئێمه له‌گه‌ڵ دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆی عێراق له ئێران‌دا نین، به‌ڵكو له‌و بڕوایه‌داین ده‌بێت گۆڕان له نێو گه‌لانی ئێرانه‌وه به ئیراده‌ی ئه‌وان ده‌ست پێبكات‌و هیوادارین كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاوكاری و پشتیوانی گه‌لانی ئێران بكات له تێكۆشانی سیاسیاندا بۆ روودانی ئالوگۆڕو به ده‌ستهێنانی دێمۆكراسی له‌و وڵاته‌دا و به بڕوای شه‌خسی خۆشم به‌رژه‌وه‌ندی دنیای عه‌ره‌بیش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی كوردی ئێران‌دا یه‌كده‌گرێته‌وه له گۆڕانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی له ئێران‌دا، چونكه هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین ئامانجی ئێستای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له ده‌ست گه‌یشتن به ئه‌تۆم دامه‌زراندنی ئه‌مپه‌راتۆریه‌تێكی شیعه‌گه‌رایه له ناوچه‌كه‌دا، وه هه‌روه‌هاش ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له كاروباری ناوخۆیی عێراق و نانه‌وه‌ی پشێوی و تێكدانی ئارامی و ئاسایش و پاڵپشتی له گروپی حیزبوڵڵا له لوبنان و حه‌ماس له فه‌له‌ستین، شێواندنی پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێران ببێته هێزێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمی و ده‌ستێوه‌ردان و خاوه‌ن بڕیار له چاره‌نووسی ناوچه‌كه‌دا . موهته‌دی ئه‌وه‌شی به شه‌رقولئه‌وسه‌ت وت كه" ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر رێكه‌وتنێكی نێوان ئێران و حكومه‌تی هه‌رێمین بۆ دابین بوونی ئارامی و ئاسایش له ناوچه سنووریه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێم، به‌ڵام سه‌رنج بده یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت كه دانی نا به ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراق دوای رووخانی سه‌دام و په‌یوه‌ندی دروست كرد كه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌رده‌وامن ئێران بوو، به‌ڵام ده‌شبینین ئێران هۆكاری سه‌ره‌كی و گرفتی گه‌وره‌یه له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ده‌وڵه‌تی عێراق و به‌ره‌و پێش چوونی ئارامی و ئاسایش له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا. سه‌باره‌ت به پژاك كه باسی لێده‌كرێ كه په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان بێته ریزی هێزه كوردیه‌كانی تره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاری هاوبه‌شی له گه‌ڵدا بكه‌ن موهته‌دی وتی: پژاك روویه‌كی تری په‌كه‌كه‌یه‌و پارتێكی سه‌ربه‌خۆ نیه له هه‌مانكاتتدا له نێو جه‌رگه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستانی ئێران‌دا له دایك نه‌بووه‌وكار له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورددا ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه جێبه‌جێده‌كات كه له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌وه دیاری ده‌كرێت، ئه‌وشته‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تره كه ده‌یبینین، ئێمه دژی هیچ پارتێكی كوردی ره‌سه‌ن نین كه پێكه‌وه خه‌بات و كاری هاوبه‌ش بكه‌ین، به‌ڵام تا پژاك وه‌كوو به‌شێك له سایه‌ی په‌كه‌كه بمێنێته‌وه ده‌ڵێم نه‌خێر ناتوانین.
|
|||||||