|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری و پێویستی یه‌كگرتوویی ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهه‌ڵات سالار پاشایی
له‌سه‌روبه‌ندی نزیك بوونه‌وه له ده‌یه‌مین خولی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری له ئێران، زیاتر له حهوتووهكانی رابردوو چالاكی پڕوپاگه‌نده‌ی چوار پاڵێوراوه بژارده‌كه‌ی شۆرای نیگابان، له نێو شاره‌كانی ئێران و كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه. لایه‌نی زاڵی ده‌وڵه‌ت هه‌موو كه‌ره‌سه و ئیمكاناتێكی مادی‌و پڕوپاگه‌نده‌یی خۆی بۆ راكێشانی ده‌نگ له نێو گروپه جیاوازه سیاسییه‌كان خستۆته كار و سه‌دان میلیۆن دۆلاریان له‌م پێناوه‌دا ته‌رخان كردووه. وادیاره ئه‌حمه‌دی نژاد پاڵێوراوه دڵخوازه‌كه‌ی جه‌نابی خامنه‌ییه كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به ئاشكرا له كوردستان ده‌ستی دایه پڕوپاگه‌نده كردن بۆی. له به‌رانبه‌ردا لایه‌نی ریفۆرمخوازی ده‌وڵه‌تی به نوێنه‌رایه‌تی میرحسین موسه‌وی و كه‌ڕوبی هه‌تا دێت، زیاتر له ركابه‌ری یه‌كتر سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌و به‌ڵێن دان به خه‌ڵكین‌و به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام راگه‌یاندن ده‌رده‌كه‌ن. پرسیارێكی جه‌وهه‌ری له‌م هه‌لومه‌رجه ئه‌وه‌یه كه به‌راستی ئه‌م فه‌زا سیاسییه چه‌نده توانیویه‌تی بچێته قوولایی كۆمهڵگاو چین و توێژه‌كانیه‌وه و مێنتالیته‌یان ببزوێنێو هیوایه‌كی تازه‌یان پێ ببه‌خشێ؟ واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه كه هه‌تا ئێستاش ئه‌م فه‌زا و جم وجۆڵه سیاسییه‌ی پاڵێوراوانی سه‌ركۆماری نه‌یتوانیوه په‌ل بهاوێـته قووڵایی كۆمهڵگاو نه‌یتوانیوه سه‌ره‌نجی جه‌ماوه‌ری به‌رین به‌لای خۆدا رابكێشێ. جگه له گروپ و رێكخراوه پچووكه سیاسی و خوێندكارییه‌كان ئه‌ویش له چه‌ند شارێكی گه‌وره‌ی ئێران، هیچ ترازاندنێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه پچووك و به‌رته‌سكه كه له واقیعدا زۆرتر ره‌نگدانه‌وه‌ی ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی كێشه و ململانێی لایه‌نه‌كانی نێو حاكمییه‌ته، بۆ نێو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای به‌رینی ئێران و ره‌نگدانه‌وه‌ی واقعی دروست بوونی گوشارێك له‌م ئاراسته‌یه‌دا نابیندرێ. به واتایه‌كی دی هیچ پێناسه كردنی ریفۆرمێكی راسته‌قینه له خواره‌وه‌و له قوولایی كۆمه‌ڵگا به‌دی ناكرێ ئه‌وه‌نده‌ی گوشار له سه‌ره‌وه‌ی بهرپرسانو كۆنهبهرپرسانی ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیه ده‌یهه‌وێ خۆ بسه‌پێنێ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا. توخمێكی سه‌ره‌كی له‌م فه‌زایه‌دا كه ده‌یهه‌وێ به‌رده‌وام خۆی زاڵكات به‌سه‌ر زه‌ین و بیری میلیۆنها خه‌ڵك كه به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نژاددا زۆرتر په‌ره‌ی سه‌ند، پۆپۆلیزمێكی ئیسلامی له‌نێو هه‌وڵ و به‌ڵێنه جیاوازه‌كانی پاڵێوراوانه. ئه‌ویش مه‌یلی به مێگه‌ل كردنی كۆمه‌ڵگا به فۆرمی جیاواز به‌لام له‌خزمه‌ت یه‌ك ناوه‌رۆكدا: واته راگرتنی گشتیه‌تی ویلایه‌تی فقیهو بنه‌ماكانی نیزام، یه‌كێك له لایه‌نه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌م پهرچهكردارانهیه كه هه‌رجاره‌و به‌ڵێنی دانی پاره‌ی نه‌وت بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، دابین كردنی موچه‌ی مانگانه‌و گه‌لێك دروشمی درۆیینی دیكه ده‌رخواردی توده‌ی بێ فۆڕمی كۆمه‌ڵگا ده‌دات. بێ ناوه‌رۆكی گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئێران ته‌نیا ئه‌وه نیه كه جه‌ماوه‌ر به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ روانگه‌ی ساكار كه ناچێته قوولایی واقعییه‌ته سیاسییه‌كانه‌وه، ده‌توانێ ئه‌مجاره ده‌رفه‌تێك بقۆزێته‌وه بۆ ته‌نیا هێنانه ئارای خواسته جیاوازه‌كانی، چ بگا به‌وه‌ی مێكانیزمی جێ به جێ كردن و سه‌لماندنی پێناسه بكات‌و له كه‌لێن و درزه‌كانی نێو پێكهاته‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵات كه‌ڵك وه‌رگرێت. به‌شێك له لاوازی ئه‌م روانگه له‌و بێ بنه‌ماییه تیۆریكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه‌به‌راستی بێ توانایه له پێناسه كردنی سوژه‌گی سیاسی خه‌ڵك وه‌ك كارگێرانی راسته‌قینه‌ی گۆڕان كه چلۆن و له‌چ كاتێكدا ده‌توانن له سه‌ر ئه‌ساسی لێكدانه‌وه‌یه‌كی تیۆریك كه‌لێنه‌كانی نێو ده‌سه‌ڵات پێناسه بكه‌ن و ده‌رفه‌ته‌كان بناسن، جا ئه‌وجار بانگه‌وازی به‌شداری له‌م گه‌مه ساخته‌و درۆیینه‌دا هه‌ڵده‌ن. به‌شێكی تر له كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م روانگه‌یه به ئاشكرا خۆی گێل ده‌كات له‌و عه‌قڵه ئهبزارییهی ده‌سه‌ڵات كه به‌درێژایی سالانی رابردوو له سیسته‌می سیاسی‌و ئایینی ئێران به نیسبه‌ت ده‌نگی جه‌ماوه‌ر یان توده‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه‌تی: واته چ زه‌مه‌نێك عه‌قڵی خاوترین ده‌سه‌لاتدارانی دیكتاتۆری ئێران به‌شداری خه‌ڵكی وه‌ك پڕه‌نسیپێكی دێمۆكراتێك له پێناو هه‌ر ئاستێك له گۆڕاندا قه‌بووڵ كردووه؟ ئایا به‌راستی عهقلانیهتێك كه به‌شداری زۆرینه‌ی خه‌ڵك له پڕۆسه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردن ته‌نیا بۆی جگه له گه‌مه‌یه‌كی مونۆپۆلكراو چی دیكه نه‌بێ، ده‌كرێ ده‌رفه‌تی كازب و درۆیینی ئه‌م پێكهاته به پێچه‌وانه‌كه‌ی پێناسه بكه‌یت؟ له لایه‌كی دیكه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و شوناسی سیاسی و بێ مافی له‌م بواره‌دا كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوو، نه‌خوێندنه‌وه‌ی ده‌قیقی هاوكێشهكانو پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك له‌پڕۆسه‌ی سیاسی ولاتێكی وه‌ك ئێران، ئایا ناتوانێ زه‌بر له ریزه‌كانی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌لانی ئێران و له‌وانه گه‌لی كورد بدات؟ له سه‌رده‌مێكدا كه هه‌لپه‌ره‌ستی جێگه‌ی توانایی و لێهاتوویی داگیر كردووه، بێ بنه‌مایی و ئیبتزال جێگه‌ی پڕهنسیپو سیاسه‌تی رۆشنی گرتووه‌و دیكتاتۆری هه‌وڵی به ده‌زگایی كردنی داڕمانی ئه‌خلاقی و تێك شكاندنی كه‌سایه‌تی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌دات، به دڵنیاییه‌وه لێكدانه‌وه‌ی ده‌قیقی تاكتیكی شێوازه‌كانی خه‌بات و یه‌ك له‌وانه هه‌ڵبژاردن له ولاتانی داخراوی وه‌ك ئێران، ده‌توانێ به‌و ئاكامه بگات كه یه‌كه‌م: پێكهاته‌ی سیاسی ده‌سه‌لات، دووهه‌م: یاسای بنه‌ڕه‌تی، سێهه‌م: پێگه‌ی واقیعی ده‌نگی خه‌ڵك، چواره‌م: رواڵه‌ت و كارنامه‌ی كه‌سایه‌تی و پاڵێوڕاوان، ده‌توانێ فاكتۆره‌كانی سه‌ره‌كی لێكدانه‌وه‌كان بێـت له پێناو پێناسه‌كردنی ههرئاستێك له گۆڕان یان به‌ره‌وپێشچوونی خه‌بات یان ناوه‌رۆكی واقیعی ریفۆرم‌و كرده‌ی سیاسی له هه‌لومه‌رجه مێژویی و سیاسییه جیاوازه‌كاندا. به‌م پێیه له روانگه‌ی به‌شێك له ئۆپۆزیسیۆنی كورده‌وه ره‌نگه گۆڕینی سه‌رۆك كۆمارێك له نێو پاڵێوراوه بژارده‌كانی شۆرای نیگابان بتوانێ له ئاستی سه‌راسه‌ری، هێور بوونه‌وه‌یه‌ك له هه‌ڵسوكه‌وتی حاكمیه‌ت بۆ كورت ماوه له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت، به‌لام واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه كه بۆ گه‌لی كورد ئه‌مه شتێكی زۆر كه‌م و ناڕوونه كه به‌مانای گه‌یشتن به هیچ ئاستێك له مافه واقعییهكهی بزاڤه سیاسییه‌كه‌ی نایه‌ته ئه‌ژمار. هه‌ر بۆیه خه‌ڵكی كوردستان به‌ناوه‌رۆك هه‌ڵگری خواستی مێژوویی و رزگاریخوازانه‌ی خۆیانن له بواره جیاوازه‌كانداو نابێ ببنه دهستكایهی گه‌مه‌یه‌كی درۆیین‌و خواسته‌كانیان له ناوه‌رۆكی سیاسی راسته‌قینه‌ی خۆی خاڵی بكرێته‌وه‌و دابهزێـته سه‌ر چه‌ند خاڵی فه‌رهه‌نگی. له‌م نێوه‌دا یه‌كگرتوویی ئۆپۆزیسیۆنی كوردستانی رۆژهه‌لات له سه‌روبه‌ندی خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری، ده‌توانێ پاڵپشتێكی به‌هێز بێـت له‌و ره‌وته به‌هێز و واقعییه‌ی كه سالانێكی زۆره گه‌لی كورد له پێناویدا خه‌بات دهكاتو خوێندنه‌وه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی خۆی هاوته‌ریبی گۆڕانكارییه جیهانییه‌كان بۆی هه‌یه. یه‌كگرتوویی و هاوهه‌ڵویستی كۆمه‌ڵه‌و حیزبی دێمۆكرات، ده‌توانێ هه‌وێنی ئێستا‌و داهاتوی هاوهه‌ڵوێستی و یه‌كگرتوویی سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌لات بێت له گۆڕانكارییه‌كانی داهاتوودا.
|
|||||||