|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ئه‌بوبه‌كر موده‌ڕسی: خه‌باتی خه‌ڵكی كورد بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی داخوازییه‌كانی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و ته‌عامولی یاسایی له نێو كۆماری ئیسلامی‌دا قه‌تیس نه‌كراوه
وتووێژی ماڵپه‌ڕی خۆرهه‌ڵات نیوز له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كری موده‌ڕسی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان (شایانی باسه ئه‌م وتوێژه به‌ر له راگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه و حیزبی دێمۆكرات ئه‌نجام دراوه)
پرسیار: باروودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری و ئابووری نێوخۆیی ئێران چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ ئه‌بوبه‌كری موده‌ڕسی: كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له زووه‌وه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری به ره‌وڕووبۆته‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و كێشانه ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بووبن چاره‌سه‌ریش نه‌بوون. ئه‌گه‌ر به كورتی باسی ئه‌و كێشانه بكه‌م ده‌بێ بڵێم له باری سیاسیه‌وه ئێستا كۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ شه‌پۆلێكی زۆر گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی له نێو چین و توێژه‌كانی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا رووبه‌ڕوو بۆته‌وه له نێو ژناندا، له نێو كرێكاندا، له نێو موعه‌لیماندا، له نێو له نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌كاندا به تایبه‌تی ناڕه‌زایه‌تییه‌یه‌كی گشتی هه‌یه كه ئه‌و كێشانه راست به‌ره‌وڕووی بنه‌ماكانی حكوومه‌تی ئیسلامی ده‌بێته‌وه. ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه له هه‌لومه‌رجێكدا نین كه بخرێنه‌وه سه‌ر یه‌ك و رێبه‌ری بكرێت و به‌یه‌كه‌وه هێزێكی گه‌وره درووست بكه‌ن بۆ فشار و به‌ربه‌ره‌كانێیه‌كی به هێز بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه به‌دژی كۆماری ئیسلامی و بۆ گۆڕانی ئه‌و حكومه‌ته. ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێین كه‌خودی ناڕه‌زایه‌تیه‌كه هه‌یه ته‌نانه‌ت به بڕوای من پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر پسپۆرانه‌ش نیه ئه‌گه‌ر زۆر به ئاسایی گوێ بده‌ی به هه‌واڵه‌كانی ئێران و بۆ مانگێك به‌دواداچوونی بۆبكه‌ی، زۆر به جوانی بۆت ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و كێشانه بوونیان هه‌یه. كرێكاران به نیسبه‌ت مافه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان بێجگه له وه‌زعییه‌تی ئابووری و ژیانیان، ناره‌زایه‌تیان هه‌یه. سه‌ندیكای سه‌ربه‌خۆ ناتوانن دروست كه‌ن و ئه‌گه‌ر دروستی ده‌كه‌ن له‌ژێر گوشاردان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ته‌سلیم نابن و ته‌نانه‌ت له زیندانیش راگه‌یاندن ده‌ده‌ن. رووناكبیران و خوێندكارانی ئێران هه‌ر به‌وجۆره به نیسبه‌ت زۆریه‌ك له بنه‌ماكانی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تیان هه‌یه‌و ئه‌و بنه‌ما و به‌هایانه به پاوانخوازی و دیكتاتۆرییه‌ت ناوزه‌د ده‌كه‌ن و خوازیاری گۆڕینی ئه‌وانه‌ن و بزووتنه‌وه‌كه‌شیان به‌رده‌وامه و جاری وایه كه‌م ده‌بێته‌وه و جاری واشه زۆرتر ده‌بێ. ژنانیش هه‌ر به‌وشێوه ده‌توانین نموونه بێنینه‌وه كه له خه‌باتی نه‌پساوه‌ی خۆیان هه‌م بۆ چاكتر كردنی باروودۆخی ژیانیان و هه‌م فشار بۆ گۆڕینی زۆر یاسای دژه ژن و حه‌ول دان بۆ یه‌كسانی و به‌رابه‌ری به‌رده‌وامن. له لایه‌كی دیكه‌وه مامۆستایان به بڕاوی من له‌و ساڵانه‌ی دواییدا به تایبه‌تی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی وه‌خه‌به‌ر هاتنی نه‌ته‌وه‌یی رووی تێكردوون. به گشتی ره‌نگه له نێو ئه‌واندا ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر كۆنتره و ناگه‌رێته‌وه بۆ چه‌ند ساڵی ئه‌خیر و خه‌باته‌كه‌یان له‌م ساڵانه‌دا هه‌ر به‌رده‌ام بووه. به‌ڵام ره‌نگه پرسێك كه ئێستا ده‌توانین باسی بكه‌ین خه‌باتی خودی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، واته نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ئازادی و رزگاری له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی كه ئیتر به ته‌نیا نیه. ئازه‌رییه‌كان، به‌لووچه‌كان، عه‌ره‌به‌كان ده‌ستیان پێكردووه و باس له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان و داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی ره‌نگه له نێو ئه‌واندا هێشتا ئه‌و پوخته‌گی و ئه‌و حیزبه سیاسیه كه بتوانێ به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و روون ئه‌و خواستانه بێنێته گۆڕێ و ئه‌و جۆره‌ی كه له نێو گه‌لی كورددا هه‌یه، هێشتا له نێو ئه‌واندا وه‌دی نه‌هاتووه، به‌ڵام گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه به‌راستی بوونی ته‌جه‌موعێك و هاوكاری و ئێتلافێكی زه‌رووری كردووه و له پێناو ئه‌ویشدا، ئه‌وه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ پێكهاتووه و به تایبه‌تی له‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌خیردا چالاكی بووه‌و توانیان له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له پارله‌مانتارانی ئورووپاوه ساز كرا، به‌شداری بكه‌ن و ده‌نگی به‌رهه‌ڵستكاری خۆیان به هه‌موو رۆژئاوا بگه‌یه‌نن. له لایه‌كی دیكه‌وه له باری كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه كۆماری ئیسلامی تووشی كێشه‌یه. دژه كولتورێكی به‌هێز له نێو ئه‌و رژیمه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه و ریشه‌ی داكووتاوه. ئه‌و كولتوره‌ی كۆماری ئیسلامی به زۆر له سه‌ره‌وه ده‌یهه‌وێ بیسه‌پێنێ، چ له جیایی نێوان ژن و پیاو و چ له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و به‌رخوردی كۆمه‌ڵگا به منداڵان، به ئایین، هه‌موو ئه‌وانه ئه‌و دژه كولتوره‌یه كه له ئه‌ساسی خۆیدا كو‌لتورێك یان به واتایه‌كی‌تر، ئاڵتێرناتیوی ئازادیخوازانه و مه‌ده‌نیان له به‌رانبه‌ریدا رۆژ به رۆژ له نێو گۆشه و ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگادا په‌ره‌ده‌ستێنێ و دژوازی نێوان كولتوری حاكم یان فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتداران له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگی ئازادیخوازانه‌ی نێو كۆمه‌ڵگا ده‌خاته روو كه زۆر جیاوازه. كۆماری ئیسلامی له بواری ئابوریشه‌وه هه‌ر وا تووشی كێشه‌ی زۆر قووڵه، به تایبه‌تی ئه‌و كێشه ئابووریانه‌ی له سه‌رده‌می سه‌ركۆماریی ئه‌حمدی نژاد به هۆی بڕیاری ناپسپۆرانه له باره‌ی شتی زۆر ئاسایی‌دا كه جێكه‌وتووه، ئێستا له دنیای ئه‌ورۆكانێدا قوڵتر بۆته‌وه و ئێرانی له‌و بواره‌دا به‌راستی توشی كۆمه‌ڵێك كێشه كردووه. ئیتر زۆر ئاشكرایه كه كرێی كرێكاران جاری وایه به شه‌ش مانگ ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار به ساڵێك نادرێ. هه‌ڵاوسان و چوونه سه‌ری سه‌رسوڕهێنه‌ری نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان، وادیاره هیچ كۆنتڕۆڵیكی به سه‌ره‌وه نیه‌و بێ كۆنترۆڵ ده‌روا و به‌رده‌وام خه‌تی هه‌ژاری و فه‌قیری ده‌باته سه‌رێ. ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆرتر له خه‌ڵكی ئێران ده‌خاته ژێر ئه‌و خه‌ته و له پانتای به‌رهه‌مهێنان، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین ته‌نانه‌ت پیشه‌سازی زۆر سونه‌تی ئێران وه‌كوو پیشه‌سازی پارچه بافی ئیسفه‌هان، وه‌ك پیشه‌سازی رستن و چنین له باكوری ئێران، ئه‌وانه هه‌ر له سه‌رده‌می مه‌شرووته‌وه ئه‌وه‌لین گه‌شه‌كانی پیشه‌سازی له ئێران بوون كه دامه‌زراون و توانیویانه تا راده‌یه‌ك بازاری ناوخۆیی به ده‌سته‌وه بگرن و سه‌ره‌ڕای قه‌یرانگه‌لێك كه هاتوون و رۆشتوون و ئه‌و به‌رز و نزمیانه‌ی كه ئابووریی ئێران تووشی بووه، توانیویانه خۆیان له سه‌رپێ راگرن. به‌ڵام ئێستا یه‌ك له دوای یه‌ك داده‌خرێن و كرێكاره‌كانیان ده‌ر ده‌كه‌ن، بۆیه كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی ئابووری هه‌یه. ئه‌وه بارودۆخێكه كه له ئێران‌دا ده‌یبینین سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه، ئێران به‌ره‌ی خه‌ڵك به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه به نه‌ته‌وه بن‌ده‌سته‌كانیه‌وه، به خه‌باتی به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی رووناكبیران، كرێكاران و موعه‌لیماندا، هێشتاكانێ له‌و موشكیله ئه‌ساسیانه رزگاری نه‌بووه. كۆسپی سه‌ره‌كی تێیدا، خستنه‌وه‌سه‌ریه‌كی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌و پێویستی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌رییه بۆ هه‌ڵپێچانی كۆماری ئیسلامی بۆ گۆڕینی نیزامی سیاسی ئێران .
پرسیار: وه‌ك ئاگادارن ئۆباما داوای دانیشتنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات، پێتان وایه سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر تاران گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبێ یان ئه‌وه‌ی ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی بڕینی بیانووی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی یه له‌و كاته‌ی كه ئه‌گه‌ر بێت و ئیسراییل هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و وڵاته و دواتر به راشكاوانه باس له‌وه بكات كه ئێمه رێگای ئاشتیمان گرته‌به‌ر به‌ڵام لایه‌نی به‌رانبه‌ر داواكاریه‌كه‌ی پشت گوێخست؟ موده‌ڕسی: ئێران له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆشی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌یه كه ئه‌وه زۆری باس كراوه ته‌نانه‌ت لێره پێویسته هه‌ر به كورتی ئێشاره‌یه‌كی پێبكه‌م، كێشه‌ی چالاكییه‌كانی ئێران بۆ به ده‌ست هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه ئێرانی به‌ره‌وڕووی نیزامه‌كه‌ی خۆی كردووه هه‌م له ناوچه‌كه‌دا له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ جیرانه‌كانی خۆی و هه‌م له ئاستی دنیادا به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان ئا‌مریكا. ئه‌وه له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌یه كه ئێران هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه. ئه‌و كێشه ده‌ره‌كیانه تا پێش ئۆباما به جۆرێكی دیكه هه‌ڵسوكه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌كرا له لایان ئامریكاوه، ئێستاكانێ به هاتنه سه‌ر كاری ئۆباما، باسی ئه‌وه كراوه، به‌تایبه‌ت ئیداره‌ی ئۆباما كه ده‌یهه‌وێ راسته‌وخۆ له سه‌ر ئه‌و كێشانه له گه‌ڵ ئێران موزاكره بكات. ئه‌وه له ده‌رجه‌ی ئه‌وه‌ل مومكینه بۆ زۆر كه‌س وا ده‌ربكه‌وێ كه ئه‌مریكا له خه‌تی ئه‌سڵی سیاسیه‌تی ده‌ره‌كی ته‌نازولێكی كردووه. به بڕوای من مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نییه، مه‌سه‌له ته‌نازول كردنی ئا‌مریكا له خه‌تی ئه‌سڵیی سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به چالاكیی ئه‌تۆمیی ئێران نییه. جۆر‌ێك رووتێكردنێكی جیاوازه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پێشوو كه ته‌نانه‌ت ده‌توانێ به قه‌ولی فارسان كوته‌نی عه‌رسه به ئێران ته‌نگتریش بكا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستێكانێ موزاكه‌ره‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بووه و خه‌ڵكی دیكه موزاكه‌ره‌یان كردووه‌و هاتوونه‌ته‌وه و گوزارشتیان داوه، كاتێكی یه‌كجار زۆری پێچووه. تا ئێستاش هه‌ر وا هاتۆته پێشێ به‌و هاتووچۆیانه كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئێران كاتێكی زۆر به ده‌ست بێنێ بۆ ته‌فره‌دانی رۆژئاوا و ئا‌مریكا. له‌وه به دوا به هاتنی ئۆباما، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بتوانن ئێران بیننه سه‌ر میزی موزاكه‌ره و دانووستان، من پێم وایه ئێران ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ست ده‌دا و ناچاره هه‌ڵوێستێكی روون و شه‌فاف بگرێ. هه‌موو نیشانه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كا نه ئا‌مریكا حازره به قه‌بووڵ كردنی ئێران وه‌ك هیزیكی ئه‌تۆمی، نه تا ئێستاش حكوومه‌تی ئێرانیش حازره له‌و باره‌وه ته‌نازولێك بكات. به‌م پێیه ئه‌سڵی كێشه‌كه حه‌ل نابێ، به‌ڵام به بڕوای من سه‌ریعتر و له كاتێكی كه‌متردا ده‌روا به‌ره‌و ته‌نانه‌ت دوو جه‌مسه‌ر بوونی نێوان ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته‌دا: له لایه‌ك هه‌ڵوێستی ئێران بۆ پێداگری زۆرتر له سه‌ر چالاكییه‌كانی بۆ به‌ده‌ست هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ڵوێستی ئا‌مریكا و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی رۆژئاوا بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه. جارێكی دیكه له كۆتایی ئه‌م دانوستانانه‌دا ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌رگای توند كردنی بایكۆتی ئابووری له دژی ئێران رووبه‌روو ده‌بینه‌وه. ئه‌مه ده‌توانێ سناریۆیه‌كی زاڵ بێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، پێشی بینی ئه‌وه‌ی كه ده‌قیقه‌ن به چ رێگایه‌كدا ده‌روا ئه‌و دانووستانه و چ فۆڕمێك په‌یدا ده‌كا، زۆر ئه‌سته‌مه بۆ ئێمه كه له ئێستاوه باسی بكه‌ین. ئه‌من به‌گشتی ئه‌و دانووستانانه له ئاراسته‌ی ته‌نازولی ئا‌مریكا و رۆژئاوا له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا نایبینم . پرسیار: وه‌ك ده‌زانن تا ئێستا لایه‌نی ریفۆرمخوازه‌كان دوو كه‌سیان كاندیدا كرووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر كۆماری، مه‌هدی كه‌روبی و میر موحسن موسه‌وی و لایه‌نی پاوا‌نخوازه‌كانیش كاندیداتۆری موحسنی ره‌زایی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئاشكرا كردووه. هۆكاری ئه‌و پرش و بڵاوی و یه‌كده‌نگ و یه‌كده‌ست نه‌بوونی ئه‌و دوو به‌ره‌یه له چی دا ده‌بینن؟ موده‌ڕسی: به‌گشتی ئه‌وه‌ڵه‌ن ئه‌و كێشانه‌ی كه به جۆر‌ێك له‌مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری ئێران‌دا ره‌نگ ده‌داته‌وه و له قسه‌كانی كاندیداكان به‌رامبه‌ر به یه‌كتر و له هه‌موو ئه‌و گێره و كێشه‌ی كه هه‌یه و میدیاكانی ئێران باسی لێده‌كه‌ن، من پێم وایه ئه‌وانه واقیعین و كێشه‌ی واقعین و به قه‌ولی مه‌عرووف زه‌رگه‌ری نین. ته‌نانه‌ت له نێوان خودی ئوسولگه‌راكاندا به ئاشكرا ده‌بینین ته‌وافوقێك وجوودی نیه له سه‌ر ئه‌حمه‌دی نژاد و تا ئێستاش ئه‌و ئیجماعه پێك نه‌هاتووه له ده‌وروبه‌ری ئه‌حمه‌دی نژاد و خه‌ڵكی دیكه ناو به ناو مه‌تره‌ح ده‌بن له به‌ره‌ی ئوسولگه‌رایان. به‌ره‌ی رێفۆڕمخوازی له ئێران به‌گشتی وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌ك واته هاوكات هه‌م وه‌ك ره‌وتێك له نێو ده‌سه‌ڵاتدا و له نێو به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدا یان له نێو توێژی حاكم له ئێران‌دا و هه‌م وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له خواره‌وه، ئه‌و ره‌وته به‌تایبه‌تی لایه‌نی بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی به بڕوای من نه‌ماوه و تووشی شكست و هه‌ره‌س هێنانێكی گه‌وره بوون. له كۆتایی ده‌وره‌ی دووه‌می خاته‌می ئه‌وه به ئاشكرا ده‌بیندرا. ئه‌و ره‌وته به تایبه‌تی نوێنه‌رانی له ده‌سه‌ڵاتدا كه هه‌م ده‌سه‌ڵاتی ئیجراییان به ده‌سته‌وه بوو، هه‌م پاڕڵمانیان به ده‌سته‌وه بوو، بێ توانایی خۆیان له بردنه‌سه‌ری ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه دابوویان به خه‌ڵك و بریتی بوو له گۆڕانی لانیكه‌م چه‌ندین یاسای كۆماری ئیسلامی و ئه‌وان به ئاشكرا رایانگه‌یاندبوو كه ده‌بێ بگۆرن، بێ تواناییان له‌وه‌ی كه گۆرانه‌كانیان به ئیستلاح نه‌هادینه بكه‌ن و ئه‌و گۆرانانه‌ی كه قه‌ولیان دابوو نه ته‌نیا ئه‌وه‌یان نه‌كرد به‌ڵكو نه‌یان‌توانی شتی زۆر چكۆله‌تر له‌وه‌ش بكه‌ن ته‌نانه‌ت نه‌یان‌توانی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری بگۆڕن. پاشان له به‌شێكی زۆری ئه‌وانه به دروستیش كه‌وتۆته‌وه ئه‌ستۆی خاته‌می وه‌ك به‌رچاوترین ره‌واڵه‌تی ریفۆرمخوازان به‌ڵام خودی ریفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌تی راستییه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی، په‌یوه‌ندییه سیاسیه مێژووییه‌كانی له‌گه‌ڵ گشتییه‌تی ده‌سه‌ڵات و كۆماری ئیسلامی زۆرتر بوو تا په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ گۆڕان. ئه‌مه‌ی دووهه‌می قوربانیی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی په‌یامهێنه‌ری ئه‌م گۆڕانه بێ، ئه‌وه ته‌بعه‌ن خه‌ڵكی بێ هیوا كرد له ریفۆرمخوازان و ئاكامی دواتریشی به‌تایبه‌تی دوای خۆكشانه‌وه‌ی خاته‌می، ئه‌وه بوو كه ریفۆرمخوازان ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه رواڵه‌تێكی ناسراوی خۆشیان وه‌ك نوێنه‌ر بناسێنن به خه‌ڵك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری. میرحوسێنی مووسه‌وی كه بۆ خۆی ئیدعا ده‌كا نه هیچ پێشینه‌یه‌كی ریفۆرمخوازی هه‌یه، ئێستا قسه‌ی ئه‌وان ده‌كا، له هه‌مان كاتدا ده‌یهه‌وێ قسه‌ی ئوسولگه‌رایانیش بكات. كه‌ڕووبی كه زۆر كه‌س به جیدی نایگرێ، رابردوو و كارنامه‌ی پێشووی نیشانی‌داوه كه له سه‌ر قه‌ول و به‌ڵێنیه‌كانی خۆی پێداگری ناكات و به شێوه‌یه‌كی هه‌لپه‌ره‌ستانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات ته‌نانه‌ت به‌و دروشمانه‌ی كه ئێستاس داویه‌تی. هه‌ر بۆیه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له ئاكامدا به بڕوای من هه‌ڵبژاردنێكی دوو جه‌مسه‌ری به‌و واتایه‌ی كه ئێمه ده ساڵ له‌وه‌پێش له ئێران دیتمان له به‌ینی ره‌وتی ریفۆرمخواز و ره‌وتی موحافزه‌كاردا نیه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه زۆرتر كێشه‌كانی نێو خودی ده‌سه‌ڵاته كه دروشمی ریفۆرمخوازی لێره‌و له‌وێ به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ بۆ راكێشانی ده‌نگده‌ران، به‌ڵام به شێوه‌ی جدی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێكی دوو جه‌مسه‌ری رووبه‌ڕوو نین. به‌م پێیه ئاكامه‌كان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر كام له‌و كاندیدایانه‌ی كه ئێستا دیارن كێن، واته میرحوسێنی مووسه‌وی، كه‌ڕووبی و له ئاكامدا ئه‌حمه‌دی نژاد چاوه‌ڕوانی گۆڕانێكی ئه‌ساسی له كۆماری ئیسلامی ناكرێ. به بڕوای من ئه‌و گۆڕانه له ئاكامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه نایه‌ت و ئه‌گه‌ر گۆڕان له كۆماری ئیسلامی بكرێ، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه و له خودی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكه. پرسیار: ئێوه وه‌كوو كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به ره‌سمی ته‌حریمی ئه‌و ئینتخاباته ده‌كه‌ن؟ موده‌ڕسی: له ئه‌مڕۆوه15 رۆژی ماوه بۆ موڵه‌تی خۆ كاندید كردن ئێمه به ئیحتیمالی قه‌وی تا ئه‌و كاته راده‌وه‌ستین ئێستا كه‌مێك زووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مپه‌ینێك وه‌ڕێبخه‌ین، ئه‌و كه‌مپه‌ینه ئه‌گه‌ر وه‌زعییه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر به‌و ئاقاره‌دا بڕوا بێ گومان بریتی نابێ له هاندانی خه‌ڵك بۆ به‌شداری كردن چون هیچ كام له‌و كاندیدانه لانی كه‌می داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردیشان وه‌ك درووشمی خۆیان و به‌رنامه‌ی ئینتخاباتی خۆیان به‌رز نه‌كردووه‌ته‌وه نه له ئاستی سه‌رتاسه‌ری داخوازییه گشتییه‌كانی ئێرانیش باسی ئاڵوگۆڕێك له ئارا دایه كه خه‌ڵكی كوردیش پێی وابێ هه‌لومه‌رجی خه‌باتی ئه‌وان ساده‌تر ده‌بێ، بۆیه‌ش بۆ ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه دروشمی ئینتخاب له به‌ینی خراپ و خراپتر به‌و جۆره‌ی كه له گوتاری زۆریه‌ك له میدیاكانی ئیسلاح ته‌ڵه‌بانی پێشوو یان ئێستا مه‌تره‌حه ناتوانێ مه‌تره‌ح بێ چون خه‌باتی خه‌ڵكی كورد بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی داخوازییه‌كانی خۆی به هیچ شێوه‌یه‌ك گرێ نه‌دراوه به ساخت و ساز و میكانیزمه‌كانی ده‌روونیی كۆماری ئیسلامی له زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كاتدا له موقابلی كۆماری ئیسلامی و نیزامی سیاسیی ئێران قه‌راری گرتووه. ته‌عامول كردن یان به جۆر‌ێك هه‌ڵوێست گرتن له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئیمكاناته‌ش كه كه‌مپه‌ینێكی ته‌بلیغاتی ده‌دا وه‌ك ئه‌سڵ ئێمه ره‌دی ناكه‌ینه‌وه به‌ڵام بۆخۆم پێم وا نیه كه ئه‌وه ئیمكانێكی واقعی و به كرده‌وه بێ و ده‌رگایه‌ك له‌و باره‌وه بكرێته‌وه به‌ره‌وڕووی خه‌ڵكی كورد، ئه‌وه‌ی كه له‌و بواره‌شدا خه‌باتی خۆیان درێژه بده‌ن، من شور و شه‌وقێك له نێو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستاندا نابینم بۆ به‌شداری كردن له‌م هه‌ڵبژاردنانه. پرسیار: ئه‌گه‌ر كاندیدێكی لایه‌ق بێ ئێوه پیشتیوانی لێده‌كه‌ن ؟ موده‌ڕسی: له باری تێئۆریكه‌وه به‌ڵێ ئه‌وه ته‌نیا له باری تێئۆریكه‌وه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی به‌شداری كردن یان به‌شداری نه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك ئه‌سڵێكی پڕه‌نسیپی نازانم. راستیه‌كه‌ی هه‌ر دوكیان ده‌توانن له دوو باروودۆخی لێك جیاوازدا خزمت بكه‌ن به خه‌باتی خه‌ڵكی كورد. به‌داخه‌وه تا ئێستا كۆماری ئیسلامی به خاتری ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن له گشتییه‌تی فه‌زای سیاسیی كۆمه‌ڵگای ئێران به ته‌واوی نادێمۆكراتیكه و هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌ر جۆره هه‌ڵبژاردنێكی دێمۆكراتیك و ئازاد به دووره، ئیمكانی ئه‌وه به كورد، به بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد و حیزبه سیاسیه‌كانیش نادا ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به به‌شداریان له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كان بتوانن به خه‌باتی سیاسیی خه‌ڵكی كورد به جۆریك یارمه‌تی بكه‌ن بۆ گه‌شه كردن و په‌ره سه‌ندنی. بۆیه زۆرتر ئاڵتێرناتیوێكه بۆ كاردانه‌وه له به‌رانبه‌ر بارودۆخێكی وادا بایكۆت كردن بوو. پێموایه ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ش هه‌ر به ئاقارێكی ئاوادا ده‌ڕوات. پرسیار: ئه‌وه ته‌سه‌وری جه‌نابته یا قسه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه؟ موده‌ڕسی: به‌ڵێ ره‌ئی منه. ئێمه له سیاسه‌تی راگه‌یاندنیماندا له‌بابه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئێستا ته‌ئكیدی بنه‌ڕه‌تیمان له سه‌ر نادێمۆكراتیك بوونی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه و له سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه به پێوه‌ره‌كانی دێمۆكراسی ناسراو له دنیا ته‌كیه‌مان كردووه و ئه‌وه ته‌وه‌ری ئه‌سڵی سیاسه‌تی ئێمه بووه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. خودی ئه‌وانه‌ش له ئاكامدا هه‌ر ده‌بێته‌وه به به‌شداری نه‌كردن . من لام وایه روانگه‌ی تا ئێستای كۆمه‌ڵه به نیسبه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌وه، روانگه‌یه‌كی ئایدۆلۆژیك نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه كه گوایه حكومه‌تێكی دیكتاتۆرییه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی، هه‌ڵبژاردنێكی نادێمۆكراتیكه، به‌وه‌ی كه تۆ ناتوانی به‌شداری بكه‌ی، به‌شداری كردن و به‌شداری نه‌كردن له هه‌ڵبژاردن ده‌بێ له ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی بابه‌تی له بارودۆخه‌كه بێ. ئایا به‌شداری كردن ده‌توانێ به خه‌بات و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه یارمه‌تی بدا، یان به‌شداری نه‌كردن؟ له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كاته‌كاندا به‌داخه‌وه به‌شداری نه‌كردن بوو، ئه‌وه شتێك نیه كه خه‌ڵك زۆری پێ خۆش بێ و یا ئه‌حزابی سیاسی زۆریان پێخۆشه. كه‌وایه باشترین حاڵه‌ت ئه‌وه بووه كه له عه‌ینی حاڵ كه خه‌باتێكی سیاسی، جه‌ماوه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و پاڕله‌مان و له ئه‌و سوخت و سازانه‌ی له سه‌ره‌وه له نێو ده‌سه‌ڵات هه‌یه ده‌كه‌ی، باشتر ئه‌وه بوو له‌و بواره‌شدا تۆ ڕێگات هه‌بێ و ئیمكانت هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ئه‌و خه‌باته له ره‌هه‌نده‌كانی دیكه‌وه درێژه‌ی بده‌ی، حاڵه‌تێكی ئاوا كه ئێستا له توركییه هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته له ئێران نه‌بووه تا ئێستا و پێشم وانیه له‌وه به دواش ببێ. له توركییه كۆمه‌ڵێك سیستم هه‌یه كه فه‌زای دێمۆكراتیك تا راده‌یه‌ك زیاتر ده‌كات و كه‌سێك كه بوو به سه‌ركۆمار، به پێی سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌ی ده‌توانێ كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری بكات، به‌ڵام مێژووی كۆماری ئیسلامی تا ئێستا سه‌لماندویه سه‌ركۆمار ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆی نیه چونكه له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو بڕیاره‌كان وه‌لایه‌تی موتڵه‌قه‌ی فه‌قیه هه‌یه . پرسیار: به‌رای به‌رێزتان سه‌ركۆمار ده‌توانێ گۆرانكاری سازبكات؟ موده‌ڕسی: من پێم وایه له بنه‌ڕه‌تدا گۆڕانكاری له كۆماری ئیسلامی‌دا له سه‌ره‌وه روو نادا. ئه‌و گۆڕانه به رای من له خواره‌وه‌یه، خه‌باتی خه‌ڵكی ئێرانه به هه‌موو پێكه‌اته‌كانییه‌وه، شه‌رتی هه‌ر گۆرانكارییه‌كی قایم له نیزامی سیاسی و هه‌ر ده‌سكه‌وتێكی دێمۆكراتیك نه‌مانی خودی ئه‌و رژیمه‌یه، به ڕه‌ئی من ئه‌وه ئه‌سڵێكی ئه‌ساسییه، به‌ڵام هه‌لومه‌رجێك كه تێیدا ده‌سه‌ڵاتداران نه‌توانن یه‌كگرتووانه ئه‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه سه‌ركوت بكه‌ن و ته‌عامولی له‌گه‌ڵ به‌كه‌ن و دووبه‌ره‌كایه‌تی له ده‌سه‌ڵات درووست بێ، ئه‌وه شه‌رایه‌تیكی باش و له‌باره و خه‌ڵك ده‌بێ بۆی تێبكۆشن. باسه‌كه ئه‌وه نیه كه سه‌ركۆمارێك ده‌توانێ له سه‌ره‌وه گۆرانكاری بكات و ناوه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی بگۆرێ، ئه‌وه مومكین نیه، به‌ڵام كێشه له سه‌ره‌وه و له ده‌سه‌ڵاتدا یارمه‌تی ده‌دا كه هیزی خه‌ڵك له خواره‌وه تواناتر بتوانێ بێته ناو پانتاكه‌وه .. پرسیار: كه‌سانێك هه‌ن له ناوخۆوه داوا له حیزبه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ته‌حریم نه‌كه‌ن، رای ئێوه چیه له‌م باره‌یه‌وه؟ موده‌ڕسی: تا ئێستا داوا كارییه‌كی ئاوا به ره‌سمی له كۆمه‌ڵه نه‌كراوه و له بنه‌ڕه‌تدا من له گه‌ڵ ئه‌وه نیم. كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كان حه‌تمه‌ن ده‌بێ به‌شداری بكه‌ین چونكه ئیستدلالی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له هه‌ر شه‌رایه‌تیكدا به‌شداری له هه‌ڵبژاردن داوا ده‌كه‌ن له نێوان خراپ و كه‌متر خراپ‌دا ، كه‌متر خراپه‌كه هه‌ڵبژێرن، من پێم وایه ئه‌وه ئیستدلالێكی درووست نیه و هۆكاریكی كافی نیه بۆ به‌شداری كردنی خه‌ڵك. مكانیزمه‌كانی خه‌باتی خه‌ڵك تا ئێستا سه‌ربه‌خۆ له هه‌ڵبژاردن بووه. خه‌ڵكی كورد خه‌باتێكی به‌رینی سیاسی كردووه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، خه‌باتی چه‌كدارانه به‌شێكی زۆر له‌و خه‌باته سیاسیه بووه. له داهاتووشدا ره‌نگه ئه‌وه روو بداته‌وه، كه واته خه‌باتی خه‌ڵكی كورد بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی داخوازییه‌كانی ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و ته‌عامولی یاسایی له نێو كۆماری ئیسلامی‌دا قه‌تیس نه‌كراوه و نه‌یده‌توانی له‌و بواره‌دا كارێكی ئه‌وتۆ بكا چونكه نیزامی سیاسی كۆماری ئیسلامی زۆر له‌وه داخراوتره و وه‌كوو توركیه‌ش نیه كه تا راده‌یه‌ك ئه‌و ده‌رگایه ده‌كاته‌وه له‌و بواره‌دا، واته خه‌بات سه‌ربه‌خۆ بووه له هه‌ڵبژاردن . پرسیار: ئێوه حازرن له گه‌ڵ حیزبه‌كانی تری كوردستان و ئێران كه بیروباوه‌ڕی لێك نزیكتان هه‌یه، به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش بده‌ن؟ موده‌ڕسی: بێ شك ئه‌وه كارێكی زۆر باشه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌رئانجامه‌كه‌شی ئه‌وه نه‌بێ. راگه‌یاندراوی هاوبه‌ش‌و نیزیك كردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كان له یه‌كتر هه‌ر باشه. ئه‌من پێم وایه ده‌بێ بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش كار بكه‌ین و ئه‌حزابی سیاسی له كوردستانی رۆژهه‌ڵات به یه‌ك هه‌ڵوێسته‌وه رووبه‌ڕوو ببنه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێران‌دا. * ئه‌م وتوێژه سه‌رله‌نوێ ئیدیت كراوه‌ته‌وه
|
|||||||