|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
دۆست/دوژمن دوای كزبوونی ماركسیسم شانتاڵ مووفه و: مسته‌فا زاهیدی زۆر به سه‌ر ئه‌و ماوه‌دا تێ نه‌په‌ڕیوه كه به هات و هاوارێكی زۆروه ده‌یانگوت دیمۆكراسی لیبراڵ سه‌ركه‌تووه‌و مێژوو كۆتایی پێ هاتووه. مخابن. پێ ده‌چێ رووخانی كۆمۆنیسم، كه هیچكات به مانای به ئارامی چوونه ناو دیمۆكراسی گشت گیره‌وه نییه، له زۆربه‌ی نموونه‌كاندا، رێگاخۆشكه‌ر بووه بۆ زیندوو بوونه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی ناسیۆنالیسم و سه‌رهه‌ڵدانی ئانتاگونیسمه نوێكان. دیمۆكراته رۆژئاواییه‌كان، سه‌ریان سووڕ ماوه له ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه ناكۆكیه‌ی نێوان خێڵ، ئایین و نه‌ته‌وه‌كان كه لایان وا بوو هی سه‌رده‌مانی رابردووه. له بری "پره‌نسیبی نوێی جیهانی" مزگینی دراو، سه‌ركه‌وتنی به‌ها گشت گیره‌كان، گه‌شه‌ی شوناسه "پاش- نه‌ریت"یه‌كان (Post-traditionalism) ئێستا به دیار ته‌قینه‌وه تایبه‌تگه‌ریایه‌كان (Particularism) چوونه ژێر پرسیاری هه‌ر چی زیاتری گشت گه‌رایی رۆژئاواییه‌وه دانیشتووین. زۆربه‌ی لیبراڵه‌كان كه به هۆی له هه‌ڵه ده‌رچوونی ته‌واوی پێش بینییه گه‌ش بینانه‌كانیان تووشی سه‌ر سووڕمان بوون، بۆ په‌رچه كردار نیشاندان به‌رامبه‌ر به‌م پرسه په‌نایان بردۆته به‌ر كاریگه‌ری رووخێنه‌ری تۆتالیتاریسم یان بازدانی نوێی "بابه‌تی كه‌ونارایی". (The archaic) په‌رچه كردار نیشان دانی ئه‌وان به جۆرێكه وه‌ك بڵێی ئه‌و راستییه ته‌نها ده‌رخه‌ری وه‌ستانێكی كورت ماوه‌یه له جاده‌یه‌كدا كه له ئاكامدا به به جیهانی بوونی لیبراڵ دیمۆكراسی ده‌گات: كه‌وانه‌یه‌كی بچووك به‌ر له‌وه‌ی عه‌قڵانیه‌ت سه‌ر له نوێ پره‌نسیپی خۆی داسه‌پێنێ، یان دوایین په‌له قاژه بێهیواییه‌كانی بابه‌تی سیاسی به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌كانی یاسا و عه‌قلی گلۆباڵ به ته‌واوه‌تی ده‌ست بڕیار بده‌ن به‌وه‌ی له ناوی ببه‌ن ببه‌ستن. چونكه لێره‌دا به راستی شه‌ڕ له سه‌ر بابه‌تی سیاسی و ئه‌گه‌ری له ره‌گ ده‌رهێنان و له ناو بردنی بابه‌تی سیاسییه. هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌ی بێ توانایی بیركردنه‌وه‌ی لێبراڵه له فام كردنی چیه‌تی بابه‌تی سیاسی و تایبه‌تمه‌ندی كه‌م نه‌بوونه‌وه‌ی ئانتاگونیسمه كه به‌بێ هێزی زۆربه‌ی تیۆری داڕێژه‌ره سیاسیه‌كان له دۆخی ئێستادا ده‌خاته روو- به‌شێكی به‌هێز كه له‌م سه‌رده‌مه‌ی گۆڕانی به‌بڵاوی سیاسی‌دا، ره‌نگه ئاكامی وێرانكه‌ری بۆ سیاسه‌تی دیمۆكراتیك به دواوه هه‌بێت. لام وایه، ئه‌م دوور كه‌وتنه‌وه له بابه‌تی سیاسی ره‌نگه ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی شۆڕشی دیمۆكراتیك به دژواری به ده‌ستی هێناون بخاته مه‌ترسییه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌په‌رژینه سه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه له سیاسه‌ت كه به‌شێكی به‌رچاو له بیركردنه‌وه‌ی دیمۆكراتیكی خستۆته ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه. ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه ده‌كرێ به عه‌قڵ گه‌را، گشتی گر، یان تاك گه‌را وه‌سف بكرێت. من لام وایه خاڵی بێ هێزی ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه له‌وه‌دایه كه پێویستییه‌كانی هێزی فام كردنی تایبه‌ت مه‌ندی تایبه‌ت به بابه‌تی سیاسی له لایه‌نی ناكۆك\ بڕیار ی‌دا(Conflict\decision) نییه و ناتوانێ له ده‌وری بونیادنه‌ری ئانتاگونیسم له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بگات. له گه‌ڵ بێ هێز بوونی ماركسیسم، ئه‌م وه‌همه كه سه‌ره‌نجام ده‌توانین چه‌مكی ئانتاگونیسم بسڕینه‌وه، بووه به وه‌همێكی باو. ئه‌م باوه‌ڕه مه‌ترسی له گه‌ڵه، چونكه وامان لێ ده‌كات له پێشدا خۆمان ئاماده نه‌كه‌یه‌ن بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ ده‌ركه‌وته‌كانی ئانتاگونیسم. (لێره‌دا ده‌په‌رژینه سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی كارل شمیت). من لام وایه، ره‌خنه‌ی كارل شمیت له لیبراڵ دیمۆكراسی چالشێك ده‌خولقێنێ كه ناكرێ له به‌رچاو نه‌گیردرێ. به هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه لام وایه، ئه‌و ده‌توانێ یارمه‌تیده‌رمان بێت بۆ په‌چه داماڵین له سه‌ر كه‌م‌و و كووڕییه‌كانی لیبراڵیسم تا ئه‌و پرسانه‌ی پێویسته باسیان لێوه بكرێ دیاری بكه‌ین و به‌م شێوه‌یه تێگه‌یشتنێكی باشترمان ببێت له سروشت و خووی دیمۆكراسی مۆدێڕن. ئامانجی من ئه‌وه‌یه وێڕای شمیت، دژ به فاشیسم بیر بكه‌مه‌وه، تێگه‌یشتنه‌كانی به مه‌به‌ستی به‌هێز كردنی لیبراڵ دیمۆكراسی دژ به ره‌خنه‌گرانی به كار ببه‌م. شمیت به ئاگادار كردنه‌وه‌ی ئێمه له سه‌نتراڵ بوونی پێوه‌ندی دۆست-دوژمن له سیاسه‌تدا، ئێمه له‌و لایه‌نه له بابه‌تی سیاسی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه پێوه‌ندی هه‌یه له گه‌ڵ توخمی دوژمنایه‌تی له نێوان مرۆڤه‌كاندا. ئه‌م پێوه‌ندییه ده‌كرێ شێوه‌ی جیاوازی هه‌بێت و له هه‌ر چه‌شنه پێوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییدا خۆی ده‌ربخات. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و ئایدیا گرینگه‌یه كه هه‌وڵم داوه له چوارچێوه‌ی ره‌خنه‌ی هاوچه‌رخی "زات گه‌رایی" دا سه‌ر له نوێ دایڕێژمه‌وه، ره‌خنه‌یه‌ك كه لام وایه بیچم ده‌دا به گرینگ‌ترین روانگه‌ی تیۆری بۆ دیمۆكراسی گشت خواز. كه رازی بووین به‌وه‌ی هه‌ر شوناسێك جۆرێ پێوه‌ندی هه‌یه و مه‌رجی بوونی هه‌ر شوناسێك په‌سه‌ن كردنی جیاوازییه‌كه- واته دیار كردنی "ئه‌ویترێك" كه هه‌وڵی ئه‌وه‌یه ده‌وری جۆرێ "بونیاد نه‌ری ده‌ره‌كی" هه‌بێت - ئه‌وكات ده‌توانین له‌وه بگه‌ین ئانتاگونیسمه‌كان چۆن پێك دێن. له پانتای شوناس ناسینه گشتییه‌كاندا، له‌وشوێنه‌ی كه درووست بوونی "ئێمه‌یه‌ك" له رێگای وێنا كردنی "ئه‌وانێكه‌وه" جێگای مشت و مڕه، به‌رده‌وام ره‌نگه ئه‌م پێوه‌ندییه‌ی ئێمه - ئه‌وان ببێ به پێوه‌ندییه‌ك له جۆری دۆست/دوژمن، به ده‌ربڕینێكی‌تر، ئه‌م پێوه‌ندییه هه‌رده‌م ده‌توانێ، به مانای شمیتی وشه، "سیاسی" بێت. ئه‌م شته ره‌نگه كاتێك روو بدات كه ئه‌ویدی (كه تا ئه‌و كات ته‌نها له ژێر چه‌تری جیاوازی‌دا دیاری ده‌كرا) هێدی هێدی وه‌ك شتێك فام بكرێ كه نكۆڵی له شوناسی ئێمه ده‌كات، شتێك كه راست بوونی ئێمه ده‌باته ژێر پرسیاره‌وه. له‌و ساته به دواوه، هه‌ر جۆره پێوه‌ندییه‌كی ئێمه/ئه‌وان، چ ئاینی بێت، چ نه‌ته‌وه‌یی، قه‌ومی، ئابووری، یان هه‌ر جۆره‌ێكی تر، ده‌بێ به شوێن یان پانتای ئانتاگونیسمی سیاسی. كه وایه ناكرێ بابه‌تی سیاسی كورت بكه‌ینه‌ه‌و بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی، یان به توخمی بونیادنه‌ری بوارێك یان پانتایه‌كی تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگای بزانین. ئه‌مری سیاسی ده‌بێ وه‌ك لایه‌نێك فام بكرێ كه زات و جه‌وهه‌ره‌ی هه‌ر جۆره كۆمه‌ڵگایه‌كه. لایه‌نێك كه دۆخی بوون ناسی ئێمه دیاری ده‌كات. وه‌ها روانگه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی بابه‌تی سیاسی به قوڵی ناكۆكه له گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی لیبراڵ،و سه‌ر لێشێواوییه‌كانی لیبراڵیزمیش كاتی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ دیارده‌ی دوژمنایه‌تی راست به‌م هۆیه‌وه‌یه. ئه‌م بابه‌ته به تایبه‌ت له تێنه‌گه‌یشتنی بیركردنه‌وه‌ی لیبراڵ له بزووتنه‌وه سیاسییه‌كاندا به جوانی ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی كه وه‌ك ده‌رخه‌ر ی ئه‌و شته‌ی كه پێی ده‌وترێ خواستی "جه‌ماوه‌ر" فام ده‌كرێ. له‌و رووه‌وه كه ناكرێ ته‌نها به پێی چه‌مكه تاك گه‌راكان له‌م بزووتنه‌وانه بگه‌ین، ئه‌و بزووتنه‌وانه به زۆری داده‌به‌زن بۆ پله‌ی چه‌شنه نه‌خۆشییه‌ك یان وه‌ك ده‌رخه‌ری هێزه ناعه‌قلانییه‌كان ناو ده‌رده‌كه‌ن. بۆ وێنه، بێ توانایی تیۆری داریژه‌رانی لیبڕاڵ له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ دیارده‌ی فاشیزم له به‌رچاو بگرن. كۆمه‌ڵگای ئێمه له ده‌رگانه‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا ره‌وتێكی قووڵ له دووباره پێناسه كردنه‌وه‌ی شوناسه‌كان به سه‌رماندا زاڵ ده‌كات و وا ده‌كات سه‌ر له نوێ سنووره سیاسییه‌كان ئه‌زموون بكرێن. ئه‌م راستییه پێوه‌ندییه‌كی قووڵی هه‌یه له گه‌ڵ رووخانی كۆمۆنیسم و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دیمۆكراسی /تۆتالیتاریسم كه دوای جه‌نگی دووهه‌می جیهانی، سنووره سیاسییه‌كانی به ده‌سته‌وه ده‌دا كه وای ده‌كرد جیا كردنه‌وه‌ی دۆست له دوژمن ئاسان بێت. نه‌مانی ئه‌م رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه ئێمه ده‌خاته دوو دۆخی جیاوازه‌وه. له بلۆكی كۆمۆنیستی پێشتردا، یه‌كگرتووی زاڵ بۆ خه‌بات دژ به كۆمۆنیسم له ناو چووه‌و سنووری دۆست/دوژمن شێوه‌ی جۆراوجۆری نوێی په‌یدا كردوه كه پێوه‌ندی هه‌یه له گه‌ڵ ئانتاگونیسمه كۆنه‌كاندا-له‌وانه ئانتاگونیسمه نه‌ته‌وه‌یی، قه‌ومی، ئایینی و هتده‌كان. له رۆژئاوا ئه‌وه خودی شوناسی دیمۆكراسییه كه جێگای مشت و مڕه، ئه‌ویش تا ئه‌و شوێنه‌ی كه دیمۆكراسی به راده‌یه‌كی زۆر پشتی به‌ستووه به بوونی "ئه‌ویدی" كۆمۆنیستم كه یه‌كسان بوو له گه‌ڵ ره‌ت كردنه‌وه‌ی دیمۆكراسی. ئێستا ئه‌م دوژمنه شكستی هێناوه، مانای خودی دیمۆكراسیش سڕاوه‌ته‌وه‌و ئاڵۆز بووه و ده‌بێ له رێگای سنوورێكی نوێوه جارێكی‌تر پێناسه بكرێته‌وه. درووست كردنی ئه‌م سنووره بۆ راستی میانه‌ڕه‌و و چه‌پ زۆر دژوارتره له چاو راستی رادیكاڵ، چونكه راستی رادیكاڵ له پێشدا دوژمنی خۆی ناسییوه. "دوژمنی ناوخۆیی" یان هه‌مان كۆچبه‌ره‌كان ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ راستی رادیكاڵ ده‌خولقێنن، ئه‌و كۆچبه‌رانی كه له لایه‌ن بزووتنه‌وه جیاوازه‌كانی سه‌ر به راستی توندڕه‌وه‌وه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌ناسرێن دژ به شوناسی كولتووری و حاكمییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئورووپاییه (راسته‌قینه‌كان) ده‌ناسرێن. من باس له‌وه ده‌كه‌م كه گه‌شه‌ی راستی توندڕه‌و له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی ته‌نها له ده‌روونی قه‌یرانی شوناسی سیاسیی‌دا فام ده‌كرێ كه لیبراڵیسمی سیاسی دوا به دوای نه‌مانی سنووره نه‌ریتییه‌كانی سیاسه‌ت له گه‌ڵیدا رووبه‌ڕووه. تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته گرێ دراوه‌ته‌وه به پێویستی دیاری كردنی سه‌ر له نوێی سنووری سیاسی نێوان دۆست و دوژمن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی رخداد
|
|||||||