|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
نامه‌یه‌ك له ماركسه‌وه بۆ فۆیه‌رباخ هێرش سوڵتانی
ئه‌م نامه‌یه بۆ یه‌كه‌م جار به شێوه‌یه‌كی ناته‌واو، له كۆمه‌ڵی نامه‌كان و به‌رهه‌مه‌كان پاش مه‌رگی فۆیه‌رباخ و دواتر له كۆمه‌ڵه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ماركس و ئێنگلس دا چاپ بوو. وه‌ك دیاره ماركس ئه‌م نامه‌یه‌ی له سه‌رده‌می ناسراو به "گه‌نجی"دا نووسیوه، سه‌رده‌مێك كه ئێنگلس وته‌نی، دوای چاپی زاتی مه‌سیحییه‌تی فۆیه‌رباخ،" كوتووپڕ هه‌موومان بووین به فۆیه‌رباخی!" به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م نامه‌یه‌دا سه‌رنج راكێشه هێرشی له جۆری ماركسی ماركسه بۆ شلینگ و خستنه‌ڕووی زانیارییه‌كانه ده‌رباره‌ی شلینگ كه تا راده‌یه‌كی كه‌ش و هه‌وای ئاڵمانی له ده‌یه‌ی 40ی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م به ده‌سته‌وه بوو. سه‌رده‌مێك كه به‌ره‌ی یه‌كه‌می شۆڕشگێڕانی ماتریالیست به شێوه‌ی مۆدێڕن له سه‌رهه‌ڵداندا بوو. چه‌ند مانگ له‌وه پێش كه له بۆكبێرگه‌وه ره‌ت ده‌بووم، دوكتۆر رووگه پێی راگه‌یاندن كه ده‌مانهه‌وێ ساڵنامه‌یه‌كی فه‌رانسه‌وی-ئاڵمانی ده‌ربكه‌ین‌و هه‌ر ئه‌و كاته داوای هاوكاری لێ كردن. ئێستا ئیتر دڵنیاین له ده‌رچوونی و ئه‌م ساڵنامه‌یه له‌پاریس چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه‌و بڕیاره یه‌كه‌م ژماره‌كه‌ی كۆتاییه‌كانی مانگی نۆڤامبه‌ر بڵاو بێته‌وه. به ئه‌ركی خۆم ده‌زانم به‌ر له‌وه‌ی تا چه‌ند رۆژێكی تر به‌ره‌و پاریس بكه‌ومه رێ، به نامه‌یه‌ك پێوه‌ندیتان پێوه بكه‌م، چونكه وه‌ك خۆم له نزیكه‌وه ناتانناسم. ئێوه یه‌كێك له‌و نووسه‌ره گه‌ورانه‌ن كه باستان له یه‌كیه‌تی زانستی فه‌رانسه‌وی-ئاڵمانی كردوه. كه وایه به دڵنیاییه‌وه یه‌كێك له یه‌كه‌م كه‌سه‌كان ده‌بێ كه پشتیوانی چالاكییه‌ك ده‌كه‌ی به مه‌به‌ستی به ئامانج گه‌یشتنی وه‌ها یه‌كیه‌تییه‌ك. چونكه بڕیاره وتاره ئاڵمانی و فه‌رانسه‌وییه‌كان پێكه‌وه‌و له یه‌ك ساڵنامه‌دا بڵاو ببنه‌وه. باشترین نووسه‌ره‌كانی پاریس ئاماده‌ن هاوكاری ئه‌و ساڵنامه‌یه بكه‌ن، ده‌ستی هاوكاری هه‌ر چه‌شنه به‌شدارییه‌كتان ده‌گوشین و ره‌نگه هه‌ر ئێستا نووسینێكتان ئاماده بێت كه پێشتر نووسراوه، له رووی پێشه‌كییه‌كه‌وه كه بۆ چاپی دووهه‌می زاتی مه‌سیحییه‌ت christenthums das wesen) (Des نووسیوتانه كه‌م تا زۆر به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووم كه ئێوه سه‌رقاڵی به‌رهه‌مێكی به‌رفراوانترن ده‌رباره‌ی شلینگ یان شتێكتان ده‌رباره‌ی ئه‌م فره‌وێژه له زه‌یندا هه‌یه، زۆر باشه، ئه‌مه ده‌توانێ ده‌ستپێكێكی باش بێت. وه‌ك ده‌زانن، شلینگ، سی‌و هه‌شته‌مین ئه‌ندامی كۆنفدراسیۆنی (ئاڵمانی)یه. هه‌موو پۆلیسی ئاڵمان له ئێختیاری ئه‌ودایه. ئه‌مه شتێكه كه خۆم جارێك ئه‌و كاته‌ی سه‌رنووسه‌ری راینیشه تسایتۆنگ بووم به چاوی خۆم دیومه. ئه‌مه واته ده‌ستوورێك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به هه‌ر شتێك بگیردرێ كه دژ به شلینگی پیرۆز(... وشه‌یه‌ك لێره‌دایه كه ناخوێندرێته‌وه...) بگیردرێ. كه وایه هێرش كردنه سه‌ر شلینگ تا راده‌یه‌ك دژوار و بێ ئه‌گه‌ره، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی كتێبی سه‌روی 21 لاپه‌ڕه‌دا بێت و كتێبی سه‌روو 21 لاپه‌ڕه ئه‌و كتێبانه نین كه خه‌ڵك بیخوێننه‌وه. كتێبی كاپ(KAPP) زۆر باشه و جێگای ستایشه، به‌ڵام زۆر گرێ دراوه‌ته‌وه به دۆخی تایبه‌ته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی نازانستییانه دادوه‌رییه‌كان له فاكته‌كان جیا ده‌كاته‌وه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێمه ئامرازێكیان گرتۆته ده‌ست بۆ بێ كاریگه‌ر خستنی ئه‌م به‌رهه‌مانه. ئه‌ویش قسه نه‌كردنه له‌و به‌رهه‌مانه. یان ئه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به‌م كتێبانه بێده‌نگه هه‌ڵده‌بژێرن، یان ئه‌وه‌یه له چه‌ند نووسینێكی فه‌رمیدا سووكایه‌تییان پێ ده‌كه‌ن. خودی شلینگی گه‌وره‌ش وا نیشان ده‌دا هیچ ئاگاداری ئه‌م هێرشانه نییه، سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی وا بكات خه‌ڵك سه‌رنج نه‌ده‌نه كتێبی كاپ، هه‌روه‌ها له نانه‌وه‌ی هه‌راو هوریای ئابووری ده‌رباره‌ی سابوونی پۆل پیه‌ر، سه‌ركه‌وتوو بوو. ئه‌مه لێدانێكی مامۆستایانه بوو. به‌ڵام ته‌نها بیر له‌وه بكه‌نه‌وه شلینگ له پاریس رسوا بێت، له به‌رامبه‌ر جیهانی ئه‌ده‌بی پاریس‌دا! ئه‌و خۆی پێ ناگیردرێ، ئه‌مه هه‌ستی ده‌سه‌ڵاتی پرۆس خه‌وشدار ده‌كات، لێدانێكه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی پرۆس له ده‌ره‌وه، پادشایه‌كی به فیز ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كی خۆی له ده‌ره‌وه زۆرتر به لاوه گرینگه تا له ماڵه‌وه. هێر فۆن شلینگ چه‌ند فێڵ بازانه، فه‌رانسه‌وییه‌كان فریو ده‌دات، به‌ر له هه‌مووان كۆزین (Cousin)ی بێ هێز وEclectic دواتر ته‌نانه‌ت لێرۆی (leroux) خۆش زه‌وقی فریو دا. كه‌سانی وه‌ك ئه‌و هێشتا وه‌ك كه‌سێك چاو له شلینگ ده‌كه‌ن كه ئیدئالیزمی به‌رزی له گه‌ڵ رئالیزمی عه‌قڵانی، بیركردنه‌وه‌ی ده‌رهه‌ستی له گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی دار له گه‌ڵ گۆشت و خوێن، فه‌لسه‌فه‌ی به تایبه‌تی كراوی له گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی جیهانی گۆڕیه‌وه! ئه‌و روو ده‌كاته رۆمانتیك و عارفه‌كانی فه‌رانسه و هاوار ده‌كات: "منی، یه‌كیه‌تی فه‌لسه‌فه و ئیلاهیات" روو به ماتریالیسته‌كانی فه‌رانسه ده‌ڵێت: "من، یه‌كیه‌تی گۆشت و ئایدیا." و روو به گومانكه‌ره فه‌رانسه‌وییه‌كان ده‌ڵێت "من، وێرانكه‌ری دۆگماتیزم، به كورتی: "من...شلینگ!" شلینگ توانیویه‌تی نه‌ك ته‌نها فه‌لسه‌فه‌و ئیلاهیات، به‌ڵكوو فه‌لسه‌فه‌و دیپلۆماسیش یه‌ك بخات. شلینگ فه‌لسه‌فه‌ی كردووه به زانستێكی دیپلۆماتیكی گشتی، به دیپلۆماسییه‌ك بۆ هه‌موو دۆخ و هه‌له‌كان. به‌م شێوه‌یه هێرش كردنه سه‌ر شلینگ به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هێرش كردنه بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م سیاسه‌ت داڕێژه‌رانی دۆخی ئێمه‌و به تایبه‌ت سیاسه‌ت داڕێژه‌رانی پرۆسی. فه‌لسه‌فه‌ی شلینگ هه‌مان سیاسه‌تی پرۆسی سووب ئیسپه‌كی فیلسووفیا (له ژێر چاودێری فه‌لسه‌فه‌دا)یه. كه وایه خزمه‌تێكی گه‌وره به كاری ئێمه و ته‌نانه‌ت زیاتر له‌وه به خودی راستی ده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م ژماره‌ی یه‌كه‌مه باس له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شلینگ بكه‌ی. ئه‌م كاره به راست به ئێوه ده‌كرێ، چونكه ئێوه خاڵی به‌رامبه‌ر شلینگن. بیركردنه‌وه‌ی سادقانه‌ی شلینگی گه‌نج، كه بۆ به‌دی هێنانیان جگه له خه‌یاڵێكی په‌تی هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی‌تری نه‌ده‌ویست، جگه له پیری هیچ وزه‌یه‌كی نه‌بوو. جگه له تریاك هیچ هێزێكی به جووڵه‌خه‌ری نه‌بوو، هیچ ئامرازێكیشی نه‌بوو جگه له به جووڵه خستنی هه‌ستی ژنانه، ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ی سه‌رده‌می گه‌نجی له ئاستی فه‌نتازیایی گه‌نجانه‌دا مایه‌وه، ئێستا بووه به راستی‌و حه‌قیقه‌ت، ئه‌ویش به شێوه‌ی جیدی پیاوانه له باره‌ی ئێوه‌وه. كه وایه شلینگ كاریكاتۆری پێش بینی كراوی ئێوه‌یه، هه‌ر كاتیش واقع رووبه‌ڕووی كاریكاتۆره‌كه‌ی بێته‌وه، دووه‌مییه‌كه‌یان له‌ناو ده‌چێ, به‌م شێوه‌یه من ئێوه به به‌رامبه‌ری پێویست و سرووشتی- واته دانراو له لایه‌ن به‌ڕێزانی سرووشت و مێژووه‌وه- ی شلینگ ده‌زانم. رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێوه له گه‌ڵ ئه‌ودا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خه‌یاڵی فه‌لسه‌فه‌یه له گه‌ڵ خودی فه‌لسه‌فه‌دا. من به دڵنییاییه‌وه چاوه‌ڕوانی نووسراوه‌ی ئێوه‌م به هه‌ر شێوه‌یه‌ك خۆتان به باشتان زانی. ناونیشانی من ئه‌مه‌یه "هێرموویه‌ر، شه‌قامی ڤانۆ، ژماره‌ی 5، پاریس، بگاته ده‌ست دوكتۆر ماركس." خێزانم هه‌ر چه‌ن ناتان ناسێت سڵاوتان لێ ده‌كات. باوه‌ڕ ناكه‌ی له ناو ژنانه‌دا چه‌نده لایه‌نگرت هه‌یه. له گه‌ڵ رێزدا دوكتۆر ماركس. سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی رخداد
|
|||||||