|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ناكاره‌مه‌یی كۆماری ئیسلامی، خه‌ساری گه‌وره‌ی ئابووری ئێران ئا/ سلێمان ئه‌بوبه‌كری
سیمای ده‌وڵه‌ت و ئابووری له ساڵی نوێ‌دا روخساری ئابووری ده‌وڵه‌تی ئێران له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، یه‌كێك له گرینگ‌ترین مشت‌و مڕه‌كانی چاودێران‌و لێكۆڵه‌رانه و وێڕای ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مساڵ چ كه‌سێك ده‌بێت به سه‌رۆك كۆماری ئێران، كه‌م هێنانی بودجه، جێگایه‌كی تایبه‌تی له مشت‌و مڕه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌یه. ئه‌م نیگه‌رانیانه بێ هۆكار نیه، چونكه، ئه‌گه‌ر داهاته پێشبینی كراوه‌كان له بوودجه‌ی نوێ‌دا كه سه‌باره‌ت به دابه‌زینی له ناكاوی نرخی نه‌وت و به پێی په‌ره‌سه‌ندنی ده‌رامه‌ده ماڵیاتییه‌كان و لابردنی سووبسیته‌كان ئاماده كراوه به ئاكام نه‌گات، بێ شك ده‌وڵه‌ت له سه‌ره‌تایترین هه‌وڵ و ئه‌ركه‌كانیدا، رووبه‌ڕووی كێشه‌گه‌لێكی جیدی ده‌بێته‌وه. دامه‌زراوه‌ی "بێزینێس مێنیتۆر" له راپۆرتی سێ مانگه‌ی دووهه‌می ساڵی 2009ی زایین‌دا، ئاستی كه‌سری بوودجه‌ی ئێرانی له ماوه‌ی ساڵی 88ی هه‌تاویدا، نزیكه‌ی 43میلیارد دۆلار پێش بینی كردووه. له حاڵێكدا ئه‌م رێژه‌یه له ماوه‌ی ساڵی 87ی هه‌تاویدا به 16میلیارد دۆلار گه‌یشت بوو. به‌م جیاوازییه گرینگه‌وه كه ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 87ی هه‌تاویدا، نرخی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی ئێران به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی له سه‌رووی 100دۆلار له هه‌ر به‌رمیلێكدا بووه و ئه‌م رێژه‌یه ئێستاكه به 5/37دۆلار له هه‌ر بۆشكه‌یه‌كیشدا ناگات. له راستیدا، له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی سه‌رچاوه پێویسته‌كان، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت حه‌قده‌ستی كارمه‌نده‌كان و سه‌رچاوه‌ی ماڵی گه‌ڵاڵه ئاوه‌دانكه‌ره‌وه‌كان و شوێنی پێویستی ناوخۆی دابین بكات، سیمایه‌ك كه له ده‌وڵه‌ت له بیروڕای گشتیدا بیچم ده‌گرێت، سیمای ناوه‌ندێكی بێ‌كه‌ڵكه كه توانای به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیشی نیه. به‌م پێیه، ئه‌گه‌ر پرسیاره گرینگه‌كه‌ی "مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" له‌وپه‌ڕی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا ئه‌وه بوو كه" ده‌بێت به پووڵی نه‌وت چ بكه‌ین یان زیاده‌كه‌ی خه‌رجی چ كارێك بكه‌ین؟"، ئێستا ته‌نیا پرسیارێك كه له نێوان به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌ئارادیه ئه‌وه‌یه كه: چۆن ده‌توانین و ده‌بێت به بێ پووڵی چاوه‌ڕوانكراوی نه‌وت، ئێران ئیداره بكه‌ین و به‌ر به قه‌یرانه پێشبینی نه‌كراوه‌كان بگرین؟ ته‌نیا وه‌ڵامێك كه ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م به‌م پرسیاره داویه‌ته‌وه، لابردنی به‌ناچاری ده‌یان میلیارد دۆلار سووبسیته كه ساڵانه ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌ل و په‌له جۆراجۆره‌كان ته‌رخانی ده‌كات و رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیش له په‌یامی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا له‌م هه‌ڵوێسته وه‌ك "چاكسازی نوێنه‌كی به‌كارهێنان" پشتیوانی لێ كرد. به‌ڵام، وێڕای كێشه‌ی كه‌مهاتنی بودجه، ده‌وڵه‌ت له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا رووبه‌ڕووی كێشه‌ی دابین كردنی وزه به شێوه‌یه‌كی گشتی و دابین كردنی برق به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسی شیركه‌تی "ته‌وانیر" رایگه‌یاندووه: وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مساڵ بارینی باران، گۆشه‌یه‌ك له نیگه‌رانییه‌كانی له‌باره‌ی پاشكه‌وت كردنی ئاو له ناو خۆی ئێرانی كه‌م كردۆته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی وزه، باسیان له كه‌می برق له وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵدا كردووه. "مه‌سعوود نیلی" ئابووریناس‌و داڕێژه‌ری گه‌ڵاڵه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری سێهه‌م، له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری حكومه‌تی "ئیلنا" ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له ماوه‌ی 10ساڵی رابردوودا، هیچ بوودجه‌یه‌ك وه‌ك بوودجه‌ی ساڵی 88ی هه‌تاوی، تووشی ناته‌بایی نه‌بۆته‌وه. ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه، گرینگ‌ترین ره‌هه‌ندی ناته‌بایی له بوودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئێران دایه و ئه‌م ره‌هه‌نده‌ش له ئاستی خۆیدا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ڵخڕاندنی ئابووری ئێرانی لێ هاتووه و لایه‌نی دیكه‌ی ئه‌م ناته‌باییه، ناكاره‌مه‌بوونی ده‌وڵه‌ت له دابینكردنی خه‌رجه زه‌به‌لاحه‌كانی‌و له‌وانه‌شه له داهاتوودا‌و له‌ئه‌گه‌ری درێژ بوونه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه، ده‌وڵه‌ت توانای ئه‌وه‌ی نابێت حه‌قده‌ستی ته‌واو و به‌رده‌وامی مانگانه‌ی كارمه‌ه‌نده‌كانی بدات. له ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م نیگه‌رانیانه كاتێك تێده‌گه‌ین كه كه‌می سه‌رچاوه‌كانی بانكه‌كان به كێشه‌كانی ئێستای بوودجه زیاد بكه‌ین. به پێی ئاماری بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران، ته‌نیا قه‌رزه دواكه‌وتووه‌كانی حه‌وت بانكی بازرگانی ده‌وڵه‌تی ئێران، له ماوه‌ی ساڵی 85ی هه‌تاویدا له 7274میلیارد تمه‌نه‌وه گه‌یشتووه‌ته 89127میلیارد دۆلار. به پێی ئاماره‌كانی بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی، قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت به سیستمی بانكی ئێران كه (ته‌واوی بانكه‌كان و بانكی ناوه‌ندیش له خۆدگرێت) به رێژه‌ی 36% په‌ره‌سه‌ندنه‌وه له 14870میلیارد تمه‌ن له مانگی ره‌شه‌ممه‌ی 83ی هه‌تاویدا، گه‌یشتووه‌ته 20200میلیارد تمه‌ن له مانگی سه‌رماوه‌زی 87ی هه‌تاویدا.
نووقمبوونی ئابووری وڵاتێك له ناو زه‌لكاودا بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی له دوایین راپۆرتی خۆی له 9مانگی یه‌كه‌می ساڵی 1387ی هه‌تاویدا دانی به‌وه‌دا نا كه ئابووری ئێران له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، گه‌یشتۆته قۆناغی دابه‌زین. به پێی ئاماره‌كانی بانكی ئاماژه پێ كرا‌و، دامه‌زراندنی یه‌كه پیشه‌سازییه نوێكان له ماوه‌ی 6مانگی یه‌كه‌می ساڵی 87ی هه‌تاویدا نزیكی40% و له به‌رهه‌مهێنان نزیكه‌ی 21% له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی 86ی هه‌تاوی دابه‌زینی هه‌بووه. له پێوه‌ره گرینگه‌كانی دیكه‌ی بانكی ناوه‌ندی بۆ دان پێدانان به دابه‌زینی ئابووری، دابه‌زینی 33له سه‌دی ده‌ركردنی بڕوانامه‌ی به‌كاربراو له‌م ماوه‌یه. سه‌باره‌ت به گرینگی ناوه‌ندی پیشه‌ی به‌كاربراو و پێویستی زۆربه‌ی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان به‌م پیشه‌یه، بانكی ناوه‌ندی پێشبینی كردووه كه دابه‌زین له‌م پیشه‌یه‌دا، دابه‌زینی ئاستی چالاكی‌و دابه‌زینی له بواره‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. بێ هۆ نیه كه "عه‌لیڕه‌زا مه‌حجووب" سه‌رۆكی ژووری كرێكار‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كرێكاری له مه‌جلیسی ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاندووه: له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 400یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆی ئێران به شێوه‌یه‌كی گشتی داخراون و 200هه‌زار كرێكاری ئه‌م بنكانه كاره‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكرێت كه "جه‌مشید به‌سیری" سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی رستن‌و چنینی ئێران، باسی له داخرانی 730یه‌كه‌ی رستن‌و چنین له ناوخۆی ئێران كردووه‌و راشیگه‌یاندووه: هاوكات هاورده‌كردنی قاچاغی فه‌رش له توركیه، راسته‌وخۆ كرێكاران و پسپۆڕانی ناوخۆیی بێكار كردووه. له ده‌ره‌نجامه گرنگه‌كانی ئاستی دابه‌زینی ئابووری، جیاله په‌ره‌سه‌ندنی رێژه‌ی بێكاری، دابه‌زینی راسته‌قینه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، به‌تایبه‌ت حه‌قده‌ستی كرێكارانه. به شێوه‌یه‌ك تا رێژه‌ی هه‌ڵاوسان په‌ره بستێنێت، به هه‌مان شێوه‌و بگره زیاتریش هێزی كڕین‌و ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیش، به تایبه‌ت حه‌قده‌ستی كرێكاران كه‌مده‌بێته‌وه. هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌مساڵ، لانیكه‌م حه‌قده‌ستی274 هه‌زار تمه‌ن، واته یه‌ك چواره‌می رێژه‌ی هه‌ژاری له ناوچه شارنشینه‌كان له‌به‌رچاوگیراوه، به‌ڵام، به‌پێی ژماره‌یه‌ك له ئاماره سه‌ربه‌خۆكانی ناوخۆی ئێران، زیاترله 60%كرێكاران، 150 تا 190 هه‌زار تمه‌ن له مانگدا له به‌رامبه‌ر 12 تا 14 سه‌عات كار وه‌رده‌گرن. یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی دیكه‌ی راپۆرتی بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی، سه‌باره‌ت به زاڵبوونی دابه‌زین له‌سه‌ر ئابووری ئێران، دابه‌زینی 67له‌سه‌دی ئاسانكاری وامه بانكییه‌كان له ماوه‌ی ساڵی رابردوودایه. به پێی ئاماره‌كانی بانكی ناوه‌ندی، گشت وامه پێدراوه‌كانی بانكییه‌كانی ئێران له 265هه‌زار میلیارد ریال له 9 مانگی به‌ر له سه‌رماوه‌زی 86 به 87هه‌زار میلیارد ریال له 9مانگی به‌ر له سه‌رماوه‌زی 87 تووشی دابه‌زین بووه و به‌م پێه 178هه‌زار میلیارد ریال له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی 86ی هه‌تاوی، نزیكه‌ی 25 هه‌زار میلیارد تمه‌ن بووه.
|
|||||||