|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
كێشه‌ی ئامار و هۆكاره‌كانی لێڵ بووونی ئاماری بێكاری
"فه‌رشاد مۆعمێنی" ئابووریناس‌و نوێنه‌ری "میر حسێن مووسه‌وی" پاڵێوراوی ریفۆرمخوازه ده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری، له وتووێژێكدا رایگه‌یاندووه: سێ ساڵه ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م، ئامار پیشان نادات!. ناوبراو دواكه‌وتنی 3 ساڵ له نیشاندانی ئاماری چالاكی ئابووری ده‌وڵه‌تی نۆیه‌می گرینگ‌ترین كێشه له‌قه‌ڵه‌مدا‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه: دوایین ئاماری روون و ئاشكرای نیشاندراوی ده‌وڵه‌ت له باره‌ی توێژینه‌وه‌ی چالاكی به‌رنامه‌ی چواره‌می ساڵی 85ی هه‌تاوییه‌و ئێستاكه ئێمه له ساڵی 88ی هه‌تاویدا به‌سه‌ر ده‌به‌ین. هه‌رچه‌نده "فه‌رشاد مۆعمێنی" به‌گشتی جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌بوونی ئامار سه‌باره‌ت به خه‌رجه ناراسته‌وخۆكان‌و خه‌ساركردنی داهاته نه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نۆیه‌مه‌وه له ماوه‌ی 4ساڵی رابردوودا كردووه، به‌ڵام ئاشكراترین نمونه له‌مباره‌وه كه ئاماری راست‌و باوه‌ڕپێكراو له‌سه‌ری، له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، رێژه‌ی شوغڵ‌و بێكارییه كه بێگومان هه‌ر ده‌وڵه‌تی نۆیه‌میش له‌خۆناگرێت. له‌حاڵێكدا ناوه‌ندی ئاماری ئێران، رێژه‌ی بێكاری ئێرانی ئێستاكه زیاتر له12% راگه‌یاندووه، ژووری كرێكاری رێژه‌ی بێكارانی ئێرانی16% له قه‌ڵه‌مداوه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی پسپۆڕان و چاودێران به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گشت ئه‌م رێژه جیاوازانه چاو لێده‌كه‌ن و رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی بێكاره‌كانیان زیاتر له‌و رێژانه ده‌زانن كه تا ئێستا پیشان دراون. به پێی به‌راوردكردنه‌كانی به‌رنامه‌ی چواره‌می گه‌شه‌پێدان، ساڵانه700 هه‌زار هێزی كاری نوێ به حه‌شیمه‌تی چالاكی ئێران زیاد ده‌بن. به‌ڵام، ناوه‌ندی ئاماری ئێران رایگه‌یاندووه: له ماوه‌ی ساڵه‌كانی84 تا 86ی هه‌تاوی، ته‌نیا 140 هه‌زار كه‌س ساڵانه به رێژه‌ی چالاكی ئێران زیاد ده‌بن. جیاوازی نێوان 700 هه‌زار كه‌س و 140 هه‌زار كه‌س 560 هه‌زار كه‌سه. واته: زۆربه‌ی ئه‌و بێكارانه‌ی كه له‌گه‌ڕان به‌دوای كاردا ناكام ده‌مێننه‌وه، به‌بێ هۆ له رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی چالاك‌و بێكارانی ئێران وه‌لا نراون. له‌ڕێگه‌ی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ئامار‌و رێژانه، بانكی جیهانی پێشبینی كردووه كه رێژه‌ی بێكاری ئێران تا ساڵی 2010ی زایینی به نزیكه‌ی 23% ده‌گات كه زۆرترین رێژه‌ی بێكاری له چه‌ند ساڵی رابردوودا ده‌بێت. لێكۆڵینه‌وه‌كانی دیكه نیشان ده‌ده‌ن كه هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی رێژه‌ی بێكاری، رێژه‌ی كرێكارانی گرێبه‌ستی په‌ره ده‌ستێنێت، به شێوه‌یه‌ك كه ئێستاكه74%ی هێزی كاری چالاكی ئێران، كرێكارانی گرێبه‌ستی پێكی ده‌هێنن. واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌مترین پشتیوانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌مترین حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌یه. له حاڵێكدا سندووقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی، داهاتی ساڵانه‌و سه‌رانه‌ی هه‌ر شارۆمه‌ندێكی ئێرانی له ماوه‌ی ساڵی 87ی هه‌تاویدا 4 میلیۆن‌و500 هه‌زار تمه‌ن راگه‌یاندوه، ئاماره‌كانی بانكی ناوه‌ندی ئێران ئه‌م رێژه‌یان له ماوه‌ی ساڵی 86ی هه‌تاویدا، 3میلیۆن و 700هه‌زار تمه‌ن مه‌زه‌نده كردووه كه به‌پێی نرخی ساڵه‌كانی 76ی هه‌تاوی، ده‌كاته نزیكه‌ی 64 هه‌زار تمه‌ن له مانگدا. سه‌ره‌ڕای چاوپۆشیكردن له‌و گومانه‌ی كه سه‌باره‌ت به ئاماری بێكاری‌و سه‌رقاڵ بووان به‌كار له‌ئارادایه، ته‌وژمی به‌رینی بێكاری له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له رێدایه. بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی، له راپۆرتی سێ مانگه‌ی ساڵی 87ی هه‌تاویدا رایگه‌یاندبوو: 60%ی پیشه‌كانی ئێستای ئێران، له كه‌رتی خزمه‌تگوزاری یان ده‌ڵاڵی هاورده‌كردن سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی داهاته نه‌وتییه‌كان‌و له ئه‌نجامی دابه‌زینی هاورده‌كان و داكشان‌و كار، بارودۆخی بێكاری ئێران رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ خراپتر ده‌بێت. وێڕای ئه‌وانه‌ش، ناله‌بارتربوونی ئه‌م بارودۆخه چاوه‌ڕواننه‌كراو نیه. تا ئه‌و جێگه‌ی كه جێگری سه‌رۆك كۆماری بۆ بوودجه‌و چاودێری ستراتێژی، به ئاشكرا رایگه‌یاندووه كه كه‌م هاتنی 44 میلیارد دۆلاری ئه‌م ساڵ له‌رێگای دابه‌زینی28%ی بوودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوخۆیی ئێرانه‌وه قه‌ره‌بوو ده‌بێته‌وه‌و گۆمانێك له‌وه‌دا نیه كه له‌منێوانه‌دا، یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازی به‌ر له هه‌موان، توشی خه‌سار ده‌بێت. له‌حاڵێكدا پێده‌چوو داهاته زه‌به‌لاحه‌كانی دراوی ئێران له‌ئه‌نجامی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت‌و گازه‌وه، له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا خه‌رجی سه‌رمایه‌گوزاری بكرێت، ئاماره‌كانی بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی نیشانده‌ده‌ن كه له‌ماوه‌ی ساڵه‌كانی 86ی هه‌تاوی‌و نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 87، گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری پیشه‌سازی به ریز به 11%_ و 31%_ تووشی دابه‌زین بووه. له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا ته‌نیا له‌ئه‌نجامی فرۆشتنی نه‌وتی خاوه‌وه، 270 میلیارد دۆلار داهاتی بێ‌وێنه‌ی دراو وه‌ده‌ست ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م كه‌وتووه، كه به‌جێگای گه‌شه‌پێدانی دانه‌شكاوی میللی، كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان و بێكاری، راسته‌وخۆ خه‌رجی هاورده‌كردنی شمه‌كی به‌كاربه‌ره‌كی‌و خزمه‌تگوزاری كراوه. له راستیدا، رێژه‌ی هاورده‌كانی ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 84 تا 87ی هه‌تاویدا، نزیكه‌ی 269 میلیارد دۆلار بووه كه نزیكه‌ی گشت داهاته نه‌وتییه‌كانی ئێرانه له‌م ماوه‌یه‌دا. له‌و نێوانه‌دا، هاورده‌كانی شمه‌كه به‌ركاربه‌ركی‌یه‌كان نزیكه‌ی 208میلیارد دۆلار بووه‌و به‌شی شمه‌كی سه‌رمایه‌گوزاری كراوه‌كان به‌ڕێژه‌ی 43% له ماوه‌ی ساڵی 83 ی هه‌تاویدا به 5/18% تووشی دابه‌زین بووه.
|
|||||||