|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ئه‌زموونی جیهانی سینه‌مای كوردی ئه‌نوه‌ر الف
له‌چه‌ند ساڵ له‌وه پێشه‌وه ئه‌گه‌ر له‌بیرمان بێت پاش فیلمی كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سبه‌كان له‌لایه‌ن به‌همه‌نی قوبادی ده‌رهێنه‌ری به توانای كورد، شه‌پۆلێكی نوێ له‌هه‌وڵ‌و هه‌نگاوی جیدیمان له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌كانی كورده‌وه بینیوه. ئه‌م هه‌نگاوانه زۆر جار خۆی له‌سازكردنی فیلمی كورت‌و هه‌روه‌ها فیلمی دیكه‌شدا بینیوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی له‌كۆماری ئیسلامی‌دا كه‌متر مه‌جال هه‌یه ده‌رهێنه‌ره كورده‌كان قسه‌و په‌یامه‌كانیان له‌رێگه‌ی چاوی كامێراوه ده‌رببڕن‌و گوزارشت بكه‌ن له‌و دیارده ناحه‌زانه‌ی كه رۆژانه له‌ئاستی كوردستان‌و باقی ناوچه‌كانی ئێران رووده‌دات، به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌بینین ئه‌و فیلمانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره كورده‌كانه‌وه سازكراون ده‌سكه‌وتی باشیان له‌ئاسته‌كانی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌مه‌ش به‌مانای دانانی یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانه به‌ره‌و رۆشتن به ئاراسته‌ی كوردستانێك كه بتوانێت له‌رێگه‌ی سینه‌ماو فیلمیشه‌وه سنووه‌ركان ببه‌زێنێت‌و خۆی له‌و بواره‌شدا بخاته به‌رچاو. له‌تازه‌ترینی ئه‌م رووداوانه سه‌ركه‌وتنی شه‌هرامی عه‌لیدی ده‌رهێنه‌ری فیلمی "سرته له‌گه‌ڵ با" كه ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش توانی سێ خه‌ڵات له‌چوار خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی سینه‌مایی كان بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات‌و هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی دووباره‌ی به‌همه‌نی قوبادی به‌فیلمی "كه‌س ئاگاداری پشیله‌كانی ئێران نییه" ده‌رخه‌ری ئیراده‌ی به‌هێزی خوازیارانی بواری فیلم‌و سینه‌مایه له‌كوردستان. شه‌هرام عه‌لیدی ئه‌گه‌رچی ئه‌م فیلمه‌ی به‌هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه سازكردووه، به‌ڵام به‌گشتی ده‌توانین وه‌ك شانازیی‌و سه‌ركه‌وتنێكی دیكه بۆ بواری سینه‌مایی ده‌رهێنه‌رانی گه‌لی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات حیسابی بۆ بكه‌ین. سه‌رباری گشت رێگری‌و له‌مپه‌ره‌كان له‌به‌رده‌م بواری سینه‌مادا، لایه‌نگرانی ئه‌م بواره به‌خۆشیه‌وه هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ رۆشتن به‌ره‌و بێچمگرتنی سینمای كوردی هه‌ڵگرتووه‌و ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی ئه‌م دواییانه له‌بواری سینه‌ماو هاتنه مه‌یدانی ژماره‌یه‌ك لاوی ده‌رهێنه‌ر سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نگاو نان بۆ گه‌شه‌ی سینه‌مای كوردی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌توانین وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی مێژوویی بۆ گه‌لێك وه‌سف بكرێت كه له‌هه‌وڵدایه په‌یامی نهامه‌تی‌و ماڵوێرانییه‌كانی‌و هه‌روه‌ها ئیراده‌ی ده‌نگ هه‌ڵبڕینی بۆ سه‌لماندنی بوونی خۆی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌رێگه‌ی فیلم‌و سینه‌ما بكات. گومان له‌وه دانییه كه خه‌ڵكی كورد به‌درێژایی مێژوو سه‌رباری گشت رێگریه‌كان خاوه‌ن كه‌سانێكی به‌به‌هره‌و لێهاتوو بووه له‌بواره‌كانی هونه‌ردا. ئه‌گه‌ر ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا شانازیمان ته‌نیا به گرووپه مۆسیقاكانی كامكاره‌كان‌و پۆرنازرییه‌كان‌و عه‌نده‌لیبیه‌كان بوو، و ئه‌م گرووپانه‌ش هه‌ریه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك ببونه نوێنه‌ری ده‌ربڕینی ئیراده‌و كولتوری كۆمه‌ڵگای كوردی. ئێستاكه سه‌ركه‌وتنی ده‌رهێنه‌ره‌كانی گه‌لی كورد له‌فێستڤاڵه جیهانییه‌كان‌و گرتنی وێنه‌كه‌ی شه‌هرامی عه‌لیدی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا به‌جل‌وبه‌رگی كوردییه‌وه سه‌لماندی كه هونه‌رمه‌ندانی كورد توانای پێخستنه سه‌ر فه‌ره‌شه سووره‌كه‌ی فێستیڤاڵه جیهانییه‌كانیان هه‌یه. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گرنگه له‌بواری سینه‌مادا ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماند كه ده‌رهێنه‌ران‌و كه‌سانی شاره‌زا له‌بواری فیلم‌و سینه‌ماوه له‌كوردستان ئه‌گه‌ر مه‌جالی پێویستیان بۆ دابین بكرێ، ده‌توانن سه‌ركه‌وتنی له‌وانه شیاوتر بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن‌و ببنه نوێنه‌ری ئیراده‌ی ئاشتی‌و هێمنی گه‌لی كورد روو به‌دنیای ده‌ره‌وه‌مان.
|
|||||||