|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌كوردستان خێراییه‌كی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه ئاسۆی رۆژهه‌ڵات
له‌گه‌ڵ هاتن‌و رۆشتنه‌وه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی بۆ كوردستان ئاستی گوشار‌و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌كوردستان خێراییه‌كی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه. هه‌واڵه‌كان باس له‌كوشتن‌و زیندانیكردن‌و سه‌پاندنی حوكمی زیندان‌و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی مافی زیندانیان له‌كوردستان ده‌كه‌ن. تازه‌ترین هه‌واڵ له‌و بواره‌دا باس له بێ چاره‌نووسی چالاكێكی كرێكاری ده‌كات به‌ناوی ئیرج محه‌مه‌دی. ناوبراو زیاتر له دووحه‌وتوو له‌ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام تا ئێستاكه‌وسه‌رباری هه‌وڵی زۆری بنه‌ماڵه‌ی هیچ ئاگاداریه‌ك له چارنووسی ناوبراو له‌ئارادا نییه. هه‌ر له‌و پێوه‌ند به پرسی كرێكاری‌و پێشێلكاری مافی كر ێكاران‌و به پێی راپۆرتی سه‌رچاوه هه‌واڵنێریه‌كان، خاوه‌نكارانی كارخانه‌ی چینی كوردی كرماشان، 110 كه‌سی دیكه‌ی له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یان له‌سه‌ر كار ده‌ركردوه. ئه‌م كرێكارانه به هۆی قبوڵ نه‌كردنی كه‌می حه‌قده‌ستی دیاری كرا‌و كه له‌لایه‌ن شورای بالای كاره‌وه دیاری كراوه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له چه‌ند مانگی رابردوودا 600 كرێكاری كارخانه‌ی چینی كورد، له سه‌ر كار ده‌ركراون‌و به‌شێكی ئه‌م كارخانه‌یه به ته‌واوه‌تی داخراوه. له‌پێوه‌ند به‌سه‌پاندنی حوكمی زیندانیش دانیشتوانی ناوچه كوردنشینه‌كان له دووحه‌وتووی رابردوودا بێ به‌ش نه‌بوون. سۆهراب كه‌ریمی چالاكی خوێندكاری كورد، رۆژی چووارشه‌ممه 30ی گولان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی، سزار كشاوه‌رز، سه‌ردانی لقی 30ی دادگای ئینقلابیان كرد‌و حوكمه‌كه‌ی پێ راگه‌یه‌نرا. به پێی وته‌كانی قازی، لقی 30 دادگای ئینقلاب، سۆهراب كه‌ریمی به حكومی 2 تا 5 ساڵ زیندانی ته‌عزیری و 74 زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكوم كراوه. هه‌ر له‌وپێوه‌نده‌دا دوو شارۆمه‌ندی كورد له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری سنه‌وه به 5 ساڵ زیندان مه‌حكووم كران. "ئیبراهیم ره‌حمانی‌و محه‌مه‌د ئیبراهیمی" كه له‌سه‌ره‌تای خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی رابردووه له‌شاری كامیاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستگیر كرابوون، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه‌وه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كان، به 5 ساڵ زیندان مه‌حكووم كران. به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری موكریان، یه‌كێك له‌هاوكارانی گۆڤاری داخراوی گه‌لاوێژ له روانسه‌ر به ناوی "حه‌سه‌ن شه‌ریفی، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌ستگیر كراوه. به پێی ئه‌و راپۆرته، ناوبراو كه وێنه‌گر و یه‌كێك له هاوكارانی گۆڤاری داخراویی گه‌لاوێژ بوو، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئینتیزامییه‌كانی رژیمه‌وه له‌ره‌وانسه‌ر ده‌ستگیر‌و تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستگیركردن‌و شوێنی راگرتنی ئاشكرا نه‌كراوه. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، گۆڤاری گه‌لاوێژ، هه‌فته‌نامه‌یه‌كی ناوچه‌یی بوو كه 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن فه‌رمانداری ره‌وانسه‌ره‌وه داخرا. له‌درێژه‌ی به‌ردوامی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ‌و سه‌رباری ده‌ركردنی چه‌ندین راگه‌یاندنی رێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری زیندانیان‌و به‌ره‌سمی ناسینی مافی زیندانیان، هه‌واڵه‌كان باس جێبه‌جێ نه‌كردنی سه‌ره‌تایی ترین مافی زیندانیان له‌كوردستان ده‌كه‌ن. له‌تازه‌ترین هه‌واڵه‌كاندا له‌دژی بێڕێزی به‌زیندانیانی كورد هاتووه كه "رووناك سه‌فارزاده" كه به تۆمه‌تی هه‌وڵدان له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه، له لایه‌ن چه‌ند كه‌س له مه‌ئمورانی رژیمه‌وه كه‌وتوه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌و ئه‌زییه‌ت‌و ئازار. به وته‌ی دوو كه‌س له به‌ندكراوانی هاوبه‌ندی سه‌فارزاده، خوێندكاری ده‌ستگیركراوی 22 ساڵ ته‌مه‌ن به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌و ئه‌زییه‌ت‌و ئازاری دڕندانه‌ی هێزه‌كانی رژیمه‌وه قامكه‌كانی پای شكاوه‌و ئێستاش له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی مه‌ئمورانی زیندان دایه. به‌پێی هه‌واڵی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران، زیندانیانی ناوه‌ندی شاری سنه به‌بیانووی دروست كردن‌و پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ له ژووری تایبه‌ت به چاوپێكه‌وتنی راسته‌وخۆی زیندانیان، له مافی یاسایی خۆیان بێ به‌هره بوون‌و ماوه‌یه‌كه ته‌نیا ده‌رفه‌تی چاوپێكه‌وتنی كابینی" واته پشتی شیشه"یان پێ ده‌درێت كه ئه‌ویش ماوه‌كه‌ی زۆر كورته. هه‌ر له‌وپێوه‌نده‌دا هاتووه دو شارۆمه‌ندی ده‌ستگیركراوی كورد به‌ناوه‌كانی "حه‌سه‌ن سه‌رداری" دانیشتووی كرماشان‌و "سه‌فی ئه‌لدین بابا" دانیشتووی شاری ورمێ كه به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستگیر كراون، بارودۆخی ته‌ندروستیان زۆر ناله‌باره‌و به‌ده‌ست نه‌خۆشی دڵه‌وه ده‌ناڵێنن. به گوێره‌ی هه‌واڵی چاودێری مافی مرۆڤی كوردستان حه‌سه‌ن سه‌رداری له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه كه‌وتوه‌ته به‌ر كوتان‌و لێدان‌و هه‌ر دوو ده‌سته‌كه‌ی زیانی جیدیان پێ گه‌یشتووه. هه‌روه‌ها سه‌فی ئه‌لدین بابا دانیشتووی شاری ورمێ كه5 مانگ له‌مه‌وپێش به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامی چالاكی سیاسی ده‌ستگیركراوه، له زیندان تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو كه‌سه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له 5 مانگ له‌ده‌ست به‌سه‌ركردنیان، تائێستا دادگایی نه‌كراون‌و چاره‌نووسیان هه‌روا نادیاره.
|
|||||||