|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
سه‌فه‌ری خامنه‌یی بۆ كوردستان و تێڕامانێك ئارام ه.
هاتنی عه‌لی خامنه‌یی بۆ كوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه تایبه‌ته‌دا كه ئێران و رۆژهه‌لاتی ناوین و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی كه كوردستانی رۆژهه‌لات به درێژایی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی له كوردستان بویه‌تی جێگه‌ی تێڕامانه‌و بیر هێنه‌ره‌وه‌ی چه‌ند خاڵی گرنگه كه خامنه‌ئی پاش سی ساڵ ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی وه‌بیری هاته‌وه كه سه‌ردانی به‌شێك له كوردستان بكات و بۆ ئه‌م كاته‌ی هه‌ڵبژارد كه كه‌متر له یه‌ك مانگی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێران؟ هه‌ر وا كه هه‌موو شاره‌زایانی رامیاری و هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران لێی ئاگادارن، به درێژایی ته‌مه‌نی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری له ئێران خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌شداریان له شانۆی به ناو هه‌ڵبژاردن كردووه و ئه‌مه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بووه له هاتنی خامنه‌یی بۆ كوردستان له‌م كات‌و سه‌رده‌مه‌دا. ناوبراو به دانی به‌ڵێن و واده‌ی درۆ ده‌یه‌وێ خه‌ڵكی كوردستان به‌رێته پێی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و چه‌شنێك مه‌شروعیه‌ت بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر كردن. هۆكارێكی دیكه له‌و پاڵنه‌رانه‌ی كه خامنه‌یی كێشایه كوردستان، ئه‌وه‌یه كه زیاتر له هه‌ر كاتێك مه‌ترسی ده‌كات كه دام و ده‌زگا و ناوه‌نده ناوه‌كییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی وه‌به‌ر شاڵاوی موشه‌كی و هه‌وایی ئیسرائیل بكه‌ویت و ترس له هه‌ستان و خرۆشانی جه‌ماوه‌ری كوردستان دژی دام و ده‌زگا سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له نێوشاره‌كانی كوردستان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێز و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی زۆری هێناوه‌ته كوردستان. هه‌ربۆیه زیاتر له هه‌ركات ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه هێزی سپا و ئه‌رته‌ش و ئینتزامی تێدایه، پارێزگاری ده‌كرێن و ناوچه‌كه و هه‌موو شاره‌كانی كوردستان ئارایشی نیزامی به خۆوه گرتووه. كاربه‌ده‌ستان و به‌ڕێوبه‌رانی ده‌سه‌ڵات له ئێران باش له بیریانه كه له ساڵی 91ی زایینی له سه‌روبه‌ند و چه‌ند رۆژ پاش هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌سه‌ركردایه‌تی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له عێراق، خه‌ڵكی كوردستانی باشور ئه‌و راپه‌ڕینه به‌شكۆ و مه‌زنه‌یان رێخست و هه‌موو ده‌زگاو ناوه‌نده‌كانی به‌عسیان تێك‌شكاند، ئێستاش كۆماری ئیسلامی مێژووی كوردستانی باشووری ئه‌زمون كردووه‌و له‌وه ده‌ترسێ له ئه‌گه‌ری هه‌رچه‌شنه هێرشێكی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ئێران ئه‌و راپه‌ڕینه له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات دوپات بێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌ر ده‌گاته كاتی هه‌ڵبژاردن روو له‌جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن‌و باس له‌گرانی‌و بێكاری‌و هه‌ژاری له‌راده‌به‌رو به‌ڵێنی دانانی كارگه‌و كارخانه‌و هه‌موو چه‌شنه خزمه‌ت گوزاریه‌ك ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی به كرده‌وه هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگرن. هه‌روه‌ك خومه‌ینی له‌ساڵی 58ی هه‌تاویی ده‌یگوت ئاو و برق ده‌كه‌م به خۆڕایی، هه‌ژاری ناهێڵم، بێكاری له‌به‌ین ده‌به‌م كه‌چی پاش 10 ساڵ له‌ده‌سه‌ڵاتداری خومه‌ینیش ئه‌م كێشانه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران هه‌ر چارسه‌ر نه‌كران‌و روو له‌زیادبوون هه‌نگاویان نا. كاتی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ سه‌رۆك كۆماری پاره‌ی نه‌وتی ده‌برده سه‌ر سفره‌ی به‌تاڵی ماڵان كه‌چی پاش نزیك به چوارساڵ نه‌كه هه‌ر سفره‌ی ماڵان به‌تاڵ مایه‌وه، به‌ڵكوو رێژه‌ی هه‌ژاری، گرانی‌و بێكاری له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری ناوبراویش دا هه‌ر روو له‌زیادبوونه‌و خه‌ڵكانێكی زۆر تووشی ئیعتیاد به‌ماده سڕكه‌ره‌كان هاتوون. وه‌رن سه‌یری ئه‌و شاروشارۆچكانه بكه‌ن كه هاوسنوورن به‌شاره فارسه‌كانه‌وه رێژه‌ی ئیعتیادیان چه‌ند قات زیاتره له‌و شارانه‌ی كه نزیكن به سنووره‌كانی كوردستانی باشووره‌وه. گوندمان هه‌یه له‌كامیاران به‌ناوی خامسان كه330 كه‌سی موعتادی هه‌یه. وه‌رن به‌ڵێنی درۆ مه‌ده‌ن‌و كێشه‌ی ئیعتیاد چاره‌سه‌ر كه‌ن له‌ئێران، وه‌رن بزانن ئه‌و ژنانه‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی بژیوی بنه‌ماڵه‌یان له‌شی خۆیان ده‌فرۆشن. خامنه‌یی له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له ئاو هه‌وای پاكی كوردستان ده‌كاو وه‌ك بڵێی ئیتر چیتان ده‌وێ‌و باسی ئه‌وه‌شی ده‌كرد كه خه‌ڵكی كوردستان هێشتا تامه‌زرۆی یادی سه‌یادی شیرازی‌و بروجێردی‌و كاوه‌و... ئه‌و كورد كوژانه‌ن كه له‌كاتی سه‌ركوت‌و گولله‌باران كردنی خه‌ڵكی شاری سنه‌و باقی شاره‌كان هاتبونه كوردستان، به‌ڵام من لێره‌وه ده‌ڵێم ئاغای خامنه‌یی ئه‌وانه‌ی كه جه‌نابت وه‌ك دڵسۆزی خه‌ڵكی شاری سنه پێناسه‌ت كرد، بكوژانی ئازیۆانمان بوون. ئه‌وانه بوون كه 11هه‌زار گولله‌ی تۆپ‌و خومپاره‌یان ده‌بارانده نێوماڵی ژن‌و منداڵی بێ تاوانی شاری سنه. خامنه‌یی له‌به‌شێكی دیكه له‌قسه‌كانیدا باسی له یه‌كگرتوویی شێعه‌و سوونی ده‌كرد وتی: هه‌ر تاك‌و گرووپێك كه تۆیی نیفاق‌و دوڕوویی بچێنێت ده‌بێت وه‌ك تاوانباران لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت‌و موحاكمه بكرێ. كه‌وایه ده‌بێت له‌پێشدا خودی خامنه‌یی وه‌ك تاوانبار بچێته نێو قه‌فه‌سی تاوان، نه‌ك خه‌ڵكی كوردستان كه له‌باری ئایینیه‌وه سونین، چون ته‌واوی سونییه‌كانی ئێران هه‌ر له‌كورد و به‌لوچ‌و عه‌ره‌ب‌و توركمه‌نه‌وه بگره تا ده‌گاته كه‌مینه ئاینییه‌كانی دیكه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خامنه‌ییه‌وه له‌هه‌موو بارێكه‌وه چه‌وساوته‌وه‌و په‌راوێز خراون‌و هیچ پله‌و پایه‌یه‌كیان له‌نێو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا تۆ دا نییه. ئێستا قه‌زاوه‌ت ده‌ده‌ینه خوێنه‌ر. له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێبه‌ری رژیم باس له (اصلاح الگوی مصرف) ده‌كات. باشه تۆ ئه‌مه‌ت وه‌ك دروشمی ساڵی 88 هه‌ڵبژاردووه بۆ ئاگات له‌م هه‌مووه هه‌زینه نییه؟ بۆ ئاگات له ئه‌م هه‌موو پلاكارده پارچه‌ییه‌و ئه‌م هه‌موو وێنه گه‌ورانه‌ی خۆت نابێت كه وێنه‌یه‌كی 12 میتری زیاتر له‌یه‌ك میلیۆن تمه‌ن پاره‌ی ده‌وێت. بۆ ئه‌م هه‌موو پاره ئاوا به‌و شێوه‌ی كه هیچ قازانجێكی بۆ خه‌ڵكی هه‌ژارو فه‌قیر نییه سه‌رف ده‌كه‌یت. ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی هاتنی خامنه‌یی بۆ كوردستان كه‌ده‌بێت له‌سه‌ر بدوێین چه‌ك كردنی جاشه به‌كرێگیراواكانه. له‌م بواره‌دا ده‌سه‌ڵاتداران‌و ده‌سته‌ی پارێزگاری له خامنه‌یی ئه‌مجار وه‌ك ساڵی 63ی هه‌تاویی كه سه‌یادی شیرازی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سپا‌و ئه‌رته‌ش له‌پادگانی سنه‌دا وتی كورد هه‌ر كورده‌و چ كۆمه‌ڵه بێت‌و چ و به‌سیج‌و پاسدار‌و نابێت باوه‌ڕمان پێیان بێت. ئه‌مجاره‌ش وه‌سیه‌ته‌كه‌ی ئه‌و جه‌نابه‌یان هێنایه‌وه بیر پێش هاتنی خامنه‌ی بۆ كوردستان هه‌موو جاش‌و پاسداری ناوخۆیی كورد بوو چه‌ك كران‌و پێیان راگه‌یندراوه كه تا حه‌وت رۆژی دیكه حه‌قتان نییه خاوه‌ن چه‌ك بن، مه‌گه‌ر پاش رۆشتنه‌وه‌ی خامنه‌یی بۆ تاران. ئه‌م كاره‌ی سپای پاسدران‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رژیم بۆ ده‌یان جار سه‌لماندیان كه باوه‌ڕی به ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی خۆی نییه كه پاش 30 ساڵ خه‌یانه‌ت‌و جینایه‌ت ده‌رحه‌ق نه‌ته‌وه‌ی كورد هێشتا متمانه‌ی كۆماری ئیسلامی نین‌و به‌رای من ئێستا هه‌لێكی گونجاوه بۆ ئه‌و جاش‌و پاسدار‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هه‌ر چه‌شنێك فریوی داوی خه‌یانه‌ت كردن به‌گه‌لی كوردیان خواردوو ده‌ست هه‌ڵگرن‌و بێنه‌وه ناو به‌ره‌ی ئازادیخوازی. هه‌ر وا كه هه‌مووان ئاگادارن چه‌ند رۆژ له‌وه پێش هاتنی خامنه‌یی بۆ كوردستان دام‌وده‌زگاو هه‌موو میدیاكانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستیان دایه پڕوپاگه‌نده‌و خوازیاری ئه‌وه بوون كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شاری سنه وه‌رنه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و پێشوازی بكه‌ن له خامنه‌یی. هه‌روا كه هه‌مووان ئاگاداران‌و بینیان كه كه‌ناڵی یه‌كی ئێران رایگه‌یاند كه ده‌یان هه‌زار كه‌س پێشوازیان له‌خامنه‌یی كرد‌و ئه‌و ده‌یان هه‌زار كه‌سه‌ش هه‌ر ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی خۆی بوون كه له‌پارێزگای خوزستان‌و كرماشان‌و ئیلامه‌وه هاتبوون. ئه‌مه‌ش ده‌توانین وه‌ك شكستێك بۆ كۆماری ئیسلامی پێناسه بكه‌ین كه‌خه‌ڵكی شاری سنه به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌شداریان له‌پێشوازی كردنی خامنه‌یی كرد‌و خودی خامنه‌یی باش ده‌زانێ كه هیچ پێگه‌یه‌كی له‌نێو خه‌ڵكی كوردستاندا نییه‌و ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی بێت وه‌ك باقی ده‌وڵه‌ته سه‌ره‌ڕۆو دیكتاتۆره‌كانی جیهان ده‌خرێته قه‌فه‌سی تاوانه‌وه.
|
|||||||