|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
بڕیاری فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران بۆ ده‌ستێوه‌ردانی به‌سیج له به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان هیوا سه‌لیمی
فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له‌وته‌یه‌كدا ده‌ستی به‌سیجی له‌ده‌ستیۆه‌ردان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری ئاوه‌ڵاكردو سه‌رجه‌م گومانه‌كانی لایه‌نه جیاوازه‌كان، له‌مه‌ڕ ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردان یان ده‌ستێوه‌رنه‌دانی ئه‌م هێزه له كایه‌سیاسییه‌كانی به راسته‌قینه گۆڕی. فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران به‌شیۆازێك لێدوانی‌دا كه ته‌نانه‌ت راگه‌یاندراوی دوایی سپای پاسداران بۆ پاساوكردنی ئه‌م وتانه‌ش نه‌یتوانی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی وته‌كه له‌سه‌ر گومانی رای گشتی له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆڕێ. فه‌رمانده‌ی گشتی سپای پاسداران سه‌ره‌تا له‌گرنگی‌و هه‌ستیاربوونی خولی ده‌هه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ده‌دوێت‌و له‌راستیدا ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌كرێ وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی له‌باسكردنی ئاشكرای زه‌روره‌تی ده‌ستێوه‌ردانی به‌سیج به‌حساب بێت. ناوبراو له‌وته‌كانیدا باس له بارودۆخی تایبه‌تی‌و گۆڕانه سیاسی‌و ئه‌منیه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات و به‌شیۆه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ته‌ریك كه‌وتنه‌وه ی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه و جیهان نمایشت ده‌كات و هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌ك هۆكارێك بۆ پێداویستی هاتنه‌مه‌یدانی به‌سیج راده‌گه‌یه‌نێت. به‌سیج به‌رده‌وام و به درێژایی ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی وه‌ك باسكی سه‌ركوت كاری كردووه و ئه‌م واتایه له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌دی نژاد مانادارتره. نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه ئیرتجاعییه و گرنگیدانێكی زیاتر به كاری رێكخستنی ئه‌م هێزه یه‌كه‌م هه‌وڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد بووه و تا ئیستاش به‌رده‌وامه. ئه‌م هێزه هاوشان له گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانكارییه ناوچه‌یی و ناوخۆییه‌كان وه‌ك لایه‌نی سه‌ره‌كی و به‌رپرسیار، خۆی نیشانداوه و به‌كرده‌وه خۆیان له هه‌موو بوواره ناوخۆیی و ده‌ركییه‌كان هه‌ڵقورتاندووه. ئه‌وانه‌ی كه باسكرا ته‌نیا لایه‌نێكی مه‌سه‌له‌كه‌یه و وردبوونه‌وه‌یه‌كی جیدی ده‌توانێ زۆر له ورده‌كارییه‌كانی ئامانج و ستراتژییه‌كانی به‌سیج ئاشكرا بكات. به‌سیج ته‌نیا له بوواری سه‌ركوت و كاری چه‌كداری چالاك نییه و له زۆر بوواری دیكه‌شدا خه‌ریكی هه‌ڵسووڕان و چالاكییه. ئه‌م هێزه، واته به‌سیج به رێكخستنی ناوه‌ندگه‌لی وه‌رزشی، فه‌رهه‌نگی، خوێندكاری و زۆر بوواریتر له هه‌وڵی قۆرخكردن و پاوانكردنی ئه‌م بووارانه‌دایه و تا راده‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌م هێزه پلان بۆداڕێژراو وسیستماتیك له هه‌وڵی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌سلێكی تازه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه له گه‌ڵ قه‌یرانه قورس و روخێنه‌ره‌كانی داهاتووی ده‌سه‌ڵات له هه‌موو بواره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه و ئه‌م هه‌وڵانه له ئاراسته‌ی هه‌مان باس، واته به‌ره‌وڕوبوونه‌وه له گه‌ڵ قه‌یران دایه. رێكخستنگه‌لێكی وه‌ك به‌سیجی خوێندكاری، به‌سیجی ئیدارات، به‌سیجی خاهه‌ران و ....هه‌تادواتر له ئاراسته‌ی به‌دواداچوونی سیاسه‌ت و گه‌ڵاڵه‌كانی رژیم له ئاستی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نیۆنه‌ته‌وه‌ییه و به زمانێكی‌تر له ئاراسته‌ی خوێندنه‌وه ئیستراتژیكه‌كانی ده‌سه‌ڵاته. ده‌كرێ بووترێ كه فاشیستی كردنی حه‌یاتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێران ئامانجی سه‌ره‌كی رێبه‌رانی سیاسی ئێرانه و به‌سیج و گه‌ڵاڵه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه تێكۆشان ده‌كات. ئه‌م چه‌شنه له فاشیزم ده‌یهه‌وێ كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌م رێكخراوه ئیرتجاعییانه سازمان بدرێن و دواتر رۆڵێكی مه‌نفی له كۆمه‌ڵگاكاندا بگێڕن. به‌شداریكردن له به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان و لایه‌نگری كردن له بڕوامه‌ندترین كه‌س و باڵ، به رێبه‌ری ویلایه‌تی فه‌قیه ئه‌ركی هه‌نووكه‌یی به‌سیجه و هه‌موو نیشانه‌كان باس له ئاماده‌كاری ته‌واوی ئه‌م هێزه بۆ به سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی باشترین پارێزه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌زگای سه‌ركوت و تۆقاندن ده‌كات. ئه‌گه‌ر له هه‌موو وڵاتانی دنیا و له هه‌موو سیستمه سیاسییه‌كانی دنیا هێزه چه‌كداره‌كان له تیۆه‌گلان به كایه‌سیاسییه‌كان مه‌نع كراون، ئه‌وا له ئێرانی ئیسلامی ئه‌م هێزانه یه‌كلایكه‌ره‌وه و بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی له گه‌مه‌ی سیاسییه‌كانن و ده‌ڕۆن تا به‌پڕۆژه و گه‌ڵاڵه‌كانیان شیاوترین كه‌س له روانگه‌ی خۆیانه‌وه بۆ ده‌وره‌یه‌كیتر له دووپاتبوونه‌وه‌ی دووپاتكراوه‌كان ئاماده بكه‌ن.
|
|||||||