|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
كورد له به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی نوێ‌دا (2-2) خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ئێستای كورد له كوردستانی توركیه ئه‌رده‌ڵان فه‌ره‌جی
خستنه په‌راوێزی PKK له‌و په‌یامانه‌ی كه ده‌كرێت له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و باراك ئۆباما لێی هه‌ڵبهێنجێندرێ كه وه‌ك ئه‌ڵقه‌ی زنجیر پێكه‌وه په‌یوه‌ندن، ئه‌وه‌یه به ئاماده‌بوونی ئۆباما له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تورك و ره‌وایی به‌خشین به‌و ره‌هه‌نده له‌خه‌باتی مه‌ده‌نی كورد به سه‌رۆكایه‌تی ده‌ته‌په، جۆرێك خستنه په‌راوێز و سه‌ركۆنه كردنی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیه‌شی تێدا بوو كه ساڵانێكه له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی توركیه له جه‌نگ دایه‌و له رێگه‌ی خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد تێده‌كۆشێت. ئه‌گه‌رچی مێتۆدی خه‌باتی چه‌كداری وه‌ك پێویستییه‌كی قۆناغێك له خه‌باتی گه‌لی كورد سه‌یری كراوه، به‌ڵام ئه‌م ئه‌زموونی نزیك به سێ ده‌یه‌ی په‌كه‌كه وای كردووه كه ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئۆرووپا ئه‌م حیزبه بخه‌نه ناو لیستی تێرۆری خۆیانه‌وه. كاتێك كه سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێزه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتی كه خه‌باتی مه‌ده‌نی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی هه‌ڵبژاردووه، داده‌نیشێت و له هه‌مانكاتدا پارتی كرێكارانی كوردستان له هه‌مان ناوچه به تێرۆریست ده‌زانێت، په‌یامێكی به‌هێزه بۆ تڕ‌ۆ كردنی په‌كه‌كه. بێ‌گومان په‌كه‌كه ئه‌م په‌یامه‌ی هه‌ست پێكردووه له‌م په‌یامه تێگه‌یشتووه. - ئه‌گه‌رچی گه‌شتی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌حمه‌د تورك بۆ ئۆرووپا و له‌وانه بریتانیا و ئاماده‌بوونی له مه‌جلیسی لۆردی ئه‌و وڵاته یه‌كێك له‌و ده‌رفه‌ته نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌یه كه بۆ كورد له كوردستانی توركیه ره‌خساوه و به‌م جۆره تا دێت پشتیوانی جیهانی و نێونه‌ته‌وه‌یی له پرسی كورد و خه‌باتی مه‌ده‌نی كورد له كوردستانی توركیه زۆرتر و به‌هێزتر ده‌بێت. ئه‌حمه‌د تورك له به‌رده‌م ئه‌ندام په‌رلمانانی بریتانیا پرسی كوردی له كوردستانی توركیه‌ی به پرسێكی ناوخۆی توركیه زانی و له سه‌ر سووربوونی خۆی و پارته‌كه‌ی له سه‌ر رێبازی ئاشته‌وایی و دێمۆكراتیانه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه، دووپات كرده‌وه. ئه‌گه‌رچی ناوزه‌د كردنی پرسی كورد له توركیه، به پرسێكی ناوخۆیی، هه‌رگیز به مانای ده‌ست تێوه‌رنه‌دانی وڵاتانی زلهێزی دۆست و هاوپه‌یمانی توركیه نییه له‌م پرسه‌و بێ‌گومان ئه‌و وڵاتانه ده‌توانن ده‌وری كارایان له چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه له ناوخۆی توركیه هه‌بێت. پێ - یه‌كێتی ئۆروپا یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی پرسی كورد له كوردستانی توركیه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پرسه نه‌بۆته پرسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی. خاڵێك كه ده‌توانێت كه یارمه‌تی ئه‌م پرسه بكات، پرسی داواكاری توركیه‌یه بۆ به ئه‌ندام بوونی له رێكخراوی یه‌كێتی ئورووپا. بێ‌گومان فاكتی ده‌ره‌كی رۆڵێكی كارا و كاریگه‌ری ده‌بێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له كوردستانی توركیه و له نزیكترینی ئه‌م فاكتانه ده‌كرێت ئاماژه به ئۆرووپا بكرێت. یه‌كێتی ئۆرووپا دانیشتنی رۆژی 21ی ئاپریلی خۆی ته‌رخان كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر داواكاری وڵاتی توركیه بۆ به ئه‌ندام بوونی له‌و رێكخراوه‌یه. دوو وڵاتی باڵاده‌ستی ناو رێكخراوی یه‌كێتی ئۆرووپا، ئه‌ڵمان و فه‌رانسه به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر كام له ئانگێلا مێركێل و نیكۆلا ساركوزی، نه‌یار و دژی په‌یوه‌ست بوونی ئه‌م وڵاته به‌م هه‌ل‌ومه‌رج و به‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه به یه‌كێتییه‌كه‌یانن. به گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته كۆكن. چونكا یه‌كێتی ئۆرووپا ئه‌گه‌ر ده‌یهه‌وێت توركیه بكاته پردێك بۆ گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وبه‌رهه‌مه‌كانی ده‌ریای كاسپییه‌ن بۆ ئۆرووپا و رۆژئاوا، پێویستی به توركیه‌یه‌كی ئارام و هێدی هه‌یه. نه‌ك توركییه‌یه‌ك كه هێشتا له ناوخۆیدا تووشی بارێكی ناله‌باری ئه‌منییه‌تی كه ئه‌ویش به هۆی بێ‌ماف كردنی نه‌ته‌وه‌ی كورده له‌و وڵاته. ئۆرووپا ناخوازێت كه هه‌رێمێكی باسكی دیكه‌ی ئیسپانیا له دڵی ئۆوورپا پێك بێنێت و بێ‌گومان ئۆرووپا مه‌رجی هه‌یه و ده‌یبێت بۆ په‌یوه‌ست بوونی ئه‌م وڵاته به رێكخراوی یه‌كێتی ئۆرووپا و ئه‌ویش چاره‌سه‌ر كردنی گرفته ناوخۆییه‌كانی خۆی له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و ره‌چاوكردنی پێوه‌ره گشتییه‌كانی دێمۆكراسی و ئازادی له وڵاته‌كه‌یدایه و له‌م نێوانه‌شدا ئه‌مه ده‌بێته گوشارێكی گه‌وره بۆ سه‌ر توركیه كه ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ست بوونی به یه‌كێتی ئۆرووپا پرس و گرفته ناوخۆییه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات و له‌م نێوانه‌دا كورد ده‌توانێت له‌م هه‌له كه‌ڵك وه‌ربگرێت. كۆنفرانسه‌كه‌ی هه‌ولێر چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه گۆیا بڕیاره كۆنفرانسێك له شاری هه‌وڵێر به به‌شداری هێزه سیاسییه گشتییه‌كانی كورد به‌ڕێوه بچێت و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش له سه‌ر هه‌وڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساز ده‌درێت. ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا ناوه‌رۆكی ئه‌و كۆنفرانسه به شێوه‌ی ره‌سمی رانه‌گه‌یه‌نراوه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێ ته‌نیا لێكدانه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی و له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كانه. به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه له‌و كۆنفرانسه‌دا به شێوه‌ی ره‌سمی داوا له په‌كه‌كه ده‌كرێت كه چه‌ك دابنێت و واز له خه‌باتی چه‌كدارنه بێنێت. په‌كه‌كه وه‌ك هێزێكی چه‌كداری ناو بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی توركیه له‌ماوه‌ی سێ ده‌هه‌ی رابردووی چالاكی خۆی گه‌لێك هه‌وراز و نشێوی بڕیوه و وه‌ك هێزێكی چه‌كداری شه‌ڕكه‌ر له ناوچه‌كانی كوردستان له بناری قه‌ندیل و باقی شاخه‌كانی دیكه‌ی كوردستان گیرساوه‌ته‌وه. حاشا له‌وه ناكرێ كه ده‌ورێكی باڵای هه‌بووه له زیندوو كردنه‌وه شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد له توركیه، به‌ڵام له ئێستادا شێوازی خه‌باته‌كه‌ی ناتوانێت له ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له كوردستانی توركیه سه‌ركه‌وتوو بێت. په‌كه‌كه هه‌ر ئێستا له لیستی تێرۆریستی یه‌كێتی ئۆرووپا و ئه‌مریكادایه. ئێستا جگه له‌و كاتانه‌ی كه ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وام له شه‌ڕدا بووه و به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و توركیه پێك هێناوه. بڕیاره له یه‌ك دوو مانگی داهاتوو ئه‌و كۆنفرانسه له هه‌ولێر به به‌شداری هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت. ئاسته‌نگه‌كان هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدرا ئێستا بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی توركیه به له‌به‌رچاو گرتنی ده‌رفه‌ته هێزه‌كی و كرده‌كییه‌كان و ئه‌وانیش له هه‌ر دوو جۆری ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌وڕووه. سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی كورد له توركیه تێده‌كۆشێت و ده‌بێت وریا بێت و بتوانێت له‌م ده‌رفه‌تانه كه‌ڵكی پێویست وه‌ربگرێت و بیانقۆزێته‌وه. - ئه‌گه‌ر لێره‌دا ئاماژه‌یه‌ك به ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بكرێت ده‌بێت جارێكی دیكه نه‌بوونی ئه‌م پرسه به پرسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی كه وڵاتان و زلهێزه‌كان و وڵاتانی ده‌ست رۆیشتووی جیهان تێدا رۆڵ نه‌بینن، یه‌كێك له ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌یه له توركیه. سه‌ركردایه‌تی كورد و به تایبه‌تی بزووتنه‌وه مه‌ده‌نییه‌كه‌ی ده‌بێت له هه‌وڵی ناساندنی پرسی كورد له كوردستانی توركیه وه‌ك پرسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی بن، تا هه‌رچی زۆرتر بتوانن پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆیان و بزووتنه‌وه ره‌واكه‌یان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و له ئه‌نجامدا بتوانن به مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن. - به‌دوای ئه‌م ساڵانه‌دا و كه‌وتنه زیندانی رێبه‌ری په‌كه‌كه و دابه‌ش بوونی ئه‌م پارته بۆ باقی پارچه‌كانی دیكه یان باشتره بڵێین دروست كردنی حیزبی دیكه بۆ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، سه‌رگه‌ردانییه‌كی فكری به په‌كه‌كه‌وه دیاره. كه‌متر توانیوه‌یه‌تی خۆی فورموله و یه‌كرَیز بكات و ناڕۆشنی ئامانج و ستراتێژی ئه‌م حیزبه و ته‌عامولی له‌گه‌ڵ ده‌رفه‌ته‌كان دیاره. له حاڵیكدا ئه‌م پارته بۆته سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی توركیه و حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ئه‌مریكا، ته‌نانه‌ت ئێرانیش، له لیستی پارته تێرۆریسته‌كانی رۆژئاوادایه. بێ‌گومان كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه و دانی مه‌یدان به باڵی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ده‌توانێت له گۆڕینی و قۆاستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی كورد له توركیه زۆر كاراتر بێت له‌و مێتۆده‌ی كه په‌كه‌كه گرتوویه‌ته به‌ر. ئێستا ده‌بێت په‌كه‌كه به له‌به‌رچاوگرتنی ناوبانگه‌كه‌ی له جیهاندا، بكشێته‌وه تا بوار بڕه‌خسێت بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌و پارچه‌یه.
|
|||||||