|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
كۆماری ئیسلامی و قه‌یرانی شه‌رعییه‌ت سالار پاشایی
بزووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی دوومانگی رابردووی پاش ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می سه‌ركۆماری له ئێران، بۆته خاڵی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره له مێژووی ده‌سه‌ڵاتداریی كۆماری ئیسلامی و مێژووی هاوچه‌رخی بزووتنه‌وه‌ی دێمۆكراسیخوازانه به گشتی. ده‌وڵه‌ته پاسدارییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد به پشتیوانی راسته‌وخۆی ویلایه‌تی فه‌قیه، نه‌ك ته‌نیا نه‌یتوانیوه به سه‌ركوت و داپڵۆسینی خوێناوی و بێڕه‌حمانه‌ی خه‌ڵك، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بێ ده‌نگ بكات، به‌ڵكوو دادگا به كۆمه‌ڵه‌كانی شێوه ستالینی‌و دێهاوێژی ئه‌م پرسه كه گوایه "كودێتای مه‌خمه‌ڵی" به پشتیوانی رۆژئاوا له كایه‌دایه‌و به خه‌یاڵی خۆیان به‌م شانۆ ساخته‌ییانه بۆ بیروڕای گشتی ئاشكرای ده‌كه‌ن. پێشووتر زۆر جار وتومانه ئه‌و كاته‌ی پێكهاته‌ی پته‌وی دیكتاتۆری له هه‌روڵاتێك قه‌ڵشت و كه‌لێنی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرت، ئه‌وه جه‌ماوه‌ر ده‌توانن ئه‌مه وه‌ك ده‌رفه‌تێك بقۆزنه‌وه‌و سوژه‌یی سیاسی خۆیان وه‌ك بكه‌رانی راسته‌قینه‌ی گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگادا بسه‌لمێننه‌وه. ئه‌وكاته‌ی سیاسه‌ت بێته‌وه ناوه‌ڕاستی جاده‌و شه‌قامه‌كان‌و جه‌ماه‌وری ناڕازی خۆیان به بڕیارده‌ری راسته‌قینه‌ی چاره‌نووسی سیاسی خۆیان بزانن و تێگه‌یشتنێكی نوێ له زه‌ین و سوبژێكتیویته‌ی گشتی بێته ئاراوه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پێناسه ناڕاسته‌ی ئه‌وڕۆ به مانای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگا ته‌فسیر ده‌كرێ، چی دی هه‌ر گه‌مه‌یه‌كی درۆیینی به ناو هه‌ڵبژاردن له سیسته‌مه دیكتاتۆرییه‌كانی وه‌ك كۆماری ئیسلامی له‌قاو ده‌دات و ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌وه‌ی له‌م دوومانگه‌ی رابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌ڵشت و درزی نێو پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كۆماری ئیسلامی هاته كایه‌وه، به چه‌شنێك كه ده‌نگ هه‌ڵبڕینه‌كانی خامنه‌یی وه‌ك رێبه‌ری تاقانه‌ی ئه‌م نیزامه‌ش نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری هیچ ئاستێك له قه‌یرانه‌كه بكات و بگره قووڵتریشی كرده‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی سیاسه‌ت بۆ پانتایی شه‌قامه‌كان و كه‌ڵك وه‌رگرتنی جه‌ماوه‌ری ناڕازی له كه‌لێنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بوو بۆ ده‌رخستنی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه خه‌ڵك بكه‌رانی راسته‌قینه‌ی كرده‌ی سیاسین و سیاسه‌ت، ناوه‌ندی بڕیارده‌ری چاره‌نووسی سیاسیه به دژی هه‌موو چه‌واشه‌كاریی و عه‌قڵییه‌تێك كه جه‌ماوه‌ر وه‌ك مێگه‌ل سه‌یر ده‌كات. ئه‌وه‌ی به ئاشكرا وه‌ك به‌رچاوترین دیارده‌كان له‌م ده‌وره له حه‌یاتی سیاسی ئێران‌دا ده‌بیندرێ، هه‌ڵوه‌رینی لایه‌نێكی به‌رچاو له لایه‌نگرانی سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قیه، په‌ره‌سه‌ندنی چه‌ند به‌ره‌كی له‌ناو ده‌زگای حاكمییه‌ت، گۆڕانی ته‌رازووی هێز له ململانێی مێژو‌ویی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات به قازانجی جه‌ماوه‌ری ناڕازی، چوونه ژێر پرسیاری هه‌یمه‌نه‌و هه‌ژموونی گشتییه‌تی كۆماری ئیسلامی و به‌تایبه‌ت ویلایه‌تی فه‌قیه له به‌رچاوبیروڕای گشتی و ته‌نانه‌ت بیروڕای جیهانی و داڕمانی ئه‌و به‌ناو پیرۆزییه‌یه و هتد. له لایه‌كی دیكه‌وه‌و له‌روانگه‌یه‌كی گشتی تره‌وه، ئه‌گه‌رچی كۆی خواست و ئاره‌زووه‌كانی بزاڤی دێمۆكراسیخوازانه‌و خه‌بات له‌م پێناوه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار و به‌كۆمه‌ڵ، سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌وڵ و خواستانه‌ی سه‌دساڵی رابردووی له‌م ماوه كورته له‌هه‌ناوی خۆیدا خسته‌ڕوو، به‌ڵام بیچم گرتنی ئه‌م بزاڤه سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م كه‌موكوڕییه‌كانی له ئاستی سیاسی و رێبه‌ری و هه‌روه‌ها له پێویستی به‌رین بوونه‌وه‌ی پانتای خه‌باته‌كه، له ئاسویه‌كی بولێڵدا، گریمانه‌كانی خۆی له پێناو چاره‌نووسێكی جیاوازدا پێناسه‌ده‌كات. ره‌نگه به‌هێزترینیان ئه‌گه‌ری یه‌ك لایی بوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی واقیعه(كه به‌رده‌وام یاسا تێیدا هه‌ڵپه‌سێردراوه‌و ئه‌گه‌ری رشتنی خوێنی مرۆڤ له كایه‌دایه) كه نه ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیه به پێ ئێراده‌ی خۆی یه‌كگرتووانه توانیویه‌تی بزووتنه‌وه‌كه به ته‌واوی سه‌ركوت بكات وه نه بزووتنه‌وه‌كه‌ش هێشتا توانیویه‌تی زیاتر له‌مه پوتانسیه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی ئازاد بكات و زۆرتر ته‌رازوی هێز به قازانجی خۆی بگۆڕێت و خه‌باتێكی هه‌مه‌لایه‌نه سازمان بدات. له‌م دۆخه‌دا به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و جه‌نایه‌ت و ئه‌شكه‌نجانه‌ی وا به داخستنی ئه‌شكه‌نجه‌گای كه‌هریزه‌ك و راگه‌یاندنی سزادانی به‌ناو ئه‌شكه‌نجه‌كه‌ران له لایه خودی ده‌سه‌ڵات و راڕایی له نێو گه‌وره ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم، هێماكانی قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه به قازانجی بزووتنه‌وه‌كه له هه‌موو كاتێك زیاتره. ته‌نانه‌ت له بواری نێونه‌ته‌وه‌ییشه‌وه بارودۆخه‌كه به گشتی به قازانجی بزووتنه‌وه‌كه‌یه. ئه‌وكاته‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌و رێبه‌رانی بتوانن زه‌بری دووهه‌می خۆیان بۆ پێناسه‌كردنی فۆرمی خه‌باته‌كه‌یان به دژی دیكتاتۆری بوه‌شێنن، ئه‌وه بێ شك ئه‌گه‌ری وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی سیاسی له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه. ئاخۆ بزووتنه‌وه‌كه د‌رك به‌م واقعییه‌ته ئه‌كات‌و هه‌نگاوی گه‌وره‌ی مێژو‌ویی له‌م پێناوه‌دا هه‌ڵده‌گرێ و جارێكی دی ئێران ده‌كاته‌وه به پێشه‌نگی پێشكه‌وتنخوازی و دێمۆكراسیخوازی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؟
|
|||||||