|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
28ی گه‌لاوێژ هێمای هاوپشتیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد ئه‌نوه‌ر ئه‌سه‌دزاده
به‌درێژایی مێژووی گه‌لی كورد، ئه‌م گه‌له تووشی كۆمه‌ڵێك كاره‌سات‌و نه‌هامه‌تیی بووه كه له‌قۆناغه جیاوازه‌كانیدا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌جۆرێك بیرۆكه‌ی داگیركاری‌و ده‌سته‌مۆ كردنی گه‌لی كوردیان له‌سه‌ر دابووه هاتۆته ئاراوه. برگه‌یه‌كی مێژووی گه‌لی كورد نابینیته‌وه كه ئه‌م گه‌له توشی چه‌وسانه‌وه‌و هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردن‌و فه‌وتاندنی له‌لایه‌ن دوژمنانییه‌وه نه‌درابێت. ئه‌گه‌رچی به‌شێكی زۆری ئه‌م داگیركاری‌و كاره‌ساتانه‌ی كه به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌و بزووتنه‌وه‌و جوڵانه‌وه‌كانیدا هاتووه له‌لایه‌ن كه‌سانی پێشڕه‌وو پێشه‌نگه‌وه مقاوه‌مه‌تێكی به‌دواوه بووه‌و ئه‌م گه‌له شانازی ئه‌وه‌ی هه‌یه هیچ كات نه‌بووه سه‌ری كزی‌و ته‌سلیم بوون دابنه‌وێنێت، به‌ڵام یه‌ك له‌و خۆڕاگری‌و حه‌ماسانه‌ی كه گه‌لی كورد ده‌توانێ شانازیی پێوه بكات به‌ره‌نگاری بوێرانه‌یان بووه له‌دژی هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی 28ی گه‌لاوێژی ساڵی 1358ی هه‌تاویی له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه. ئه‌م به‌ره‌نگاری‌و خۆڕاگریییه‌وه بووه هۆی بنیات نانی هاوپشتییه‌كی بێوێنه له‌نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد به‌هه‌موو لایه‌ن‌و بیركردنه‌وه جیاوازه‌كانییه‌وه. خه‌ڵكی كورد كه ئه‌و سه‌رده‌میش به‌هۆی مێژوویه‌كی پێشوتری به‌ره‌نگاری توانی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌ست بكات به‌رێكخستنی خۆیی‌و حه‌ماسه‌یه‌كی له به‌ره‌نگاری له‌خۆی نیشاندا كه به‌حه‌ق ده‌كرێ ئێستاكه وه‌ك هێمای به‌رخۆدان‌و به‌ره‌نگاری له‌دژی داگیركاری ناوی لێ ببرێت. ئه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌چێت كه له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه باس له‌وه ده‌كرێ كه ئه‌م رۆژه وه‌ك رۆژێكی مێژوویی له ژێر ناوی رۆژی به‌ره‌نگاری‌و هاوپشتی گه‌لی كورد له‌دژی داگیركاری كۆماری ئیسلامی ناودێر بكرێ. به‌حه‌ق هه‌ڵوێستێكی له‌و جۆره جێگه‌ی بایه‌خه‌و ده‌بێت هه‌مووان هه‌وڵی خۆیان بۆ گشتگیركردنی ئه‌م بیرۆكه‌یه بده‌ن‌و چه‌سپاندنی رۆژێكی وا بۆ گه‌لی كورد ده‌بێته قورساییه‌كی به‌هێزو له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه خستنه‌ڕووی جینایه‌تێكی دیكه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كۆماری ئیسلامیش بۆ بیروڕای گشتی ده‌خاته‌ڕوو. كۆماری ئیسلامی كه‌پاش شۆڕشی 57ی گه‌لانی ئێران هاته‌سه‌ركار بۆ ئه‌وه‌ی به جۆرێك شۆڕشه‌كه بارگاوی بكات به بیری وشكی ئیسلامیی‌و ئه‌م شۆڕشه به‌ره‌و فه‌وتان‌و له‌پێناو مسۆگه‌ر كردنی نیزامێكی دواكه‌وتووی ئیسلامی ببات، ده‌ستی دایه مراندنی ئه‌و هیواو ئۆمیدانه‌ی كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران پێش شۆڕش بۆخۆیانیان وێناكردبوو. دیاره رووی هێرش‌و داپڵۆسینی رژیم‌و تاقمه جیاوازه‌كانی زۆربه‌ی گه‌لانی ئێرانی گرته‌وه، به‌ڵام ئه‌و گه‌له‌ی كه ئه‌ساسه‌ن دژی ئه‌م رژیمه‌و دژی ئه‌و فیكر‌و بۆچۆوونه‌ی كه به‌نیاز بوو له‌ئاستی ئێران‌دا به‌كرده‌وه‌ی ده‌ربهێنێ گه‌لی كورد بوو له‌ئێران. گه‌لی كورد به‌حوكمی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ئه‌زمونێكی پێشتووتری خه‌بات‌و به‌ره‌نگاری بووه له‌دژی داگیركه‌رانی كوردستان‌و له‌هه‌مانكاتدا خاوه‌ن بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی پێشكه‌وتنخوازانه بوو، ده‌ست به‌جێ به‌نیازه پاونخوازایه‌كه‌ی رژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی زانی. بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد پاش تێكه‌وه‌پێچانی نیزامی پاشایه‌تی له‌كوردستان، ده‌ستی دابووه پێكهێنانی كۆمه‌ڵێك رێكخراوه‌و نیهادی مه‌ده‌نی خه‌ڵكیی‌و كوردستان به‌ته‌واوی به‌شێوه‌یه‌كی دێمۆكراسیانه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رێوه ده‌چوو. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه ببوه هۆی ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌مارگرژی ویلایه‌تی فه‌قیه كه چاوی دیتنی ناوچه‌یه‌كی دێمۆكرات‌وئازادیان نه‌بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌ری خه‌باتكارانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ره‌وای گه‌لی كورد‌و به‌گشتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردی بۆ ئاماده‌یی هه‌ر رووداو هێرشێك بردبووه سه‌ره‌وه. له‌و سه‌رده‌مانه‌داو پاش ئه‌و ماوه كه‌مه له‌ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئایینی‌و پاش ده‌ست به‌جێ ناساندنی ناوه‌رۆكی نادێمۆكراتیكی ئه‌م رژیمه، بزووتنه‌وه‌ی كورد به هیچ جۆرێك حازر نه‌بوو بچێته ژێر ركێفی سیاسه‌ته دواكه‌وتووه‌كانی حاكمانی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو. به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی باسی هات‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد‌و بزووتنه‌وه‌كه‌ی بۆ به‌رگرتن به هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك خوازیاری ئه‌وه بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی شیاو‌و شارستانیانه رێگه‌ی دیالۆگ‌و دانیشتنی پێشنیار كرد، به‌ڵام حاكمانی دژه كورد‌و دژه دێمۆكراسی دژی ئه‌م هه‌وڵانه وه‌ستانه‌وه. هه‌ر وه‌ك پێشووتر چاوه‌ڕوان ده‌كرا دژی دیالۆگ‌و وه‌ستانه‌وه‌و به‌ره به‌ره لێدوانی مه‌لاكانی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو بۆنی خوێن‌و شه‌ڕی لێده‌هات. كاربه‌ده‌ستانی باڵای ئه‌م رژیمه كه‌وتنه داڕشتنی پرۆسه‌یه‌ك بۆ بێده‌نگ كردن‌و له‌ناوبردنی جه‌ماوه‌ری به‌رینی كورستان‌و حیزبه سیاسییه‌كانی. ئه‌م هه‌وڵانه‌ی رژیم له‌ئه‌نجام دا له هێرشێكی به‌رینی نیزامی‌دا له‌رێكه‌وتی 28ی گه‌لاوێژ ساڵی 58دا خۆی ده‌رخست. ئه‌م هێرشه له‌زه‌مه‌نێكی دیاریكراوداو به فه‌رمانی راسته‌وخۆی خۆمه‌ینی كه تێیدا به راشكاوانه بڕیار به هه‌ر سێ هێزی نیزامی ئێران درا تاكوو به‌هه‌موو تواناییانه‌وه بزووتنه‌وه‌ی كوردستان‌و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م بزاڤه سیاسی - كۆمه‌ڵایه‌تییه نوقمی خوێن‌وفه‌وتان بكه‌ن. لایه‌نێكی دیكه ئه‌و راستییه بووه كه ئه‌م رژیمه له‌ته‌واو هێزی راگه‌یاندنی خۆی كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت تاكوو سیمای دێمۆكراتیكی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد خه‌وشدار بكات. به‌و چه‌شنه به‌هێندیك پڕه‌وپاگه‌نده‌ی درۆ و فریوده‌رانه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی غه‌یری كورد به گژ خه‌ڵكی كوردا بكات. بۆ نموونه له‌و په‌ڕی رووهه‌ڵماڵاوییه‌وه باسی گرتنی چه‌ندین ژنی موسڵمان ده‌كه‌ن كه له مزگه‌وتی جامیعه‌ی شاری سنه به ده‌ستی هێزه كوردیه‌كانه‌وه گیراون‌و به‌مه‌ش هه‌ستی ئایینی گه‌لانی ئێرانی خه‌وشدار ده‌كرد. به‌م چه‌شنه عه‌قڵییه‌تی هێرش ده‌ستپێده‌كات‌و كوشتن‌وگوێنه‌دان به‌قسه‌ی بیرجیاوازان، جێگه‌ی دیالۆگ‌وزمانی لێكتێگه‌یشتن ده‌گرێته‌وه، رژیمی بونیادگه‌را به بیری كۆنه‌په‌ره‌ستانه ده‌ستی دایه قه‌ڵاچۆكردنی خه‌ڵكی كوردستان. ده‌ستیدایه وێرانكردنی ناوچه‌كانی كوردستان، دێهات‌وشارۆچكه‌كان، وێرانكردنی باغ‌وبێستان‌و كێڵگه‌كان‌و له‌ناوبردنی سه‌رچاوه‌كانی ژیان. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، له‌چه‌شنی فه‌رمانده‌كانی سه‌ر به ئوردووگای نازیسم رژیم خه‌ڵخاڵی ره‌وانه‌ی كوردستان كرد‌و ئه‌ویش به بێ لێپرسینه‌وه و راسته‌وخۆ و به پێی بڕیاره ده‌رهاورده دوگمه‌كانی، ده‌ستی دایه به‌دیلگرتن‌و راگواستن‌و له‌ئاكامدا كۆمه‌ڵێك له تێكۆشه‌رترین رۆڵه‌كان‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگی ئازادیخوازی‌و پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌داڵه‌تخوازانه‌یان سه‌ردابوو خسته ژێر په‌تی سێداره‌و ئیعدام كران. ئه‌وه‌ی ئێستاكه وه‌ك سومبولی دیكتاتۆرییه‌ت‌و شه‌ڕه‌نگێزی بۆ سه‌رجه‌م بیروڕای گشتی‌و ته‌نانه‌ت بۆ كه‌سانه‌ی كه ئه‌وكات له‌وه‌هه‌مدا به‌سه‌ریان ده‌بردو فریوی به‌ڵێنه‌كانی خومه‌ینیان خواردبوو، كۆماری ئیسلامی‌و ده‌سه‌ڵاتدارانییه‌تی. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌مبولی خۆڕاگری‌و راوه‌ستان‌و به‌رده‌وام بوون به‌دژی ئه‌و هێرشه به‌رین‌و دوژمنكارانه و بزووتنه‌وه‌ی به‌رحه‌ق‌و ره‌وای گه‌لی كورده. خۆڕاگری خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان له‌به‌رابه‌ر ئه‌و هێرشه‌دا ده‌بێت وه‌ك بیره‌وه‌ریی‌و له‌هه‌مانكاتدا وه‌ك هێمایه‌كی هه‌میشه‌یی له بیر‌و مێشكی لاوانی كۆمه‌ڵگای كوردی بمێنێته‌وه.
|
|||||||