|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
پیرۆز بێت یادی هاوڕێ رووناك مه‌حموودزاده
یه‌ك له‌و ژنه پێشمه‌رگانه‌ی كه بۆ گه‌یشتن به‌مافی ره‌وای گه‌لی كورد‌و له‌هه‌مانكاتدا بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و به‌ده‌ست هێنانی مافه ره‌واكانی ژنان هاته مه‌یدانی خه‌بات‌و تێكۆشان هاوڕێ رووناك مه‌حموودزاده‌بووه. ئاشكرایه كه له‌وكاته‌دا ته‌نیا حیزبێك كه راشكاوانه داوای مافه‌كانی ژنانی ده‌كردو هه‌وڵی ده‌دا ژنان رێكبخات بۆ به‌ره‌نگاری له‌دژی سیاسه‌تی پیاوسالاری‌و كۆنه‌په‌ره‌ستانه كۆمه‌ڵه بووه. هاوڕێ فریشته‌ش وه‌ك زۆربه‌ی كچانی دیكه‌ی شاره‌كانی كوردستان ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی بۆ هێنانه‌دی ئاواته‌كانی خۆی هه‌ڵبژارد‌و ئه‌م حیزبه‌ی كرده سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌دژی داگیركاری‌و بێ مافی. هاوڕێ رووناك مه‌حموودزاده ساڵی 1343 له شاری شنۆ له دایك بوو و هه‌ر له‌و شاره‌ش چووه مه‌دره‌سه. ده‌ورانی خوێندن له ده‌بیرستانی هاوڕێ رووناك هاوكات بوو له گه‌ڵ راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران به دژی رژیمی پاشایه‌تی، هاوڕێ رووناك وه‌ك هه‌موو تازه لاوێكی ئه‌و كاته له‌م راپه‌ڕینه‌دا به‌شداری كرد، پاش راپه‌ڕین درێژه‌ی به‌خوێندنداو هه‌ر له‌و كاتانه‌دا له گه‌ڵ كۆمه‌له‌و سیاسه‌ته‌كانی ئاشنا بوو و هاتوو چۆی مقه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌كردو نووسراوه‌و بڵاوكراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌خوێنده‌وه‌و بڵاوی ده‌كردنه‌وه. به دوای هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان‌و داگیر كردنه‌وه‌ی شاره‌كان، هاوڕێ رووناك له‌ناو شار مایه‌وه‌و له گه‌ڵ به‌شی نهێنی ته‌شكیلات كاری ده‌كرد. ئه‌و كات هاوڕێ رووناك مه‌حموودزاده یه‌كێك له خوێندكارانی شۆڕشگیڕی مه‌دره‌سه بوو كه له خه‌باتی دانش ئامووزی دا پێشڕه‌و و هه‌ڵسووڕاو بوو . پاش ئه‌وه‌ی كه بڕوانامه‌ی دیپلۆمی وه‌رگرت له هاوینی ساڵی 1362ی هه‌تاوی هاته ناو ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه، بۆ هاوڕێ رووناك هه‌رچه‌ند پێشمه‌رگایه‌تی مه‌یدانێكی تازه بوو له‌خه‌باتدا، به‌ڵام سه‌ره‌تای په‌یوه‌ست بوون به‌خه‌بات نه‌بوو. هه‌ر بۆیه له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه وه‌ك كه‌سێكی دڵسۆز‌و فیداكار له نێو هاوڕێیانیدا ناسراو بوو. ده‌وره‌ی ئامووزشی سیاسی - نیزامی سه‌ركه‌وتووانه تێپه‌ڕ كرد. ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌بوو له ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا بوو، به‌ڵام له هه‌ر هاوسه‌نگه‌رێكی رووناك پرسیارت بكردایه سیمای كچه فیداكار و سۆسیالیستی شێلگیر‌و ماندوو نه‌ناسی پێده‌ناساند. رووی كردبایه هه‌ر شوێنێك به‌راده‌یه‌ك له گه‌ڵ ژنانی ئه‌و شوێنه تێكه‌ڵاو بوو كه ده‌تگوت له‌مێژه له‌گه‌ڵیاندا ئاشنایه. به‌ڵێ، هاوڕێ رووناكی مه‌حموودزاده به زوویی توانی زمانی ساكاری زه‌حمه‌تكێشان فێربێت‌و ته‌بلیغی به‌رنامه‌و ئامانجی كۆمه‌ڵه‌یان بۆ بكا. هه‌ر بۆیه پاش ماوه‌یه‌ك بوو به ئه‌ندامی كومیته به‌شی لاوان. هاوڕێ رووناك له‌مه‌یدانی نیزامیشدا جه‌سوورو فیداكار بوو و له‌چه‌ندین شه‌ڕوو عه‌مه‌لیاتی هێزی پێشمه‌رگه به‌دژی داگیر كه‌ران به‌شداری چالاكانه‌ی كرد. ئه‌م رۆڵه تێكۆشه‌ره‌ی زه‌حمه‌تكێشان رێكه‌وتی 3ی جۆزه‌ردانی ساڵی 363ی هه‌تاوی له جه‌ریانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌به‌رانبه‌ر هێرشی هێزی داگیر كه‌رانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئاوایی "خراپه" سه‌ر به ناوچه‌ی پیرانشار، گیانی ئازیزی له‌رێگای ئامانجه به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی كوردستان به‌خت كردوو په‌یوه‌ست بوو به كاروانی شه‌هیدانی سه‌ر به‌رزی كۆمه‌ڵه‌وه. یادی هه‌میشه به‌رزو رێگای پڕ رێبوار بێت.
|
|||||||