|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
خوێندنه‌وه بۆ سێ كتێب (به‌شی یه‌كه‌م) د. ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور و؛ مسته‌فا زاهیدی پێشه‌كی وه‌رگێری كوردی خوێنه‌رانی ئازیز ئه‌وه‌ی له به‌رده‌ستاندایه خوێندنه‌وه‌یه‌كی دوكتۆر ئه‌میر حه‌سه‌نپووره بۆ سێ كتێب له نووسینی سێ بیرمه‌ندی شۆڕشگێر، لنین، مائو و رۆبسپیه‌ر كه سلاڤۆی ژیژه‌ك كۆی كردونه‌ته‌وه‌و پێشه‌كی بۆ نووسیون و وێڕای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه باسی له گرینگی دووباره چاپكردنه‌وه‌و هه‌روه‌ها دووباره ژیاندنه‌وه‌ی شێوازی كاری ئه‌وان كردووه له سه‌رده‌می ئێستادا، ئه‌ویش سه‌رده‌مێك كه به سه‌رده‌می ئێمپریالیزم و په‌سا سیاسه‌ت ده‌زانرێ - ژیژه‌ك له سه‌رده‌مێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رهه‌می ئه‌م نووسه‌رانه كه دوای رووخانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت و ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه پێی ده‌وترا "سۆسیالیزمی به‌راست هه‌بوو" بیری ماركسیسم و ته‌نانه‌ت خودی ماركسیش به چاویلكه‌ی لیبراڵیزمه‌وه كه‌وتۆته به‌ر هێرشێكی توند. له سه‌رده‌می رووخانی بانگه‌وازی "كۆتایی مێژوودا" ژیژه‌ك جارێكی‌تر ئێمه ده‌گه‌ڕێنیته‌وه بۆ لای لنین و رێكاره‌كانی. ئه‌م بیرمه‌نده‌ی سلۆڤاكی‌له سه‌رده‌مێكدا كه باس له كۆتایی شۆڕش ده‌كرێ جارێكی‌تر به یادمان دێنیته‌وه كه شۆڕشه‌كان و رێبه‌رانی ئه‌و شۆڕشانه چی‌یان به كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆیی مرۆڤایه‌تی به‌خشییوه . ره‌نگه ئه‌مڕۆكه له چاویلكه‌ی لیبرالیزمه‌وه‌و به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی نئۆلیبرالیزم به پشتیوانی سه‌رمایه توانی چه‌تری خۆی به سه‌ر عاله‌مدا بكێشێ، هێنانه به‌ر باسی چه‌مكی شۆڕش ئه‌ویش به‌و مانایه‌ی لنین یان رۆبسپیه‌ر یان مائۆ باسی لێده‌كه‌ن به بڤه بزانرێ. به‌ڵام ژیژه‌ك بێ ترس باس له چه‌شنێك له گه‌ڕاندنه‌وه ده‌كات بۆ ئه‌م چه‌مكه و بۆ ئه‌م كه‌سانه. ژیژه‌ك نه‌ك ته‌نها له پێشه‌كی ئه‌م سێ كتێبه‌دا به‌ڵكوو له زۆر كاری تری‌دا پشتیوانی له چه‌مكی شۆڕش ده‌كات. له وتاری "هه‌ڵبژاردنی لنین"دا ژیژه‌ك باس له گرینكی كرده‌گه‌راییه‌كی ماركسیستی ده‌كات، كرده‌گه‌راییه‌ك له چه‌شنی ئه‌و كاره‌ی لنین له یه‌كیه‌تی سۆڤییه‌تدا كردی. سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌وه‌یه ئه‌م نووسینه‌ی ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور له ژماره 2ی وه‌رزنامه‌ی "سامان ن‌و" به‌هاری 2007 بڵاو بۆته‌وه. V.I.Lenin revolution at the gates: A Selections of writings from february to october 1917. Edited and with an introductions and after word bye Slavoj zizek. London and new York : verso 2002: paperback edition, 2004: 334 pages (ISBN 1-85984-546-0)
و.ا لنین، شۆڕش له پشت ده‌روازه‌كانه‌وه. هه‌ڵبژارده‌ی نووسراوه‌كان له فووریه تا ئۆكتۆبه‌ری 1917. پێداچوونه‌وه، پێشه‌كی و پاشه‌كه‌ی له لایه‌ن سلاڤۆی ژیژه‌كه‌وه بۆی كراوه. له‌نه‌ده‌ن نیۆیۆرك: وێرسۆ. Maximilien Robespierre , Virtue and terror, Introduction by Salvoj Zizek. Texts selected and annotated bye jean Ducange. Translation by John Howe. Londan and New York: verso, 2007 154 pages(ISBN-13: 978-1-84467-584-5)
ماكسیمیلین روبسپیه‌ر. تیرۆر‌و گه‌روه‌یی. پێشه‌كی له لایه‌ن سلاڤۆی ژیژه‌كه‌وه. هه‌ڵبژاردنی ده‌ق و شیكردنه‌وه‌كان له لایه‌ن ژان دووكاینه‌وه. وه‌رگیڕانی جان هاو. له‌نده‌ن و نیۆیۆرك: ورسۆ 2007 Mao Tse- Tung, on practice and Contradiction. Introduction by Slavoj zizek, London and New York: verso, 2007, 198 pages ( ISBN 13: 978-1-84467-587-6) مائۆ تسه دۆن، ده‌رباره‌ی پراتیك و ناكۆكی. ناساندنی سلاڤۆی ژیژك، له‌نده‌ن و نیۆیۆرك: ورسۆ چاپی 2007
ناوه‌ندی چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی ورسۆ، یه‌كێ له ناوه‌نده‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی چه‌پ له به‌ریتانیا، كۆمه‌ڵێ كتێبی نوێی له ژێر ناوی "شۆڕشه‌كان" (Revolutions) ده‌ست پێكردوه. ورسۆ له ناساندنی ئه‌م كتێبانه‌دا ده‌نووسێ: ئه‌م ده‌سته نوێیه زۆر پێویسته، به‌رهه‌مه كلاسیكه‌كانی كه‌سانێكی گرینگ و چاره‌نووس ساز له خۆ ده‌گرێ، كه هه‌ر كامه‌یان له سه‌رده‌مێك له شۆڕش پانتایه‌كیان داگیر كردوه. هه‌ر كامه له‌م كتێبانه له لایه‌ن نووسه‌رێكی رادیكاڵی سه‌رده‌مه‌وه ده‌ناسێندرێن و ده‌خرێته روو كه چۆن ئه‌م وشه ورووژێنه‌رانه هێشتا توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه وروژێنه‌رو ئیلهام به‌خش بن و ره‌نگه ببن به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نوێ. تا ئێستا 2 كتێب له‌م ده‌سته كتێبانه بڵاو بۆته‌وه كه بیرمه‌ندی هاوچه‌رخ سلاڤۆی ژیژك ئاماده‌ی كردون. یه‌كیان رۆبسپیه‌ر: گه‌وره‌یی و تیرۆر ئه‌ویتریان مائۆ: ده‌رباره‌ی پراتیك و ناكۆكی. له راستیدا ده‌كرێ ئه‌م ده‌سته كتێبه به ده‌سته‌یه‌كی‌تر له به‌رهه‌مه‌كانی ژێژه‌ك له ژێر ناوی و. ئا. لنین: شۆرش له پشته‌وه ده‌روازه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكرد كه ورسۆ ساڵی 2002 بڵاوی كرده‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌ڵبژارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی لنینی له فووریه تا ئۆكتۆبه‌ری 1917 وه خۆ گرتووه. پێوه‌ندی نیوان ئه‌م سێ "كه‌سایه‌تییه گرینگه" له مێژووی شۆڕش-رۆبسپیه‌ر، لنین و مائۆدا چییه؟ بۆ چی ژیژه‌ك به‌رهه‌می ئه‌م سێ كه‌سه‌ی ناساندوه‌و گرینگی ئه‌وانی سه‌باره‌ت به هه‌لوومه‌رجی ئه‌مرۆیی جیهان شی كردۆته‌وه؟ له كتێبی شۆڕش له پشت ده‌روازه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ین. سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه بڵێین كه به‌ر له شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری 1917 كۆمه‌ڵێ هه‌ڵبژارده‌ی جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی لنین به زمانی جۆراوجۆر بڵاو بۆوه. به‌ڵام ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ژیژه‌ك هه‌ڵی‌بژاردوون له گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی‌تردا جیاوازییان هه‌یه. ژیژه‌ك له سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی لنین كه نزیك به 50 به‌رگ ده‌بێت ته‌نها نووسراوه‌كانی فووریه تا ئۆكتۆبه‌ری 1917ی هه‌ڵبژاردوه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌شی مه‌به‌ست دار بووه. مه‌به‌ستی ژیژك له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ده‌وره گرینگه له ژیانی فیكری‌و سیاسی لنین مێژوو نووسین نییه، به‌ڵكوو به كار هێنانی مێژووه به مه‌به‌ستی گۆڕانی دۆخی هه‌بوو و بونیاد نانی ئاڵترناتیوێكی ته‌واو جیاواز. ئه‌و ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له دوو كتێبی تردا ده‌گرێته به‌ر. له ناساندنی ئه‌م سێ كتێبه‌دا به‌ها به بۆچوونه‌كانی ژیژه‌ك ده‌ده‌م نه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی رۆبسپیه‌ر و لنین و مائۆ. باسه‌كانی ژیژه‌كیش به هێنانه‌وه‌ی وته‌كانی پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
لنین كتێبی شۆڕش له پشت ده‌روازه‌كانه‌وه هه‌ڵگری پێشه‌كی( ل-132) و پاشه‌كیه‌كی ته‌واوه(ل167-336) له نووسینی ژیژه‌ك و 12 به‌رهه‌می لنین كه هه‌موویان سه‌ر به‌م ده‌ورانی خۆ ئاماده كردنن بۆ شۆڕشی سۆسیالیسیتی. ئه‌م كتێبه ئه‌م 12 به‌شه له به‌رهه‌مه‌كانی لنینی وه خۆ گرتووه. - چه‌ن نامه‌یه‌ك له دووره‌وه - سه‌باره‌ت به ئه‌ركی پرۆلتاریا له شۆڕشی ئێستادا - ده‌رباره‌ی دروشمه‌كان - مه‌ترسی شكه‌ست و رێگای خه‌بات دژ به شكه‌ست - یه‌كێ له پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كانی شۆڕش - بۆلشویكه‌كان خه‌ریكن ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرن - ماركسیسم و راپه‌ڕین - ئه‌ركه‌كانی شۆڕش - قه‌یران خه‌ریكه گه‌شه ده‌ستێنی - ئامۆژگارییه‌كانی خۆ دوورگرتن - نامه بۆ هاوڕێكان - كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای نوێنه‌رانی كرێكاران و سه‌ربازانی پێترۆگراد.
ژیژه‌ك ده‌نووسێ كه له پاییزی 1914 دا و ئه‌و كاته‌ی كه هه‌موو حیزبه سۆسیال دیمۆكراته‌كانی ئورووپا (جگه له بۆلشویكه‌كان و سۆسیال دێموكراته‌كانی سێربستان) روانگه‌یه‌كی ناسیۆنالیستانه‌یان گرتبووه به‌ر لنین راچڵه‌كی. ئه‌م راچڵه‌كینه ده‌ربڕی كاره‌ساتێك بوو كه له‌م ره‌وته‌دا دنیایه‌ك به هه‌با بوو- هه‌م باوه‌ڕی بۆرژوازی به پێشكه‌وتن و هه‌م بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كه هاوڕێیه‌تی ده‌كرد. له هه‌لوومه‌رجێكدا كه هه‌موو ده‌وڵه‌ته ئورووپاییه‌كان خۆیان بۆ شه‌ڕێكی جیهانی ئاماده ده‌كرد، كێ ده‌یوێرا دژ به "ئازایه‌تی نه‌ته‌وه په‌ره‌ستانه" له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا خه‌بات بكات؟ ته‌نانه‌ت بیرمه‌ندانێكی گه‌وره‌ی "وه‌ك فرۆید" په‌یوه‌ست بوون به ئوردووگای دڵه‌ڕاوكه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌و هه‌ر چه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێت. به‌ڵام ئه‌م كاره‌ساته رێگای كرده‌وه بۆ "رووداوی لنینیستی"، بۆ تێك شكانی مێژووگه‌رایی گه‌شه‌ی ئه‌نترناسیۆناڵی دووهه‌م و لنین ته‌نیا كه‌سێك بوو كه ده‌ركی به راستی ئه‌م كاره‌ساته ده‌كرد. له‌م ساته‌دا نائومیدی لنینی له دایك بوو كه له رێگای خوێندنه‌وه‌ی لۆژیكی هیگله‌وه توانی هه‌ڵیكی بێ‌وێنه بقۆزێته‌وه بۆ شۆڕش. (ل4) ژیژك جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌وری مێژووی لنین له شۆڕشی سۆسیالیستی‌دا ته‌نها له بوێری ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه به‌ڵكو له تیگه‌یشتنی تیۆریكی ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر پێوه‌ندی "تیۆری ئاستی به‌رز" له گه‌ڵ دیارترین خه‌باتی سیاسی ئه‌مڕۆیدا بابه‌تێكی گرینگه ئه‌ویش له سه‌رده‌مێكدا كه ته‌نانه‌ت رۆشنبیرێكی ده‌ربه‌ستی وه‌ك نوام چامسكی جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه زانستی تیۆریك بۆ خه‌باتی سیاسی پێشكه‌وتوو بێ به‌هایه. ده‌قه فه‌لسه‌فی تیۆری كۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌كان چ یارمه‌تییه‌كان له ده‌ست هات له خه‌بات دژ به نئۆلیبرالیزمی نوێ؟ ئاخۆ به‌م شێوه نیه كه ئێمه له گه‌ڵ خۆمان له به‌رده‌م هه‌ندێ پێدراوی روون و حاشاهه‌ڵنه‌گردا ده‌بینینه‌وه (كه ته‌نها ده‌بێ بڵاو بكرێنه‌وه، وه‌ك چۆن چامسكی له به‌رهه‌مه سیاسییه زۆره‌كانیدا ده‌یكات) یا وه‌ها به شێوه‌یه‌كی ئاڵۆز باس ده‌كرێن كه ده‌رك ناكرێن؟ ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ به‌ڵگاندنێكمان هه‌بێت دژ به‌م دڵه‌راوكه دژه تیۆریكه، ئه‌وه به‌س نییه كه ته‌نها بگه‌ڕینه‌وه بۆ گریمانه تیۆریكه فره چه‌شنه‌كان ده‌رباره‌ی ئازادی، هێز و كۆمه‌ڵگا كه هه‌موو ئه‌مانه له ده‌قه سیاسییه‌كانی چامسكی‌دا به فه‌راوانی ده‌بیندرێن، ئه‌وه‌ی كه ده‌توانین بڵێین ئه‌مه‌یه كه چۆن ، ئه‌مڕۆكه بۆ یه‌كه‌م جار لی مێژووی مرۆڤایه‌تییدا، ئه‌زموونی رۆژانه‌ی ئێمه (ئه‌زموونی بیۆژنیتیك، ئیكۆلۆژی، سایبرسپیس (Cyberspace) واقیعی مه‌جازی (Virtual reality) هه‌موومان ناچار ده‌كا به‌وه‌ی كه سه‌رقاڵی پرسه فه‌لسه‌فییه بنه‌ڕه‌نییه‌كانی تایبه‌ت به چییه‌تی ئازادی، شوناسی مرۆڤایتی و هتد. ژیژه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لنین و نووسراوه‌كه‌ی ئه‌و، ده‌وڵه‌ت و شۆڕش به ته‌واوه‌تی باس كردنه له ئه‌زموونی وێران كه‌ری 1914: .... به كورتی"ئۆتۆپیایی" لنینیستی، له خۆڵه‌مێشی كاره‌ساتی 1914ه‌وه هه‌ڵده‌ستێ، ئه‌ویش به شێوه‌ی ماڵئاوایی كردن له ئۆرتۆدۆكسی ئه‌نترناسیۆناڵی دووهه‌م: واته كارێكی رادیكاڵی تێك شكانی ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی، واته ده‌وڵه‌ت به مانا راسته‌كه‌ی خولقاندنی فۆڕمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوبه‌شی نوێ به بێ بوونی ئه‌رته‌شێكی سه‌قامگیر، پۆلیس یان بۆرۆكراسی، (واته سیسته‌مێك) كه هه‌مووان ده‌توانن له به‌ڕێوه بردنی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا به‌شداری بكه‌ن. ئه‌مه به‌لای لنینه‌وه پرۆژه‌یه‌كی تیۆریك نه‌بوو بۆ داهاتوویه‌كی دوور. لنین ئۆكتۆبه‌ری 1917 رایگه‌یاند:" ئێمه ده‌توانین ده‌ست به جێ سیسته‌مێكی به‌ڕێوه بردنی وڵات دابمه‌رزێنین كه ده یان بیست میلیۆن كه‌س تێیدا به‌شداری بكه‌ن:" ئه‌م گوشاری ساته، ئۆتۆپیای راسته‌قینه‌یه. ئه‌وه ده‌بێ باسی لێبكه‌ین شیتێتییه به مانا ته‌واوه كیه‌ركه گارد (Kirekegaard) ه‌كه‌ی ئه‌م ئۆتۆپیا لنینیستی‌یه‌و – ستالینیسم ئه‌گه‌ر مانایه‌كی هه‌بێ، به مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ "عه‌قڵی ساڵم"ی واقیع گه‌را. شتێكی بێ ئه‌گه‌ره كه به‌ها نه‌ده‌ین به هیزێكی نووستوو كه له ده‌وڵه‌ت و شۆڕش دا هه‌یه‌و هه‌ر سات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بته‌قێته‌وه. له‌م كتێبه‌دا (نی‌ك هاردنیك) گوته‌نی "هه‌موو وشه‌و گرامێری نه‌ریتی سیاسی رۆژاوا فڕێ ده‌خرێنه‌لاوه." (ل5) هه‌ر چه‌ن لنین له حیزبه‌كه‌ی خۆیدا پله‌یه‌كی به‌رزی هه‌بوو ژیژه‌ك ئاماژه ده‌كات به (ته‌نهایی لنین) له‌م پرۆسه‌یه‌دا: ئه‌و به ته‌نهایی له ناو حیزبه‌كه‌یدا دژ به ره‌وتی زاڵ خه‌باتی كرد. ئه‌و كاته‌ی له "تێزه‌كانی ئاوریل" (1917) باسی له هه‌ڵێكی بێ وێنه كرد بۆ شۆڕش كردن، سه‌ره‌تا زۆربه‌ی هاوڕێكانی پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌ویان به گاڵته ره‌ت كرده‌وه یان به شتێكی نامومكینینان زانی. هیچ كام له رێبه‌رانی دیاری بۆلشویك پشتیوانین له بانگه‌وازی ئه‌و نه‌كرد بۆ شۆڕش. ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌ی پراودا ده‌ستی دایه كارێكی بێ‌وێنه‌و رایگه‌یاند كه تێزه‌كانی‌ئاوریلی لنین بۆچوونی حیزب و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌كه نییه. له‌م ساته‌دا لنین به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌سێكی هه‌لپه‌ره‌ست نه‌بوو كه له رۆحییه‌ی زاڵ به سه‌ر كۆمه‌ڵگادا كه‌ڵك وه‌ربگرێ . بۆگدانۆف، تێزه‌كانی ئاوریلی به "هه‌ڵیت و پڵته‌كانی شێتێك" ناو لێبرد و نادژدا كرۆپسكایا به‌و بۆچوونه گه‌یشت "له‌وه ده‌ترسم كه لنین شێت بووبێ"(ل5) ژیژه‌ك ده‌ڵێ: " ئه‌مه ئه‌و لنینه‌یه كه هه‌نووكه‌ش ده‌كرێ شتی لێوه فێر بین. گه‌وره‌یی لنین له‌وه‌دا بوو كه له‌و دۆخه كاره‌ساتاوییه‌دا، له‌وه نه‌ده‌ترسا سه‌رنه‌كه‌وێ، ئه‌مه دژ به دلسۆزیه نه‌رێینه‌كانی رۆزا لۆگزامبۆرگ و ئادۆرنۆیه كه كرده‌ی ره‌سه‌نی كۆتایی بۆیان قبووڵ كردنی شكه‌سته... له1917 دا، به جێگای ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی كاتی گونجاو بێت، لنین ده‌ستی دایه هێرش كردن، ساڵی1920 وه‌ك رێبه‌ری حیزبی چینی كرێكاری بێ كرێكار (كه زۆربه‌یان له شه‌ڕه ناوخۆییه‌كاندا مردبوون) ده‌ست دایه رێكخراو كردن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و به ته‌واوه‌تی ئه‌و پاڕادۆكسه‌ی حیزبی قبووڵ كرد كه ده‌بێ چینی كرێكار خۆیان پێگه‌ی خۆیان رێكخراو بكه‌ن و ته‌نانه‌ت سه‌ر له نوێ بنیاتی بنێنه‌وه. ئه‌م گه‌روه‌ییه له هیچ كوێ روونتر له به‌رهه‌مه‌كانی لنین له سه‌رده‌می فووریه‌ی 1917ه‌دا نابیندرێ، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه شۆڕشی یه‌كه‌می تێزاری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و رژێمێكی دیمۆكراتیكی بنیات نا تا دووهه‌مین شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر. ده‌قی یه‌كه‌می ئه‌م كتێبه (چه‌ن نامه‌یه‌ك له رێگای دووره‌وه) تێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی لنین له هه‌لی شۆڕش ده‌خاته روو. له حاڵێكدا دوایین ده‌ق (كۆبوونه‌وه‌ی شۆڕای نوێنه‌ران) راگه‌یاندنی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی بۆلشۆویكه‌كانه.... (ل6) له گه‌ڵ ناوی نه‌ناسراودا رووبه‌ڕوو ده‌بێ و ده‌ست به جێ ده‌زانی كه چی رووی ده‌دا له‌و سه‌رده‌مه‌دا. له‌م نووسراوانه‌دا لنین به ته‌واوه‌تی ئاگاداری ئه‌و پاڕادۆكسه‌یه كه له دۆخی هه‌بوو دا بوونی هه‌یه: به‌هاری 1917 دوای شۆڕشی فێبریه كه بوو به هۆی رووخانی رژیمی تێزاری، رووسیه دیمۆكراتیكترین وڵاتی هه‌موو ئورووپا بوو. به جۆشدانێكی بێ وێنه‌ی جه‌ماوه‌ر، ئازادی درووست كردنی رێكخراو و ئازادی راگه‌یاندنێك كه له‌م وڵاته‌دا هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌م ئازادییه ببوو به هۆی ئه‌وه‌ی باردوودۆخه‌كه ناڕوون و ته‌واو ئاڵۆز بێت. كۆمه‌ڵێك تاڵی هاوبه‌ش هه‌موو ده‌قه‌كانی لنین له دوو شۆڕشی (فێبریه‌و ئۆكتۆبه‌ر) دا پێكه‌وه گرێ ده‌داته‌وه. لنین پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و درزه ده‌كاته‌وه كه سنووری بینراو و "ئاشكرای" خه‌باتی سیاسی نێوان ژماره‌یه‌كی زۆری حیزبه‌كان سه‌رجه‌م سووژه سیاسیه‌كان له ئه‌ركی واقیعیی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م خه‌باته (ئاشتی ده‌ست به جێ، دابه‌ش كردنی زه‌وی و زار، و سپاردن سه‌رجه‌م هێزه‌كان به شۆڕاكان، به مانای نه‌هێشتنی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی هه‌بوو و ئه‌وه‌ی كه فۆڕمی چه‌شنه كۆمۆنییه‌كان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، جێگای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بگریته‌وه) جیا بكریته‌وه. ئه‌م درزه، درزی نێوان شۆڕشه له ساتی بوركانی ئازادی كه كه‌ش و هه‌وایه‌كی شادی هه‌یه‌و پڕاو پڕه له شوور و وره، واته ئه‌و ساته جادوویه‌ی كه هه‌مووان پێكه‌وه هاو ده‌نگ ده‌بن، ئه‌و كاته‌ی كه "هه‌موو شتێ به مومكین ده‌زانرێ"و كاری تاقه‌ت پڕووكین بونیات نانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه. ئه‌گه‌ر بڕیاریشه ئه‌م ته‌قینه‌وه شوور و خۆشحاڵی خۆی له ناو په‌یكه‌ره‌ی پێری كۆمه‌ڵگادا به جێ بهێڵێ ده‌بێ ئه‌م كاره بكره. ئه‌م درزه- دووپات كردنه‌وه‌ی درزی نێوان 1789 1793یه له شۆڕشی فه‌رانسه‌دا- هه‌مان فه‌زای ده‌ستێوه‌ردانی تایبه‌تی لنینیه: وانه‌ی بنه‌ڕه‌تی‌ی ماتریالیسمی شۆڕشگێڕانه ئه‌وه‌یه كه شۆڕش ده‌بێ جارێكی‌تر ده‌ست پێبكاته‌وه‌و ئه‌ویش به هۆكاری بنه‌ڕه‌تی. درز ته‌نها درزی نێوان فۆڕم و نیوه‌رۆك نییه: ئه‌وه‌ی "شۆڕشی یه‌كه‌م" له ده‌ستی ده‌دات ناوه‌رۆك نییه، به‌ڵكوو خودی فۆڕمه-له فۆڕمی كۆندا ده‌مێنێته‌وه چونكه لای وایه ئه‌گه‌ر به ئاسانی كه‌ره‌سه ده‌وڵه‌تیه‌كان و مێكانیزمه دیمۆكراتیكه‌كان به كار بێنین، ده‌توانین ئازادی و دادپه‌روه‌ری دابین بكه‌ین. چ ده‌بێ ئه‌گه‌ر حیزبی "باش" له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وێ و به شێوه‌ی "یاسایی" گۆڕانی سۆسیالیسیتی درووست بكات؟ (دیارترین ده‌ربڕینی ئه‌م ته‌وه‌هوم و خۆش باوه‌ڕییه كه وه‌ك گاڵته ده‌چوو، تێزی كائۆتێسكییه كه له ساڵه‌كانی 1920دا فۆڕمۆله كرا‌و وتی شێوه‌ی سیاسه‌تی لۆژیكی له قۆناغی یه‌كه‌می سۆسیالیزمدا، واته له بۆرژاوازییه‌وه به‌ره‌و سۆسیالیزم رۆشتن، واته قۆناغی ره‌ت بوون له بۆرژوازییه‌وه به‌ره‌و سۆسیالیزم، یه‌كگرتنی پارلمانی حیزبه بۆرژوا و پرۆلتاریاكانه.) لێره‌دا وێكچوونێكی ته‌واو له گه‌ڵ سه‌ره‌تای مۆدێرنیتی‌دا ده‌بیندرێ، ئه‌و كاته‌ی كه دژایه‌تی‌كردن له گه‌ڵ هێژمۆنی ئایدۆلۆژیای كه‌نیسه سه‌ره‌تا به شێوه‌ی ئایدۆلۆژایه‌كی تری ئایینی، به ناوی داهێنان (Heresy) خۆی فۆڕمۆله كرد و هاته مه‌یدان: راست هه‌ر به‌م شێوه پارتیزانه‌كانی "شۆڕشی یه‌كه‌م" ده‌یانهه‌وێ به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌مان فۆڕمی سیاسی دیمۆكراسی بۆرژوازی، ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی بڕووخێنن. ئه‌مه "نه‌فی له نه‌فی" هێگلیه": سه‌ره‌تا سیسته‌می كۆنه له ناوه‌ی فۆڕمی سیاسی- ئیدۆلۆژیكی خۆیدا نه‌فی ده‌كرێته‌وه، ئینجا خودی ئه‌م فۆڕمه‌ش ده‌بێ نه‌فی بكرێته‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ترسن و به‌رده‌وام له هاتوو چۆدان، ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ زاڵ بوون به سه‌ر ئه‌م فۆڕمه‌دا ده‌ترسن، ئه‌و كه‌سانه كه رۆبسپیه‌ر وته‌نی خوازیاری "شۆڕشی به بێ شۆڕشن"- لنین به شوێن پی هه‌ڵگرتنی شێوه جیاوازه‌كانی ئه‌م پاشه‌كشه‌یه- هێزی هێرمۆنتیكی گومانی نا به جێ" (hermeneutics of suspiction) خۆی ده‌رده‌خات.(ل8) كۆبه‌ندی ژیژه‌ك ئه‌وه‌یه كه دوو مۆدێل یان دوو لۆژیك بۆ شۆڕش بوونیان هه‌یه كه پێكه‌وه ناسازن: یه‌كه‌م ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی ساتی گه‌یشتن قه‌یرانی كۆتایی ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕش به پێی پێویستییه‌كی دیالكتیكی مێژوویی "له ساتی گونجاوی خۆیدا" بته‌قێته‌وه، ئه‌وانی تر كه ده‌زانن شۆڕش هیچ "كاتێكی گونجاوی" نییه و ده‌بێ له هه‌مان ئه‌و لاڕێیانه كه دوور خراونه‌ته‌وه له رێگای گه‌شه‌ی مێژووی "نۆڕمال" بدزین. لنین "سۆبژه‌كتیویستێكی" ئیراده گه‌را نییه - ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ختی له سه‌ر ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ریزپه‌ڕ (كۆمه‌ڵێ هه‌لوومه‌رجی جیاواز وه‌ك هه‌لوومه‌رجی رووسیه) رێگا ده‌خاته به‌رده‌م بۆ ململانێ له گه‌ڵ خودی نۆرم Norm . ئاخۆ ئه‌م به‌ڵگاندنه، ئه‌م بۆچوونه ئه‌مڕۆكه له هه‌ر سه‌رده‌مێكی‌تر گونجاوتر نییه؟ ئاخۆ ئێمه ئێستا له سه‌ره‌مێكدا ناژین كه ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مه‌كه‌ی بۆ وێنه به‌ڕێوه‌به‌رانی سیاسی ئه‌و سیسته‌مه، زۆر ساده كه‌متر و كه‌متر (له هه‌ر سه‌رده‌مێك) توانایی تاوتوێ كردنی كێشه گرینگه‌كانیان هه‌یه؟ (ل10) ژیژه‌ك له وه‌ڵام به‌م پرسیارانه دا ده‌ڵێت: "له شۆڕشی 1917ه‌دا ئه‌م خۆشباوه‌ڕیه هه‌بوو كه پرسه گرینگه‌كانی رووسیا له‌وانه ئاشتی و دابه‌ش كردنی زه‌وی زار به سه‌ر وه‌رزێره‌كانی ده‌توانرێ له رێگای یاسا‌و په‌ڕله‌مانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ: ئه‌مڕۆكه‌ش ئه‌م خۆشباوه‌ڕیه ده‌بینین. بۆ وێنه ته‌وه‌هم و خۆشباوه‌ڕی به‌وه‌ی كه پیسی ژینگه به كار هێنانی لۆژیكی بازاڕ‌و بۆ ژینگه چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ وێنه ئه‌وانه‌ی ژینگه پیس ده‌كه‌ن ده‌بێ غه‌رامه بده‌ن. ئه‌و له درێژه‌دا ده‌ڵێ: "لێنین" ناوێكی نه‌ستالۆژیك نییه بۆ باوه‌ڕیكی كۆنه‌ی دۆگم، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و لنینه‌ی كه ده‌بێ ده‌ستمان پێی بگات، لنینێكه كه ئه‌زموونه بنه‌ماییه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه له وه‌رچه‌رخانێكی نوێیی كاره‌سات دا سه‌ری هه‌ڵدا، ئه‌و شوێنه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندییه كۆنه‌كان بێكه‌ڵك بوون و بۆیه ناچار بوو هه‌مدیسان ماركسیسم بخولقێنێته‌وه- سه‌رنجی بۆچوونه تونده‌كانی بده‌ن ده‌رباره‌ی هه‌ندێ له پرسه‌كان: "له‌م باره‌وه ماركس و ئه‌نگڵس هیچیان نه‌وتووه." مه‌به‌ست ئه‌وه نییه بگه‌ڕینه‌وه بۆ لێنین به‌ڵكوو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه دووپاتی كه‌ینه‌وه به مانا كیه‌ركه‌گاردییه‌كه‌ی: واته بزووتنه‌وه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه له جیهانی ئه‌مڕۆدا جارێكی‌تر بێنینه‌وه گۆڕ. گه‌ڕانه‌وه بۆ لێنین نه‌ك به مه‌به‌ستی روو هێنان به نه‌ستالۆژیكی "سه‌رده‌مانی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆن و باش" و نه به مانای گۆنجاندنی ئۆپۆرتونیستانه‌ی پراگماتیزمی كۆن " له گه‌ڵ هه‌لوومه‌رجی نوێ"، به‌ڵكوو له سه‌رده‌می نوێی سه‌رجه‌م جیهاندا، مه‌به‌ست دووپات كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌ی لنینه به شێوه‌ی خولقانی دووباره‌ی پرۆژه‌ی شۆڕش له سه‌رده‌می ئێمپریالیسم و كۆلۆنیالیسمدا - ئه‌گه‌ر وردتر بڵێم دوای رووخانی ئایدۆلۆژیای - سیاسی سه‌رده‌می درێژماوه‌ی گه‌شه‌خوازی له وێرانه‌ی كاره‌ساتاتی 1914 .... ئه‌و كاره‌ی لێنین ساڵی 1914 بۆ ئێمه‌ی كرد ئێمه ده‌بێ بۆ 1990ی بكه‌ین. "لنین" هاومانایه له گه‌ڵ ئازادیه‌كی بێ مه‌رج به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به دۆخی كۆنه‌ی"په‌ساوی" ئایدۆلۆژیای هه‌بوو، شكاندنی دۆخی دێنكفێربۆت (Denkverbot) كه له‌وێدا ده‌ژین و زۆر ساده، لێنین" واته ئێمه ئیزنمان هه‌یه جارێكی‌تر بیر بكه‌ینه‌وه (ل11)
ژیژه‌ك پێشه‌كییه‌كه‌ی به‌مه ده‌ست پێده‌كات:
"دوای ئه‌وه‌ی تانكه رووسییه‌كان، ساڵی 1956 مه‌جارستانیان تێك شكاند، جۆرج لۆكاد (كه به‌شداری كردبوو له ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێمه‌ره‌نگی دا) خرایه زیندانه‌وه، كه ئه‌فسه‌رێكی K.G.B لێی پرسی چه‌كی هه‌یه ده‌ستی كرد به گیرفانیداو قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی پێدا، ئاخۆ مانای ئه‌م ژێست و چۆنیه‌تی هه‌ڵسووكه‌وته له گه‌ڵ ده‌قه كۆكراوه‌كانی ناو ئه‌م كتێبه‌دا هه‌ر یه‌ك نیه؟ ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌م سه‌رده‌مانێك چه‌ك بووه ئه‌و قه‌ڵه‌مه بووه كه لنین ده‌قه‌كانی 1917ی پێ‌نووسیوه (ل12) ئه‌مانه به‌شێك له‌و نووسراوه‌یه بوون كه ژیژه‌ك له پێشه‌كه‌ی كتێبه‌كه‌دا هێناویه‌تی. پاشه‌كی كتێبه‌كه هه‌ڵگری زۆر بابه‌تی گرینگه كه لێره‌دا ناتوانرێت باسی لێوه بكرێت. ژیژه‌ك وێڕای گه‌ڕانه‌وه بۆ لێنین ده‌ست ده‌داته لێكدانه‌وه‌ی زۆر لایه‌نی سیاسه‌ت و كه‌لتوور و تیۆری رابردو و ئێستا و داهاتوو. له پاشه‌كی‌دا ده‌رباره‌ی زۆر بابه‌ت قسه ده‌كات. له باس كردن ده‌رباره‌ی حه‌قیقه‌ت و ئایدۆلۆژیاوه بگره تا ده‌گاته توندووتیژی و سیاسه‌تی ره‌سه‌ن و په‌سا سیاسه‌ت.
|
|||||||