|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
كێ تاوانی ته‌ریككه‌وتنه‌وه‌ی ئابووری ئێران ده‌دات‌و كێ قازانج ده‌كات؟ ئا: سوله‌یمان ئه‌بووبه‌كری بۆ جارێكی دیكه هاتنه‌وه سه‌ركاری مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری، گومانه‌كان زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئابووری ئێران زیاتر ده‌كات. وێڕای ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م روخساری رژیمی ئیسلامی ئێرانی ئاشكراتر له جاران كرد و به‌هۆی سه‌ره‌ڕۆییه‌كانیه‌وه، ئێرانی تووشی چه‌ندین كۆسپ‌و گه‌مارۆ و ته‌ریككه‌وتنه‌وه له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا كرد، ئێستاش دوای هاتنه‌وه سه‌ركاری ئه‌و ده‌وڵه‌ته، سه‌ره‌كیترین كێشه‌ی ئێران واته ئابووری ئه‌و وڵاته، هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌دی ناكرێت‌و بگره رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ ئابووری ئێران له لێواری هه‌ڵدێری داڕمان، نزیكتر ده‌بێته‌وه. ناكاره‌مه‌بوون‌و ناشه‌فافی سیاسه‌ته ژێرزه‌مینییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێده‌ان به ئیسلامی سیاسی‌و یارمه‌تییه ئه‌فسانییه‌كان به گروپ‌و ده‌سته چه‌كدار‌و تیرۆریسته‌كان، گورزێكی قورسی له ئابووری ئه‌م وڵاته داوه‌و وێڕای ته‌واوی ئه‌م به‌ڵگانه كه باس له كێشه‌ی ئابووری ئێران ده‌كات، مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی، دان به هیچ یه‌ك له هه‌ڵه‌كانیاندا نانێن‌و بگره به‌پێچه‌وانه‌وه، باس له لووتكه‌ی خه‌یاڵی ده‌سكه‌وتی خه‌ونه‌كانیان كه خۆره‌ی راستییه‌كانی ئێستای ئابووری ئێرانه ده‌كه‌ن. دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی‌و په‌ره‌سه‌ندنی قاچاغ‌و هاورده‌كان له ئێران: په‌ره‌سه‌ندنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هاورده‌كردن‌و قاچاغی شمه‌ك بۆ ناو خۆی ئێران، به‌رهه‌مهێنه‌رانی ناو خۆیی، رووبه‌رووی تێشكان كردۆته‌وه. "محه‌ممه‌د مره‌وه‌ج" سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌رپرسایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پیشه‌سازی رستن‌وچنینی ئێران له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه: ئاماری قاچاغی پارچه بۆ ناو خۆی ئێران نزیكه‌ی 40قاتی هاورده ره‌سمییه‌كانه. ناوبراو له لێدوانه‌كانیدا باسی له داخران‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كارخانه‌گه‌لێكی گه‌وره‌ی وه‌ك: رستن‌وچنینی مازه‌نده‌ران، رستن‌وچنینی كاشان و چیت سازی تارانی كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له پێكهاته‌ی به‌رهه‌مهێنانی چایدا، سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌رپرسایه‌تی سه‌ندیكای چای باكوری ئێران رایگه‌یاندووه: هه‌زار تۆن چای وشك له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له ئه‌نباره‌كان ماونه‌ته‌وه. "ره‌حمه‌ت سه‌میعی" رایگه‌یاندووه: له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 14هه‌زار تۆن چای وشك له گیلان به‌رهه‌م هاتووه كه له‌و رێژه‌یه‌شدا، 11هه‌زار و 600 تۆن تا ئێستا له ئه‌نباره‌كاندا ماونه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی برنجی ئێران داوای له ده‌وڵه‌ت كردووه به‌ر به هاورده‌كردنی برنج بۆ ناو خۆی ئێران بگرێت. وێڕای ئه‌وه‌یكه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له برنجی به‌رهه‌مهاتوو له‌ناو خۆی ئێران له ئه‌نباره‌كاندا ماونه‌ته‌وه، ته‌نیا له ماوه‌ی 2مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی، پێشی به هاورده‌كردنی زیاتر له 227هه‌زار تۆن برینج به به‌های 190میلیۆن دۆلار نه‌گرتووه. له حاڵێكدا نرخی شه‌كری سپی ناوخۆیی كه له ماوه‌ی ساڵی 1387ی هه‌تاویدا به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی له هه‌ر كیلۆیه‌كدا 623تمه‌ن مه‌زه‌نده كرابوو، شه‌كری سپی بیانی هه‌ر كیلۆیه‌ك به 352 تمه‌ن‌و به پیتاك (باج)ی 20له‌سه‌دی بۆ ناو خۆی ئێران هاورده كراوه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانی ئێران‌و ئه‌مریكاش له‌و رێگایه‌وه سوودی بینیوه و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه. "ئه‌سه‌دوڵڵا عه‌سكه‌رئه‌ولادی" ئه‌ندامی لێژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ژووری بازرگانی ئێران، باسی له مامه‌ڵه‌ی بازرگانی 154میلیۆن دۆلاری نێوان ئێران‌و ئه‌مریكا كردووه. ناوبراو رایگه‌یاندووه: مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له ماوه‌ی ساڵی 2007ی زایینی‌دا، گه‌یشته سنووری 250میلیۆن دۆلار و له‌ماوه‌ی ساڵی 2008ی زایینی‌دا، گه‌یشتۆته سنووری 550میلیۆن دۆلار. سه‌رئه‌نجام، كه‌رتی كشت‌وكاڵی ئێران له‌ماوه‌ی ساڵی 1383ی هه‌تاویدا، خاوه‌نی هاوسه‌نگێیه‌كی پۆزێتێڤی 28میلیۆن دۆلاری بووه كه له‌ماوه‌ی ساڵی 1387ی هه‌تاویدا، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م جۆره هاورده سه‌ره‌ڕۆییانه‌و دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان، هاوسه‌نگێیه‌كی نێگه‌تیڤی خوارووی 6میلیارد دۆلار نیشان ده‌دات. جێگای سه‌ره‌نجه له ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوودا، داهاته دراوییه‌كانی ئێران له فرۆشتنی نه‌وت‌وگاز، نزیكه‌ی 272 میلیارد دۆلار بووه، له حاڵێكدا ئه‌و داهاتانه له‌ماوه‌ی 8 ساڵی سه‌رۆك كۆماری "محه‌ممه‌د خاته‌می"دا ته‌نیا 172میلیارد دۆلار بووه. به زمانێكی دیكه ده‌توانین ئه‌وه بڵێن: داهاتی نه‌وت‌وگازی ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی سێ ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی رابردووی زیاتر بووه. وێڕای په‌ره‌سه‌ندنی به‌رچاوی داهاته نه‌وتییه‌كان له ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوودا، شایه‌تی پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی رێژه‌ی بێكاری و هه‌ڵاوسان له ناوخۆی ئێران بووین. بێكاری هه‌وسارپساو‌و هه‌ڵاوسانی 25%ی، بووه‌ته هۆكاری لاوازبوونی هه‌رچی زیاتری چینی مامناوه‌ند‌و كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگا و درێژه‌كێشانی ئه‌م پرۆسه‌یه، زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وه هه‌ژاری راده‌كێشێت. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه كه ئه‌م پرۆسه‌یه تا كه‌ی درێژه‌ی ده‌بێت‌و ده‌بێت چ به‌هایه‌كی بۆ بدرێت؟ ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م: له ئاوێنه‌ی بێكاری‌و هه‌ژاریدا: به‌دوای كوده‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری، بۆ جارێكی دیكه، لێدوانه خیاڵاوییه‌كانی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد‌و كابینه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به دابه‌زینی ئاستی بێكاری‌و كێشه‌ی چینایه‌تی، سه‌ره‌نج‌و ره‌خنه‌ی توندی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه جۆراوجۆره‌كانی لێكه‌وته‌وه: "نوورۆڵڵا حه‌یده‌ری" ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی فێركردن‌و توێژینه‌وه‌كانی مه‌جلیس دوای ئه‌وه‌یكه راشكاوانه باسی له "ده‌ستكاری كردنی ئاماری بێكاری" كرد، رایگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت به‌رگری له ئاماری سه‌باره‌ت به كه‌مبوونه‌وه‌ی بێكاری بكرێت‌و ئه‌م ئاماره‌ش تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ راستییه‌كان ناگونجێت! نوێنه‌ری "ئه‌رده‌ل" و"فارسان" له مه‌جلیس وێڕای ئه‌وه‌یكه رایگه‌یاند: ئێستاش كێشه‌ی بێكاری، سه‌ره‌كیترین كێشه‌ی ئێرانه، وتی: نه‌ك هه‌ر هێزی خوڵقاندنی كار له ئێران زۆر لاوازه‌و حه‌شیمه‌تی خوازیاری كاریش رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ روو له‌په‌ره‌سه‌ندندایه، به‌ڵكوو بۆ مانه‌وه‌ی ده‌ستی‌كاری چالاكیش كێشه‌ی زۆرمان هه‌یه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له‌ماوه‌ی حه‌وتووه‌كانی رابردوودا، وه‌زاره‌تی كاری كۆماری ئیسلامی باسی له‌وه كردبوو: دوای به‌كارهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی نووسینگه زوو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌كان، نزیكه‌ی 2میلیۆن هه‌لیكار له كۆمه‌ڵگادا پێكهاتووه‌و "ده‌یان هه‌زار ده‌رفه‌تی كاریش له ناوخۆی ئێران پێكهاتووه‌و سه‌قامگیر بووه". به پێی راگه‌یاندنی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه، نه‌ك هه‌ر رێژه‌ی بێكاری دابه‌زیوه، به‌ڵكو بووه به هۆكاری وه‌گه‌ڕخستنی گه‌ڵاڵه ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م، به‌تایبه‌ت له‌رێگای گه‌ڵاڵه‌ی نووسینگه زوو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌كان. هاوكات ناوه‌ندی ئاماری ئێران، رێژه‌ی بێكاری وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵی 1/11% راگه‌یاند كه له‌چاو وه‌رزی به‌هاری ساڵی رابردوودا نیشان ده‌دات په‌ره‌ی سه‌ندووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، گۆڤاری "ئێكۆنۆمیست" كه ئاماره‌كانی به‌پێی زانیارییه‌كانی ناو خۆی ئێران راده‌گه‌ینێت، رێژه‌ی بێكاری ئه‌مساڵی 5/12%راگه‌یاندبوو و به‌پێی پێشبینییه‌كانی بانكی جیهانی، ئه‌م رێژه‌یه له ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا ده‌گاته سنووری 23% . "موحسین ره‌زایی" سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری توێژینه‌وه‌كانی ئاماری بێكاری نه‌كرێت، ئه‌م رێژه‌یه له سنووری 20%یش تێده‌په‌ڕێت. به‌ڵێ، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه ره‌سمییه‌كان، رێژه‌ی بێكاری لاوانی 15 تا 29 ساڵ ته‌مه‌ن له به‌هاری 1388ی هه‌تاویدا، له رێژه‌ی 20%ی چالاكانی ئه‌م ده‌سته ته‌مه‌نه تێپه‌ڕیوه. به‌پێی راپۆرته‌كان، ساڵانه به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی 1 تا 5/1میلیۆن كه‌س له ده‌رچووانی زانستگا پێ ده‌نێنه بازاڕه‌كانی كار‌و خوازیاری كارن. به پێی ئاماره ره‌سمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ساڵانه 1میلیۆن كه‌س له خوێندكاران به‌دوای ده‌رچونیان له زانستگا، له بازاڕه‌كانی كاردا خوازیاری كار ده‌بن و به‌پێی ئاماره‌كان، 45% بێكارانی ئێران، ده‌رچوانی زانستگاكان پێكیدێنن و رێژه‌ی بێكاری ده‌رچوانی زانستگا، 2هێنده‌ی رێژه‌ی بێكاری كه‌سانی ژێر دیپڵۆم یان نه‌خوێنده‌واره و 79% له گشت بێكارانی ئێران، هیچكات هه‌لی دۆزینه‌وه‌ی كاریان بۆ نه‌ره‌خساوه. ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م و كێشه‌كانی رووبه‌ڕووی: له‌حاڵێكدا ده‌وڵه‌تی نوێ، تا ئێستا ده‌رفه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كێشه قورسه‌كان نه‌بووه، كه‌سری بۆجه‌ی ئێستای ده‌وڵه‌ت‌و پێشكه‌ش كردنی ته‌واوكراوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێی، له مه‌جلیس مشت‌ومڕی لێكه‌وتۆته‌وه‌و هه‌ر له‌ئێستاوه روخسارێكی لاواز له ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا نیشان ده‌دات. به‌پێی پێشبینییه‌كانی مه‌جلیس، كه‌سری بۆجه، ئه‌مساڵ لانیكه‌م 15 تا 19 هه‌زار میلیارد تمه‌ن مه‌زه‌نده كراوه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دینژاد توانی له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا كه‌سرییه‌كانی خۆی له سندوقی پاشكه‌وتی دراو دابین بكات، ئه‌م ده‌رفه‌ته به كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاته‌نه‌وتییه‌كان‌و نێگه‌تیڤبوونی حیسابی پاشكه‌وتی دراو له ماوه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه‌دا، ئیتر بوونێكی ده‌ره‌كی نامێنێت. له‌مباره‌وه، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئابووری مه‌جلیس به‌م زووانه رایگه‌یاندووه: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌سری بۆجه‌ی ساڵی 88ی هه‌تاوی، نوێنه‌رانی مه‌جلیس له‌هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گونجاوی 3%ی بۆجه‌ی ئۆرگانه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له زه‌ره‌ر به بۆجه‌ی ئێستای گشت ئۆرگان، ئیداره‌و دامه‌زراوه‌كان. هه‌رچه‌ند ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه و به‌پێی وته‌ی كارناسانی ئابووری، خه‌سارگه‌لێكی زۆر قورسی لێده‌كه‌وێته‌وه. بۆ نموونه له‌كه‌رتی كشت‌وكاڵدا، له‌ئه‌گه‌ری لابردنی ئه‌م بۆجانه، جوتیاران ده‌ره‌قه‌تی دابینكردنی گشت خه‌رجه‌كانیان نایه‌ن‌و له‌ئاكامدا كۆچی حه‌شیمه‌تی لادێیه‌كانی بۆ شاره‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه. په‌ره‌سه‌ندنی هاورده‌كان كه جاروبار ره‌گی له سیاسه‌تی راگرتنی نرخه‌كاندایه‌و ئه‌مڕۆكه هۆكاری سه‌ره‌كی نۆشست‌وداكشانی ئابووری دێته‌ئه‌ژمار، بووه‌ته ستراتیژی سامانی ئابووری ئێران. له‌ماوه‌ی 3مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌های هه‌نارده نانه‌وتییه‌كانی ئێران به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هاورده‌كانی گازی ئاوه‌كی، به‌دابه‌زینی زیاتر له 05/1% گه‌یشته 4میلیارد‌و 15میلیۆن دۆلار. له‌به‌رچاوگرتنی هه‌نارده‌كانی گاز، لانیكه‌م 5/1 میلیارد دۆلار دابه‌زین به 4میلیارد‌و 868 میلیۆن دۆلار گه‌یشت. به‌ڵام هاوكات هاورده‌كانی ئێران ته‌نیا له‌وڵاتی چین به 138%په‌ره‌سه‌ندن، له رێژه‌ی 2میلیارد‌و 62میلیۆن دۆلار له ماوه‌ی ساڵی 83ی هه‌تاویدا گه‌یشت به 4میلیارد‌و 915میلیۆن دۆلار. به‌پێی ئاماری دامه‌زراوه‌ی بازرگانی ئێران، له‌ماوه‌ی ساڵی 87ی هه‌تاویدا هاوسه‌نگی بازرگانی ئێران له‌گه‌ڵ چین، رووبه‌رووی كه‌سری نزیكه‌ی 2میلیارد‌و 912میلیۆن دۆلار ببووه. به‌بڕوای كارناسان، ته‌نانه‌ت هاورده 13میلیارد دۆلارییه‌كانی ئێران له وڵاته‌یه‌كگرتووه عه‌ره‌بییه‌كانیش، كه‌ل‌وپه‌لی چینی بووه‌و له‌راستیدا شه‌ریكی یه‌كه‌می بازرگانی ئێران، به‌له‌به‌رچاوگرتنی 12میلیارد دۆلار هاورده وڵاتی چینه. له‌راستیدا، هاورده‌ی 15میلیارد دۆلارییه‌كانی ئێران له ده‌یه‌ی 1370دا به 70میلیارد دۆلار له‌ماوه‌ی ساڵی 87ی هه‌تاویدا گه‌یشتووه‌و گرینگ‌ترین هۆكاری ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی دراو یان له خواره‌وه‌بوونی به‌له‌به‌رچاوگرتنی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان‌و پێویستی زۆری خه‌رجه‌كانی ده‌وڵه‌ت به دۆلاری نه‌وتی بووه. نرخی ئێستای دۆلار كه له بازاڕه‌كانی تاران‌دا مامه‌ڵه‌ی پێده‌كرێت، 4/4 به‌رابه‌ر كه‌متر له به‌ها راستییه‌كه‌ی له هه‌ڵسه‌نگاندنی رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی 20 ساڵی رابردووی ئێرانه. له‌وه‌ها بارودۆخێكدا 1دۆلار كه‌ل‌وپه‌لی بیانی كه له‌لایه‌ن بازرگانانی ئێرانی بۆ ناو ئێران هاورده ده‌كرێت، نزیكه‌ی 1له 4ی به‌ها راسته‌قینه ریاڵییه‌كه‌یه‌تی كه له بازاڕه ناوخۆییه‌كانی ئێران‌دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. به‌مانایه‌كی دیكه ده‌توانین بڵێن: ده‌وڵه‌تی ئێران، له‌به‌رامبه‌ر 1دۆلار كه‌ل‌و په‌لی هاورده‌كراوی بیانی‌دا، نزیكه‌ی 32هه‌زار و 295 ریاڵ سووبسیت به به‌رهه‌مهێنه‌ری بیانی ده‌دات. لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه كه ئایا ئه‌م ئه‌ندازه له نائارامی دارایی ئابووری، ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بێكاری، خانووبه‌ره‌و هه‌ڵاوسان به ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م ده‌دات؟ به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌مان نیشان ده‌ده‌ن كه كێشه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و بگره قه‌یرانی ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م زۆر ئالۆزتر له رابردووكه‌ی ده‌بێت.
|
|||||||