|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
قه‌یرانی ئابووری جیهان، درێژه‌ی بێ‌ئاسۆیی هوشیارمه‌حموودی
ئابووری بۆ ئاژه‌ڵ؟ بۆخۆی؟ بۆ بۆشایی؟ ته‌نیا بۆ مرۆڤ نا ! سه‌رئه‌نجام رووباری سه‌رشێتی ئابووری له په‌رستگه‌ی ده‌سكردی داراییدا وه‌ك تاڤگه سه‌رشێتانه هه‌ڵبه‌زیه‌وه‌و رابوو. جارێكی‌تر له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تی رامووسانی كرد، هه‌ڵبه‌ت رۆژنامه‌وانه‌كانی نیۆیۆرك تایمز كه رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ربه حكوومه‌ته باسیان له‌وه ده‌كرد حكوومه‌ت دیسانه‌وه كه تینی بۆهات باوه‌ش بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌كاته‌وه تا رزگار ده‌بێت‌و دواتر ده‌ڕواته‌وه سه‌رهه‌مان به‌زمه‌سات‌و قۆمارگه‌ی خۆی. نزیك به سه‌ده‌ونیوێكه كه سه‌رمایه‌داری تووشی قه‌یرانی ئابووری بووه‌و هه‌رجاره‌ش به‌شێوه‌یه‌كی قووڵتر له پێشوو له‌م زه‌لكاوه كه باشترین شوێنی حه‌وانه‌وه‌و گه‌شه‌ی خۆیه‌تی زیاتر چه‌قیوه، بێ‌ئاسۆتر له جاران خۆ به تاریكایی وه‌همه‌جاڕی ساخته‌ی مێشكی ئاوڵه لێدراوی كۆمه‌ڵێك به‌ناو ئه‌ندازیاری ئابووری له‌لایه‌ك‌و حه‌زی ناحه‌زی كه‌مایه‌تیه‌كی حه‌زپه‌رسته‌وه ده‌نێت. عه‌قڵ‌و حه‌زێك كه سیستمه‌كه به‌رده‌وام به‌رهه‌می دێنێته‌وه، چوونكوو له توخمه‌كانی سه‌رمایه‌دارین‌و به‌بێ ئه‌م دووانه یه‌كترتارێن‌و یه‌كترڕاكێشه، ناتوانێ درێژه به ژیانی خۆی‌و ژین كوشتنی ئه‌ویدی بدات. به‌ڵێ پێوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئابووری به‌گشتی له‌گه‌ڵ پێوه‌ندیه‌كانی ئاوه‌ز یه‌كتر به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه. دیاره ئه‌م بابه‌ته مه‌به‌ستی نیه لایه‌نی جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه لێكبداته‌وه‌و باسی بكات، بێ‌گومان ئه‌مه له تاقه‌تی گوتاری رۆژنامه‌و ته‌نانه‌ت گۆڤاریشدا نیه. چوونكه ناتوانرێت پێوه‌ندیه‌كانی ئابووری پوخت به‌بێ پێوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌وفه‌رهه‌نگی تاووتوێ بكرێت. مه‌گه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نانه له‌پێناوی سه‌رله‌نوێ تێهه‌ڵكێش كردنه‌وه‌یان. هه‌ربۆیه‌ش كاتێك سه‌رمایه‌داری باس ده‌كه‌ی ناتوانی باسی لیبرالیزم‌و نیۆلیبرالیزم‌و رێئال پۆلیتیسته‌كان‌و كۆنزێرواتیڤ‌و نیوكۆنسێرڤاتیڤه‌كان نه‌كه‌ی. وه‌ك چۆن ناتوانی لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی مۆدێرنیزم‌وپۆست مۆدێرنیزم‌و... باس نه‌كه‌ی. ئه‌مه لایه‌نی ژیانداری سه‌رمایه‌یه. به‌ڵام وه‌ك وتمان ژیانی ئه‌م ره‌هه‌نده به‌بێ لایه‌نی ژین كوژراو باس بكرێـت. كه‌وابوو ئێمه ناچارین له‌جێ‌یه‌ك بڕلێده‌ین‌و پارامێترێكی ئه‌م ره‌وته جیهانی‌و ناوچه‌یی‌و نه‌ته‌وه‌ییه بده‌ینه به‌ر باس. به‌م پێ‌یه‌و به‌پێی توانا، ره‌گه‌زی ئابووری ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی ژورنالیستی ده‌خه‌ینه‌ڕوو. وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا ره‌گی قه‌یرانه ئابووری‌و هه‌ر له‌سه‌رتاوه سیاسیه‌كانی ئه‌م دوواییانه سه‌ره‌تا ئامریكا‌و دواتر ناوچه‌و جیهان له مێژوویه‌كی كۆندایه، سه‌رباری ئه‌وه‌یكه ((پسپۆڕانی ئابووری پوخت))ی* سه‌ربه جیهانی سه‌رمایه، دان به‌مه‌دا نانێن‌و پیان خۆش نیه. هه‌ڵبه‌ت كه‌سانێكش هه‌بوون وه‌كوو "شۆمپیتێر" كه به‌شێوه‌یه‌كی مێژوویی سه‌رمایه‌داریان ته‌نیا پۆزیتیڤیستانه توێكاری كردوه، ئه‌گینا عه‌قڵی له‌پێ‌كه‌وتووی عه‌قڵپه‌رستانی سه‌رمایه‌داری، به‌گشتی به‌حوكمی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیه‌كانیان واته پشكداریان له‌پێكهاته ئابووری‌وسیاسیه‌كاندا حه‌زیان به‌لای لێكدانه‌وه‌یه‌كی رووكه‌شیانه‌یه. به‌مانایه‌كیتر ئه‌و به‌ش و له‌ته له پێكهاته‌ی سه‌رمایه كه دووانه‌ی خۆیه‌تی، واته ده‌ستی كار له‌به‌رچاو ناگرن مه‌گه‌ر وه‌كوو ده‌ست‌وپێوه‌ندی سه‌رمایه، یان وه‌كوو ئامار‌و ژماره‌ی رووت له‌ناو جه‌دوه‌له‌كانیاندا. به‌م جۆره ئینسان لای ئه‌م پسپۆڕانه بوونی نیه مه‌گه‌ر وه‌كوو نائینسان، ئه‌مه هه‌ڵبه‌ت نائینسان بوونی خۆشیان ده‌گه‌یه‌نێـت، چوونكه ئه‌و كاته‌ی ده‌توانم ئینسان بم كه خۆم له پانتایی گشت مرۆڤایه‌تیدا بنه‌خشێنم وه‌كوو تاكێك له كۆی ئینسان. ئه‌گینا خۆجیاكردنه‌وه له‌به‌شی زۆرایه‌تی مرۆڤ بریتیه له خۆلكاندن به‌و كه‌مایه‌تیه‌وه كه هه‌وساری خۆیان له‌دستی نائینسان واته بازاردایه، ده‌روونناسیان پاره‌وشمه‌ك‌و داراییه. سه‌رشێتی‌وسه‌رمه‌ستیه‌كانی دارایی‌و وه‌همی قازانج‌وپاره، ئه‌وان ده‌گۆڕێت. به‌مجۆره‌و لێره‌وه ئه‌وان وه‌چه‌و ڕۆڵه‌ی به‌رهه‌مه نائینسانیه‌كان واته شمه‌كن. به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ریش بۆ ئه‌م نائینسان بوونه جیا له‌وه‌ی شمه‌ك هه‌ڵیانده‌سووڕێنێت، ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر شمه‌ك‌وپاره‌و پاره‌ی وه‌همی‌و وه‌همی پاره متمانه‌جات‌و..، خۆی له‌هه‌ڵسووڕان‌وچالاكی بكه‌وێت، ئه‌وا ئه‌مانیش له چالاكی ده‌كه‌ون یان ئه‌وه‌تا ده‌ست به‌هه‌موو كارێكه‌وه ده‌ده‌ن. ئایدیۆلۆژی برایه‌تی چینی بنده‌ست‌و باڵاده‌ست كه له‌سه‌روه ئاماژه‌مان به وته‌ی ژورنالیسته‌كانی تایمز ، ئایدۆلۆژی خۆڵقاندنی ئایدۆلۆژی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ئامریكا رووده‌دات‌و ده‌ڵێن تاقه رێگای كرانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی بێ‌متمانه‌ییه به‌بازار، درووست كردنی درۆیینه‌ی متمانه‌یه‌و ئه‌مه وه‌ك ئایدۆلۆژی لێهاتوه‌و لادان لێی تاوان ده‌داته چاوه‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش ئۆباما جاروبار گه‌شبینانه باسی باشتر بوونی بازاڕی دارایی ده‌كات كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی لێكدانه‌وه‌ی پسپۆڕانی ئابووری خۆیانه. درێژه‌ی هه‌یه... *لووسین گۆڵدمه‌ن كۆمه‌ڵناسی فه‌رانسه‌یی ئه‌م توێژه پسپۆڕه به (پسپۆڕانی نه‌خوێنده‌وار) ناودێر ده‌كات‌و ئه‌مانه به كه‌م لایه‌ن ده‌زانێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م چه‌مكه له (مرۆڤی تاكڕه‌هه‌ندی) هێربێرت ماركۆزه‌دا ده‌گونجێت.
|
|||||||